عه بدوڵا که‌ریم مه‌حمود: پێشمه‌رگه و جاش.
سه‌رکردایه‌تی سیاسیی کورد، ئه‌وه‌نده داد په‌ره‌رن، له دوای راپه‌ڕینه‌وه جیاوازی نێوان (پێشمه‌رگه‌و جاش ) یان، له لیستی شه‌هیدان و خانه نشینان دا نه‌هێشت. گه‌ر به وردی و قوڵی بڕوانینه ئه‌م وێنه پڕ له تراژیدیایه، گه‌ر چیرۆکی مه‌رگه‌ساتی روداوه‌که بۆ هه‌ر که‌سێک له هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌کی تر، نیشتمانێکی تر باس بکه‌ین، بڕوا ناکه‌م هه‌ستی مرۆیانه‌ی بتوانێت له ئاستی ئه‌و خیانه‌ته گه‌وره‌یه‌دا، نوقمی شه‌رمه‌زاریی نه‌بێ و بێ ده‌نگ بێ. له ناخ و ویژدانی خۆی دا، هه‌ست به ئازارێکی ئاڵۆزی ده‌رونی و رسوایی قوڵ نه‌کات. ته‌نیا سه‌رکرده‌کانی کوردی نه‌بێ. شانازی به‌م تراژیدیانهوه ده‌که‌ن، ئه‌م سیناریۆیه به سه‌رکه‌وتن و داستانی سه‌روه‌ری و شکۆ ده‌زانن.
ئه‌م سه‌رکردانه هه‌ر وه‌ک سه‌دام مه‌دالیای ئازایه‌تی و قاره‌مانیه‌تی به‌و جاش و مسته‌شارو خائین و جاسوسانه ده‌به‌خشن، که به‌پاڵپشتی ئیستیخباراتی عه‌سکه‌ری سوپای عێراق، توانیویانه ئه‌و پێشمه‌رگه‌و فه‌رماندانه له ناو به‌رن، له‌وسه‌رده‌مه دژواره‌دا. ئه‌وان روو به رووی پڕۆسه‌ی ته‌عریب و ته‌بعیس و خاپورکرنی گونده‌کان بوونه‌وه. بۆ ئه‌وه‌ی پلان و نه‌خشه و به‌رنامه‌ی دروست کردنی ئۆردگاکان تێک بشکێنن.
هه‌ندێک له سه‌رکرده‌کانی کورد ئاوا خه‌ت مائیل بوون، فایله‌کانیان به‌ڵگه‌ی ته‌واون. دۆکۆمینتێکن هیچ ده‌ستوورو یاسا‌و رێسایه‌ک ناتوانێ وشه‌و رسته‌و، راپۆرت و بڕیاره‌کانی ناو ئه‌و فایلانه بسڕێته‌وه،کاڵی بکاته‌وه.
هه‌ندێ له سه‌رکرده‌کان به‌م نه‌خشه‌و پیلانه یان ، پێش راپه‌ڕین، ئاوا شۆڕ‌شیان کردووه. له‌و سه‌رده‌مه‌دا ده‌یان جاش و مه‌فره‌زه خاسه و ره‌فیق حیزبی و ره‌فیق سه‌دام و نه‌سیر موته‌قه‌دیم و خائین، وه‌ک له وێنه‌که‌دا ده‌یبینین، به جیهازی تایبه‌تی ئیستیخباراتی عه‌سکه‌ری سوپای عێراق، سه‌ر به فه‌وج و لیواکانی فه‌یله‌قی یه‌ک و فه‌یله‌قی پێنج، له که‌رکوک و هه‌ولێر، به ئوتۆمۆبیلی تایبه‌تی به هاوکاری هێزه‌کانی سوپا ی عێراق و کۆپته‌ر، تاریک و لێڵی به‌یانیان خۆیان ده‌گه‌یانده ناو گوند‌و شوێنه چه‌په‌که‌کانی نێو گردۆڵکه‌و دامێنی کێوه‌کان، به‌دوای پێشمه‌رگه‌ی مه‌فره‌زه سه‌ره‌تاییه‌کان/ که‌رت و هه‌رێمه‌کان دا ده‌گه‌ڕان، بۆ ئه‌وه‌ی پێشمه‌رگه به‌دیلی ده‌سگیر بکه‌ن، یا گوله بارانی بکه‌ن، بۆ مشتێ پاره و ئافه‌رینێک بیانفرۆشن.
دوای راپه‌رین ئه‌م سه‌رکردانه، ده‌یان ته‌لاری باڵا‌و و کۆمپانیای جۆراو جۆر‌و به‌نزیخانه‌و گرێ به‌ستی نه‌وتیان، له سه‌ر خوێنی ئه‌و پێشمه‌رگه‌و فه‌رماندانه و ئه‌نفاله‌کان دامه‌زراند.
ئێستا ئه‌و جاش و مسته‌شارانه، ئه‌و ره‌فیق حیزبی و نه‌سیر موته‌قه‌دیمانه، هاورێ ی گیان به گیانی زۆر له سه‌رکرده کانی کوردن، پێکه‌وه پێکی ده‌سکه‌وت و سه‌رکه‌وتنه‌کان هه‌ڵده‌ده‌ن. ئیستا ناوی ئه‌و جاشانه‌ی به ده‌ستی پێشمه‌رگه‌ی ئه‌م نیشتمانه کوژراوه، له ناو لیستی شه‌هیدانی کوردستان دا، به پله‌ی باڵای جیا جیا تۆمارکراوه، ناویان له لیستی خانه‌نشینی پێشمه‌رگه دا به جۆرێکه، پله‌کانیان زۆر له شه‌هید و پێشمه‌رگه دێرینه‌کان باڵاتره.
ئه‌مه‌یه مێژووی شانازی کۆمیدیای پڕ له تراژیدیای کورد. ئه‌مه‌یه شکۆی سایکۆلۆژی عه‌قڵی سه‌رکردایه‌تی خه‌باتی رزگاری خوازی کورد، ته‌واو که‌ری پلان و به‌رنامه‌و نه‌خشه‌ی کۆمه‌ڵ کوژیی کورده.
بروانه ئه‌م سه‌رکردانه‌ی کورد، چه‌ند دادپهرهرن، چه‌ند به به‌رنامه‌و پلان و نه‌خشه ی چڕ پڕ، له دوای راپه‌رین و په‌رله‌مان و دامه‌زراندنی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردی، هه‌موو توانای مادی و مه‌عنه‌ویی و یاسایی و میدیاییان خستوه‌ته گه‌ر، بۆ ئه‌وه‌ی جیاوازی نێوان پێشمه‌رگه‌و جاش وخائین نه‌هێڵن.
شه‌وی 29 / 4 / 1979سیروان تاڵه‌بانی فه‌رماندی هه‌رێمی 5 قه‌ره‌داغ و حه‌سه‌ن خاوێی و عه‌لی چه‌له‌بی و حاجی چاوشین و نه‌جات که‌رکوکی و محه‌مه‌د که‌ریم و هه‌ژار، به تراکتۆرێک پڕ له چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نی یه‌وه، له کاتی گه‌ڕانه‌وه‌یان له سه‌کردایه‌تی یه‌وه بۆ ناوچه‌ی قه‌ره‌داغ، له گوندی زێڕین جۆی شاره‌زوور ده‌که‌ونه که‌مینێکی جاشه‌کانه‌وه، به ئاربی جی و دەسڕێژیی چه‌که‌کانیان دایان ده‌گرنه‌وه، جه‌سته‌یان ده‌که‌ن به خه‌ڵوز.