عه‌بدوڵا که‌ریم مه‌حمود: درۆی ره‌نگاو ڕه‌نگی ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌کان.
له 1920 به‌ریتانیا ده‌وڵه‌تی عێراق- ی دامه‌زران و ده‌سه‌ڵاتی مه‌لیکی به‌خشی به گروپێک له سونه مه‌زهه‌به‌کان، بۆ ئه‌وه‌ی نێوێنهرایهتی سه‌راپا پێکاته نهتهوههیی و مه‌زهه‌بی یه جیاجیاکانی عێراق بکات.
ته‌مه‌نی ده‌سه‌ڵاتی پاشایه‌تی عێراق له 1920- 1958 نزیکه‌ی 38 ساڵی سیسته‌می تۆتالیتاری پاشایه‌تی کۆکتێلی به‌ریتانی بوو،گه‌لی کورد بچوکترین مافی نه‌ته‌وه‌یی و هاوڵاتی بوونی نه‌بوو.
له دوای کۆده‌تای 14 گه‌لاوێژی 1958- 9- 4- 2003 له‌ماوه‌ی 45 ساڵی ده‌سه‌ڵاتی کۆماری عێراق، گه‌لی کورد له‌ژێر سایه‌ی سیته‌مێکی تۆتالیتاری دا، ئه‌نفال و کیمیاباران و جینۆساید کراو له گۆره به‌کۆمه‌ڵه‌کان دا شوین بزر کرا.
له دوای راپه‌رینی ئازاری 1991 به‌ره‌ی کوردستانی و هه‌ڵبژاردنی په‌له‌مان و دامه‌زراندنی حکومه‌تی هه‌رێم –ی کوردستان و 30 ساڵی ده‌سه‌ڵاتی سه‌رکردایه‌تی حیزبه سیاسییه‌کانی کوردستان. کامه‌یه مافی به هاوڵاتی بوون له‌م هه‌رێمه، جگه له شه‌ڕی براکان، کوشتنی رۆژنامه‌نوسان و پێشێل کردنی مافی مرۆڤ و شکاندنی که‌رامه‌تی مرۆڤ، کوشتنی ئه‌و هه‌موو کچ و ژنانه به بیانوو ی جیا جیا، سیناریوی دروست کراو و هه‌ڵبه‌ستراو.
که‌ناڵه‌کانی راگه‌یاندنی حیزبه‌کان به جۆرێک، شپرزه‌ی پڕ له حه‌ماسی ده‌مارگیری حیزبی دێنه ناو ماڵه‌کانمانه‌وه، خوی منداڵه‌کانیشیان تێک داوین، ئه‌وانیش وه ک کادره (سه‌وز و زه‌رد و سوور و نیلی و سپی و شین و قاوه‌یی )- یه‌کان، هه‌موو ناخیان پره له گرژی و ئاڵۆزی ده‌رونی، له رق و کینه و بوخز و جنێو و هه‌ڵبه‌ستنی ده‌یان تۆمه‌ت و تاوان و سیناریۆ به‌رامبه‌ر به یه‌کتریی.
ئه‌وه 30ساڵه په‌رله‌مانی کوردستان و حکومه‌تی هه‌رێم و زۆر له سه‌رکرده‌کانی کورد درۆی سه‌وز و زه‌رد و سوور و نیلی و سپی و شین و قاوه‌یی و درۆی کۆکتێلی ره‌نگاوره‌نگی بریقه‌دارمان بۆ ده‌که‌ن. هه‌موو به‌ڵێنه‌کانیان یه‌ک هه‌نگاوێک بڕناکات، خزمه‌ت گوزارییه ساده‌کانیش ده‌که‌ن به ریکلام و موچه‌و قووتی منداڵه‌کانمان ده‌دزن. خۆیان وه‌ک فیرعه‌ونه‌کان له‌کۆشک و ڤێلاکانیان دا کات به‌رێ ده‌که‌ن، به داهاتی خه‌یاڵی کۆمپانیاو قاسه‌ی زه‌به‌لاحی ده‌فته‌ره دۆلار تێر ناخۆن،
ئه‌مانیش وه‌ک سه‌دام به مه‌زاجی خۆیان، یاری به ده‌ستوور و یاسا‌و رێسا ده‌که‌ن.
ئێستا سه‌رکرده‌کان شار به‌شار و گوند به گوند، شه‌قام و کۆڵان و گه‌ڕه‌که‌کان تهی ده‌که‌ن، راوی ده‌نگ و ره‌نگ و کورسی ده‌سه‌ڵات ده‌که‌ن.
به‌ده‌نگی هاوڵاتیان و ته‌زویری ده‌نگ، ده‌چنه سه‌ر کورسی ده‌سه‌ڵات. که ده‌نگ و ڕه‌نگی هاوڵاتیانیان بۆ خۆیان داگیر کرد، دواتر ژماره‌ی موبایله‌کانیان ده‌گۆڕن، بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ڵامی خه‌ڵک نه‌ده‌نه‌وه.
ده‌ڵێن: ئه‌گه‌ر ئه‌وان گێل نه‌بونایه، ده‌نگیان به ئێمه نه‌ده‌دا، ئێمه بۆیه ئه‌و هه‌موو درۆ‌و فێڵه‌مان بۆ کردن، بۆ ئه‌وه‌ی تا 4 ساڵی تر چاره‌یان نه‌بینینه‌وه.
وێنەکە وەرگیردراوە/ karikatur.ch
- بابەتەکانی تری عەبدوڵا کەریم مەحمود
عەبدوڵا کەریم مەحمود: ئاسۆیەک ئاوا نابێ.!
-عومەر سەیدە: دادگایی‌کردنی تاوانبارێکی ئەنفال، ئەم تاوانبارە بناسن.
-عەبدوڵا کەریم مەحمود: سەرۆک جاشەکان و کەسایەتییە دیارەکان!
- All Posts