زەبەنگ بەهادین: چەقبەستوی.
ئه‌وه‌ى له نێو تێۆرهكان رۆژێك خه‌ڵك دواى ئه‌كه‌وێت و پابه‌ندى خۆى پێوه ده‌به‌ستێته‌وه رۆژانێك دێت لێ ى په‌شیمانه‌و به دواى جێگره‌وه‌یه‌كى نوێ ی‌دا ده‌گه‌رێ. ئه‌مه به ته‌نها بابه‌ته به‌رده‌ستى یه‌كان ناگرێته‌وه، به‌ڵكو بابه‌ته وونبووهكانیش ده‌گرێته‌وه. هەروەها ژیانی ماتریالی و ژیانی رۆحیش دەگرێتەوە. زۆرێك هه‌ر به هه‌مان شێوه كۆنه‌كه‌ى خۆی ده‌مێنێته‌وه هه‌ندێكیش ده‌گۆرێن، كێشمه كێشیكیش دروست ده‌بێت له نێوان هه‌ردولایاندا، هەندێک جار بە لێکگیران هەندێک جار بە دوور کەوتنەوە، به‌ڵام له كۆتادا هه‌ر نادیاره كامهتێز و کامە تێۆر ته‌واو بوو، كامه‌ش ناته‌واو بوو. ئه‌مه جڵه‌وه‌ى به‌رده‌وام بوون ئه‌دات به ژیان بۆیه ژیان و بیر كردنه‌وه له خاڵێكدا ناوه‌ستێت بە واتا مەعرەفە پێویستی بە جوڵەی بەردەوام هەیە تا توشی چەقبەستوی نەبێت.
بیر و ئایدیای راست ئه‌وه‌یه هه‌میشه له گوماندا كار ده‌كات و هه‌رگیز ته‌سلیمى یه‌ك بیر و یەک ئایدیا نابێت. نهێنى یه‌كان هه‌میشه برەو ئه‌ده‌نه بیركردنه‌وه‌ی تازەتر و داهێنانی نوێ، هەم لە روی راستی هەم خەیال. مرۆڤی هۆشمەند هه‌روا به ئاسانى ئه‌مرۆ ناداته ده‌ست سبه‌ى ئه‌گه‌ر دۆزراوهیهكى ئه‌مرۆى لا نه‌بێت. ره‌نگه ئه‌و دۆزراوه‌ى ئه‌مرۆ ته‌واو نه‌بێت، به‌لام گرنگ ئه‌مه كۆتا نىیه‌و هه‌میشه دۆزینه‌وه‌و بیركردنه‌وه به‌رده‌وام ده‌بێت. ئه‌وه‌ى له‌سه‌ر مرۆڤیشه دووركه‌وتنه‌وه له چه‌قبه‌ستوى و گۆرانى هه‌میشه‌ى به ئاراسته‌یه‌ك بیر و هوشیاری سه‌ركرده‌ى ئه‌و ته‌وژمه ناوخۆى یه‌ى مرۆڤ بێت بۆ بینی و دۆزینه‌وه زیاتر.