عه‌بدوڵا که‌ریم مه‌حمود: جه‌نگ بۆ ناو فیلم و ئه‌ده‌ب و هونه‌رو ده‌نگ و ئاواز.
نووسه‌ره ده‌ربارو ماستاوچی و مه‌قاشه‌کانی کورد، سه‌راپا ده‌زگای راگه‌یاندنه‌کانی عێراق، به هه‌موو تواناکانی و پڕ‌و پاگه‌نده‌کانیان به‌شان و باڵای سه‌دام و سوپای عێراق دا بوو، هه‌زاران بابه‌تی جیا جیا، له رۆژنامه‌ی [ الثوره، الجمهوری، عێراق، الف باء، هاوکاری، به‌یان، رۆشنبیری نوێ ]، ته‌واوی رۆژنامه‌و گۆڤاره‌کان له‌ناو دۆزه‌خی شه‌ره‌کان دا ئاماده ده‌کرا، له‌سه‌ر شاشه‌ی ته‌له‌فیزۆن و لاپه‌ره‌ی رۆژنامه‌و گۆڤاره‌کان و ده‌نگی ئێستگه‌ی رادیووه‌کان بڵاو ده‌کرایه‌وه.
ئه‌و بواره ئه‌ده‌ب و هونه‌ریشی گرته‌وه، هه‌زاران ده‌قی هۆنراوه و کورته چیرۆک و رۆمان و گۆرانی سرودو بروسکه‌ی پیرۆزبایی به باڵای سه‌دام و قادسیه‌و رۆحی کوشتن و بڕین و به‌رده‌وامی جه‌نگ و سه‌رکه‌وتنی سه‌دام و عێراق دا هه‌ڵیان ده‌دا.
له‌و سه‌رده‌مه‌دا ئه‌م شاعیرانه شیعره‌کانیان بۆ حفضه الله بوو[ رعد بندر، علی الیاسری، عبدالرزاق عبدالوا حید، حمید سعید، غزائی بدر الطائی، فلاح عسکر]و… هتد، جگه له هه‌زاران شاعیری شه‌عبی هۆنراوه‌کانیان شاباشی جه‌نگی قادسیەی سه‌دام بوو.
له چیرۆک نوسه‌رانیش[وارد بدر السالم ، عبدولستار ناصر، عبدالا میر معل، عادل عبدا لجبار و امیر الحلو……]. چیرۆکه‌کانیان هه‌ر بۆنی دوکه‌ڵ و ژه‌هری جه‌نگ و قادسیه‌و سه‌دام بوو.
هه‌ر له‌و سه‌رده‌مه‌دا ئه‌م هونه‌رمه‌نده شانۆیانه به‌رهه‌مه‌کانیان پڕ بوو له ده‌قی شانۆیی [قادسیه سه‌رۆکی ئازا‌و قاره‌مان و بێ هاوتا ی عێراق، که گوایه هاوتای له دنیادا نییه وه‌ک هونه‌رمه‌ندان[جواد شاکر چی ]
له به‌رهه‌می رۆمانیش دا [ عبدالخالق الرکابی ] به‌رۆمانی [الروواق ] وعبد الستار ناصر]رۆمانه‌کانیان بۆ سه‌رکه‌وتنی جه‌نگ و سه‌رکه‌وتنی سه‌دام و سوپای عێراق بوو.
هه‌زاران گۆرانی و سرودی هونه‌رمه‌ندانی ئه‌وسا هه‌ر بۆقڕکردن و کوشتن و بڕینی مرۆڤ بوو، ئاوازه‌کانی بۆنی جه‌نگ و دوکه‌ڵی شه‌ڕو خوینڕشتن و ژه‌هری کیمیایی لێ ده‌هات.
ئازایه‌تی یه‌کی وای نیشان ده‌دا سه‌دام و سوپای عێراق ی کردبوو به به‌های لوتکه‌ی جوامێری. هونه‌رمه‌ندانی ئه‌وسا [داود القیسی، صلاح عبدالغفور، یاس خضر، محمود انور، حسین نعمه ].
له فیلمی سینه‌مایی عێراقی دا هه‌ر ره‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌و واقعه ته‌ماوییه‌ی جه‌نگ و قاره‌ما نیه‌تی یه بێ وێنه‌ی سه‌دام و سوپای عێراق بوو ،وه‌ک فیلمی [الحدود الملتهبه ]، [الشمسنا لن تغیبه ].
ئه‌و نوسه‌رو ئه‌دیب و شاعیر‌و هونه‌رمه‌ندانه خه‌ڵات ده‌کران ، ئۆتۆمۆبیل و خانویان پێ ده‌به‌خشرا، پاره‌ی مۆڵکراوی شاباشی به‌رهه‌مه‌کانیان پێ د ه‌به‌خشرا، ڤیستیڤاڵ و کۆڕ‌و کۆبونه‌وه‌و ئاهه‌نگ بۆ به‌رهه‌مه‌کانی قادسیه‌ی سه‌دام ساز ده‌کرا.
به ملیونان دینار له‌و بۆنانه‌دا خه‌رج ده‌کرا. خه‌ڵکی عێراق بێزار ببوون له‌و نووسه‌رو شاعیر‌و هونه‌رمه‌نده ده‌ربارانه که بۆ مشتێ پاره که‌رامه‌ت و به‌رهه‌مه کرچوکاڵه‌کانیان هه‌ڕاچ ده‌کرد.
ئه‌وسا چه‌ند نوسه‌رو شاعیر‌و رۆژنامه‌نوسێکی کورد و مسته‌شارو ئامر سریه‌ی تایبه‌تی و ئاغا‌و ده‌وڵه‌مه‌ندو سه‌رۆک هۆزو کوڕه ده‌وڵه‌مه‌ندو موختاره‌کان و موحامی و ئه‌ندازیار ببوون به به‌عسی و هاوڕی ئه‌من و ئیستیخبارات بوون. هه‌ندێکیان [ره‌فیقی تایبه‌تی سه‌دام ]بوون، به‌شانازییه‌وه جلی جه‌یش شه‌عبی و جلی زه‌یتونی ئه‌منیان له به‌ر ده‌کرد. زۆریان نه‌سیر موته‌قه‌دیم بون. ده‌مانچه‌ی دیاری سه‌دامیان له قه‌د ده‌به‌ست و خه‌ت مایل بوون. به‌دوای ماڵه‌پێشمه‌رگه‌دا ده‌گه‌ڕان. راپۆرتیان له سه‌ر ده‌نوسین و کۆڵان و گه‌ڕه‌که‌کان ده‌گه‌ڕان به دوای سه‌ربازی هه‌ڵاتودا.
ئه‌وسا ئه‌مانه هاوڕێ سه‌دام بون، ئێستا ئه‌مانه تێکۆشه‌ری دێرینن، هاوڕێ سه‌رۆکی هه‌رێم و سه‌رۆکی حکومه‌ت و ئه‌ندامانی مه‌کته‌بی سیاسی و سه‌رکردایه‌تی حیزبه‌کانن، چەن وێنه‌یان له گه‌ڵ سه‌دام ده‌گرت، ئێستا وێنه له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی هه‌رێم و سه‌رۆکی حکومه‌ت به‌شانازییه وه ده‌گرن، موحه‌لیلی سیاسین، چاودێری سیاسین، موسته‌شاری ده‌سه‌ڵاتدارانی کوردن، ئه‌مان به پێشمه‌رگه دێرین و خه‌ڵکه خاوه‌ن هه‌ڵوێسته‌که ده‌ڵێن ئاگاتان له خۆتان نییه ئێوه چونه‌ته به‌ره‌ی دژ به گه‌ل و نیشتیمانه‌وه ده‌بێت بدرێن به‌دادگا. ئه‌مانه خاوه‌نی سه‌روه‌ت و سامان و باخ و ڤێلاو و کۆمپانیان، وه‌ک سه‌دام و عوده‌ی خاوه‌ن بڕوانامه‌و نامه‌ی خوێندنی باڵای فه‌لن، جاران هه‌ر که‌س له گه‌ڵ سه‌دام دا رای جیاواز بوایه به خائین داده‌نرا، لای ئه‌م ماستاوچیانه‌ش هه‌ر که‌س کوێله سه‌رۆکی هه‌رێم و سه‌رۆکی حکومه‌ت و بنه‌ماڵه نه‌بێت خائینه مافی ژیانی نییه، له لیستی ره‌ش دا ناوی تۆمار ده‌کرێت.
ئه‌مه به‌رهه‌می ره‌نچ و ماندووبونی عه‌قڵی نه‌خۆشی نه‌رجسیه‌تی سه‌رکردایه‌تی سیاسی کورده، هاوکێشه‌کانیان پێچه‌وانه‌کرده‌وه‌ته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی کورسی ده‌سه‌ڵاتی تۆتالیتان له سه‌ر ئێسک و پروسکی شه‌هیدانی ئه‌م نیشتیمانه‌و ئه‌نفال و گۆڕه به‌کۆمه‌ڵه‌کان ره‌گ داکوتێ، هه‌ر له خزمه‌تی داگیرکه‌ری بێگانه‌دا بن. هه‌موو هاوڵاتیه‌کی کوردیان کردوه به‌کوێله، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌تا هه‌تایه خۆیان و خانه‌واده‌و بنه‌ماڵه‌و و کوڕ‌و کوره‌زاو برازا‌و ئامۆزا‌و پورزاو نۆکه‌ره‌کانیان هه‌ر له سه‌رکورسی نه‌رجسیه‌تی ده‌سه‌ڵات دابن، به‌ڵام ئه‌وان خۆیان نۆکه‌ری نوێی کورد کوژ و جاشی سه‌رده‌می جیهان گیری ین.
- Latest Posts by عەبدوڵا کەریم مەحمود
عەبدوڵا کەریم مەحمود: ئاسۆیەک ئاوا نابێ.!
-عومەر سەیدە: دادگایی‌کردنی تاوانبارێکی ئەنفال، ئەم تاوانبارە بناسن.
-عەبدوڵا کەریم مەحمود: سەرۆک جاشەکان و کەسایەتییە دیارەکان!
- All Posts