عیماد عه‌لی: هه‌ڵبژاردن و فشاری نه‌زۆكانه‌ی مه‌زهه‌بگه‌را له‌سه‌ر ناوچه دابڕاوه‌كان.
ئه‌وه‌ی باری دیموگرافی و مێژوویی و كه‌لتوری تایبه‌تی ناوچه دابڕاوه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم (ناسراو به ناوچه‌كانی ماده‌ی 140)بزانێت، لای روونه كه خه‌ڵكی ئه‌و شارانه به‌سه‌رجه‌م نه‌ته‌وه و ئاین و مه‌زهه‌به( ره‌سه‌نه‌كان نه‌ك هاورده‌كان) چه‌ند تێكه‌ڵاو و ته‌باو گونجاون و هیچ ده‌سه‌ڵاتێك له هه‌موو قۆناغه‌كاندا نه‌یانتوانیوه ده‌زووی پێكه‌وه گرێدراوی هاوبیری و خۆشه‌ویستی خاك و نه‌ته‌وه له ده‌رونیاندا بپچرێنێت. چه‌ندین جار بۆ زاڵبون به‌سه‌ر خاك و خه‌ڵكه‌كه‌یدا، هه‌وڵیاندا پیلانی (په‌رتكه و زاڵبه) یان به‌سه‌ردا بسهپێێنن و هه‌رجاره‌و به به‌هانه‌یه‌ك و ریگهیهكهوه هه‌وڵی لێكترازانی گه‌نج و پیری ئه‌و شاره خۆشه‌ویستانه‌یان داوه. جارێك به حزبیكردن و چاندنی جیاوازی فكری و ئایدیۆلۆجی و دروستكردنی كێشه‌ی جیاوازی حزبایه‌تی و، جارێكی دیكه‌ش به به‌كارهێنانی نه‌ته‌وه‌چێتی و جیاوازی نه‌ته‌وه‌یی و هه‌وڵی چاندنی روحی شوفینیزم و، چه‌ندین جاریش له رێگه‌ی به‌كارهێنانی سۆزی مه‌زهه‌ب وه‌ك ئامڕازێكی كاریگه‌ری روحی و مێژوویی بۆ دوورخستنه‌وه‌ی خه‌ڵكی ئه‌و شارانه له‌یه‌كتر و نه‌هێشتنی هێزی یه‌كێتی و یه‌كگرتووییان، به‌ڵام له‌دواجاردا سه‌رجه‌م ئه‌و هه‌وڵانه نه‌زۆك بوون و هیچ به‌رهه‌مێكیان نه‌بوو، له دواجاردا ده‌ستی پیلانگێڕان له بنی ههمبانهكه به‌به‌تاڵی ده‌رچوون و به شكستخواردوویی لێی ده‌رچوون.
له‌م بارودۆخه هه‌ستیار و ئاڵۆزه و له نێو ئه‌و هه‌موو هاوكێشه نێوخۆیی و دهركیانه و هاتنه پێشی زۆرێك له رووداوه‌كان و هه‌ڵه و په‌ڵه‌ی خودی خاوه‌نی راسته‌قینه‌ی ئه‌و ناوچانه، وا دوژمنان هه‌وڵه‌كانیان چرتر كردۆته‌وه و ئه‌مجاره‌ش له چه‌ندباره كردنه‌وه‌ی هه‌وڵی جێبه‌جیكردنی مه‌رامه‌كانیان له پاش روخانی رژێمی دیكتاتۆریه‌ت، خه‌ریكی پیلانگێڕانی خۆزاڵكردن و سه‌پاندنی یه‌كجاره‌كین له رێگه‌ی خستنه‌رووی تموحه شه‌خصی و حزبی و نه‌ته‌وه‌یی و مه‌زهه‌بیه‌كان به ئیستغلالكردنی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا. هه‌رچه‌ند مه‌یدانه‌كه تاڕاده‌یه‌ك واڵاكراوه بۆ ته‌راتێن كردنیان، به‌ڵام وه‌كو چۆن هه‌میشه هاوڵاتیانی ئه‌وشارانه به تایبه‌تی كه‌ركوك و خانه‌قین خه‌ونی دوژمنانیان له‌گۆڕ ناوه ئه‌مجاره‌ش له‌گه‌ڵ هه‌بوونی راده‌ی زۆری بیهیوایی و كه‌می متمانه‌ی و بێمتمانه‌یی، به‌ڵام له كاردانه‌وه‌كاندا بۆمان ده‌ركه‌وێت كه خه‌ڵكه ره‌سه‌نه‌كان هه‌ر ئه‌وانه‌ی نه‌وه‌كانی پێشوون و تۆزقاڵێك له رێی پێشینانیان لایان نه‌داوه و ئه‌م هه‌وڵانه‌ی دوژمنانیش نه‌زۆك ده‌رده‌چن.
ئه‌مجاره به رێككه‌وتنی ژێر به ژێری دوژمنانی ده‌وروبه‌ر هه‌وڵێكی چڕی به‌هێز به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك چی له رێگای به‌خشینی پاره‌وپوڵ و ده‌م چه‌وركردن و چی به ئیستغلالكردنی باری ئابووری ناله‌باری خه‌ڵكه‌كه و له ده‌رگای روحی مه‌زهه‌بگه‌ری له ناو هه‌ندێك كاڵفام یان خه‌ڵكی ونبووی رێگه‌ی راست، خه‌ریكی لێدانی هه‌مان قه‌وانه كۆنهكهن، بۆیه ده‌بێت خه‌ڵكه‌كه زۆر وریاتر بێت له پیلانگیڕی ئه‌مجاره و چاوكراوه‌یی و یه‌كێتی و ته‌بایی گه‌نجان به‌ربه‌ست و چه‌كی له‌ناوبردنی ئه‌و خه‌ونانه‌ی دوژمنان بێت كه هه‌موو ئامڕازێك به‌كاردێنن بۆ یه‌كجاری سڕینه‌وه‌ی سیمای ره‌سه‌نی ئه‌و شارانه و سه‌پاندنی وه‌زعێكی دیموگرافی هاورده‌كراوی نامۆ به پیلانی چه‌په‌ڵ، بۆ ئه‌وه‌ی به ته‌واوی ده‌ست و پێوه‌ندی خۆیان له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی وڵاته‌كانیان بسه‌پێنن، له‌م كردهوهشیاندا كاتی هه‌ڵبژاردن و لاوازی پهویهندیه كوردستانیه‌كان به‌مه‌ش جگه له خه‌ڵكه ره‌سه‌نه‌كه‌ی ئه‌و شارانه و كورد و كوردستان هیچ كه‌س و لایه‌نێكی تر له‌م هه‌وڵانه زه‌ره‌رمه‌ند نابێت. بۆیه هیوادارم به هه‌وڵی هه‌موولایه‌كمان و چاوه‌ڕێیی هیچ حزب و لایه‌ن و كه‌سێكی به‌رژه‌وه‌نخواز نه‌كه‌ین و به یه‌كێتی و یه‌كبونی خۆمان به‌رپه‌رچی ئه‌و پیلان و هه‌وڵانه بده‌ینه‌وه و، به پێچه‌وانه‌ی دوژمنانی روحی یه‌كبوونی خه‌لك به گشتی و له‌به‌رچاو گرتنی هه‌ڵبژاردن بۆ به‌كارهێنانی رای گشتیی به‌هێزی كوردستانیانه بۆ رزگاربوون و به‌هێزكردنی خودی و گرتنی كون و كه‌له‌به‌ره‌كان و هاوهه‌ڵوێستی، هیوا و ئامانجی جێگیری خه ڵك بۆ هه‌موولایه‌ك چه‌ندین باره ئاشكرا كه‌ین و دوژمنان بێ هیواكهین.