ڕه‌سوڵ بۆسكێنی: ڕفراندۆمی كوردستان له‌ڕوانگه‌ی ئه‌وانی تره‌وه!
نه‌ته‌وه‌ی كورد خاك و نیشتیمان و كەلتورو شارستانییەت و زمان و ئەدەب و فه‌رهه‌نگی تایبەت بەخۆی و دونیابینی خۆی بۆ ژیان هەیە، له‌و ڕۆژه‌وه‌ی كوردستان به‌زۆر به‌عیراقی عه‌ره‌بیانه‌وه لكاند، وڵاتێكی ئیفلیجیان بنیاتنا، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش به‌ده‌ستهێنانی ماف و مامه‌ڵه‌ی گەیاندنی پەیامی كورد، وەك گەلێكی ستەملێكراو سیاسەتێكی لەسەرخۆو زیرەكانەی دەوێت. به‌ڵام ئەو پەیامەی كورد كەسەدان ساڵە خەبات و خوێنی لەپێناو دەڕێژێت، تێكەڵ بەخواستی شەخسی و حزبی كرا‌و لە 25 ئەیلول لەژێر ناوی (ریفراندۆم) لەپرۆژەیەكی ناوەخت بۆ دەیان ساڵی دیكە دواخراو زیانێكی زۆر گەورەی بەركەوت، كارتی ریفراندۆم لەكاتێكی هەڵە بەكارهێنرا، ئه‌م مافه وەك چەكێكی سیاسیی بەكارهێنراوبووە كارتێكی دیالۆگكردن لەگەڵ بەغدا.
ئیهود یعری، نووسەرو ڕۆژنامەنوس و پسپۆڕی سیاسی كاروباری كوردی له‌ئیسرائیل له‌به‌رنامه‌یه‌كی ته‌له‌فزیۆنیدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی 2ی ئیسرائیل شرۆڤه و زانیاری نه‌بیستراوی له‌سه‌ر ریفراندۆمی 25ی سێپته‌مبه‌ری 2017 باسكرد و وتی:
“بارزانی له‌سه‌ر داوای توركیا و به‌تایبه‌ت ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان ریفراندۆمی 25ی 9ی ئه‌نجام دا” هۆكاری ئه‌مه‌ش ئه‌وه بوو” توركیا نه‌یده‌ویست شاری كه‌ركوك به‌هه‌موو توانا نه‌وتی و بایه‌خه مێژوویی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كه‌ی بۆ كورد بخرێته‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، كه‌توركیا به‌دۆستی پارتی كرێكارانی كوردستانی ده‌زانێت.
پارتی دیموكراتی كوردستان ئه‌م پرۆژه‌یه‌ی توركیای به‌خێرایی كڕی. پارتی ده‌یزانی ئه‌گه‌ر به‌پشتیوانیی پرۆژه‌یه‌كی له‌م جۆره‌نه‌بێت، هه‌رگیز ناتوانێت كه‌ركوك و 51٪ی خاكی كوردستان، له‌ده‌ست یه‌كێتیی ده‌ربهێنێت، كه‌دوای شكستی داعش كه‌وتبوونه ده‌ست هێزه‌كوردییه‌كان له‌ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم.
باشترین رێگا بۆ پارتی، ئه‌نجامدانی ریفراندۆم بوو، له‌كه‌ركوك و ده‌رهێنانی بوو له‌ده‌ست یه‌كێتیی، بۆ جێبه‌جێ كردنی ئه‌م پیلانه‌ش، كۆبوونه‌وه‌ی هاوبه‌شی نێوان پارتی و توركیا و پارێزگاری پێشووی كه‌ركوك له‌ئه‌نكه‌ره و هه‌ولێر و ئه‌ڵمانیا به‌ڕێوه‌چوو، د.نه‌جمه‌دین كه‌ریم دوای گڵۆپی سه‌وزی پارتی پێی داگرت، ریفراندۆم له‌كه‌ركوك به‌ڕێوه بچێت.
كه‌ركوك له‌ساڵی 2014ه‌وه كه‌وتبووه ده‌ست كورد و وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان نه‌وته‌كه‌ی بردبوو، به‌ڵام خه‌ڵكی كه‌ركوك لای یه‌كێتیی بوون، پارتی هیچ پێگه و رۆڵێكی نهبووتیایدا، ئه‌گه‌ر ریفراندۆم نه‌كرایه، یه‌ك گرتنی (كه‌ركوك و سلێمانی) و شوێنه‌كانی ژێرده‌سه‌ڵاتی یه‌كێتی، ده‌بوو به‌كاره‌ساتێكی سیاسی گه‌وره بۆ پارتی و باڵانسی هێز له‌كوردستان زۆر به‌زیانی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی ده‌شكایه‌وه”.
پارتی بۆ ئه‌نجامدانی ڕیفراندۆم هه‌وڵی ته‌واوی خۆی خسته‌گه‌ڕ، له‌ناوخۆ هه‌وڵی زۆری‌دا بۆ قه‌ناعه‌ت پێكردنی لایه‌نه‌سیاسیه‌كان، له‌ده‌ره‌وه‌ش هه‌وڵی خۆیدا، به‌ڵام هیچ كه‌س پشتیوانی هه‌وڵه‌كه‌ی بارزانی نه‌كرد، پارتی گوێی له‌قسه‌ی دۆست و دوژمن نه‌گرت و به‌رده‌وام بوو له‌هه‌وڵه‌كه‌ی بۆ ئه‌نجامدانی ڕیفراندۆم، به‌بێ ئه‌وه‌ی حیساب بۆئهنجامی ئه‌م كاره بكات.
ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا لەوتەیەکی لەخولی کۆبونەوەی نەتەوەیەکگرتوەکان داوای لەکۆمەڵگەی نێودەولەتی کرد، پرۆسەی ریفراندۆمی باشوری کوردستان و ھەوڵی بنیاتنانی دەوڵەتی کوردیی بوەستێنن. ناوبراو ھەڕەشەی لەباشوری کوردستان کرد، گوتی: ئەگەر نەوەستن ئەو دەوڵەتە دەسوتێنین و ھەرچی لەماوەی بیست ساڵ بنیاتنراوە دەیڕوخێنین، جێی باسە لەکۆبونەوەی لەگەڵ تڕەمیش ڕێکەوتبوون لەسەر دژایەتی ریفراندۆمی ھەرێمی کوردستان.
هه‌روه‌ها چەند رۆژ پێش ڕیفراندۆم سەرۆک کۆماری تورکیا بە توندترین شێوە ھێرشی کردە سەر سەرکردایەتی ھەرێم و بەنەزان و تێنەگەیشتوو لەسیاسەت وەسفی کردن، بەفەرمی ھیچ وەڵامێکیان نەدرایەوە، به‌ڵام سەرۆ قادر بەرپرسیار لە میدیای پارتی لەنوسینێکدا وتی: “توركیا دەبێ عیبرەت لەمێژوو وەربگرێ، نه‌زان ئێوەن، نەک ئێمە. دوای سەدساڵ جیھان شاھیدی بۆ ماف و ئینسانییەت و مەزڵومییەتی ئێمە دەدات، بەڵام خۆت دەزانی ئێوە لەبن قورسایی مێژوودا چۆن چەماونەتەوە”.
بۆ دۆزینه‌وه‌ی ڕێگاچاره‌یه‌ك قوباد تاڵەبانی وتی: لەگەڵ دیالۆگێكی نوێ داین لەگەڵ بەغدا، به‌ڵام بارزانی وتی: پەشیمان نابینەوە لەریفڕاندۆم.
ئیهۆد یعری ده‌ڵێت: “به‌پێی زانیاریه‌كانی من ئیسرائیل نیگه‌ران بوو، له‌م حساباته گوماناوییه‌ی پارتی، ئیسرائیل به‌ره‌سمی و ئاشكرا داوایان له‌مه‌سعود بارزانی كرد ریفراندۆم ئه‌نجام نه‌دات، چونكه ده‌بێته شكست بۆ كێشه‌ی كورد، به‌ڵام بارزانی له‌ژێر گوشاری توركیا و به‌ئامانجی دوورخستنه‌وه‌ی یه‌كێتیی له‌كه‌ركوك گوێی له‌ئیسرائیل نه‌گرت”.
د.فواد مەعسوم كه‌سەرۆكی كۆماربوو، بەپرۆژەیەك چوو بۆ هەولێر، بۆ ئەوەی ریفراندۆم نەكرێت و چارەسەری تر بدۆزرێتەوە، بەڵام بەرلەگەیشتنەوەی بۆ بەغدا، بارزانی وتی: ریفڕاندۆم تاوان نییە، دەكرێت دراوسێی باش بین، ئەمەش ئیحراجی بۆ د.فوئاد مەعسوم دروستكرد.
ئەزهەر بەیاننامەیەكی توندی بڵاوكردەوە و ریفراندۆمی بەپرۆژەیەكی ترسناك بۆ دابەشكردنی عێراق و قۆڵبوونەوەی كێشەكان ناوبرد، سەرۆكی كۆمكاریی عەرەبی نامەیەكی نارد بۆ بارزانی وداوای لێ‌كرد ریفڕاندۆم نەكات، بارزانی وەڵامی دایەوە، ئەوە بڕیاری گەلە.
برێت مه‌كگۆرگ نوێنه‌ری ئه‌مریكا، هه‌روه‌ها نوێنه‌ری نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌عیراق و فرانك بیكەر باڵوێزی بەریتانیا لەعێراق بەناوی وڵاتەكەیەوە داوا لەبارزانی دەكات، كاتی ریفراندۆم نییە، بارزانی وتی: ئه‌وه بڕیاری گه‌له و ئێمه ناتوانین ڕه‌تی بكه‌ینه‌وه.
ئەلیستەر بێرت وەزیری كاروباری به‌ریتانیا بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باكوری ئەفەریقا، سەردانی هەولێری كرد و داوای كرد واز لەریفڕاندۆم بهێنرێت وهەوڵبدرێت دووبارە دەستبكرێتەوە بەگفتوگۆ لەگەڵ بەغدا و بەریتانیا ئاگاداری گفتوگۆكان دەبێت، قوباد تاڵەبانی وەڵامی دایەوە: دەرگاكانی هەرێم داخراونین ودەمانەوێت كێشەكانمان لەگەڵ بەغدا چارەسەربكرێت و ئەم هەنگاوەشمان پێی باشە، بەڵام بارزانی وەڵامی ئەو وەزیرەی دایەوە، ئێمە دوو دراوسیی باش دەبین، واتا ئەو موبادەرەیەش رەفزكرایەوە .
موقتەدا سەدر نامەیەك بۆبارزانی دەنێرێت: برام كاكە مەسعود ئێستا كاتی ریفڕاندۆم نییە،
مەولود چاوه‌ش ئۆغڵو وەزیری دەرەوەی توركیا لەچاوپێكەوتنێكدا وتی: هیوادارم لەبڕیاری ریفراندۆم پەشیمان ببنەوە، لەبەرئەوەی زیانی گەورەی دەبێت.
توركیا وفەڕەنسا وئەمەریكا و سعودیە و ئێران و بەریتانیا و ئەڵمانیاش داوای دەستپێكردنەوەی گفتوگۆی نێوان بەغدا و هەولێریان كرد، بەڵام بارزانی هەر لەسەر بڕیارەكەی خۆی سووربوو.
ڤلادمێر پوتین داوای كرد لەم كاتەدا ریفڕاندۆم نەكرێت، ناوبراو بەتەلەفون قسەی لەگەڵ ئەردۆگان كرد و بەرەسمی حكومەتی رووسیا بڵاوی كردەوە رووسیا لەبڕیاری خۆی پەشیمان نابێتەوە ولەگەڵ سازنەدانی ریفراندۆمە .
یەكێتی ئەوروپا بەفەرمی داوای دواخستنی ریفڕاندۆمی كرد.
باڵیۆزى ئێران له‌به‌غدا له‌ڕۆژى19ى8ى2017 بهوەفدێکی فراکسیۆنی یەکێتیی لەئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق وتبوو: “کەرکوک بەتەواوی لەدەستدەدەن ئەگەر ئەو ڕیفراندۆمە بکرێ، ئێمە ئاگاداری تەواوی پیلانەکەین، بڕۆن واز لەیاساو شتی لەوبابەتە بهێننو بەسەرکردەکانتان بڵێن بائەو ڕیفراندۆمە دوابخەن لەئێستادا، چونکە یەکەم کەس زەرەری تیادەكەن ئێوەن، من لەبەر دڵسۆزی بۆ مام جەلالو دۆستایەتی ئەمە بەئێوە دەڵێم”.
بەشێکی یەکێتی بەسەرۆکایەتی رەفعەت عەبدولڵا ئەندامی مەکتەبی سیاسی یه‌كێتی، داوایان لەبارزانی کرد، ریفراندۆم دوابخرێت، یاخود لانی کەم لەکەرکوک ئەنجامنەدرێت، بەھۆی ھەستیاری دۆخەکە، ھاوکات داواش دەکەن بەدیلە نیودەوڵەتیەکان قبوڵ بکرێن.
سعدی احمد پیرە ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی و ئەندامی لیژنەی باڵای ریفراندۆم، دەڵێت: “دوو رۆژ بەر لەئەنجامدانی ڕیفراندۆم قاسم سلێمانی دێتە لای کاک مسعود بارزانی و پێیدەڵێت وەرە ئاڵای کوردستان لە(جبل حمرین )هەڵبدە، بەڵام ریفراندۆم ئەنجام نەدەن، چونکە کەرکوکیش لەدەست دەدەن”.
هه‌روه‌ها سەعدی ئەحمەد پیرە ڕایدەگەیەنێت، “وەک یەکێتی تاکۆتا ساتەکان داوامان لەکاک مەسعود کرد ریفراندۆم دوابخەین، بەڵام سەرکەوتوو نەبوین، دواتریش بڕیارماندا بەبێ ھەڵمەتی ھەڵبژاردن بەشداربین تیایدا، پێشتریش ناوبراو داوای لەمەسعود بارزانی کرد، ڕاستیەکانی بڕیاری ریفراندۆم ئاشکرابکات، بەوەی یەکێتی لەگەڵ ریفراندۆم نەبووە”.
ریكس تیلرسۆن وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا پەیوەندی بەبارزانییەوە دەكات، سەره‌تا باسی رۆڵی گرنگی پێشمەرگەدەكات لە شەڕی تیرۆر، بەڵام پێشی دەڵێت: ئێمە لەگەڵ یەكڕیزیی خاكی عێراقیداین ودژی ئەنجامدانی ریفراندۆمین، بارزانی بۆ کەناڵی جەزیرە وتویەتی: “وەزیری دەرەوەی ئەمریکا پێیوتووم گەر ڕیفراندۆم ئەنجام بدەن، ئەوا ناوچەئازادکراوەکان، تاکو سنورەکانی ساڵی 2003 لەدەست دەدەن و پاشەکشەو پێدەکرێت”.
هه‌روه‌ها وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا، دوو ڕۆژ به‌رله ئه‌نجامدانی ڕیفراندۆم له‌نامه‌یه‌كیدا بۆ سه‌رۆكی هه‌رێم نووسیبووی:
“من به نوێنه‌رایەتی ئه‌مریكا [ئه‌م نامه‌یه] ده‌نووسم تارێزی بێپایانی خۆم بۆ تۆ و بۆ گه‌لی هه‌رێمی كوردستانی عێراق ده‌رببڕم. پێكه‌وه، له چه‌ند ده‌یه‌یه‌كدا، په‌یوه‌ندییه‌كی مێژوویمان سازكردووه و مه‌به‌ستمانه و پابه‌ندین به‌وه‌ی ئه‌م په‌یوه‌ندییه به‌رده‌وامبێت، بابه‌تی ریفراندۆم ده‌رباره‌ی داهاتووی هه‌رێمی كوردستان، كه‌بڕیاره 25ی ئه‌یلول بكرێت. نیگه‌رانی خۆمان ده‌ربڕیوه، به‌ڕێزه‌وه داوای قبوڵكردنی به‌دیلێك ده‌كه‌ین، كه‌پێمانوایه باشتر یارمه‌تی به‌ده‌ستهێنانی ئامانجه‌كانت ده‌دات، پرۆپۆزه‌ڵه به‌دیله‌كه چوارچێوه‌یه‌كی نوێ و خێرا داده‌ڕێژێت بۆ دانوستان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی ناوه‌ندی عێراق. جیا له‌وه‌ش، ئاماده‌ین ئاسانكاریی بكه‌ین بۆ پشتگیریی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، تازیاتر یارمه‌تی ئه‌م پرۆسه‌یه بدات، له‌گه‌ڵ به‌شدارییكردنی ته‌واوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان و هاوبه‌شه گرنگه‌كانمان، وه‌ك به‌ریتانیا و فه‌ره‌نسا. ئه‌مه ده‌رفه‌تێكی ناوازه‌یه، كهبهڕێزهوه داوا له‌ئێوه ده‌كه‌ین قبوڵی بكه‌ن، وه‌ك به‌دیلێك بۆ ریفراندۆمه‌كه، گه‌ر گفتوگۆكان نه‌گه‌یشتنه ئه‌نجامێكی قبوڵكراوی دوولایه‌نه یان شكستیان هێنا به‌هۆی كه‌می متمانه‌ی به‌غداوه، بێگومان دان به‌پێویستی ریفراندۆمدا ده‌نێین. پێمانوایه ئه‌م نامه‌یه و بڕیاری بوێرانه‌ت بۆ قوبڵكردنی ئه‌م به‌دیله ده‌بێته به‌ردی بناغه‌ی ده‌رفه‌تێكی مێژوویی له‌نێوان ئه‌مریكا و هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی عیراق”.
به‌ڵام بارزانی سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی داواكه‌ی ڕهتكرلادهووه، نامه‌كه‌ی ریكس تیلرسۆنی ئاشكرا نه‌كرد و له‌خه‌ڵكی هه‌رێمی شارده‌وه، تاكو دوای ڕیفراندۆم ئه‌مریكیه‌كان خۆیان نامه‌كه‌یان ئاشكراكرد، ئه‌مه‌ش بابه‌تێكه مایه‌ی لێ وردبوونه‌وه‌یه.
بەپێی زانیاریەکان رۆژێک بەر لە ئەنجامدانی ریفراندۆم لەقەزای دووکان ئەمریکا دووبارە پەیامی داوەتە بارزانی لەوەی گەر ریفراندۆمیش ئەنجام دەدەن، لەکەرکوک و ناوچە دابڕێنراوەکان ئەنجامی نەدەن، پارتی داواکەی ئەمریکای رەتکردۆتەوە، بەشێکی یەکێتی لەکەرکوک ویستویانە بەبەیانێک ڕایگەێنن کەریفراندۆم لەکەرکوک و ناوچە دابڕاوەکان ئەنجام نادەن، بەڵام لەلایەن هێزێکی زیرەڤانی و کۆسرەت رسول رێگریان لێدەکرێت.
زۆر له‌دۆست و نه‌یاری كورد مسعود بارزانیان ئاگاداركردهوە، ئەم ریفراندۆمە گەلی كوردستان توشی بێ ئومێدی دەكات، چونكە هیچ وڵاتێك پشتگیری سەربەخۆیی ناكات، بارزانی پێی وابوو دەبێ ریفرادۆم هەرئەنجام بدرێ وئەو وڵاتانەی دژین دوای ئەنجامدانی ڕیفرادنۆم، ڕای خۆیان دەگۆرن وپشتگیری دەكەن، لەو باوەڕەدا نەبووهەڵوێستی توركیا وئێران بەم جۆره توندبێت، ئه‌وه له‌كاتێكدا زۆر له‌لایه‌نه‌سیاسیه‌كانی هه‌رێم بهدووڵیهوه به‌شداریان كرد، ته‌نانه‌ت له‌رۆژی ئه‌نجامدانی ریفراندۆمدا كه‌خه‌ڵكی كوردستان پۆل پۆل بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان ده‌چوون بۆ ده‌نگدان، نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌ت به‌ئاڵایه‌كی عێراقه‌وه له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نووسیدا ده‌ركه‌وت، وتی ئێمه ( به‌شێكین له‌عێراق ) و ریفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆیی نییه!
دوای ئه‌نجامدانی ڕیفراندۆم و كاردانه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تانی هه‌رێمی و جیهانی مه‌سعود بارزانی سه‌ربه‌خۆیی كوردستانی بیرچۆوه، رۆژی ریفراندۆم به‌خه‌ڵكی گوت ریفراندۆم بۆ (سه‌ربه‌خۆیی نییه)، ته‌نها هه‌وڵێك بووه، بۆ زانینی ڕای خه‌ڵك له‌سه‌ر حه‌زیان بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان !
ئه‌م گوتاره‌ی بارزانی له‌لایه‌ن مه‌سرور بارزانی كوڕیه‌وه له‌رۆژنامه‌ی واشنتۆن پۆست دووپات كرایه‌وه. له‌و وتاره‌دا وتی: ریفراندۆم ته‌نها راپرسییه‌ك بووه و هیچ قووه‌تێكی ( قانونی ) نییه، كه‌بتوانێت سه‌ربه‌خۆیی بۆ خه‌ڵكی كوردستان به‌ده‌ست بهێنێت!
دوای ئه‌وه‌ی سوپای عیراق هێرشی كرده‌سه‌ر كه‌ركوك و ناوچه دابڕێنراوه‌كان، هیزەر ناورت وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانی وەزارەتەکەدا ڕایگەیاند، پێشهاتەکانی ئەم دواییە جێگەی سەرسوڕمان نەبوو،عێراق پلانەکانی بۆ ڕای گشتی ئاشکرا کردبوو، ئەوەی ڕووشیدا هەندێکی لە دەستوری عێراقدا هەیە و هەندێکی تریشی بەپێی ڕێککەوتنی پێشتر بووە، کەعێراق دوای شەڕی داعش دەچێتەوە ئەو هێڵانەی پێش ساڵی 2014 کەبەهێڵی سەوز ناودەبرێت.
وتەبێژەکە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕاشیگەیاند، ئەوە بەشێک بوو لە هۆکاری ئەوەی ئێمە نیگەرانی خۆمان لە ریفراندۆم دەربڕی، جەختی لەوەشکردەوە، ئەمریکا عێراقێکی یەکگرتوو و دیموکراتی دەوێت، هیوادارین هەموو لایەنەکان لە عێراق بگەڕێنەوە بۆ دەستوری عێراق و خۆیان لە توندوتیژی بەدووربگرن.
ده‌وڵه‌تانی هه‌رێمی به‌تایبه‌ت عیراق و توركیا‌و ئێران به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك كه‌وتنه دژایه‌تی هه‌رێمی كوردستان و وه‌ستاندنی ئه‌نجامی ڕیفراندۆم، پرۆژەی وەستانی ریفڕاندۆم پرۆژەی ئەیادعەلاوی بوو، بەموبارەكەی ئوردن، بڕیاری سڕکردنەکە لەوە دەستی پێ‌کرد، ئەیاد عەلاوی جێگری ئەوکاتی سەرۆک کۆمار لە15ی ئۆکتۆبەری 2017 ڕایگەیاند، لەلایەن مەسعود بارزانی نامەیەکی بەواژۆی خۆی پێگەیشتوە، تیایدا بەڕەسمی ئامادەیی خۆی دەردەبڕێت، بۆ سڕکردنی ئەنجامەکانی ریفراندۆم و پابەندبوون بەدەستور و دەستپێکردنی گفتوگۆی بێ مەرج، عەلاوی لەڕاگەیەنراوەکەیدا ئاماژەی بۆ ئەوەش کردووە، حکومەتی عێراق، جگەلە ھەڵوەشاندنەوەی ریفراندۆم، بەھیچ بژاردەیەکی تر ڕازی نابێت.
لەبەر ئەوەی بارزانی بەڵێنی زۆر گەورە به‌خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان دابوو، بۆ ئەوەی خەلکی کوردستان زۆر ئاگادارنەبن، بەدرەنگانێکی شەوی25ی ئۆکتۆبەر، لەڕاگەیەنراوێکدا حکومەتی ھەرێم سڕکردنی ئەنجامەکانی ریفراندۆمی ڕاگەیاند، داوای گفتوگۆی کرد لە بەغدا، بەمەبەستی ڕازیکردنیان و دامرکاندنەوەی توڕەیی بەرپرسانی حکومەتی عێراقی.
دوای ئەوەی حکومەتی ھەرێم شکستی ھێنا لەوەی بەغدا ڕازی بکات، بەسڕکردنی ریفراندۆم بۆ دەربازبوون لەو دۆخە، پێشنیاریان کرد لەلایەن دادگای فیدراڵیەوە کەیسەکە یەکلابکرێتەوە، لەوێ ئەنجامی ریفراندۆم ھەڵوەشێتەوە، تاکو دووچاری ئیحراجی نەبن، بەرامبەر خەڵکی کوردستان، ئەوەبوو لەبەرواری 20ی 11ی 2017 دادگای فیدراڵی بریاری ھەڵوەشاندنەوەی ئەنجامەکانی ریفراندۆمی دەرکرد، سەرۆکایەتی حکومەتی ھەرێمیش رایگەیاند، ڕێز لەبڕیارەکەی دادگای فیدراڵی دەگرین، بەڵام لەلایەن بەغدا دیسان قبوڵ نەکرا، ڕایانگەیاند پێویستە بڵێن پابەنددەبین، دواتر حکومەتی ھەرێم پابەندبوونی خۆی بەھەڵوەشاندنەوەی ئەنجامەکانی ریفراندۆم دەربڕی، له‌كاتێكدا سەرکردەکانی ریفراندۆم پێش٢٥ی ئەیلول کەداوادەکرا ریفراندۆم دوابخرێت رایاندەگەیاند تازە بریارەکە لەدەست ئەوان دەرچوە و کەوتۆتە دەست میللەت، ئەوان دەسەڵاتی دواخستنیان نیە، به‌ڵام ھەر ئەو سەرکردانە بەبێ گەرانەوە بۆ خەڵک بریاری سڕکردنی دەنگەکانی ئەوانیاندا و رازی بوون بەھەڵوەشانەوەی ڕیفراندۆم.
ئەو پاشەکشە و تەنازولانە لەدوای دۆڕاندنی 51%ی خاکی کوردستان (لەکەرکوک تاشەنگال) دێت، چاودێران ھەموو ئەو ھەنگاوانە بەشکست و پاشەکشەیەکی زۆر ڕوون لەقەڵەم دەدەن، کەچی تاکو ئێستا سەرکردەکانی ریفراندۆم پێیان وایە سەرکەوتوو بوون.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی بارزانی نه‌یده‌ویست دان به‌م شكسته‌دا بنێ، به‌ڵام فەڕەنسییەكان وئەمەریكییەكان بەئاشكرا بەبارزانیان وت دەستبەرداری پۆستەكەت بە، باشترە بۆ نەمانی گرژییەكان، وتەبێژیی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا بەرەسمی رایگەیاند، سەرۆك ترەمپ مامەڵە لەگەڵ نێچرڤان بارزانی و قوباد تاڵەبانی دەكات وداوا دەكات بۆ تێپەڕاندنی كێشەكان بارزانی دەستبەرداری پۆستەكەی بێت.
نه‌ته‌وه‌ی كورد نه‌ته‌وه‌یه‌كی به‌دبه‌خته هه‌موو جارێك شكسته‌كان به‌سه‌رماندا تێده‌په‌ڕن، به‌ڕاستی ناکرێت ئاوا بەبێ لێپرسینەوە و بێ سزادانی هەڵەکاران تێپەڕببێت، بۆچی کەرکوک چۆڵکرا، بۆلە 50 % خاکی ئازادکراوی کوردستان درایەوە دەستی دوژمنان، بۆچی داوای دادگای فیدڕاڵی رەت نه‌كرایەوە، کێ بوون پابەندبوونی خۆیان بەبڕیارەکانی دادگای فیدڕاڵی دەربڕی لەپێناوچی وبۆچی، بۆچی هیچ فەرماندەیەکی هەڵاتوو سزانەدرا، بۆ ڕێگەدرا سوکایەتی بەزمان و ئاڵای کوردی بکرێت، بۆ وەڵام و ئەنجامی ئەو پرسیارانەو سەدان پرسیاری تر پێویست دەکات، دەیان دانیشتنی یاسایی و دادوەری ببەسترێت و نهێنیەکان، تاوان و هەڵەو بکەرانی ئاشکرا بکرێن و سزا بدرێن.