زەبەنگ بەهادین: شارستانیەتی دیموکراتی ئازاد و کورد.
ئەو بەشەی مێژووی کورد، کە بە دیدبینی من سراوەتەوە یان شاردراوەتەوە. مەبەستم دەولەتی مادەکانە، نهێنیەکی زۆر گەورەی تێدایە کە تا ئێستاش کاریگەری لەسەر هزری تاکی کوردی هەیە بە جۆرێک شوناسێکی پێداوە کە ئامادە نییە بتوێتەوە یان قاڵبێتەوە لە ناو هیچ جۆرە شارستانیەتێک یان دەولەت و نەتەوەیەک، ئەوەی دەیلێن کورد بوون بارێکە بەسەر شانەوە وا نییە، بار نییە ئەو سوسۆلۆژیایە کورد هەیبوە لە مێژوودا، ئەو دەسەلات و فەلسەفەی هەیبووە، تەنانەت ئەو ئاینەی ئێستاش راستەقینەی ئاینەکەی شێوێندراوە، هێندە جێگەی ترس بووە بۆ دەسەلات، لەبەر ئەوە زۆر درندانە لە ناوبراون. ئێستاش دەبینین هەمو رێگەیەک دەگیرێتە بەر بەرامبەر کورد لە لایەن سیستمی سەرمایەداری تا کورد نەگەرێتەوە سەر بونیادە راستەقینەکەی خۆی، دابەشکران بەسەر چوار درندەترین فاشیزمدا لەگەل ئەوەشدا نەتوێنرانەوەو نەتوانەوە لەو دەولەت نەتەوانەدا، دەر بەدەر کران بەرەو رۆژئاوا لەوێش ئاسیمیلا نەبوون، جۆرێکی دین لە مرۆڤ لەو جۆرانەن ترس بۆ جیهانی سەرمایە دروست دەکەن ئەوەی کورد دەیەوێت شارستانیەتێکی دیموکراتی ئازادە، هەر کۆمەلگایەک ئەم پەیامەی پێبگات و ببێتە دروشمی داهاتوی سیستمی دەولەت نەتەوە و سوسیالیستی دیموکراتی و ئابووری سیاسی هەمووی دەخاتە مەترسیەوە. لەو هزرەی کوردەوە تاکەکانی جیهان دەزانن ئەوەی پێیان کراوە سرینەوە و توانەوەیان بووە هیچیان شوناسی راستەقینەی خۆیان نەماوە، بۆیە تاکێکی رۆژئاوا وەک وونبویەکە لە ناو بەهەشتێکی دروستکرا و و جەهەنەمێکی شاراوەدا. کورد هاوکێشە ئالۆزەکەی ئێستای جیهانە، جولەکە ئالۆز نییە، بەلام جولەکە چاوی لەسەر کوردە، باش دەزابێت ئەلقەی تەقینەوەی رومانەکەی شارسانیەتی دیموکراتی ئازاد کورد رای دەکێشێت، هەر بۆیە بەو شێوەیە لە ژێر چاودێری و ئاگاداری بەردەوام داینناوە.