عه‌بدوڵا که‌ریم مه‌حمود: هه‌موو ته‌مه‌نی به هه‌ڵوێست سپارد! بۆ یادی هونه‌رمه‌ند حه‌مه جه‌زا.
ئه‌و ده‌ریایه‌کی بێ سنوور بوو له مه‌قامی ئه‌وین، ئاسمانێکی قوڵ بوو له شیعری خۆشه‌ویستی و تاڵی ته‌مه‌ن، تاڤگه‌یه‌ک بوو له سروودی نیشتیمانی ویاخی بوون، ڕووبارێک مۆسیقای سه‌رهه‌ڵگرتوو بوو به ناو زنجیره تراژیدیای جه‌سته‌ی گه‌له‌که‌ی دا شۆڕ ده‌بوه‌وه.
نه‌رمه بارانی گۆرانی و مۆسیقای هه‌ر چوار وه‌رزی ساڵ بوو، پڕ بوو له نیگاری سروشتی جوانی و به‌هاری پر له ئه‌مه‌کی یاده‌وه‌ری رۆمانسیه‌تی شه‌هیدان و خاک و پێشمه‌رگه کێوی هه‌ڵوێستێک بوو تا هه‌تایه له‌بن نه‌ده‌هات.
له کانێسکانی بڵێسه‌ی خۆپیشاندان و راپه‌رینی شاردا له دایک بوو، له سه‌ر شه‌قام و کۆلانه‌کانی سلێمانی دا باڵای کرد، بوو به حه‌مه‌جه‌زا.
چوارشه‌مانی ساڵانی جاری جارانی شه‌خسه‌که‌ی ئابڵاخم له یاده، حه‌مه جه‌زا له گه‌ڵ ده‌سته‌یه‌ک له هاورێکانی دا، روویان ده‌کرده چه‌مه‌که‌ی خوار شێخ مسته‌فا له سه‌دای له‌ره‌ی ئای ئای و مه‌قامه‌کانی و به‌شه‌پۆلی سۆزی ده‌نگ و ئاوازی و به‌سته‌کانی ئاپوره‌ی خه‌ڵکه‌که‌ی به جۆرێک ده‌هه‌ژاند، زیاره‌ته‌که‌ی لێده‌کردن به هه‌ڵپه‌رکێ و سه‌یران.
سروود‌و مه‌قامه‌کانی ئه‌و هه‌ڵوێستی بورکانی شۆڕش بوو، وه‌ک په‌ڵه هه‌وره‌کان ده‌گه‌یشته هه‌موو بستێکی نیشتیمان، ده‌یان که‌سیان کرد به رێکخستنه نهێنییه‌کانی شار، چه‌کیان کرده شانی سه‌دان گه‌نج و روویان کرده چیاکان ئه‌ڵقه‌ی نارنجۆکی ده‌ستی پێشمه‌رگه‌کانی نیشتمان بوون، له سه‌ر شه‌قام و ناو کۆڵان و گه‌ڕه‌که‌کانی شار، ڕوو به‌ڕووی داگیرکه‌ران ده‌ته‌قینه‌وه، مه‌قامه‌کانی ئه‌و چرای بیری نوێی زیندانییه‌کان بوو، ژووره تاریک و شێداره‌کانی زیندانی رووناک ده‌کرده‌وه، سوێی ئازار‌و ئه‌شکه‌نجه‌کانی که‌م ده‌کردنه‌وه، به رۆحی وره‌و هه‌ناسه‌ی به‌رده‌وامی کۆڵنه‌دان و شۆرش.
ئه‌و ساڵه‌ی [جه‌مال رینگۆ] به‌رێوه‌به‌رمان بوو، بازنه ئاڵۆزه‌کانی بیری ئه‌ومان ره‌تکرده‌وه. به‌یانییه‌کیان [ جه‌مال رینگۆ ] خۆی کرد به پۆله‌که‌مانا و به‌هه‌موو هێزی خۆی به پۆستاڵه ئاسنینه قاوه‌ییه‌که یه‌ک شه‌قی له ئه‌ژنۆم دا، ناو پێڵاوه‌کانم پڕ بوو له خوین، په‌لی گرتم له خوێندنگاکه‌مان وه‌ده‌ری نام، بۆ ئه‌وه‌ی باوکم نه‌زانێت له خوێندن دابراوم به‌یانیان به کتێبه‌کانی بن ده‌ستمه‌وه رووم ده‌کرده کتێبخانه‌که‌ی شانۆ له سه‌ر شه‌قامی کاوه، ئه‌و به‌یانییه‌م له‌یاده، هێشتا قفڵی شانۆی نه‌کربوه‌وه، دوای نیو سه‌عات [ شێخ ئه‌نوه‌ر ]ی شاعیر گه‌یشته سه‌ر شه‌قامی کاوەو پێ ی وتم: ئه‌مرۆ شانۆ ناکه‌مه‌وه، ئه‌مشه‌و وه‌هبی برام پێی وتم: ئه‌وه چه‌ند رۆژێکه ئه‌من حه‌مه‌جه‌زایان ده‌سگیر کردۆته‌وه، ئه‌مجاره‌یان هیچ سۆراغێکی نییه، با پێکه‌وه بچین بۆ ماڵێ حاجی عه‌لی.که گه‌یشتینه خانوه‌که‌ی کۆڵانی سه‌رو باخی گشتی، ماڵ ک‌ش و مات و خامۆش بوو، هه‌موو چاو و دڵ و روخساره‌کان نوقمی خه‌مێکی قوڵ ببوون. به‌ڵام ئه‌وه‌ی مایه‌ی تێرامان بوو وره‌یه‌کی پیره‌مه‌گرون ئاسام له ناو ناخی پر له ئارامی و بێ ده‌نگی ئه‌و خانه‌واده‌یه‌دا خوێنده‌وه، پر بوو له هه‌ڵوێستی ده‌نگدانه‌وه.
حه‌مه جه‌زا ته‌نیا کوری خانه‌واده‌که‌ی نه‌بوو، ئه‌و رۆڵه‌ی نیشتیمان و نه‌ته‌وه‌که‌ی بوو، له باڵای هه‌ڵوێستا له دایک بوو، هه‌موو ته‌مه‌نی و هونه‌ره‌که‌ی به هه‌ڵوێست سپارد.
- Latest Posts by عەبدوڵا کەریم مەحمود
عەبدوڵا کەریم مەحمود: ئاسۆیەک ئاوا نابێ.!
-عومەر سەیدە: دادگایی‌کردنی تاوانبارێکی ئەنفال، ئەم تاوانبارە بناسن.
-عەبدوڵا کەریم مەحمود: سەرۆک جاشەکان و کەسایەتییە دیارەکان!
- All Posts