سەردەشت محەمەد: پشت لەدەستگیرکراوانی بادینان مەکەن.
ماوەی ساڵێکە ژمارەیەک ڕۆژنامەنوس و چالاکوانی مەدەنی و خەڵکانی حەقبێژ و داکۆکیکار لە مافی هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان بەبێ جیاوازی، ڕاپێچی زیندان کراون و دوای چەندین دانیشتنی دادگا هێشتا نەک نەتوانراوە دادگایەکی عادیلانە بکرێن و چارەنوسیان یەکلای بکرێتەوە، بەڵکو هەرجارەو بەبیانویەکەوە دادگایی کردنیان دوادەخرێت، کە ئەمە ڕوونە دەسەڵاتداران و دادگاکان ئەم ڕێگایە وەک فشارێکی دەرونی بۆسەر ئەو دەستگیرکراوانە و کەسوکار و خەڵکانی ئازادیخواز لە هەرێمی کوردستاندا دەیگرنەبەر. تا ئێرە ڕەنگە بۆ ئێمە و کەسوکارەکانیان ئاسای بێت و هەموان بەلامانەوە ڕونبێت کە دەسەڵات لەهەرێمی کوردستاندا بۆئەوەی بۆلەمەودوا دەنگە ئازاو دلێر و حەقبێژەکان کپ بکات و وەک هەڕەشەیەک دژ بەهەر گروپ و تاقم و دەستە و ڕێکخراوێک ئەم ڕێگایە بەکاربێنێت، بەڵام ئەوەی بەلای منەوە نائاسای و ڕووداوێکی پڕمەترسی بوو گردبونەوەی بەشێک لە هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان بوو کە لە بەشێک لە شارو شارۆچکەکانی کوردستان بەڕێوەچوو، مەترسییەکە لەوێدا بوو سەرەڕایی ئەوەی کە ماوەی چەند ڕۆژێکە ژمارەیەکی زۆر لە ڕۆژنامەنوسان و چالاکوانانی مەدەنی و خەڵکی خەمخۆر بانگەشەی ئەوە دەکەن کە ڕۆژی دووشەممە گردبونەوەیەکی جەماوەری گەورە لەبەردەم دەدگاکانی هەرێمی کوردستاندا بەڕێوەدەچێت ئەمە وەک فشارێکی مەدەنی بۆ سەر دەسەڵات و دادگاکان بۆ ئەوەی چیدیکە یاری بەچارەنوسی دەستگیرکراوانی بادینان نەکرێت، وەها چاوەڕوان دەکرا کە لەهەموو شارو شارۆچکەکان بەهەزاران هاوڵاتی لە هەموو چین و توێژەکان ئامادەگییان هەبوایە و دەسەڵات لەبەرامبەر ئەو ژمارە زۆرەدا ناچار بە پێداچونەوە بکرایە بەبڕیاری دەستگیرکردنی ئەو پۆلە لە ڕۆژنامەنوس و چالاکوانانە، بەڵام بەپێچەوانەوە لەهەندێک شوێن ڕێژەکە هێندە کەم بوو کەڕەنگە بتوانین بڵێین پەنجەکانی دەستیان تێ نەدەپەڕان کە ئەمە بۆخۆی زەنگێکی پڕمەترسییە بۆ ئایندەی خەڵکی هەرێمی کوردستان، چونکە ڕونە کە دەستگیرکراوانی بادینان لەپێناو داکۆکی کردنی حەق و مافی خەڵکی کوردستان ڕوبەڕووی دەستگیرکردن بونەتەوە کەچی بێباکی هاوڵاتیان بەجۆرێک بوو کە گوانمان دەکرد ئەوانە بەڕاست تاوانبارن و دەسەڵات مافی خۆیەتی چۆنی بوێ بەوجۆرە مامەڵەیان لەگەڵدا بکات، مەترسییەکە لێرەدایە کە ئەم بێباکی و خەم ساردییەی خەڵک بەگشتی ڕێگە خۆشکەر دەبێت لەداهاتودا ئەگەر دەسەڵاتی کوردی زیاد لەو ناحەقی و ناعەدالەتییەی ئێستاش بەرامبەر بەتەواوی کۆمەڵگا بکات ئەوا هیچ گروپ و ڕێکخراو دەستەیەک نەبێت بۆ بەرگری کردن لە مافی گشتی ئامادەبێت قوربانی بدات و نایەکی گەورە بەڕوی دەسەڵاتدا بدات هەربۆیە ئایندەی ژیانی تاک بەتاکی خەڵکی کوردستان لەبەردەم مەترسییەکی گەورەدایەو دواجار کۆی کۆمەڵگاش باجی ئەم بێهەڵوێستییەی دەدات و هێندەی دیکە دەسەڵات بێباک دەبێت بەرامبەر بە ژیانی خەڵکی کوردستان، ئێمە لەئێستادا هەست بەم مەترسی و خراپی ئەم پەرتبونە ناکەین تا ئەوەی ڕۆژێک ڕووداوێکی هاوشێوەی دەستگیرکراوانی بادینان بەسەرماندادێت.
- بابەتەکانی تری سەردەشت محەمەد
سەردەشت محەمەد: بارین گیان، ئێمەش گریاین.
-سەردەشت محەمەد: چاوەڕێی بەرهەمی هەڵبژاردنین.!
-سەردەشت محەمەد: هەڵبژاردنێکی سەخت، بەڵام پڕگۆڕانکاری.
- All Posts