دکتۆر تهامی العبدولی: ئیسلامه‌كه‌ی كورد/ بەشی یەکەم.
وەرگێر: عیماد عه‌لی
ئیسلامه‌كه‌ی كورد/ نمونه‌یه‌ك له ئیسلامی كهمپنهكان، خوێندنه‌وه‌یه‌ك بۆ بهیهكداچونهوهی ئایین و نه‌ته‌وه و تیره.
پێشكه‌شه
به‌وانه‌ی بیریان رووناكی بوو بۆ رۆشنكردنه‌وه‌ی رێگه‌ی سهركوتكراوان و سنگیان جێ حه‌وانه‌وه‌ی هه‌ژاران بوو،
به ئه‌وانه‌ی یاخیبون و له شاخه‌كان نیشته‌جێ بوون.
به‌وانه‌ی راستگۆبوون له‌گه‌ڵ بیروباوه‌ڕی خۆیاندا و سیاسه‌ت هه‌موو شتێكی لێ تێكنهدان
وته‌یه‌كی وه‌رگێڕ
ئیسلام كه غه‌زوی ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی جه‌زیره‌ی عه‌ره‌بی كرد، ته‌نها هه‌وڵی گۆڕینی دیموگرافی و دابونه‌ریتی خه‌ڵكه‌كه‌ی نه‌دا، به‌ڵكو هه‌موو هێزێكی خسته‌گه‌ڕ بۆ هه‌ڵكێشانی رهگو ریشه و شێواندنی مێژووی سه‌رجه‌م گه‌لانی ئه‌و ناوچه‌یه و وڵاتانه وئه‌وه‌ی پێیكرا دریغی نه‌كرد له خۆسه‌پاندن و گۆڕانكاریی ریشه‌یی له هه‌موو روویه‌كه‌وه، سیاسی بێت یان ئابووری یان كۆمه‌ڵایه‌تی، به‌ڵام ئه‌وه‌ی زیاتر زیانی به گه‌لانی ژێر ده‌سته و داگیركراوی گه‌یاند هه‌وڵی به‌رده‌وامی بوو بۆ گۆڕێنی كه‌لتوور و دابونه‌ریت و ژیانی ئاسایی خه‌ڵكه‌كه‌ی و ته‌نانه‌ت ره‌فتاری تاكه‌كانی ده‌گۆڕین وده‌ستی وه‌رده‌دا له ژیانی تایبه‌تی تاكه‌كانیشی و تا ئێستاش هه‌وڵی سه‌پاندنی نه‌ریت و ئه‌خلاق و ره‌فتاری جه‌زیره‌ی عه‌ره‌بی له رێگه‌ی نوێنه‌ره‌كانیه‌وه ده‌دات له‌و ناوچانه‌ی غهزویكردون. به‌ڵام ئه‌وه‌ی بۆیان نه‌كرا له زۆر ناوچه‌دا به ته‌واوی بیگۆڕن و هیچ سیفه‌تێكی ره‌سه‌نی تایبه‌تی خه‌ڵك و ناوچه داگیركراوه‌كه نه‌هێڵنه‌وه، بوونی گه‌لانی خاوه‌ن تایبه‌تمه‌ندی و مێژوو و جوگرافیا و دابونه‌ریت و كه‌لتوری ره‌سه‌نی جیاوازی خۆیان بوون، كه وه‌ك قه‌ڵغانێك به‌رگری لێ‌كردن، سه‌ره‌ڕای به‌كارهێنانی سه‌رجه‌م شێوازه سیاسی و ئابووری و رۆشنبیریه تایبه‌تیه‌كه‌ی دهشتهكیهكانی جه‌زیره‌ی عه‌ره‌بی به هێزی شمشێریشهوه. یه‌كێك لهوگهلانهی له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به راسته‌وخۆ و ناراسته‌وخۆش بێت به‌رگری له تایبه‌تمه‌ندی و كه‌لتور و دابونریتی خۆی كرد گه‌لی كورد بوو له كوردستاندا.
بۆیه ئه‌و ئیسلامه‌ی لای كورد بڵاوبووه‌وه و خه‌ڵك پێی پابه‌ندكرا جیاوازیه‌كی خۆی هه‌یه له‌گه‌ڵ شوێن و شێوازی ئیسلامی گه‌لانی تر، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نه‌یانتوانی ئه‌وه‌ی له زۆر شوێن كردیان له كوردستان به زۆره‌ملێ و به ره‌هایی بیسه‌پێنن و، تا ئه‌مڕۆ ئیسلامه‌كه‌ی كورد خه‌سڵه‌تی تایبه‌تی ره‌سه‌نی كوردانه‌ی خۆی به رێژه‌یه‌كی زۆر ماوه، سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی ئیسلامی سیاسی و به‌تاییه‌تی سه‌له‌فیه‌كان له‌م سه‌رده‌مه‌ش له‌هه‌وڵدان بۆ ئه‌وه‌ی له كاتی غه‌زو و داگیركاری دهشتیهكانی جه‌زیره‌ی عه‌ره‌بی بۆیان نه‌كرا ئه‌مرۆ بیكه‌ن، به‌ڵام وا ده‌بینین ئێستاش له پاشه‌كشه‌ی ته‌واودان و ئامانجه‌كانیان ناپیكن.
ئه‌م كتێبه زۆر به وردی باس له‌و ئیسلامه تایبه‌ته‌ی كورد ده‌كات و به ره‌خنه‌یه‌كی زانستیانه‌ی پر له‌زانیاری باوه‌رپێكراو ئه‌وه ده‌سه‌لمێنێت كه كوردستان له ئاست ئه‌و هه‌وڵه نهزۆكانهدا نه‌له‌رزیوه ، سه‌ڕه‌رای گومانكردن له چه‌سپینی نهتهوهییبونی نه‌ته‌وه‌ی كورد به شێوه‌یه‌كی دروست و هۆشیارانه، به‌ڵام له‌به‌ر به‌هێزیی كۆڵه‌كه‌كانی نهتهوهییبونی كورد و به‌ها تایبه‌ته‌كانی به‌رگریه‌كی سه‌ختی له‌خۆی كردووه و نه‌یهێشتووه داگیركه‌ران سه‌رجه‌م مه‌رامه‌كانیان بێینهدی.
ئه‌وه‌ی جێگه‌ی وتنه لێره‌دا، ئه‌وه‌ی كه زۆر مشتومڕی له دوای خۆیدا هێناوه تا ئێستا، ئایا بۆ گه‌لانی جیهانی ئیسلامی هه‌ریه‌كه‌و به شیوه و شێوازێك توانیویه‌تی ئیسلام بۆ پاراستنی كیانی خۆی و نه‌ته‌وه و نیشتمانه‌كه‌ی به‌كاربێنێت، جگه له كورد ته‌نها زیانی لێبینیوه. ئه‌مه‌ش توێژینه‌وه‌ی وردی ده‌وێت بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی زانستیانه‌ی، به‌ڵام بارودۆخی گشتی هه‌مه‌جۆری كورد له دێرزه‌مانه‌وه حیاوازیهكی گه‌وره‌ی له‌گه‌ل میله‌تانی دیكه‌دا هه‌بووه ، له رووی مێژوویی وجوگرافی و كلتوری و ته‌نانه‌ته په‌ره‌سه‌ندنی ژیانی تایبه‌تی تاكه‌كانیش. ئه‌گه‌ر فارس به نێوی شیعه‌گه‌ریه‌وه توانیویه‌تی خۆی وه‌كو نه‌ته‌وه‌ی فارس له فه‌وتان له درئه‌نجامی زاڵبونی عه‌ره‌بگه‌ری و سونه‌گه‌ری نه‌ته‌وه‌یی رزگاربكات، عه‌ره‌ب و توركیش سونهگهریان بۆ مه‌به‌ست و مه‌رامی نه‌ته‌وه‌یی به‌كارهێناوه‌و ته‌نانه‌ت نه‌ته‌وه‌كانی دیكه‌شیان پێ سریوه‌ته‌وه ، كه‌چی مه‌زهه‌ب و ته‌ریقه‌ت گهراییش لای نه‌ته‌وه‌ی كورد لای خۆیه‌وه بۆته هۆكاری په‌رشوبڵاوی كورد و ملكه‌چكردنیان بۆ ئه‌ویتری ته‌نانه‌ت دوژمن، ئه‌گه‌ر شیعه‌گه‌را و سونه‌گه‌را هه‌ریه‌كه و تایبهتمهندكرا بۆ پاراستنی خود و به‌رگری له خود له پێناو مانه‌وه و به‌دوور گرتنی خودی له تواناوه، كه‌چی له نێو كوردستاندا دوو ته‌ریقه‌ت قوتبونه‌وه ، به‌پێچه‌وانه‌ی خه‌ڵكانی تر خاوه‌ن مه‌زهه‌ب و ته‌ریقه‌ت، ئه‌مان بوونه هۆكاری دووبه‌ره‌كی و لاوازكردنی نه‌ته‌وه‌یی ، ئه‌وانیش ته‌ریقه‌ته‌كانی نه‌قشبه‌ندی و قادرین، كه ململانێ و ناكۆكیه‌كانیان ئه‌وه‌نده شۆربونه‌وه ته‌نانه‌ت خۆیان خزانده نێو حزبه‌كانیشه‌وه و تا ئه‌مرؤش دهردانهكانیان به‌رده‌وامه و حزبه‌كانی كوردستان شوێنگرهوهیانن له درێژه‌پێدانی ناكۆكی و دژایه‌تی و خۆبه‌ستنه‌وه به نه‌ریتی دواكه‌وتوانه و دژه‌نه‌ته‌وه‌یی. واته تاكه نه‌ته‌وه‌یه‌ك كه ته‌نها زیانی له هاتنی ئیسلام به‌و شێوه‌یه به زه‌بری شمشێر بینیبێت، نه‌ته‌وه‌ی كورده.
بۆیه ئیسلامه‌كه‌ی كورد جۆرێكه له ئیسلامێكی تایبه‌تی زیانبه‌خش به خود و هۆكارێكه بۆ دووبه‌ره‌كی و په‌رشوبڵاوی نه‌ته‌وه‌كه و هۆكاری سه‌ره‌كییه بۆ نا یه‌كگرتوویی گه‌لی كوردستان و نه‌بونی ده‌وڵه‌تیشه، تاوه‌كو ئه‌م چركه‌ساته‌ی ئه‌مڕۆ.
تێگه‌یشتن له‌م كتێبه به‌نرخه‌ی به‌ڕێز دكتۆر توهامی ئهلعهبدولی و وردبونه‌وه له زانیاریكانی ب چاوی ره‌خنه‌گرانه‌وه و كارپێكردنی و باوه‌ربوون به جه‌وهه‌ره‌كه‌ی، خۆی له خۆیدا خزمه‌تێكی مێژووییه بۆ گه‌لی كوردستان و پرسه سه‌ره‌كیه‌كه‌ی.
وه‌رگێڕ
پێشه‌كی
لای هه‌ندێك له( گومانكهرانی سه‌رده‌م )واده‌زانن كه موسڵمانان له هه‌ر كوێیه‌ك بن هه‌ر ئه‌و موسڵمانه‌ن و هیچ جیاوازیه‌كی ئه‌وتۆیان له نێوانیاندا نیه، به‌ڵكو وایداده‌نێن ئه‌وه‌ی باس ده‌كرێت له جیاوازی له‌و به‌ینه‌دا وه‌همێكه. ئه‌وان ده‌گه‌نه ئه‌و ده‌رئه‌نجامه یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی كه موسڵمانان یه‌ك تایهفهن و، به كرده‌وه ده‌ربڕی جه‌وهه‌ری خه‌ونێكی مه‌زنن، ئه‌وان (ئومه‌تی ئیسلامن). هه‌ندێكیان له‌وباوه‌ڕه‌دایه كه عه‌ره‌بی موسڵمان هاوشێوه‌ی كوردی موسڵمان و فارسی موسڵمان و هیتریشه و، هیچ پێویست ناكات گفتوگۆ له‌سه‌ر ئه‌و جیاوازیانه بكرێت كه به درێژایی رێڕه‌وی مێژوو پێكهاتوون و بوونه‌ته هۆكاری پێكهوهلكاندنیان. له راستیدا یه‌ك لاشه و ده‌مه شانه‌كه له واقعێكدایه كه جیاوازی و لهیهكنهچون و په‌رشوبڵاوی دیاربێت، به هۆكاری بوونی تایبه‌تمه‌ندی ئپتنی داده‌ڕمێت و به كرده‌وه سنورێكی رێگر دروست ده‌كات و ناهێڵێت وێنای دوارۆژێكی هاوبه‌ش و چاره‌نوسیكی هاوبه‌شیان بكه‌یت.
له رووی مێژووییه‌وه و به ئێستاشیه‌وه بێت، ئیسلام ئاینێكه له رووی جوگرافی و زمان و رۆشنبیریه‌وه له نێو چوارچێوه‌یه‌ك به خه‌سڵه‌ت و سیمهتی عه‌ربیه‌وه پێكهاتووه و نه‌یتوانیوه له‌و سیفه‌ته سه‌ره‌تاییانه‌ی ده‌ربازبێت. له چاندنهكهشیدا عه‌ره‌بی ره‌سه‌ن نه‌بووه، یان له‌سه‌ره‌تاوه دوورنه‌بووه له بنه‌چه‌یه‌كی تری جیاوازی كاتێكی پێشتر. له راستیدا وهرگۆڕانێك یان راستكردنه‌وه‌یه‌ك له عه‌قیده‌ی پێشینانی خۆی رویداوه و هه‌ندێك جاریش گۆڕینی تێدا كراوه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ئه‌و گۆڕانكاریانه كاریگه‌ریی هه‌بوبێت یان نه‌بوبێت. ئیسلام به شێوه‌ی دووبارهپێكاهتنهوه و دروونه‌وه‌ی پێشی خۆی هاتۆته ئاراوه و ده‌ركه‌وتوه و به‌وه‌ش ناسراوه. له‌و دهركهوتنهیدا پۆشاكی تایبه‌تمه‌ندی قوره‌یشی پۆشیوه، كه عه‌ره‌بی نیه و دواتر به عه‌ره‌بی وه‌سف كرا و به زه‌بری شمشێر شتێك له قرشی به‌سه‌ریدا فه‌رزكراوه، كه ئه‌ویش لادانێك بووه له بنه‌ما باڵاكانی، به‌ڵام ئه‌مه له ره‌وتی مێژویی خۆیدا روویداوه. به شێوه‌یه‌كی شێلگیرانه توندڕه‌ویه‌كی تێدا زاڵبووه و سه‌ركه‌وتوه، بۆچونی توندڕه‌ویی نوێی تر به ناوی ئایینه‌وه سه‌ركه‌وت و خۆی سه‌پاند به‌سه‌ر ملی خه‌ڵكدا. له‌سه‌ره‌تاوه كێشه بنه‌ڕه‌تیه‌كه له پۆشینی ئایین به پێگه ئیتنیهكهی بوو، تاوه‌كو توندڕه‌وی بناغه‌ی ئاینه‌كانی دیكه‌ی پۆشی، كه له بنه‌ڕه‌تدا له‌سه‌ر ئه‌وه بنیاتنرابوون. به شێوه‌یه‌ك ورده ورده ئه‌وان توانای كاریگه‌ری له‌سه‌ر خه‌ڵكی دیكه‌یان نه‌ما بۆ ئه‌وه‌ی رایانكێشن بۆ لای خۆیاندا و، خه‌لك لێی په‌شیمان بونه‌وه، بۆ زیندوكردنه‌وه‌ی ئه‌و بیره كۆنانه‌ی كه وا ده‌زانرا فه‌وتاون و قه‌ت ناگه‌ڕێنه‌وه. له ڕاستیدا یاسایه‌كی رۆشنبیری هه‌یه كه زۆر به‌كه‌می ئاگامان لێی بووه، ئه‌ویش ( شتی رۆشنبیریی له‌ناوناچێت به‌ڵكو به‌خشكه‌یی ده‌گۆڕێت بۆ شێوه و داڕشتنێكی نوێ و، بناغه نیشته‌نیه سه‌رتاییه‌كانی خۆی ون ناكات).به كنه‌كردنی ورد ده‌گه‌ینه پێكهاته نزمه‌كانی چینه شاردراوه‌كان، كه‌چی له خه‌یاڵدا هه‌میشه وا جێگیر بووه و، له‌وباوه‌ره‌دا بوین له‌ناوچوون.
نمونه‌یه‌كی زیندوو و وه‌ك به‌ڵگه‌یه‌ك بۆ ئه‌وه؛ ئیسلامه‌كه‌ی كورده، ئیسلامێكه واده‌رده‌كه‌وێت كه (ئیسلامی كۆكه‌ره‌وه بێت)، وه‌كو ئه‌وه‌ی كورد له ئاینداریدا هاوشێوه‌ی عه‌ره‌بی نیمچه دورگه‌ی عه‌ره‌ب و به‌ڕبه‌ڕی مه‌غریب و فارس له ئیران‌دا بێت، له‌به‌رامبه‌ریشدا ئه‌وه‌ش ده‌زانین كه توركه‌كان ده‌ڵێن( ته‌نها له‌و كاته‌دا كورد موسڵمانن كه به‌راوردیان له‌گه‌ڵ كافردا بكرێت).
ده‌بێت به‌شه‌كانی وێنه‌كه لێكجیابكهینهوهو له وه‌همی چوارچێوه‌كه رزگاربین، ئه‌و دیمه‌نه‌ی ئێستا ئه‌وه‌ی نایخهمڵێنین و حسابی بۆ ناكه‌ین ئه‌وه‌مان بۆ ده‌رده‌خات. كورد به ئیسلامه‌وه ناوه‌ستن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له ماوه‌ی پێشوودا پێویستیی رۆشنبیریانی تێر نه‌كردووه و تا ئه‌مڕۆش ئه‌و كه‌موكورتیه به‌رده‌وامه، بۆیه به تازه‌یی جۆگهڵهیهكیان هه‌ڵكه‌ندوه كه روحه كۆنه ره‌سه‌نه‌كه‌ی تێپیاندایه له‌وێوه به‌ڕێبكه‌ن، له‌وانه‌یه بڵێن وا رێكیان كردۆته‌وه كه له‌گه‌ڵ ئیسلامدا بڕوات، به‌ڵام به پێچه‌وانه‌وه ئه‌وه‌ی روویدا ئیسلامیان راستكرده‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ئایینه‌كه‌یان به شێوه‌ی ئاینداری بۆماوه‌یی بێت و ئه‌وه‌ش ناونیشانی شوناس و مێژووی خۆیانه، ئایا ده‌كرێت له شوناسێك وازبێنێت كه خودی خۆت بێت؟! ئایا زه‌راده‌شتی چانسی له فه‌لسه‌فه‌ی سوفیگه‌ری نیه؟ ئایا ئێزیدی شێوازێكی دوانه‌یی له زه‌راده‌شتی و ئیسلام نیه، هه‌روه‌ها بۆ شیوازی ئاینداری كۆمه‌ڵی ئه‌هلی حه‌ق. شیعهبونی كورد چیه؟ ئایا روكردنه بنه‌چه‌ی كۆن و وازهێنان له شێوازێكی لهپرداهاتوو نیه، كۆمه‌ڵێكی ناچاری خه‌وتن وكپكردبێت كه ملیان بۆ كه‌س كه‌چ نه‌كردبێت، جگه له‌وه‌ی له خزمه‌ت عهشیرهتهكهیاندا بێت؟ (1).
مێژوو و ده‌ستنیشانكردنی وردی ژیانی سیاسی و رۆشنبیریان ئه‌وه‌مان پێ ده‌لێت كه كورد له دژی یه‌ك به‌كارهاتوون و، هیچ شمشێرێك توند كاری خۆی نه‌كردوه به‌قه‌د ئه‌وه‌ی له نێوان كورد به‌كارهاتووه و خوێنی كوردی پێ رژاوه، هه‌ر تایه‌فه و تیره‌یه‌كی لێیان ئه‌وتریان له‌ناوبردووه، له‌و كاتانه‌ی كه هاوپه‌یمانیان له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵه‌ی حوكمداری به‌ناوی خودپه‌رستی عه‌ره‌بی یان عوسمانی یان توركی تۆرانی یان فارسی به‌ستبێت. هه‌روه‌ها به ناوی ئایینی قو‌رشی به عه‌ره‌بی داپۆشراوو و ئینجا عوسمانی و هه‌زارانیان له‌ناوچون له شه‌ڕی دژ به روس له نێوان ساڵانی 1914 و 1918. دوای ئه‌وه كۆچیان پێ كرا بۆ ئهنازۆڵ. ئیسلامبونیان هیچ دادی نه‌دان و به‌ڵكو عوسمانیه‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌رمه‌ن توشی كردن، ئا به‌و شێوه‌یه‌ش موسته‌فا كه‌مال ئه‌تاتۆرك له شه‌ره‌كه‌ی دژ یه یونان به‌كاری هێنان. له‌سه‌ر ( خوێندنه‌وه‌ی (انا فتحنا لك فتحا مبینا) بهڕێدهكران و دواتر به خیرایی پاشگه‌زبووه‌وه له‌سه‌ریان و قهلاری كردن و دیهاته‌كانیان سوتاند و كشتوكاڵیان تێكدا‌و، له ساڵی 1924 بۆ 1937 ئه‌وه‌ی پێ كردن كه دوژمن به دوژمنی نه‌كردبێت.(2)
بۆ نیو سه‌ده ده‌چێت و تاوه‌كو ئه‌م ساته‌ش، عه‌ره‌ب و فورس و تورك، كورد قاتوقڕ ده‌كه‌ن وه‌كو ئه‌وه‌ی ته‌نێكی نامۆ بێت و شایانی مانه‌وه نه‌بێت، به‌ڵكو تاكه وڵاتێكی ئیسلامی سه‌ركۆنه‌ی ئه‌وه‌ی نه‌كردووه كه به‌سه‌ریاندا هاتووه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كورد به خۆیان به‌رگری له‌خۆیان ده‌كه‌ن، به‌رامبه‌ر ئه‌وانه‌ی به ناوی ئیسلام دوژمنایه‌تیان ده‌كه‌ن و به كافر دایانده‌نێن، به‌قه‌د وڵاتێكی مه‌سیحی ئازادییان له باری زمان و رۆشنبیری پێنه‌دراوه. ده‌سته و رێكخراوه‌كانی به‌رگری له كورد له فه‌ره‌نسا وئه‌ڵمانیا له ژماردن نایه‌ن.
نوسه‌رێكی كورد ده‌نوسێت : ( ده‌سته ئیسلامیه‌كان بۆ موسڵمانان له جیهان ده‌گرین، ئه‌مه‌ش حه‌قه، به‌ڵام ئه‌وان هیچ باسی كوردستان و كورد ناكه‌ن كه كوردستان نزیكتره، ئه‌مه‌ش ناحه‌قیه) (3). له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی به‌ڵگه‌مان هێنایه‌وه كه به نیسبه‌ت كورده‌وه ئیسلام هاوته‌ریبی عروبهته، ئه‌وه‌ش نامۆ نیه كه له مێژووی كورد شێوازی جێگره‌وه‌ی ئیسلام ده‌ركه‌وتووه و ئه‌وه‌ش جێگه‌ی سه‌رسوڕمان نیه كه ئه‌مڕۆ رۆشنبیرانی كورد روبكه‌نه وازهێنان له ئاینداری ئیسلام و خۆیان لێ لاده‌ن و هه‌وڵی زیندوكردنه‌وه‌ی بناغه‌یه‌كی ره‌سه‌نی جێگره‌وه له جێگه‌ی بناعهیهكی سه‌پێنراو كه تا ڕاده‌یه‌كی به وه‌همی دایده‌نێن، ئه‌مان تاچه‌ند په‌یوه‌ندیان پێوه بوو له‌ناو چون یان خه‌ڵكه‌كه‌ی به‌وه زهلیلكردوون.
له‌و پارادۆكسه‌ی له ژیانماندا هه‌یه، ئێمه‌ی عه‌ره‌ب ، ئێمه تا ئێستاش وا داده‌نێین كه مه‌رجی هه‌ڵسانه‌وه و رابونمان كه رووینه‌داوه ئه‌وه‌یه كه له رۆژئاوا رزگار نه‌بووین، به‌قه‌د ئه‌وه‌ی رزگار بین زیاتر دهیڕوتانینهوه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی رۆژئاوا قه‌ده‌رێكی ماریفی و تازهگهریهكه كه نا‌توانیت لێی ده‌رچیت، ده‌بوایه رێگه‌یه‌كی دیكه‌مان بگرتایه‌ته‌به‌ر. وادیاره كورد به هۆشیاریه‌وه بێت یان به بێ هۆشیاری هه‌مان هه‌ڵوێستیان وه‌رگرتووه و هه‌مان هه‌ڵه دووباره ده‌كه‌نه‌وه، هه‌مان پارادۆكسه. مهرجهكهیان بۆ بنیاتنانی وڵاتێكی سه‌رده‌میانه‌ی رزگاربوو له عه‌ره‌ب یان رزگاربوون له تورك یان رزگاربوون له فارس له رێگه‌ی رۆژئاواوه‌یه، وه‌كو ئه‌وه‌ی له‌مان رائه‌كه‌ن بۆ لای ئه‌وان و له‌وانه‌یه له‌دوای ئه‌وه ئه‌گه‌ر بۆیان بكرێته مه‌رج ئه‌وه‌یه له رۆژئاوا رزگار بن بۆ بنیاتنای میله‌ته‌كه‌یان. له‌م حاڵه‌ته‌دا وه‌كو دیاره روو ده‌كه‌نه دامه‌زراندنی ئومه‌ت / ده‌وڵه‌ت به هۆشیاریه‌كی تێكچووه‌وه. ئاسان نیه به ویستی خۆت له دو‌ژمنێك رزگارت بێت به ویست و هۆشیاریه‌وه ملكه‌چی ئه‌وی تر بیت، مێژووی هاوبه‌ش و فره‌شوناس و رۆشنبیری تێكه‌ڵ و بهیهكداچووت هه‌بێت.
ده‌بێت راستبونهوه به‌ره‌و خود بێت، به دروستكردنی خودی مێژووی خود، به د‌رك كردن به پێكهاته‌كانی شوناسهكهت، واته ده‌بێت له سه‌ره‌تا و كۆتاییدا خاوه‌نی خودی خۆیان.
به‌شی یه‌كه‌م
ده‌رباره‌ی چه‌مك و كێشه‌ی نوسین له‌سه‌ر كورد
( شتێك نیه به كه‌مترین شێوه سنوری دیاری كرابێت و زیاتر په‌رشوبڵاو بێت وه‌كو له شوناسی هه‌ر یهكێكدایه، له‌وێشدا شتێك نیه سه‌ختتربێت له‌وه‌ی بمانه‌وێت له‌و كاته‌دا زیاتر رومه‌تمان له ئاوێنه‌یه‌كدا به‌ده‌ربخات) جان فرانسوا ماركیه، ئاوێنه‌ی شوناس
1- ده‌رباره‌ی چه‌مكی ئیتنیك
ئه‌وه‌ی یه‌كجار سه‌خته لێره‌دا ئه‌م چه‌مكه دیاری بكرێت، هه‌ر هیچ نه‌بێت له‌به‌ر دوو هۆكار؛ یه‌كه‌م ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئه‌م كۆمه‌ڵه ده‌چه‌سپێت به زه‌روره‌ت له‌سه‌ر كۆمه‌ڵی تردا وه‌كو خۆی نایه‌ته‌وه و ناسه‌پێت و، له‌وێشدا ترسناكیه‌كه له گشتاندنیدایه، ده‌زانین كه سه‌لامه‌تی و شه‌رعیه‌تی چه‌مكه‌كه له‌وه‌دا وه‌رده‌گرێت كه‌ئه‌گه‌ری سه‌پاندنی له‌سه‌ر بارودۆخ و وه‌زعی زۆرتردا هه‌بێت. دووه‌م ؛ كۆمه‌ڵه خه‌ڵكه‌كه له گۆڕانی به‌رده‌وامدایه و ئه‌وه‌ی ئه‌مڕؤ له وهسفكردنیدا راست ده‌رچێت له‌وانه‌یه سبه‌ی وانه‌بێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سیمهتی ئیتنی له شتی شاراوه‌ی گۆڕاوه و له‌وه‌ی ئاشكرا بێت جێگیره، واته ئه‌وه‌ی به راسته‌قینه دانرابێت له‌وانه‌یه تادوا راده شتێكی وه‌همی بێت، هیچ شتێك نیه ئه‌وه‌نده ( به‌قه‌د ئه‌و سیفه‌تانه‌ی كه‌وا ده‌زانین جێگیرن گۆڕاو بن) .
أ نه‌ته‌وایه‌تی و پره‌نسیپ
بۆ دیاریكردنی چه‌مكه‌كه پێویستمان به تێگه‌یشتنی نه‌ته‌وه یان ره‌وتی نه‌ته‌وایه‌تی هه‌یه، به‌و پێیه‌ی كه بۆند و په‌یوه‌ندیه‌كی به‌هێز له نێوان ئیتن و فكری نه‌ته‌وایه‌تی هه‌یه، ئێمه له سه‌رئه‌نجامدا ده‌گه‌ینه ئه‌وه‌ی كه كۆمه‌ڵه‌ی ئیتنی به خۆی ئه‌و كۆمه‌ڵه نه‌ته‌وه‌ییه، كه تا ئێستا نه‌یتوانیبێت یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی هێنابێته‌دی. ره‌وتی نه‌ته‌وایه‌تی بنه‌ما وپرهنسیپێكی سیاسیه، له‌و رێگه‌یه‌وه باوه‌ر به‌وه ده‌كرێت كه یه‌كێتی سیاسی له‌سه‌ر بناغه‌ی نه‌ته‌وه‌یی دێته‌دی و ده‌بێته هۆكاری گونجاندنی نێوان باری نه‌ته‌ویی و سیاسی‌دا، شتێكی ئاساییه له رووی سۆزی بنه‌ماییه‌وه و به هۆكاری به‌رده‌وامبونی پهڕهدهسێنێت بۆ بزوتنه‌وه. پێشێلكردنی پره‌نسیپه‌كانی واده‌كات ئه‌كتیڤ بێت و ده‌بێته هۆكاری توڕه‌بونی به كۆمه‌ڵ، ئه‌گه‌ر پرهسپپهكه هاته‌دی، ده‌بێته هۆكاری ره‌زامه‌ندی گشتی. هه‌میشه له‌وێدا مه‌رجێك له ئارادایه بۆ ئه‌وه‌ی نه‌بێته ( هۆكاری یه‌كتربڕی سنووری سیاسی له‌گه‌ڵ سنووری ئیتنیدا). (4)
وه‌كو گێلنه‌ر ده‌یبینێت : پێشێلكردنی بنه‌مای نه‌ته‌وایه‌تی له تاكه حاڵه‌تێكدا رووده‌دات ئه‌ویش ئه‌گه‌ر ئه‌وانه‌ی له ده‌سه‌ڵاتی سیاسدابن له ده‌ره‌وه‌ی زۆرینه‌ی مه‌حكوم كرا‌و بن، زۆر ئاساییه ده‌سه‌لاتدارانی به‌ده‌ر له كه‌مینه، لایه‌نگیری زۆرینه‌ن، به‌ڵام به‌نیسبه‌ت ئه‌وه‌ی كه پێی ده‌ڵێن كه‌مینه‌ی ئیتنی، كێشه‌كه له حاڵه‌تی دیكه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت. شتێكی سروشتیه كه فه‌رمانڕه‌وای به‌ده‌ر له كه‌مینه لایه‌نگیری زۆرینه‌یه، وه‌كو حاڵه‌تی نمونه دیراسهتكراوهكهی خۆمان ( عه‌ره‌ب – كورد)، بۆیه خودی بنه‌ماكه وه‌كو خۆی به به‌رده‌وامی پێشیلدهكرێت، ئه‌وه‌ش واده‌كات تایبه‌تمه‌ندی ئامڕازێك بێت بۆ پاراستنی پره‌نسیپ.
ئه‌وه‌ی ئه‌ركی ده‌وله‌ته كه به به‌رده‌وامی پارێزگاری له پره‌نسیپ بكات، ( ده‌وڵه‌ت تۆڕێك داموده‌زگای دیاریكراوه، به‌تایبه‌تی سیستمێك فه‌رزده‌كات) (5)، ئه‌وه‌ی دیار و روونه كه كۆمه‌ڵه‌ی ئیتنی به ده‌وڵه‌ت یه‌كده‌گرێت، واته به سیستمی ده‌وڵه‌ت، هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ك هه‌ر چۆنێك بێت ناتوانێت خودی خۆی و بوونی خۆی بێنێته‌دی و كیانی نه‌ته‌وه‌یی له ده‌ره‌وه‌ی ده‌وڵه‌ت و به بێ ده‌وڵه‌ت هه‌بێت و بسه‌پێنێت، ( یه‌كه‌ی سیاسی جێگیر هه‌یه…سه‌لمێنراوه و به شێوه‌ی سه‌نگی مه‌حه‌ك وه‌كو مه‌رجێكی زه‌روریه بۆ نه‌ته‌وه) (6). په‌یوه‌ندیی نێوان ڕژێم / ده‌وڵه‌ت و نه‌ته‌وه‌یه وامان لێده‌كات كه چه‌مكی كۆمه‌ڵه‌ی ئیتنی درهبخهین، ئه‌و كۆمه‌ڵه‌یه باوه‌ڕی به هاوته‌ریبی نێوان یه‌كێتی سیاسی و نه‌ته‌وایه‌تی هه‌یه و هه‌وڵ ده‌دات له رێگه‌ی ده‌وله‌ته‌وه ئه‌وه بێنێته‌دی و ده‌بێت پره‌نسیپ هه‌ڵقوڵاوی پێویستیی بابه‌تی ته‌بایی و گونجاندن بێت. له حاڵه‌تی دیاریكراودا، كۆمه‌ڵه‌ی سیاسی له مێژوودادهركهوتن و مكوڕبون له‌سه‌ر ته‌بایی و گونجاندن له نێو كۆمه‌ڵه ئیتنیهكهیاندا و وایلێكرد كه له ژێر ده‌سه‌ڵاتێكدا بێت كه سه‌رقاڵی ئایدیۆلۆجیه‌تی نه‌ته‌وه‌یی بێت ( 7). ده‌بێت جیاوازی له نێون كۆمه‌ڵێكی چالاكی ئه‌كتیڤی نه‌ته‌وه‌یی و كۆمه‌ڵێكی ته‌پیو بكه‌ین، یه‌كه‌م كه مۆركی بزوتنه‌وه وه‌رده‌گرێت و به‌دوای به‌رجه‌سته‌كردنی تایبه‌تمه‌ندیی رۆشنبیریی خۆی له ده‌وڵه‌تێكدا ده‌گه‌ڕێت، به‌ڵام دووه‌م رازی ده‌بێت به‌وه‌ی له ژێر باڵی كۆمه‌ڵه‌ی تر و له ژێر ركێڤی ده‌وله‌تدا بمێنێته‌وه، به‌ڵام به‌رده‌وام ئاماده‌یه بۆ جیابونه‌وه له ده‌وڵه‌ت. زۆرجار دووه‌م جۆرێكی لاته‌ریك و كۆبونه‌وه‌ی كشتوكاڵیانه‌یه و، كۆمه‌ڵگه‌ی كشتوكاڵیش بۆ پرنسیپی نه‌ته‌وه‌یی گونجاو نیه ( 8)، هه‌روه‌ها كۆمه‌ڵگه‌ی تیره‌یی به شێوه‌یه‌كی گشتی، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هاوپه‌یمانییان هه‌نوكه‌یی و گۆڕاوه و به پێی به‌رژه‌وه‌ندیه، به‌ڵكو بوونیان وا فه‌رز ده‌كات كه( بژارده و په‌یوه‌ندیه‌كانیان كراوه بێت (9).
ب – زاراوه‌كه و په‌ڕه‌سه‌ندنی ناوه‌ڕۆكه مه‌عریفیه‌كه‌ی
زاراوه‌ی ( ئیتنیك) له نزیكه‌ی ساڵی 1787 ده‌ركه‌وت، ناوه‌ڕۆكه مه‌عریفیه‌كه‌ی به درێژایی هه‌ردوو سه‌ده‌ی پێشوو گۆڕانكاری به‌سردا هات، و هه‌ندێك جار ئاراسته‌ی سه‌لبی وه‌رگرت و، ئیتنهكان كۆمه‌ڵه نامهسیحیهكان بوون و به ( دڕنده‌یی) ناونران به‌و پێیه‌ی كه شارستانیه‌كان ته‌نها خه‌ڵكی شارستانیه‌تی یه‌هود مه‌سیحی بن. له نزیكه‌ی ساڵی 1950 له‌گه‌ڵ زاراوه‌ی تیره بهیهكداچون، به‌و پێیه‌ی به‌و خه‌ڵكانه ده‌وترا كه ناجێگیر و كۆچه‌ری بوون و به شێوه‌یه‌كی دیاریكراو ئیتنیه‌كان ئه‌وانه‌بوون كه له‌و مێژووهیاندا قۆناغی كۆڵۆنیالیان نه‌زانی، ئه‌وان تا ڕاده‌یه‌كی زۆر دڕنده‌بوون. به شێوه‌یه‌كی گشتی هه‌ستی ئپتنی ئه‌وه‌یه كه له قۆناغی پێش كۆڵۆنیالی بێت، واته له قۆناغی ره‌وره‌وه‌ی پێكهاتنی ئومه‌ت ده‌بێت، واته ئه‌و هۆشیاریه‌ی ئینتیما بۆ كۆمه‌ڵه‌یه‌كی خاوه‌ن تایبه‌تمه‌ندی زمان ورۆشنبیری سیاسی بۆماوه‌یی له رابردوویه‌كی هاوبه‌شدا هه‌بێت. به شێوه‌یه‌كی ئاسایی هه‌ر كۆمه‌ڵه‌یه‌ك كه ئه‌م هه‌سته‌ی له‌سه‌ر زاڵ‌بێت و مكوڕبێت له‌سه‌ر راستكردنه‌وه‌ی مێژووه‌كه‌ی و به‌شه‌رعی كردنی، ئه‌وا دووباره‌ی ئایدیۆلۆجیانه و به ناوی نزیكایه‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی وههمیانهوه راڤه‌ی ده‌كات یان دووباره كۆمه‌ڵه‌كه له رێگه‌ی ئه‌فسانه‌ی بنه‌چه‌یه‌كی گریمانه‌كراو بنیات ده‌نرێت . له‌گه‌ل هاتنی روداوی كۆڵۆنیالیزم، ئیتن و تیره یه‌كسان كرا به مه‌به‌ستی وه‌لانانی ئومه‌ت، به‌تایبه‌تی كۆڵۆنیالیزم به ئه‌نقه‌ست هه‌وڵی دورخستنه‌وه‌ی زاراوه‌ی ( ئیتنی) ده‌دا و (تیره) و ( لایه‌ن)ی به مه‌به‌ستی سیاسی به‌كارهێنا (10).
كۆمه‌ڵه‌ی ئیتنی هه‌میشه پشت به بڕێك سیمهت و سومبولی هاوبه‌ش ده‌به‌ستێت، له‌و رێگه‌یشه‌وه خۆی پێشكه‌ش ده‌كات و خۆی جیاده‌كاته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی خیڵێكی تر به‌و شێوه‌یه بیناسن، هه‌روه‌ها ده‌توانرێت بوترێت ئه‌و تایبه‌تمه‌ندیه رۆشنبیری و سومبولیه هاوبه‌شیانه‌ی نێوان كۆمه‌ڵه‌كه‌یه وای لێده‌كات تاكو ته‌نیا بێت و به‌م واتایه ئیتنیه كه هانی هه‌ستی شوناس و ئینتیما و ئه‌و ده‌ربڕینانه ده‌دات كه له‌وه‌وه به‌ریش هه‌بوون و هاتوون . (11).
ئه‌وه‌ی روونمان كرده‌وه، واته كه‌مینه/ ئیتن چه‌مكێكه هیچ په‌یوه‌ندیه‌كی به ژماره‌وه نیه، به‌ڵكو واتایه‌كی سیاسیه، واته كه‌مینه له‌وكاته‌دا كه‌مینه‌یه كه به‌لاوازی به‌شداری ده‌سه‌ڵات ده‌كات، به‌و پێیه‌ی مافی كۆمه‌ڵێكی دیكه ده‌خوات و، ئێمه له‌وه ئاگادارین كه ئه‌م زاراوه‌یه‌ی له‌و كاته‌دا له رۆژئاوا ده‌رخرا، ئه‌مه‌ش به‌مه‌بستی كه‌مینه به پێی ژماره له وڵاتێكدا بوون كه زۆرینه‌ی ره‌گه‌زیی زاڵ بوون تێیدا. ئه‌مه له‌سه‌ر كورد ناسه‌پێت. ئه‌وان له ناوچه‌ی كوردستانی یه‌كگرتوو كه‌مینه نین، به پێكهاتنیان و دابه‌شبونیان له چه‌ند وڵاتێكدا وایلێهات به كه‌مینه ناوبنرێن. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌شداریان له ده‌سه‌ڵات لاواز بوو یان له وڵاتانێك كه توخمی تر زاڵ بوو ده‌سه‌ڵاتیان نزیك بوو له نهیوون.
ج – مه‌رجی هاتنه‌دی
ژماره‌یه‌كی مه‌رج هه‌یه پاڵ به ئیتنهوه ده‌نێت كه پره‌نسیپه‌كه‌ی بێته‌دی( واده‌كات رۆشنبیری له‌و وڵاته‌كه‌ی گونجاو بێت له‌گه‌ڵ سیاسه‌تدا)، له‌وانه‌ش توندبونی سه‌ركوتكردن و زوڵم، ئه‌مه‌ش واده‌كات كۆمه‌ڵه‌ی ئیتنی ده‌ستده‌كات به گواستنه‌وه به‌ره‌و هه‌وڵدان بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و كاره بێته‌دی، كۆڵۆنیالیزمیش به پاڵنه‌رێك داده‌نرێت بۆ دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌ت له‌سه‌ر بناغه‌ی نه‌ته‌وه‌یی. گرنگترینیان به‌تایبه‌تی ئه‌وه‌یه كه چه‌مكی هاوڵاتیبون هاتبێته‌دی، ئه‌مه‌ش له وڵاتێك كه توخمه جیاوازه‌كانی تێدا بژین (12). ئه‌گه‌ر هاوڵاتیبون كه په‌یوه‌ندیه‌كی یاسایی كۆمه‌ڵایه‌تیه له نێوان تاكه‌كان و كۆمه‌ڵگای سیاسی /ده‌وڵه‌تدا، له ڕێی یاسا و ده‌ستوره‌وه ده‌وڵه‌ت پارێزگاریی ئابووری و سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی تاكه‌كان ده‌كات و تاكه‌كان یه‌كسان ده‌كات و له‌سه‌ر تاكه‌كان وافهرزدهكات كه وه‌لایان بۆ ده‌وڵه‌ت بێت و په‌نا بۆ یاساكه‌ی بببه‌ن بۆ به‌ده‌ستهێنانی مافه‌كانیان، له سیستمی نوێی دیاریكراودا بوونی نیه، له‌مباره‌شه‌وه ئاره‌زووی كۆمه‌ڵه‌ی ئیتنی له رزگار بوون له زاڵبون و خۆفه‌رزكردنی كۆمه‌ڵه‌یه‌كی دیكه، كارێكی شه‌رعی ده‌بێت. به‌م واتایه هاوڵاتیبون ئه‌و راده و سنووره رێگرهیه بۆ هه‌ر نیازێكی نه‌ته‌وه‌یی و، ئه‌وه‌ش زه‌مانی تێكه‌ڵبونه بۆ له‌ناوبردنی پارادۆكسی نێوان شوناسه‌كان و، له‌هه‌مان كاتدا نه‌بوونی ده‌بێته كۆسپ له‌به‌رده‌م تێكه‌ڵبون و هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی ده‌جوڵێنێت.
له‌وانه‌یه نه‌توانین به فیعلی وه‌سفی كۆمه‌ڵه‌یه‌ك بكه‌ین به‌وه‌ی ئیتنیه و هه‌وڵی به‌دیهێنانی نه‌ته‌وایه‌تی خۆی ده‌دات، به بێ تێبینی ئه‌مه‌ی خواره‌وه:
– رێزگرتن له بنه‌چه و په‌یوه‌ندیی و به‌سته‌ر و به باڵادانانی بۆ ئه‌وه‌ی پیرۆز بێت و ، سیمهتی پهكهم بۆ نیشاندانی نه‌ته‌وه‌یی ئیتنی به‌وه ده‌بیت كه به شێوه‌یه‌كی دیاریكراو به پیرۆز دابنریت و هه‌ر كۆمه‌ڵه‌یه‌كی ئیتنی به پیرۆزی ته‌ماشای بنه‌چه‌ی خۆی یكات و ئه‌وه‌ی له‌ده‌وری كۆیان ده‌كاته‌وه، ئه‌و دیدگای رێز و پیرۆزیهیه. روبه‌روبونه‌وه‌ی نێوخۆیی له‌گه‌ڵ هێزێك كه ناتوانرێت لێكیبده‌یته‌وه و ده‌بێته هۆكاری له‌یه‌ك نزیكبونه‌وه و رێزگرتن و پیرۆزكردن و ترس، تاوه‌كو به شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان ده‌بێته ئایینێك له‌سه‌ر ئاین یان له‌ویش باڵاتر.
– نیگه‌رانی له‌سه‌ر بنه‌چه و نه‌ته‌وه. هه‌رچه‌ند پره‌نسیپ پێشێلبكرێت یان لێی بدرێت، رارایی و نیگه‌رانی دروست ده‌بێت و ده‌بێته هۆی كاردانه‌وه‌یه‌كی دیاریكراو و، به‌و پێیه‌ش ئه‌و نیگه‌رانیه ده‌بێته ده‌زوویه‌كی رێكخه‌ر بۆ كاتی هاتنی بنه‌ما و یادكردنه‌وه‌ی له‌هه‌ر كاتێكدا له‌بیر بچێت، ئه‌و هه‌میشه هان ده‌دات. له‌وێدا نه‌ته‌وه له‌سه‌ر بنه‌چه‌ی گریمانه‌كراو تا راده‌ی هه‌ستی به‌رده‌وام پێشده‌كه‌وێت.
– دروستكردنی ئه‌فسانه و سه‌رگوزه‌شته و مێژووه زهروریهكان كه ژیانی كۆمه‌ڵه‌كان توند‌و تۆڵ ده‌كات، ورده ورده له‌سه‌روی ئه‌ندامێتی ده‌بێت و فكری بنه‌چه دوپاتده‌كاته‌وه و هاوسۆزی نێوان تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگه دروست ده‌كات و. ده‌بێته ده‌سه‌ڵاتێك پارێزگاری له سروتێك ده‌كات كه رێگر بێت له تواناوه‌ی واتای نه‌ته‌وه‌یی، له‌وانه‌ش ئه‌فسانه خه‌ڵق و بنه‌چه و ره‌وره‌وه‌ی ژیان و ئه‌فسانه‌ی لێكدانه‌وه‌كانی رووداو و مهلحهمهكان و هیتریش… ئه‌وانه‌ش ئه‌فسانه‌ی یارمه‌تیده‌رن بۆ رزگاربوون له كپبونێك كه كۆمه‌ڵه‌كه تێیدا بژێت .
له جه‌نگی 1990ه‌وه، ده‌كرێت كۆمه‌ڵه‌ی كورد له باكووری عیراق به كۆمه‌ڵه‌یه‌كی خۆجێی دابنرێت كه خاوه‌نی خودموختاریی سیاسی خۆیانن. ئه‌وه‌ی روونه كه هه‌وڵدانی بۆ دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی تایبه‌ت به‌خۆی له‌سه‌ر بناغه‌ی نه‌ته‌وه‌یی رۆژ له‌دوای رۆژ زیاتر ده‌بێت، هه‌روه‌ها ئینتمای بۆ ده‌وڵه‌تی عیراق و توركیا به شێوه‌یه‌كی تایبه‌تی له‌رزۆك و نیگهراناوی و دوودڵیه ، جارێك ئه‌وه نیشانده‌ده‌ن كه له ژێر باڵی ده‌وڵه‌تن و جارێكی تر ئاره‌زووی دژ به‌وه ده‌كه‌ن و ئاره‌زووی سه‌ربه‌خۆیی ده‌كه‌ن. به‌ڵام كۆسپ و ته‌گه‌ره‌ی زۆر له‌به‌رده‌م ئه‌وه‌دایه، ئه‌وه‌ی دیاره په‌رشوبڵاون له نێو چوار ده‌وڵه‌تدا ، توركیا و ئێران و عیراق و سوریا، ئه‌وه‌ش وا فه‌رز ده‌كات كه نزیكبونه‌وه‌یه‌كی ته‌ره‌فه‌كانی كۆمه‌ڵه‌كه بێته ئاراوه و ره‌زامه‌ندی ئه‌و ده‌وڵه‌تانه بێته‌دی. تا ئێستاش كۆمه‌ڵه‌ی كورد له‌م كاته‌دا یه‌كه‌ی نێوخۆیی خاوه‌ن هۆشیاریی جۆراوجۆرن ده‌رباره‌ی نه‌ته‌وه‌كه‌یان و تایبه‌تمه‌ندیی ئیتنیكیان، پێش بیركردنه‌وه له كاراكردنی پرنسیپه‌كه یه‌كه‌مجار پێویستیان به ناسینی خودی خۆیان هه‌یه، ئه‌مه‌ش له توخمه‌كانی داهاتوو پێی ده‌گه‌ین.
2- ده‌رباره‌ی كێشه‌ی سه‌رچاوه و نوسین
ئێمه به باشی جیاوازی له نێوان به پێی توانا به‌رگریكردن له ئازادی گه‌لێكی سته‌ملێكراو ده‌كه‌ین و له‌سه‌ری ده‌نوسین بۆ ئه‌وه‌ی لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌رئه‌وه‌ی روویداوه بكه‌ین، ئه‌وه‌ش به‌كورتی ده‌رخستن و شیكردنه‌وه‌یه و، له هه‌مان كاتدا هه‌وڵده‌ده‌ین هه‌وڵی شیكردنه‌وه‌ی ورد بكه‌ین.
ئه‌وه‌ی به‌گشتی له دراسهتكردنی مێژووی كورد و دراسه‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی كۆن و نوێ و سه‌رده‌میانه و داب و نه‌ریت و ئایینه‌كانیان و رۆشنبیریی بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت كێشه‌ی سه‌رچاوه‌یه، ئه‌مه په‌یوه‌ست نیه به دهگمهنبونی سه‌رچاوه‌كان یان زۆریی، به‌ڵكو بوونی كورد له‌وه‌دا وه‌كو خۆی له‌و سه‌رچاوانه ده‌گۆڕێت بۆ پرسی سیاسی زۆرینه‌ی قه‌زیه و پرس و كێشه‌كانیان، به ته‌نها له كاروباری سیاسی كورتكراوه‌ته‌وه و هیچی تر، ئه‌مه‌ش جیاكاری له نێوان كاری بابه‌تی و ئایدیۆلۆجی له نوسینی مێژوویی و نوسینی پاڵپشتی لێكردنیان له نوسینه‌كانی غه‌یره كورد سه‌خت ده‌كات.
ده‌كرێت نوسین ده‌رباره‌ی كورد بۆ سێ پۆل پۆلین بكه‌ین: نوسینی رۆژهه‌ڵاتناسی كه دۆزینهوهكانه و نوسینی كورد ده‌رباره‌ی كورد و ئه‌میش له‌و چركهیهدایه كه پێناسه‌ی مێژووی خود ده‌كات و مێژوویه‌تی ده‌نوێنی، ئه‌مه‌ش له رێڕه‌وی به‌رجه‌سته‌بوونی هۆشیاری نه‌ته‌وه‌یی داڕێژراو په‌یوه‌ستبوو به پۆلی سێیه‌مه‌وه كه ئه‌ویش نوسینی عه‌ره‌به ده‌رباره‌ی كورد، كه ئه‌ویش به شێوه‌یه‌ك ده‌رده‌كه‌وێت كه نوسینێك بێت له‌سه‌ر توخمێكی نامۆ‌و ئه‌ویتر نوسین بێت ده‌رباره‌ی توخمێك له ئومه‌ت). له نێوان ئه‌م سێ جۆره نوسینانه جیاوازیه‌كی بێ سنوور هه‌یه، ئاماژه بۆ هه‌ندێك ده‌كه‌ین هه‌رچه‌ند له ره‌وتی توێژینه‌وه‌كه‌دا به گرنگی ده‌زانین ( 13).له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئێمه زمانی كوردی نازانین، ئێمه ته‌نها سودمان له وه‌رگێڕاوه‌كان بۆ سه‌ر زمانی عه‌ره‌بی و ئینگلیزی و فه‌ره‌نسی بینی، یان ئه‌وه‌ی كورد به‌خۆی راسته‌وخۆ به عه‌ره‌بی نوسیویه‌تی.
أ –نوسینی رۆژهه‌ڵاتناسی
شتێكی سه‌رسورهێنه‌ر نیه كه كورد مێژووی خۆی له رێگه‌ی نوسینی رۆژههڵاتناسهكانهوه نه‌بێت نیناسێتهوه، هه‌روه‌كو عه‌ره‌ب له په‌یوه‌ندیه مێژوویه‌كه‌یان پێكه‌وه له‌گه‌ڵ كورد به تایبه‌تی له سه‌ده‌ی هه‌ژده‌هه‌م، ده‌بوایه لایه‌نێكی ده‌ره‌كی هه‌ڵسایه به وێنه‌كێشانی هه‌ردوو كۆمه‌ڵه‌كه. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی لۆجیكیه كه چاوی ئه‌ویتر زیاتر بابه‌تی بێت له‌وباره‌وه و ئه‌وه‌ش رێگری ناكات له‌وه‌ی كه هه‌ندێك پارادۆكس و كه‌موكورتی له‌وه‌دا هه‌بێت.
جیاوازی بنه‌ڕه‌تی له نێوان په‌یوه‌ندیی عه‌ره‌ب به مێژوهكهیهوه و كورد به مێژووه‌كه‌یه‌وه له‌وه‌دا خۆی ده‌بینێته‌وه كه عه‌ره‌ب وێنه‌یه‌كیان له‌سه‌ر سه‌ره‌تای مێژووی ئئیسلامی خۆیان یان به عهرهببوهكان پیشانداوه، ئینجا به‌رده‌وام بوون له دروستكردنی تاوه‌كو ئه‌مڕۆشی له‌گه‌ڵدا بێت، به چاوپۆشین له رۆڵی فاكته‌ری ده‌ره‌ك ئه‌و به‌قه‌د به‌رده‌وامبونیان له مانه‌وه‌یان نوسینی مێژوویان به‌رده‌وام بووه، ئه‌وه‌ش وابووه له سه‌ده‌ی كۆتاییدا له رێگه‌ی نوسینی رۆژههلاتناسیهوه خۆیان ناسیه‌وه و دوباره له دیدگای رۆژهه‌ڵاتیانه‌ی خۆیانه‌وه هه‌ڵسه‌نگاندنیان بۆ خۆیان كرد و رووبه‌رووی رۆژهه‌ڵاتناسان بونه‌وه، یان وێنه‌كه‌ی خۆیان راست كرده‌وه یان جوانكاریان تێدا كرد یان وه‌ڵامیان دایه‌وه یان تانه‌یان لێدا و ره‌تیان كرده‌وه. كه‌چی شتێك له‌م باره‌وه له لای كورد رووی نه‌داوه، ئه‌وان< واته كورد تاوه‌كو دوای سیه‌كانی سه‌ده‌ی بیسته‌م ده‌ستیان به نوسینی مێژووی خۆیان نه‌كردوه، ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی به‌دلیسی له كتێبی شه‌ره‌فنامه دا هاتووه وه‌لانێین. تاوه‌كو ئه‌مڕۆ مێژوویه‌كی نوسراوی ته‌واویان نابینین و، تائێستاش رۆشنبیرییان زاره‌كیه. ئه‌مه‌ش به كارێكی خراپ نابینرێت، به‌ڵكو ئه‌وه دواكه‌وتنی هۆشیاریی مێژوویه له‌سه‌ر تایبه‌تمه‌ندی خود، به‌شێكی گه‌وره‌ی له‌ده‌ره‌وه‌ی بازنه‌ی كۆمه‌ڵه ئیتنیهكهیه.
ده‌توانرێت بوترێت ئه‌وه‌ی كورد له ده‌یه‌ی كۆتایی سه‌ده‌ی بیسته‌م نوسیویه‌تیه‌وه به پشتبه‌ستن به نوسینی رۆژهه‌لاتناسی و نوسینی عه‌ره‌بی بووه، زۆرجاریش به بێ ورده‌كاری زانستی بووه و، ئه‌وه‌ی نوسراوه به زمانێكی كوردی نه‌بووه كه رێكه‌وتبن له‌سه‌ری، یان به زمانێكی كوردی به‌بێ زمانی ئه‌ویتر نوسراوه، ئه‌وه‌ی كه زیاتر زاڵه له كوردستانی عیراقدا، زۆرینه‌ی ئه‌وه‌ی نوسراوه به زمانی ئۆرپی بووه، كه زمانی ئه‌و ئومه‌ته گریمانه‌كراوه نیه و جێگره‌وه‌ی زمانی دایكیش نیه. ئه‌وه‌ی توێژه‌ره كورده‌كان له‌سه‌ر مێژووی خۆیان نوسیوه، زۆرینه‌ی فه‌ڕه‌نسی یان ئینگلیزی یان ئه‌ڵمانی بووه، له‌به‌ر ئه‌وه‌یه تا ئێستاش خه‌ریكی سه‌پاندنی خودی سیاسیی خۆیانن، به‌و پێیه‌ی كه‌مینه‌یه‌كی سه‌ركوتكراون و ده‌یانه‌وێت بارودۆخی ناله‌بار و سه‌رگه‌ردانی خۆیان له‌به‌رده‌م رۆژئاوا بخه‌نه‌روو، پێش ئه‌وه‌ی هۆشیاری ئه‌وه‌یان هه‌بێت كه نوسینی مێژووه‌كه‌یان له بنه‌ڕه‌تدا كه‌په‌یوه‌ست به زه‌روره‌تی هۆشیاری نه‌ته‌وه‌یی و به زمانی نه‌ته‌وه‌یی خۆیانوه، بۆیه رێگهگرتنهبهری زمانی بیانی له نوسینی رێگه‌ی ناساندنی پرسه‌كه‌یان بووه. واتا ئه‌وه‌ی نوسراوه بۆ مه‌به‌ست بووه، له‌وانه‌یه به هه‌ڵچونی سیاسی له نێو هاوپه‌یمانێتیه‌كی له‌گه‌ڵ لایه‌نی پاڵپشتیكه‌ر بوبێت یان وه‌كو كاردانه‌وه له به‌رامبه‌ر ره‌گه‌زپه‌رستی نه‌ته‌وه‌كانی تری وه‌كو ره‌گه‌زپه‌رستی عه‌ره‌ب و تورك و فارس‌دا هاتبێت، ره‌فتاری هه‌ندێك له ( به‌عسیه‌كان)له ناوه‌نده‌كانی ده‌سه‌ڵات له عیراق لای هه‌موان زانراوه، ره‌فتاری هه‌ندێك له كه‌مالیه‌كان یان هه‌ندێك له بانگه‌شه‌كارانی ئومه‌می ئاینی له رژێمی ولایه‌تی فه‌قێ هیچ پێویست ناكات زیاتر له‌وه‌ی ده‌بینرێت باس بكرێت.
ده‌بوایه هۆشیاریی عه‌قلانی روون و به وردی ره‌وتی قۆناغه‌كه بهاتبایهتهدی، كه تایبه‌تمه‌ندی چركه مێژووییه‌كه‌ی مێژووی كۆمه‌ڵه‌كه ده‌گه‌یه‌نێت . وه‌كو وه‌رچه‌رخانێك گرنگه و له‌سه‌ر كه‌ڵه‌كه‌بوون ناوه‌ستێت به‌قه‌د ئه‌وه‌ی به دیاریكردنی بنه‌ما بنه‌ڕه‌تیه‌كانی دامه‌زراندن ده‌وه‌ستێت. وێنهكیشانی كورد بۆ خۆیان شتێكی خوناسین نه‌بووه به‌قه‌د ئه‌وه‌ی ئایدیۆلۆجیه‌تی جیاواز رایكێشاوه و خه‌یاڵی چاره‌نوس خۆی تێدا بینیوه‌ته‌وه. ئه‌وه‌ش له رووی زانستیه‌وه روونه، كه ئه‌و هه‌ڵانه‌ی ده‌كرێن له سه‌ره‌تاوه واده‌كات ببێته وه‌همێك و باڵا ده‌بێت، تاوه‌كو ده‌بێته حه‌قیقه‌تی مێژوویی و هه‌موو وێناكانی دواتر له‌سه‌ر بنیاتده‌نرێن و هه‌ڵه‌كان زۆرتر ده‌بن.
ئه‌وه‌ی كومانی تێدا نیه كه رۆژهه‌ڵاتناسان یه‌كه‌م كه‌سبوون ده‌ستپێشخه‌ریی نوسینی گه‌لانی نائۆرپیان له زه‌مانی هه‌ڵسانه‌وه و رابوندا كرد، به چاوپۆشین له جیاوازیه‌كان ده‌رباره‌ی هه‌ڵسه‌نگاندنی ئه‌و فاكته‌رانه‌ی بوونه هۆكاری ئه‌وه، جا كۆڵۆنیالی بێت یان بابه‌تیی زانستی، به‌ڵام ئه‌وانه چاكه‌یه‌كی مه‌زنیان هه‌یه ناكرێت نكوڵی لێبكه‌یت له ناساندنی زۆر شت و دۆزینه‌وه‌ی شتی شاراوه‌ی رێبازی زانستی كه سه‌رزاره‌كی به ( ڕێبازی رۆژهه‌ڵاتناسی) یان( دیدی رۆژهه‌ڵاتناسی) ده‌ناسرێت، زۆرینه‌ش له‌و باوه‌ڕه‌دان كه نوسینی رۆژهه‌ڵاتناسی تایبه‌ته به به‌راوردی جیاواز له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی تر یان تایبه‌تمه‌ندیی رێبازێك كه په‌یوه‌ست نیه به پرۆگرامه زانستیه باوه‌كانه‌وه. له‌وه‌دا كاره‌كه چۆن ده‌بێت، رۆژهه‌ڵاتناسان و مێژوونوسان و زانای كۆمه‌ڵایه‌تی و مرڤایه‌تی بوون، ئه‌وان رێبازی پربههایان پراكتیزه ده‌كرد، كه دراسهتیان ده‌كرد و ده‌یانگواسته‌وه و تێبینیان ده‌كرد.
له‌م پێگه و ئاستی نوسینه‌یان له فه‌رهه‌نگ و كتیبه‌كانیان له‌باره‌ی كورده‌وه، ئێمه قهرزاریباریانین، هه‌نگاوێكی گرنگ و بنه‌ڕه‌تیان نا به‌ره‌و ناسینی مێژووی كورد له لایه‌ك و چۆنێتی ژیانی كۆمهڵاهیتیان هرهچهند به ته‌سكی وه‌سف كرابێت له لایه‌كی تره‌وه. ده‌رباره‌ی كۆمه‌ڵگای كوردی به تایبه‌تی، رۆژهه‌ڵاتناسان ئه‌وه‌ی به خه‌یاڵی كۆكردنه‌وه‌ی وێنه‌ی جیاوازی له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگاكه‌یان سه‌ركوتی نه‌كردن به‌ڵكو دۆزینه‌وه‌ی ههمهگیریان كرد و زۆرێك له‌وان ئه‌گه‌ر حسابیان بۆ كردبێت یان نا به زانینی تایبه‌تمه‌ندی زمانی كوردی و مێژووی كورد و جیهانی تایبه‌تیان ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ دراوسێكانیان جیایان ده‌كاته‌وه، تا ڕاده‌یه‌كی زۆر دیاریكرد، واته به‌و شێوه‌یه ئه‌وان روخساری تایبه‌تی شوناسی بنه‌ڕه‌تی كوردیان دیاریكرد و جوگرافیای زه‌وی كورد كه به زاره‌كی له نێو خه‌ڵكدا به كوردستان ناسراوه دیاریكرد، بێگومان له‌وێدا چه‌ندین هه‌ڵه روویدا، به‌ڵام هه‌ڵه‌ی زۆر گه‌وره نه‌بوون كه گۆڕانكاری ریشه‌یی له تێگه‌یشتنی مێژووی كۆمه‌ڵه‌كه بكلت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئێمه له بنه‌ڕه‌تدا مێژوویه‌كه‌یان له ریگه‌ی ئه‌و نوسینانه‌وه زانی، ناتوانین به یه‌كلایی حوكم له‌سه‌ر ئه‌وه بده‌ین كه نوسیویانه، تا ئێستا هیچ ئهڵتهرناتیڤێكمان نیه له‌بری ئه‌وه‌ی نوسیویانه ، یان هه‌واڵێكی راست‌و دروست و لێكۆڵینه‌وه‌ی پته‌و له ده‌قێكدا وترابێت كه ئه‌مه دۆزراوه‌ته‌وه و له بنه‌ڕه‌تدا نه‌بوبێت