عه‌بدوڵا که‌ریم مه‌حمود: رێبازی ئه‌نفالچییه‌کان به‌رناده‌ن؟
دادگای باڵای تاوانبارانی عێراق له ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غداد، بڕیاری ده‌سگیرکردن و دادگایی کردنی بۆ( 432 ) تۆمه‌تباری ئه‌نفال ده‌رکرد، ته‌نیا چه‌ند تۆمه‌تبارێکیان ده‌سگیرو زیندانی و دادگایی کرد، حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان نه‌ک ئه‌و تۆمه‌تبارانه‌ی ده‌سگیر نه‌کرد، به‌ڵکو ژیانی زۆربه‌یانی پاراست، به‌ساردی و سڕی هه‌ڵسوکه‌وتی له‌گه‌ڵ بڕیاره‌کانی دادگای باڵای تاوانه‌کانی عێراق کرد، گرنگی و به‌های یاسایی بڕیاره‌کانی ئه‌و دادگایه نه‌دا.
زۆر له‌و تۆمه‌تبارانه (مسته‌شار و ئامر سریه‌و ره‌فیق حیزبی و نه‌سیر متقدیم و ره‌فیق سه‌دام ) مانه له سه‌ر شه‌قام و کۆڵانی گه‌ڕه‌که‌کانی شاره‌کانی ناوه‌ڕاست و خواروی عێراق و به‌غداد و شاره‌کانی سلێمانی و هه‌ولێرو که‌رکوک و دهۆک و گه‌رمیان، وه‌ک هاوڵاتییه‌کی ئاسایی بی ترس ده‌سوڕێنه‌وه، وه‌ک ئه‌وه‌ی هیچ تاوانێکیان نه‌کردبێت، له کایه جیا جیاکانی حکومه‌تی هه‌رێم و حیزبه سیاسییه‌کان دا رۆڵی دیاریان هه‌یه، حکومه‌تی عێراق و حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان هیچ کام له‌و تاوانبارانه ده‌سگیر ناکه‌ن، رووبه‌روو ی دادگایان ناکه‌نه‌وه، به‌ڵکو پارێزگاریان لێ کردن.
گه‌ر ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێستای شیعه‌ی به‌غداد ئه‌و هه‌ڵوێسته‌یان هه‌بێت ئاسایی یه، ئه‌وان هه‌مان رێبازی سه‌دام –یان هه‌یه،گه‌ر بواریان بۆ بره‌خسێ جارێکی تر ئه‌نفال و جینۆساید -ی کورد ده‌که‌نه‌وه، به‌ڵام گه‌ر په‌رله‌مان و حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و حیزبهسیاسییهکانی کوردستان، هه‌مان هه‌ڵوێستی سه‌دام یان هه‌بێت، ئه‌مه تاوانێکی تراژیدیای بێ وێنه‌یه له دنیا، ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی ئه‌م په‌رله‌مان و حکومه‌ت و حیزبه سیاسییه‌کانی کوردستان به پلان و به‌رنامه‌و نه‌خشه، له به‌های سه‌نگ و قورسایی یاسایی دۆکۆمینتی نیوده‌وڵه‌تی که‌یسی ئه‌نفال، به جینۆساید که‌م ده‌کاته‌وه.
ئه‌وه 30ساڵه په‌رله‌مان و حکومه‌تی هه‌رێم و سه‌رکرده‌ی حیزبه‌کان له بۆنه‌ی یادی ئه‌نفال دا، ده‌یان به‌ڵێن به که‌س و کاری ئه‌نفاله‌کان ده‌ده‌ن، به‌ڵام دوای یاده‌که، به پێچهوانەوه هه‌ڵسوکه‌وت له گه‌ڵ که‌یسی ئه‌نفال ده‌که‌ن، په‌یڕه‌وی بڕیاره یاساییه‌کانی ئه‌و دادگایه ناکه‌ن، گه‌ر ئه‌م په‌رله‌مان و ئه م حکومه‌ته، ئه‌م مسته‌شارو خائین وجاسوس و تاوانبارانه‌ی ئه‌نفال بپارێزن، له دام و ده‌زگاکانی حکومه‌تی هه‌رێم و حیزبه‌کان، به پله‌و پایه‌ی جیا جیا رۆڵی سه‌ره‌کی یان پێ ببه‌خش و خانه‌نشینیان بکه‌ن.
ئایا په‌رله‌مان و حکومه‌تی هه‌رێم و حیزبه‌سیاسییه‌کان، نوێنه‌ری که‌س و کاری ئه‌نفال و جینۆسایدی گه‌له‌که‌یانن یانوێنهری ئه‌نفالچییه‌کان؟، ئایا ئه‌م هه‌ڵوێسته لاواز‌و بێ بنه‌مایا نه‌ی په‌رله‌مان و حکومه‌تی هه‌رێم و حیزبه سیاسییه‌کانی کوردستان، ناچێته خانه‌ی پاراستن و خزمه‌تی ئه‌نفالچییه‌کان؟ ئایا گه‌ر ئه‌مه به‌رنامه‌و نه‌خشه‌و هه‌ڵوێستی په‌رله‌ما ن و حکومه‌ت و حیزبه سیاسییه‌کای کوردستان بێ؟ شایانی ئه‌وه‌ن که‌س و کاری شه‌هیدان و ئه‌نفال و کیمیا بارانی هه‌ڵه‌بجه و کوردستان به‌و هه‌موو درۆیانه‌یان هه‌ڵخه‌ڵه‌تێن، ده‌نگیان پێ بده‌ن؟
ئایا نوێنه‌رانی په‌رله‌مانی کوردستان و حکومه‌تی هه‌رێم و سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم و سه‌رکرده‌ی حیزبه‌کان، ئێستا روودهکهنهکۆڵان و شه‌قام و گه‌ڕه‌ک و هۆڵه‌کان و گوند‌و شارۆچکه‌و ناوچهجیا جیاکان، له‌ده‌رگای ماڵان ده‌ده‌ن، چی به که‌س و کاری ئه‌نفال و تاوانبارانی ئه‌نفال ده‌ڵێن؟ ناڵێن ئێمه نوێنه‌ری کامیانین.
په‌رله‌مان و حکومه‌تی هه‌ریـم و سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم وحیزبه سیاسییه‌کانی کوردستان، گوێ له کهسو کاری ئه‌نفاله‌کان ناگرن، به پلان و به‌رنامه و نه‌خشه‌کانیان، پارێزگاری له ئه‌نفال چییه‌کان ده‌که‌ن، رێبازه‌که‌ی سه‌دام و عه‌لی حه‌سه‌ن مه‌جید به‌رناده‌ن.
- Latest Posts by عەبدوڵا کەریم مەحمود
عەبدوڵا کەریم مەحمود: ئاسۆیەک ئاوا نابێ.!
-عومەر سەیدە: دادگایی‌کردنی تاوانبارێکی ئەنفال، ئەم تاوانبارە بناسن.
-عەبدوڵا کەریم مەحمود: سەرۆک جاشەکان و کەسایەتییە دیارەکان!
- All Posts