عه‌بدوڵا که‌ریم مه‌حمود: چاره‌نووسی نیشتمانی ره‌شه‌بای ژه‌هرو ئه‌نفال و گۆڕه‌به کۆمه‌ڵه‌کان.
دوای راپه‌ڕینی به‌هاری 1991 و هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان و دامه‌زراندنی حکومه‌تی هه‌رێم، شه‌پۆل شه‌پۆل خه‌ڵک دڵی به‌م دامه‌زراوه دیمکراسی یه خۆش بوو، به په‌رۆشه‌وه ده‌چوون بۆ بنکه‌کانی ده‌نگدان. دوای گۆڕانکاری 9/ 4/ 2003، راماڵینی سیسته‌می ده‌سه‌ڵاتی رژێمی تۆتالیتاری سه‌دام، حکومه‌تی کاتی عێراق دامه‌زرا.
له 30/ 1/ 2005 ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی هه‌ڵبژێرا،کورد له پێش راپه‌ڕین و دوای راپه‌رێن، دوای نه‌مانی ده‌سه‌ڵاتی سه‌دام، له ناو هاوکێشه سیاسییه‌کانی ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی عێراق، پایه و پارسه‌نگێک و پێگه‌یه‌کی پڕ له‌سه‌نگ و قورسایی تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌بوو، رۆڵی به‌هیزی له بڕیاری سترایجیی و گۆڕانکارییه‌کان دا هه‌بوو.
دوای سه‌رهه‌ڵدانی داعش و ئه‌نفال کردنی شه‌نگال، تێكشکانی سه‌ربازی داعش و ده‌وڵه‌ته‌که‌ی له عێڕاق، پێشمه‌رگه له ناوه و دنیادا ناوێکی دیار بوو، هێمای به‌های پیرۆزی به‌رگری له‌نیشتیمان و مرۆڤ و شکۆی مرۆڤایه‌تی بوو.
په‌له‌کردن و شپرزه‌یی ریفراندۆمه‌که‌ی 2017، هه‌موو هاوکێشهسیاسییهکانی له کوردستان دا لا سه‌نگ کرد. دوای قوربانییه‌کی زۆر پێشمه‌رگه له سه‌نگه‌ره‌کانیان هه‌ڵکه‌نران، حه‌شدی شه‌عبی گه‌یشتنه هه‌موو شوێنه ستراتیجییه‌کان، شاری دوزخورماتوو ئه‌نفال کرا،کورده‌کانی که‌رکوک کۆچ و ره‌ویان کرد، جارێکی تر که‌رکوک داگیر کرا یه‌وه، هیچ کام له سه‌رکرده سیاسییه‌کانی کورد دانیان به ههڵهوکهم و کوڕییهکانی خۆیان دا نه‌نا.
کورد له‌و پارسه‌نگی به‌هێزه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌وه، هاتنه سه‌ر خاڵی هیچ؟ ته‌نیا له میدیاکانیانه‌وه سه‌رکرده سیاسییه‌کانی کورد، به‌شێوه‌یه‌کی چه‌واشه کاری، یه‌کتریان تاوانبار کرد، وه‌ک هیچ ههڵهوکهم کوڕییه‌ک رووی نه‌دابێت، خوێنی هه‌موو شه‌هیدانی زنجیره شۆڕشه‌کانی کورد و ئه‌نفال و کیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌و نیشتمان و گۆڕه‌به کۆمه‌ڵه‌کانیان، له چه‌ند رۆژێکدا به چه‌ند دروشمێکی بریقه‌داری به‌تاڵ، به هه‌ده‌ردا.
ئایا ئه‌م سه‌رکرده سیاسیانه‌ی کورد به‌م هه‌موو ىڕیاره بڕه له عه‌قڵی مه‌زاجیانه یانه‌وه، که پڕه له ( رق و کینه و بوخز و پاشقول گرتن و چاڵ هه‌ڵکردن و تۆڵه‌و تۆڵه‌کردنه‌وه له یه‌کتری. پڕه له سیناریۆی یه‌کتر سڕینه‌وه، دوور له وتاریی نه‌ته‌وه‌یی، به‌م هه‌موو مییدیا زه‌به‌لاحه سه‌قه‌ت و سقوتانهوه، به‌و هه‌موو که‌سه ئینتیهازی و عه‌قڵه ئامیره و قورمیشانهوه، ده‌بێ رۆڵی کورد و چاره‌نووسی کورد له به‌غداد پایته‌خت دا چی بێت.؟
ئه‌وه‌ی مایه‌ی تێڕامانه زۆر له سه‌رکردایه‌تی سیاسی کورد، به‌درێژایی مێژوو، هیچ کاتێ دانیان به زنجیره هه‌ڵه‌کانی خۆیان دا نه‌ناوه، نووسه‌ره ده‌ربارو ئینتیهازی و ماستاوچییه‌کان به درۆ‌و فیشاڵ، به‌شان و باڵیان دا هه‌ڵده‌ده‌ن. زۆر له سه‌رکرده سیاسییه‌کان به عه‌قڵی حه‌کیمانه‌یان، درۆ له گه‌ڵ ناخی خۆیان و خاک و خوێنی شه‌هیدان و میلله ته‌که‌یان ده‌که‌ن. گوایه ئه‌وان قه‌د هه‌ڵه‌یان نه‌کردوه و هه‌ڵه ناکه‌ن، ستراتیژی زۆر له سه‌رکرده‌کان به ناوی نه‌ته‌وه‌و نیشتمانه‌وه، پلان و نه‌خشه و به‌رنامه‌یه‌ی تایبه‌ته بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی خۆیان و خانه‌وادو بنه‌ماڵه‌و حیزبه‌کانیان.
ده‌بێ چاوه‌ڕوانی چی له گرێی ئاڵۆزی عه‌قڵی زۆر له‌م به ناو سهرکردهسیاسییانه بکرێ؟، له زنجیره هه‌ڵه‌ی گه‌وره‌وه بۆ هه‌ڵه‌ی گه‌وره‌تر، له سیناریۆی تراژیدیای سامناکه‌وه بۆ سیناریۆی سامناک تر، ده‌بێ ئه‌م سه‌رکرده سیاسییانه به‌و هه‌موو زنجیره هه‌ڵه گه‌ورانه‌وه، چاره‌نووسی مرۆڤی ئه‌م نیشتمانی ئه‌نفال و کیمیاباران و گۆڕه‌به‌کۆمه‌ڵانه، به‌ره‌و چ هه‌ڵدێرێکی تر‌و چ تاریکستانێکی تر و چ ون بوونێکی تر ببه‌ن؟.
- Latest Posts by عەبدوڵا کەریم مەحمود
عەبدوڵا کەریم مەحمود: ئاسۆیەک ئاوا نابێ.!
-عومەر سەیدە: دادگایی‌کردنی تاوانبارێکی ئەنفال، ئەم تاوانبارە بناسن.
-عەبدوڵا کەریم مەحمود: سەرۆک جاشەکان و کەسایەتییە دیارەکان!
- All Posts