دکتۆر تهامی العبدولی: ئیسلامه‌كه‌ی كورد/ بەشی دووەم.
به شیوه‌یه‌كی گشتی، ئه‌و وێنه‌ی رۆژههڵاتناسیهی له‌سه‌ر عه‌ره‌ب و كورد هه‌یه هه‌مان وێنه‌یه، رۆژهه‌ڵاتناسان هۆشیار بوون له‌وه‌ی مێژووی هاوبه‌ش و زۆرێك له‌وه‌ی باسیان كردووه له‌سه‌ر كورد به شێوه‌یه‌كی گشتی له‌سه‌ر رۆژهه‌ڵاتیه‌كان پراكتیزه ده‌بێت، ئبنجا وێنه‌ی كورد له هه‌ردوو وێنه‌ی عه‌ره‌ب و فارس جیانابێته‌وه، جگه له سنورێكی دیاریكراوی زانراو نه‌بێت، ئه‌وه‌ی ئه‌رك بوو له‌سه‌ر هه‌ندێكیان سیفه‌ته تایبه‌ته‌كانیان به وردی ده‌ربخستایه (14)، ئه‌وه‌ی خۆیه‌تی كه ده‌بێته هۆكاری پارادۆكس. ئه‌و كۆچه‌ریانه وه‌سفكار بوون هیچ دودڵ نه‌بوون له وسفكردنی كه‌لی كورد به‌وه‌ی تیره‌ن و هۆز و بنه‌ماڵه‌ی ده‌ره‌به‌گن و كۆمه‌ڵه‌ی جیاوازن و خاوه‌ن زمانی جیاوازن، ئه‌وان به‌و شێوه‌یه وه‌سف كردنیان به شێوه‌یه‌كی بابه‌تی له واقعێكی دهستنیشانهكراودا دواون و، تا ئێستاش هه‌مان ئه‌و وه‌سفانه هه‌ر ئه‌وه‌یه راسته، ئه‌مه‌ش له‌و باره‌ی كه وه‌سفكردنه‌كه له‌سه‌ر دیراسه‌تی به‌شێكی جیاكراوهوه كراوه. به شێوه‌یه‌كی گشتیش ده‌ره‌ئەنجامی ئه‌ونوسینه روون بووه، رۆژهه‌ڵاتناس بوو هۆشیاریی نه‌ته‌وه‌یی لای كوردی گه‌شه پێدا و بەدی كرده‌وه، یان هۆشیاری شوناسی كۆمه‌ڵه‌كه‌ی پێ به‌خشی، ئه‌وه‌ی تاوه‌كو زه‌مانێكی دیاریكراو به‌رته‌سك و نێوخۆیی له‌سه‌ر تیره و عه‌شیره‌ت یان مه‌زهه‌ب یان تایفه‌ی ئایینی كورتكراوهبوو. هه‌ستكردن به فراوانبونی مه‌ودای رۆشنبیری و له چوارچێوه‌ی كلاسیكی ده‌رچوون و ئینجا هۆشیاربونه‌وه له‌وباره‌وه هه‌میشه له بهیهكداخشان له‌گه‌ڵ ئه‌ویتردا و له ناسینی وێنه‌ی خودیدا له ئاوێنه‌یه‌كی غه‌ریبه‌وه دێت.
بۆیه ده‌كرێت شێلگیرانه بڵێین نوسینی رۆژهه‌ڵاتناسی سه‌رچاوه‌ی هۆشیاریی نوێی لای ئهنتلۆجنسیای كورد پێكهێنا. ئه‌گه‌ر ئیسلام هۆشیاریی خودی كۆمه‌ڵی ئایینی له‌سه‌ر هاوبه‌شی نێوان خۆیان و عه‌ره‌ب و تورك و فارس له ناوچه‌كه‌یان پێی به‌خشیبن، ئه‌وه‌ش تاوه‌كو راده‌یه‌كی دیاریكراو هۆشیاریه‌كی ناكام بووه له‌مه‌ڕ درككردن به شوناسێكی ته‌واوكراو، نوسینی رۆژهه‌ڵاتناسی هۆشیاریه‌كی بژارده‌یی په‌یداكرد و ئه‌ویش لای خۆیه‌وه هۆشیاریی خودیی كۆمه‌ڵه‌ی ئیتنی هێنایه ئاراوه، تاوه‌كو كورد توانی نابوتی ئایینی خودی له پێناو رابونی كۆمه‌ڵگه‌ی ئایینی بكات و نه‌توانرێت لهچاڵبنرێت.. ده‌بێت جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه بكه‌ینه‌وه كه ئیسلام كۆسپێكی دروستكرد له‌به‌رده‌م زانینی ئه‌م خوده نه‌ته‌وه‌ییه به‌شێوازه سه‌رده‌میه‌كه‌ی، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له بنه‌ڕه‌تدا رێنماییه‌كه‌ی هانی توانه‌وه و بڵاوبونه‌وه‌ی له كۆی ئایینی گشتی ده‌دات. لێره‌وه رۆژهه‌ڵاتناسی زیاتر وه‌كو كارێكی فكری بوو كه سوناشی تایه‌فی راماڵی و شوناسی تایبه‌تیتری دۆزیه‌وه كه له پێشه‌وه‌یه بۆ خه‌ڵكی ئیتنی. له دوای ئه‌وه‌ش سه‌ركوتكردنی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌و هۆشیارییه‌ی لای كوردی ده‌رباره‌ی تایبه‌تمه‌ندی رۆشنبیریان زیاتركرد و ئه‌وه‌ی بتوانڕیت دابین بكرێت له هۆشیاری نه‌ته‌وه‌یی كۆرپه‌له ئاساوه دابینیكرد. بێ ئه‌وه‌ی خۆمان له‌وه گێل بكه‌ین كه به هیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌وه هۆگاری سه‌رهه‌ڵدانی هۆشیاریی نه‌ته‌وه‌یی بوبێت، به‌ڵكو زۆرجار رێگر بووه له‌و باره‌وه.
ئه‌گه‌ر تێگه‌یشتنمان له‌م باره‌وه راست بێت، نوسینی رۆژهه‌ڵاتناسی به‌و واتایه دێت بناغه‌ی هۆشیاریی ئیتنی كورد بووه و ده‌بێت له‌وێوه ده‌ستی پێ بكرێت(15). نوسینی رۆژهه‌ڵاتناسی هه‌میشه له بنه‌ڕه‌ته‌وه وه‌كو نوسینی زانیاری له وه‌سفكردنی حاڵه‌ته‌كه ده‌كات، تاوه‌كو باڵاده‌كات بۆ گه‌ڕان به‌دوای بنه‌چه‌دا، ئه‌وه له نوسینه‌كانی مینۆرسكی له فه‌رمانگه‌ی مه‌عاریفی ئیسلامی ده‌رباره‌ی كورد و كوردستان ده‌رده‌كه‌وێت (16)، توێژینه‌وه‌كانی له‌سه‌ر بنه‌چه‌ی كورد له‌نگه‌ری به‌ستبوو، ئه‌وه‌ش به‌وه كۆتایی هات كه به گه‌لانی ئێرانیی داینان و، ئینجا باسی له جوڵانی جوگرافیایان له رۆژهه‌ڵاتی ئیڕانه‌وه بۆ رۆژئاوا كرد، به‌تایبه‌تی بوارێكی بۆ گرنگیی به زمانه‌كه‌یان تایبه‌ت كرد، هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش له نوسینه‌كانی درایڤه‌ر ده‌رباره‌ی بڵاوبونه‌وه‌ی كورد له كۆنه‌وه و كێشه‌ی بنه‌چه و ناولێنانیان(17) و ئایینیان (18) و مێژوویان به‌گشتی(19) ده‌رده‌كه‌وێت، هه‌روه‌ها ئه‌م كاره‌ش له نوسینی سهفراستیان له فه‌رمانگه‌ی مه‌عاریفی به‌ریتانی (1944) ده‌رباره‌ی بنه‌چه‌یان و بنه‌چه‌ی ئایینه‌كه‌یان (20) ده‌رده‌كه‌وێت. زۆرێك له تویژه‌رانی زمانی كوردی و مێژووه‌كه‌ی له روانگه‌ی دیدی فیلۆلۆجی و زمانیی وه‌كو سیدنی سمیس(21) و سووان (22) و ولهام( 23) و زركومهر (24) له‌وباره‌وه نوسیویانه.
روسه‌كانیش به‌شداریه‌كی بههاداریان له توێژینه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی و مێژووه‌كه‌ی و زمانه‌كه‌ی هه‌یه و، ده‌كرێت لێره باسی نوسینه‌كانی فلیشفسكی ، كورده‌كان، (مۆسكۆ –لینینگراد 1961) بكه‌ین، هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ی ئوكۆبو ( مێژووی ره‌خنه‌یی له مه‌سه‌له‌ی كورده‌كان و، بارلولد له به‌رگی حه‌وته‌می دانانه‌كانی (25) و، لیرخ، تویژینه‌وه ده‌رباره‌ی كورده‌كان و پێشینه باكووریه جاویدانیهكانیان له سێ به‌رگدا(26)، نوسیوه.
نوسه‌ری مێژوو و كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی ناچاره له‌به‌ره‌ده‌م سێ توێژنه‌وه‌ی گرنگ بوه‌ستێت، هه‌رچه‌ند كاته‌كه‌یان دووره، به‌ڵام زه‌روریه، توێژینه‌وه‌ی یه‌كه‌م له لایه‌ن روسی فه‌ره‌نسی نپكیتین( 1885- 1965)،به ناونیشانی: كورد، توێژنه‌وه‌یه‌كی سۆسیۆلۆجی و مێژوویی(27) دوانزه به‌شه، به پاشگر و هاوپێچ ده‌وله‌مه‌نده، له ساڵی 1943 ته‌واوی كردووه، لویس ماسیتنیۆن پێشه‌كی چاپی یه‌كه‌می له ساڵی 1956 نوسیوه،، ئه‌وه‌ش ده‌زانین كه له ساڵی 1967كۆمه‌ڵێك هه‌ڵسان به وه‌رگێڕانی ئه‌م كتێبه له خانه‌ی ( الروائع) له بیروت له دوتوێی 240 لاپه‌ڕه‌دا چاپ كرا و كتێبه‌كه له بنه‌ڕه‌تدا له 360 لاپه‌ڕه‌دایه، ئه‌مه‌ش وایكرد كه نوری تاڵه‌بانیی كورد له‌سه‌ر داوای رۆژهه‌ڵاتناسی فه‌ڕه‌نسی توماس بوا دووباره وه‌ریگێڕایه‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی وه‌رگێڕانه‌كه‌ی به تێكدراو زانیوه، وه‌كو وه‌رگێڕ ده‌لێت(28). ده‌بێت ئه‌وه‌ش بێنینه‌وه یاد كه نیكیتین یه‌كێكه له گرنگترین پسپۆڕه‌كانی كاروباری كورد، ئه‌و ئیتنۆگرافه، سێ ساڵ له ئورۆمیه ژیاوه و له‌وێ فێری كوردی بووه و كوردستانی ئێرانی ناسیوه و له‌گه‌ڵ هۆزه‌كاندا دانوستانی كردووه و دیوكیۆمێنتی گرنگی بۆ ئه‌و مه‌به‌سته كۆكردۆته‌وه. نیكیتین له ساڵی 1921 ده‌ستیكردووه به نوسین له‌سه‌ر كورد و، نزیكه‌ی بیست نوسینی ده‌رباره‌ی كورد له خولی زانستی تایبه‌تمه‌ندی بڵاوكردۆته‌وه ( 29)، به شێوهیهیكی گشتی كاری تایبه‌تی له‌سه‌ر پێكهاته‌ی كۆمه‌ڵایه‌تیان به گشتی و، سه‌باره‌ت به كریستیان و ژیانی تایبه‌تیان له نێو خێزانه كورده‌كاندا و كه‌ره‌سته ئایینیه‌كان له ده‌قه كوردیه‌كاندا و سیستمی رێگاوبان له كوردستان و، فۆلكلۆری كورد و كێشه‌ی كورد و شیعری گۆرانی كوردی و شتی تریش كاری كردووه(30).
ئه‌م توێژینه‌وه به نیسبه‌ت ئێمه‌وه سه‌رچاوه‌یه‌كی بنه‌ڕه‌تیه و ناكرێت وه‌لاوه بنریت، له‌به‌ر گشتگیری له لایه‌ك و وردیی له لایه‌كی تره‌وه، هه‌روه‌ها تاوه‌كو راده‌یه‌كی دیاریكراو به جۆرێك به ئینترۆپۆڵۆجی داده‌نرێت كه ته‌نها به ده‌قه‌كانه‌وه ناوه‌ستێت، به‌ڵكو گرنگی به نوسراو و پشكنین ده‌دات.
توێژینه‌وه‌ی دووه‌م هی فه‌ڕه‌نسی تۆماس بوایه، به ناونیشانی مه‌عریفه‌ی كورد(31) له یانزه به‌شدا پێكهاتووه. توێژینه‌وه‌كه‌ی له قه‌شایه‌تی دۆمێنیكان له نێوان ساڵانی 1919 بۆ 1927 ده‌ستی پێكردووه، ئینجا دواتر نێردراوه بۆ رۆژهه‌ڵات بۆ توێژنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی و له‌وێ فێری عه‌ره‌بی و كوردی بووه و له‌گه‌ڵ كورد له سوریا و عیراق و ئێران‌دا ژیاوه. وای ده‌بینم كه ئه‌م توێژینه‌وه ته‌واوكه‌ری توێژینه‌وه‌كه‌ی پێشووی نیكیتینه، جگه له‌وه‌ی خاوه‌نه‌كه‌ی توێژهیهكهی نوسه‌ره‌كه‌ی جگه له‌وه‌ی توێژینه‌وه‌یه‌كی هه‌مه‌گیری ده‌رباره‌ی مێژووی كورد و بنه‌چه‌یان و ئایین و زمانه‌كه‌یان خستۆته‌روو(32)، مێژووی نێوان ساڵی 1943، مێژووی كۆتاییهێنانی نیكیتین له نوسین و 1963 مێژوی كۆتاییهاتنی توێژینه‌وه‌كه‌ی لای ئه‌و بووه.
له‌وباوه‌ڕه‌داین توێژه‌ری كورد له‌م توێژینه‌وه‌یه‌ی باشتری ده‌ست ناكه‌وێت، له نێوان جوگرافیا و مێژوو و گه‌ڕان به‌دوای سیستمی كۆمه‌ڵایه‌تی، سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندیه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان و خێزان و ئایین و دابونه‌ریت و ئه‌فسانه و ئه‌ده‌ب، له‌گه‌ڵ خستنه‌رووی كێشه‌ی كورد. نوسه‌ر چه‌ندین نوسینی له‌سه‌ر فۆلكلۆری كورد و په‌یوه‌ندیی به روحی كورد و شتی تریش، كه به توێژینه‌وه‌ی ده‌روونی كۆمه‌ڵایه‌تی داده‌نرێت، له‌گه‌ڵ ره‌هه‌ندی مێژووی دیار (33) ، به‌ڵام ئه‌و كتێبه‌ی باسمان كرد وه‌كو كورته‌ی نوسینه‌كانی یان داڕشته‌ی دانانه‌كانی داده‌نرێت.
توێژینه‌وه‌ی سێیه‌م، تێزی دكتۆرا و كۆمه‌ڵێك نوسینه، كه یه‌كێك له پسپۆڕه‌كانی سه‌رده‌م له‌سه‌ر كاروباری كورد نوسیویه‌تی كه ئه‌ویش زانای سۆسیۆلجیی ئه‌نترۆپۆلۆجی هۆڵه‌ندی مارتن ئان بۆنسنه، كه له ماوه‌ی دوور له‌یه‌ك له وانه‌بێژی ده‌رباره‌ی كورد و ئیسلام نوسیویه‌تی (34) و، گرنگیه‌كی تایبه‌تی به په‌یوه‌ندیی موسڵمانی كورد به كه‌مینه ناموسڵمانه‌كان له كوردستان و زانا و فهقیهكانی و رێگه سۆفیگهریهكان و رۆڵی كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسیان و شێوازی ئیتنی ئاینی نه‌ته‌وه‌ی كوردی داوه (35). هه‌روه‌ها گرنگی به تیره‌كانی كورد و په‌یوه‌ندیان به ده‌وڵه‌ت له ناوچه‌كه داوه( 36)و، توێژینه‌وه‌ی له‌سه‌ر جموجوڵی كورد له جیهان و بزاوته كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانیان و كۆچكردنیان و به نێوده‌وڵه‌تیكردنی پرسی كورد داوه و به‌دواداچوونی چالاكی زمانه‌وانی و رۆشنبیریه‌كانیان له ئۆروپا كردوه و ده‌ستنیشانی وه‌رگێڕان له چالاكیه سیاسیه‌كانیان و ده‌ركه‌وتنی هۆشیاریی نه‌ته‌وه‌ییانه‌ی كردون (37)،. گرنگی به داگیركاریی و غه‌زوی دیاربه‌كر له لایه‌ن عوسمانیه‌كان و رێكخستنی ئیداریی ناوچه گوندیهكانی له هه‌ردوو سه‌ده‌ی شانزه و حه‌ڤده‌ی داوه و، گرنگی به ژیانی ئایینی له‌م ناوچه‌یه‌ی داوه و له‌سه‌ر رێبازه صوفیگهریهكان وه‌ستاوه( 38)و، له‌سه‌ر تایبه‌تمه‌ندیی رێبازی نه‌قشبه‌ندی له كوردستان له سه‌ده‌ی هه‌ڤده‌هه‌م وه‌ستاوه( 39) و، لێكدانه‌وه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی بۆ هه‌ردوو پێكهاته‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی له رێگه‌ی هه‌ردوو پله‌ی ئاغا و شێخ له‌كوردستان كردوه( 40)، كۆتا توێژینه‌وه‌ی له بنه‌ره‌تدا تێزی دكتۆراكهیه له ساڵی 1978 له زانكۆی ئۆتریخت بووه و پێش ئه‌وه‌ی له ساڵی 1992 چاپی بكات دوباره بەدواداچونهوهی بۆ كردووه.
له توێژینهوهیهكهیدا، ده‌رباره‌ی نه‌ته‌وه‌ی كورد بایه‌خێكی تایبه‌تی به پێكهاتنی دیالیكتیكانهی نێوان تایه‌فه كورده‌كان و تایبه‌تمه‌ندی بزوتنه‌وه‌ی كوردایه‌تی و هه‌روه‌ها ململانێی كورد و توركی داوه (41)، هه‌وه‌ها نوسینی تری به‌هه‌مان مه‌به‌ست هه‌یه و، به‌گشتی ده‌توانرێت بوترێت برۆ‌نسن شتێكی گرنگی خستوه‌ته سه‌ر توێژینه‌وه‌كانی بونیاتی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی له رووی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئایینی و سیاسیه‌وه و رووی په‌یوه‌ستبونی نێوان ئه‌و ئاستانه‌ی ده‌رخستووه. توێژینه‌وه‌كانی به‌زۆری له‌سه‌ر هه‌ردوو ئاستی مێژوویی و كۆمه‌ڵایه‌تی بووه و له رێگه‌ی مێژووه‌وه ته‌ماشای رابوردووی كوردی كردووه و شیكردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و تێگه‌یشتنی كۆمه‌ڵایه‌تی و جموجوڵه‌كانی كردووه.
جگه له‌م توێژینه‌وه‌یه، شتی زۆرتر هه‌یه، به تایبه‌تی ده‌ڕۆین بۆ توێژینه‌وه‌ی سه‌رده‌میانه‌ی توێژه‌ری فه‌ڕه‌نسی فبلیپ بۆلۆنگی به ناونیشانی چاره‌نوسی كورد (42)، ئه‌مه‌ش له ناوه‌ڕۆكه‌كه‌یدا زۆر جیاواز نیه له توێژینه‌وه‌كانی برۆ‌نسن. به‌ڵام ئه‌وه‌ی گرنگ بێت تێیدا جه‌خت كردنی خاوهنهكهیهیهتی له‌سه‌ر بونی ناكۆكیه‌كان له نێوان خودی كورددا، وه‌كو داننه‌نان به بوونی جیاوازی زمانه‌وانی كوردی ( 43).
هه‌روه‌ها ده‌ڕۆین بۆ لای كتێبی رۆژنامه‌نوسی ئه‌مریكی جۆناسان رانداڵ، ئه‌ویش به ناونیشانی پاش زانین ئه‌و مه‌عریفه‌ته، كام لێبوردن؟ دیداره‌كانم له كوردستان (44)، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی راسته‌وخۆ زۆر گرنگ نه‌بوو لامان، به‌و پێیه‌ی كاركردنی له‌باره‌ی پرسی سیاسیه‌وه بووه، قازانجه‌كه‌ی له باری تێگه‌یشتن له پرسی كورد له پێكهاته سهردهمیانهكهی و كێشه‌ی ناكۆكیی سیاسی ده‌بێت و، ئه‌م كتیبه له 356 لاپه‌ڕه‌دا كۆكراوه‌ته‌وه و پوخته‌ی شاره‌زاییه‌كی راسته‌قینه‌یه له لایه‌ن په‌یامنێرێكی رۆژنامه‌ی واشنتن پۆسته‌وه، كه زیاتر له سێ ده‌یه‌ی له رۆهه‌ڵات بردوه‌ته‌سه‌ر و هه‌وڵی داوه ئه‌وه‌ی روویداوه لێی تێبگات، هه‌ر له شه‌ری ئه‌هلی لوبنان تاوه‌كو جه‌نگی كه‌نداوی یه‌كه‌م ( 1990. گرنگی رنداڵ ئه‌وه‌یه كه گرنگی به كۆمه‌ڵێك كێشه‌ی داوه كه مێژوو و سیاسه‌ت له وڵاتێك كۆی كردۆنه‌ته‌وه كه بوونی نیه، وه‌كو وێنه‌یه‌كی هه‌ڵگیراو له لای رۆژئاوا له‌سه‌ر كورد یان( كوردستانی دڕنده) و، وه‌كو پشت لێكردنیان له لایه‌ن ئه‌مریكا و رۆژئاواوه(45) و، هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندیه‌كانی نێولن كورد به‌خۆیان له عیراق و ئێران و توركیا، هه‌ر له رۆژانی موسته‌فا بارزانیه‌وه پێشه‌وای شۆرشی كورد له عیراق تاوه‌كو هاوڕێكه‌ی عیدولرهحمان قاسملۆی هاوڕێی پێشه‌وایان له ئێران، كه له ڤییه‌نا له‌سه‌ر ده‌ستی موخابه‌راتی ئێرانی له‌ساڵی 1989 تیرۆركران، تاوه‌كو عه‌بدوڵا ئۆجه‌لانی پێشه‌وایان له توركیا، تاده‌گاته پێكهاته‌ی نوێیه فهرمانرهوایانیان له هه‌رێمه‌كه‌یان له باكوری عیراق، له‌گه‌ڵ جه‌لال تاڵه‌بانی و مه‌سعود بارزانیش. ئه‌وه‌ی شایانی بینینه دیدارێكی له‌گه‌ڵ قاسملۆیه كه به‌وه وه‌سفی ده‌كات، كه پێشه‌وایه‌ك و زهعیمێكه جیاواز له خه‌ڵكی تر له‌وانه‌ی پێشتر باسكران، به‌ڵكو تاكه له نێو ئه‌واندا ئه‌گه‌ر رێگه‌ی پێ بدرێت ده‌توانێت له شۆرشه‌كه‌ی له كۆكردنه‌وه‌ی ئومه‌تی كوردی و تێپه‌ڕاندنی ئه‌و لێكجیاییه سه‌ركه‌وتو بێت. ئه‌وه‌ی سودبه‌خشه هه‌روه‌ها ده‌گاته ده‌رباره‌ی عه‌لی كیمیاوی، زڕباری سه‌دام حوسێن ئه‌ندازیاری قه‌سابخانه‌ی حه‌ڵه‌بجه، شتی نوسیوه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نوسه‌ر شایهتحاڵیكی ئه‌و رووداوه بووه (46). به هه‌مووی، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی رانداڵ ئه‌وه‌ی روون كردۆته‌وه كه هیچ بوارێك بۆ ئه‌وه‌ی نامێنێته‌وه كه گومان له جیاكاری نێوان كوردان به خۆیانن و، ده‌ڵێت هیچ یه‌كێك كوردی به‌قه‌د كورد خۆی نه‌فرۆشتووه، به‌ڵكو هه‌ندێك جار چه‌ند به هه‌رزانی خۆیان فرۆشتووه، تاوه‌كو ئه‌م كتێبه ئه‌وه‌ی تێدایه كه (حیكایه‌تێك بێت له غه‌در و خیانه‌ت) له نێو خودی كورداندا یان له لایه‌ن پیلانگیڕانیان چنرابێت، نوسینی ئه‌و كتێبه له گرفت بێ به‌ش نیه، بۆ نمونه چه‌مكی ده‌وڵه‌تی ئیتنی چاره‌سه‌ر نه‌كردووه، كه كورد هه‌وڵی بۆ ده‌دات و تا ئێستا وه‌كو وه‌همێكه و، ئه‌وه‌ی روون نه‌كردۆته‌وه كه چۆن یه‌كێتی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌سه‌ر باڵادانانی ره‌گه‌زی بنیاتنرابێت ده‌وڵه‌تێكی دیموكراسی دروست ده‌كات، بێ ئه‌وه‌ی ئه‌وه روون بكاته‌وه له سایه‌ی ئهودكتاتۆریهتانهی له‌و ناوچه زاڵن كاریگه‌ریان له‌سه‌ری چۆن ده‌بێت، سه‌ره‌ڕای ئه‌و بابه‌تانه‌ی دیارن به مه‌به‌ست یان به بێ مه‌به‌ست وه‌ك – شایه‌تحاڵێكی بابه‌تی- خۆی له قه‌ره‌ی رووداوی كۆچكردنی عه‌ره‌بی عراقی یان كوشتن‌یان له لایه‌ن هێزه كوردیه‌كان له ساڵی 1991له باكووری عیراق نادات، كه هیچ گوناحێكیان نه‌بوو جگه له‌وه نه‌بێت كه عه‌ره‌ب بوون ( نوسه‌ر له لایه‌ن هاوبیره كوردهكانیهوه به هه‌له تێگه‌یه‌نراوه له‌م بابه‌ته – و-)، وه‌كو ئه‌وه‌ی بازنه‌كه‌ی ده‌سوڕیته‌وه بێ ئه‌وه‌ی په‌ند له رابوردوو وه‌ربگیرێت ( دوێنی كهسوكارهت كوشتینی ئه‌مڕۆ من ده‌تكوژم ) (47).
له‌وێدا جۆرێكی تایبه‌ت له نوسین هه‌یه، باشه ئه‌گه‌ر ئاماژه‌ی پێ بده‌یت و به‌شیكه له نوسینی رۆژهه‌لاتناسی تایبه‌ت به نوسین له‌سه‌ر میژووی میرایه‌تی و گرنگترین نمونه له‌م باره‌وه كتێبی كۆماری كوردی 1946پ لولیام ئایگڵتن، وه‌ك له پێشهكهیهكهی ده‌رده‌كه‌وێت، وادیاره له ساڵی 1962 ته‌واوی كردووه. ئه‌وه‌ی روونه، كتێبه‌كه باس له چركه‌یه‌كی مێژوویی گرنگ له مێژووی كۆمه‌ڵه‌ی كورد ده‌كات، ئه‌ویش كاتی یه‌كه‌مین كۆماری كوردیه له مه‌هابات له ئێران له ساڵی 1946دا. كتێبه‌كه له پێشه‌كیه‌ك و حهڤڤده به‌ش پێكهاتووه، ئه‌وه‌ی لای ئێمه گرنگ بوو پێشه‌كیه‌كه‌ی و هه‌ردوو به‌شه‌كانی یه‌كه‌م و دووه‌می بوو، كه دانه‌ره‌كه‌ی باس له مێژووی كورد له جه‌نگی جیهانی دووه‌م ده‌كات و له ره‌وتی شیكردنه‌وه‌ی هۆكاری دامه‌زراندنی كۆماری مه‌هابات و كه‌وتنی و تێبینی ئیسلامبونیان و عه‌شایه‌ری و هه‌ندێك له ته‌ریقه‌ته ئایینیه‌كان ده‌كات.
ئه‌وه‌ی توێژینه‌وه‌ی ئه‌و رۆژهه‌ڵاتناسانه‌ی باسكران جیاده‌كاته‌وه ئه‌مانه‌یه:
1- بونی كه‌مترین ئاستی بابهتیبونی، كه پێویسته له توێژینه‌وه‌ی زانستیدا هه‌بێت. نوسینێكه كارتێكردنی ململانێی كوردی -عه‌ره‌بی یان ململانێی توركی –كوردی یان ئیرانی – كوردی له‌سه‌ردا نیه. رۆژهه‌ڵاتناسان هیچ هه‌ڵوێستێكی دیاریكراویان دژ به كورد وه‌رنه‌گرتووه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی سهرسامبونیان به كورد له‌زۆرێك له پێگه‌ی كورد ره‌ت ناكاته‌وه، ئه‌وه‌ش كارێكه هیچ كار له بابهتیبونی ناكات به‌قه‌د ئه‌وه‌ی ئاماژه به گومان له توندوتۆلی زانستی ده‌كات و به زوویی ئه‌وه‌ش له زانینی حوكم و ده‌رئه‌نجامه‌كاندا نامێنێت. هه‌ردو رۆژهه‌ڵاتناس نیكیتین و بواه كه هه‌ردوكیان فه‌رمانبه‌ر بوون له ده‌وڵه‌تی فه‌ره‌نسا، هاوسه‌رده‌می كۆڵۆنیالی رۆژئاوا بوون له رۆژهه‌ڵات، سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ش لایه‌نگیری ئاراسته‌ی رۆژئاوای كۆلۆنیالی نه‌بوون. به‌ڵام برۆ‌نسن، سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی نوسینه‌كه‌ی له ڕۆژانی قه‌سابخانه‌ی حه‌ڵه‌بچه و هه‌ڵمه‌ته سه‌ربازیه عیراقیه‌كانی ئه‌نفال ( 49) و كاتی شه‌ڕی نێوان پارتی كرێكارانی كوردستان و سوپای تورك نوسیوه، به‌ڵام هیچ هه‌ڵوێستێكی له‌گه‌ل ئه‌م یان ئه‌ودا وه‌رنه‌گرتوه و، به توانایه‌كی باشه‌وه كه پێویسته ئاماژه‌ی پێ بدهیتو ئاگاداری بیت توانیویه‌تی وابكات رووداوه‌كان كاریگه‌ری له‌سه‌ر نه‌بێت. ئه‌و شاره‌زایه‌ی تایبه‌ت به گه‌لی كورد و ژیانیان له سوریا و باكووری عیراق و توركیا، جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه زۆر سه‌خته واز له پشتگیری كردنیان بێنیت و له رووی ویژدانیه‌وه لایه‌نگریان نه‌بیت به تایبه‌تی توێژه‌ر له‌و بارودۆخه مرۆڤایه‌تیه قه‌یراناویه‌دا، پێش ئه‌وه‌ی به شێوه‌ی مه‌عریفی بیر بكاته‌وه له‌گه‌ڵیاند ده‌ژێت. ئه‌وه‌ش له كاتی رودانی قامشلی له نێوان عه‌ره‌بی ده‌شته‌كی و كورد بوو كه به ( پیرۆزكردنی ) له حه‌فته‌ی كۆتایی له مانگی ئازاری ساڵی 2004 درێژه‌ی كێشا بۆ دیمه‌شق و شۆفینیهكانی هه‌ردولا رۆڵێكی گرنگیان هه‌بوو له وروژاندنی. ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ش بزانین كه گواستنه‌وه‌ی رووداوه‌كان بۆ دیمه‌شق، له لایه‌كیه‌وه به هۆی كاری شۆفینی كوردی بوو، له لایه‌كی تره‌وه به هۆی ویژدانیی ره‌گه‌زپه‌رستی عه‌ره‌بی بوو. له‌وانه‌یه به وه‌رگێڕانی مێژوویی دروستكراو له لایه‌ن ده‌ستێكی به‌هێزی ده‌ره‌كیه‌وه بوبێت. له به‌رامبه‌ردا له كۆمه‌ڵی كوردی و عه‌ره‌بی نیشتمانی سوری رۆلێكی زۆر ئه‌رێنی له هێوركردنه‌وه‌ی بارودۆخه‌كه هه‌بوو.
2- ئاراسته‌ی لێكدانه‌وه‌یی. ئه‌وه‌ش له هه‌وڵی خۆبواردن له خستنهدهری روداوه‌كان و وه‌سفكردنی كۆمه‌ڵایه‌تی له رێگه‌ی به‌ستنه‌وه‌ی به كاركردنی ره‌وتی كۆمهڵایهتیبه گشتیه‌وه بێت، ئه‌وه‌ش له‌سه‌ر روخساری كۆمه‌ڵایه‌تی كوردی دیار ده‌بێت. هه‌ر ئه‌وه‌ش وای له هه‌ندێك توێژه‌ر كرد كه وێنه‌ی كۆمه‌ڵی رۆهه‌ڵاتی موسڵمان به گشتی بكێشێت و له هه‌مان كاتدا جیاكاری و تاكگه‌رایی سیمهته تایبه‌تیه‌كان ده‌ربخات، مێژووی هاوبه‌ش نه‌یتوانی توانه‌وه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و له‌ناوچونی بێنێته‌ئاراوه، ئه‌وه‌ش له‌زۆرجاردا ناچاریه و له چه‌ند جارێكی كه‌می تردا خۆویسته. بۆ نمونه وا ده‌رده‌كه‌وێت هاوكاریی عه‌شایه‌ری نه‌ته‌وه‌یی كوردی به‌شێكه له ته‌رزی كۆمه‌ڵایه‌تی گشتی تایبه‌ت به ناوچه‌كه، به‌ڵام به شاراوه‌یی نیشانه‌ی وه‌كو چیرۆكئاسا ده‌رده‌كه‌وێت، به شێوه‌یه‌كی سروشتی ناتوانرێت جگه له‌وه‌ی كوردی بێت و له واقیعی دیاركراو وه‌كو ئه‌و نیشانانه‌ی له میژووی كۆمه‌ڵه‌كه هه‌یه به شێوه‌یه‌كی تر باس بكرێت. هه‌روه‌ها ئه‌وه ئیسلامهكهیانه كه شێوازی ئایینداری رۆژهه‌ڵاتی گشتی وه‌رده‌گرێت و له هه‌مان كاتدا ئیسلامی تایبه‌تی كورده.
3- كۆكردنه‌وه‌ی نێوان ئاراسته‌ی دیدگاكان كاتی و هاوكاتبوون و هه‌وڵی ده‌ستنیشانكردنی یاساكانی په‌ڕه‌سه‌ندن. بۆ نمونه برونسن له ئاراسته شارستانیه‌كه‌ی له مێژووه‌وه ده‌ستیپێكردووه و په‌رۆش بووه له تێگه‌یشتنی رووداوه‌كه، له نێوه‌خنی كاته‌كه و كاریگه‌ریی له ره‌وتی پهڕهسهندندا، هه‌روه‌ها هه‌وڵیداوه له‌سه‌ر گۆڕانكاریی شێوازی كۆمه‌ڵایه‌تی و جۆره‌كانی بوه‌ستێت و له‌هه‌مان كاتدا دیراسه‌تی سیستمی به‌رده‌وامبون و سیستمی بونیاتی هه‌نوكه‌یی بكات.
نوسینی عه‌ره‌بی و كوردی
له پرسی كورد به تایبه‌تی، نوسینی عه‌ره‌بی ده‌بێته شێوه‌یه‌كی مه‌عریفی و له‌هه‌ندێك تایبه‌تمه‌ندی له گه‌ل جۆری یه‌كه‌مدا به‌یه‌كده‌گه‌ن و له هه‌ندێكی دیكه‌ش جیاوازن. ئه‌وه‌ی به‌ڵگه نه‌ویسته كه مێژووی كورد و عه‌ره‌ب تاوه‌كو داڕمانی ده‌وڵه‌تی عوسمانی هاوبه‌شه، هه‌روه‌ها به‌شێكی گه‌وره‌ی نوسینی مێژووی عه‌ره‌بی مێژووی كوردی بووه، به‌ڵام له چركه‌ساتی دابه‌شكردنی كۆڵۆنیالی زۆر گرنگه بۆ تێگه‌یشتن له پهڕهسهندنهكانی دواتر و كاتێك رۆژئاوا به ئه‌نقه‌ست گه‌لی عه‌ره‌بیان دابه‌شكرد بۆ سێ ده‌وڵه‌تۆچكه و كۆمه‌ڵه له پێناو رێگری له په‌ڕه‌سه‌ندنی هه‌ستی ئیتیمای نه‌ته‌وه‌یی، به‌مه‌ش به كرده‌یی دان به ره‌گه‌زی عه‌ره‌بی ده‌نێت و ره‌گه‌زی كوردی پشتگوێده‌خات، سه‌ڕه‌رای ئه‌وه‌ی ده‌یزانی كه ئه‌م كۆمه‌ڵه ئیتنیه تایبه‌تن و پێگه‌ی جوگرافی جیاواز له روبه‌ر و سنوری خۆیان هه‌یه. هه‌ر له په‌یمانی لۆزانی ساڵی 1923 ه‌وه، په‌یمانی سیڤه‌ری دان به خودموختاری كورد ده‌نێت و له دواتردا ئه‌گه‌ری سه‌ربه‌خۆییان له باشوری رۆژهه‌ڵاتی توركیا هه‌بوو، ئه‌و په‌یمانه‌ی نه‌هێشت و پرسی كورد له رووداوه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان دابڕاند. له‌و به‌رواره‌وه كورد هیچ چانسێكی دانپێدانانی نێوده‌وڵه‌تی نه‌ما تاوه‌كو سالی 1991 و دواتر له داگیركردنی عیراقی ساڵی 2003 دا.
لایه‌نه عه‌ره‌ب و تورك و فارسه‌كان كه‌وتنه هه‌ڵه‌ی سته‌ملێكردنی كورد و، ئینجا قه‌یرانه‌كه ئاڵۆزتربوو له مێژوودا. ئه‌مه‌ش له كاتێكدا بوو كه ئه‌وان له هه‌وڵی بنیاتنانی بنه‌ماكانی میله‌ت و فكری نه‌ته‌وه‌یی خۆیان له رێره‌وی مێژووی سیاسی دیاریكراوی خۆیاندا بوون و پێویستیان به ستراتیجیه‌تێكی له كاركه‌وتوو بوو له‌سه‌ر حیسابی كورد، شوفینیهتهكهیان له‌سه‌ر تیرۆركردنی ئازادی خه‌ڵكی تر دروستكرد و ئه‌ده‌بیاتی خۆیان به مه‌به‌ستێك بنیاتنا كه تێزی سیاسی تێدابوو، بێ ئه‌وه‌ی هیچ دانپێدانانێكی به كوردی تێدا بێت، له به‌رامبه‌ردا، هاوشانی ئه‌وه نوسینی كوردی ده‌ركه‌وت و كه‌وته هه‌مان هه‌ڵه‌وه، بۆیه له‌و نێوه‌نده‌دا جۆرێك له نوسین ده‌ركه‌وت پرسی نیشتمانی له‌خۆگرتبوو، ئه‌میش به دیدگایه‌كی رقاوی به‌رامبه‌ر ئه‌ویتر ده‌ركه‌وت.
ئه‌وه‌ی گرنگه بۆ ئێمه كه زیاتر نوێنه‌رایه‌تی زمانی عه‌ره‌ب ده‌كات؛ كتێبی (محمد طلب هلال )ه كه توێژینه‌وه‌یه‌كه له‌سه‌ر پارێزگای ئه‌لجه‌زیره له لایه‌نی نه‌ته‌وه‌یی و كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسیه‌وه (51)، ئه‌مه‌ش زۆر شتی له‌خۆیدا هه‌ڵگرتووه و بانگه‌شه‌ی عه‌قیده‌ی نامۆ ده‌كات كه دان به‌ویتر نانێت و به زه‌روره‌ت وه‌كو ركابه‌ری نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌بی داده‌نێت. به‌تایبه‌تی له سه‌ر نوسینی كوردی كه ناتوانرێت پشت به هه‌مووی ببه‌ستیت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له ژێر كاریگه‌ریی ململانێدایه و نابابهتیه، باس له ئه‌وه‌ی عیصمه‌ت شه‌ریف وانلی له‌سه‌ر جه‌نگی رزگاریی كوردستانی عیراق (52) و كێشه‌ی كورد له سوریا(53) ده‌كه‌ین، له به‌شێكی زۆری‌دا نابابهتیه، هاوشێوه‌ی كتێبه‌كه‌ی فه‌رهاد پیرباڵ ( چه‌ند توێژینه‌وه‌یه‌ك له مێژووی كورد دا) (54) و كتێبی صلاح بدرالدین ی رۆژئاوی كوردستان (55).
زۆرینه‌ی ئه‌وه‌ی نوسراوه به‌م شێوه‌یه كه ئاماژه‌مان پێدا و زۆریشی كه جگه له نوسینی سیاسی تۆمه‌تباركردنه و هیچ ئامانجی نوسینی مێژووی تێگه‌یشتن نیه‌و پشت به شیكردنه‌وه نابه‌ستێت و، به‌ڵكو پشت به حوكمی بێ هۆكار ده‌دات، ئێمه پشتگوێمان خست.
به‌ڵام ده‌رباره‌ی نوسینی مێژوویی بابه‌تی كه ده‌توانرێت له پاش ره‌خنه‌گرتنی قازانجی لێببینیت، ده‌توانین روو له هه‌ندێكیان بكه‌ین. گرنگترینیان باس له سه‌رچاوه‌یه‌كی بنه‌ڕه‌تی له مێژووی كورد ده‌كه‌ین، ئه‌ویش كتێبی شه‌ره‌فنامه‌یه، واته كتێبی شه‌ره‌ف میر شه‌ره‌فخانی به‌دلیسی (56) له كۆتاییه‌كانی ساڵی 1005 ی هیجری واته ساڵی 1596ی زایینی به فارسی نوسیویه‌تی. ئه‌م كتێبه پێشه‌كیه‌ك و چوار به‌ش و كۆتایی تێدایه، پێشه‌كیه‌كه‌ی تایبه‌ت كراوه به نه‌سه‌بی تایفه‌كانی میله‌تی كورد و هۆز و بنه‌چه و دروستبونیان و پهڕهسهندنیان. به‌ڵام به‌شی یه‌كه‌م كه له پێنج چاپته‌ر پێك دێت باس له میرانی كوردستان و فه‌رمانڕه‌وا سه‌ربه‌خۆكانیان ده‌كات كه سه‌ڵته‌نه‌تی كوردیان راگه‌یاندبوو، له‌گه‌ل ئه‌و كوردانه‌ی كه فه‌رمانڕه‌وای میسر و شامیان كردووه. به‌دلیسی له به‌شی دووه‌م، كه به‌هه‌مان شێوه له پێنج چاپته‌ر پێكهاتووه، گرنگی فه‌رمانره‌وایانی كوردستان ده‌دات، كه سه‌ربه‌خۆییان رانهگیهاندووه، به‌ڵام تاكڕه‌وانه سكه‌ی دراویان لێداوه و له‌سه‌ر مینبه‌ر گوتاریان داوه، به‌شی سێیه‌م له‌سه‌ر حوكمداری كوردستان و میرانی تریان كردووه كه له سێ تیپ یان پۆل پێكدێت باس له كاروباری میران له هه‌ر ئهمارتێكی كوردیدا ده‌كات.
له‌سه‌ر به‌شی چواره‌می كتێبه‌كه ده‌وه‌ستێت و باس له میران و فه‌رمانره‌وایانی به‌دلیس ده‌كات، كه له بنه‌ره‌تدا باو و باپیرانی نوسهرهكهن، ئه‌م به‌شه ده‌ستپێك و چوار نوسین و پاشكۆیه‌كی تێدایه و، به تایبه‌تی باس له هۆكاری نه‌مانی فه‌رمانڕه‌وایی له به‌دلیس ده‌كات. به‌ڵام له كۆتاییه‌كه‌یدا باس له حاڵی سوڵتانه عوسمانیه‌كان و سه‌ربورده‌ی پاشاكانی ئێران و تۆران ده‌دوێت (57).
ئه‌وه‌ی لامان گرنگه، پێشه‌كیه‌كه‌ی شه‌ره‌فنامه‌یه. كه بنه‌چه‌ی كورد و قسه له‌سه‌ر داستانه باسكراوه‌كان له‌وباره‌وه ده‌كات و له‌وێ هه‌واڵی ئیسلامبون و دابونه‌ریتیان پێمان راده‌گه‌یه‌نێت. به‌ڵام ئه‌م كتێبه هه‌ندێك خۆپارێزی ده‌وروژێنێت، ئه‌گه‌ر باوه‌ڕمان به‌وه بێت كه نوسه‌ر ئاماژه‌ی بۆ ده‌كات له باره‌ی نوسینێك كه پێشتر باس نه‌كراوه، ئه‌ویش بابه‌تی مێژووی كورده، به‌هه‌ر حاڵ تاوه‌كو ئێستاش شتێكی چه‌سپاو و جێگیره، به‌ڵام چاكه‌ی ئه‌وه‌یه كهدهستپێشخهری بۆ هیچ به‌هانه‌یه‌ك نادات به‌ده‌سته‌وه بۆ وردنهبونهوه، ئه‌گه‌ر رۆژهه‌ڵاتناسان یان كورد یان عه‌ره‌ب یان خه‌ڵكی تریش پێیدا هه‌ڵدێن، ئه‌وه‌ش به‌هانه ناداته ده‌سته‌وه بۆ دڵنیایی له‌و باره‌وه. ده‌كڕیت پشت به سێ به‌هانه ببه‌ستیت ئه‌گه‌ر به ته‌واوه‌تی دڵنیانه‌بیت لێی و پشتی پێنهبهستیت، به تایبه‌تی له به‌ر رۆشنایی نه‌بوونی نوسنینی دیكه‌ی ده‌رباره‌ی هه‌مان بابه‌ت پیش له‌مه یان هاوزه‌مانی ئه‌مه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پێش هه‌ر شتێك، ده‌بێت دڵنیا له‌پێشتر نوسرابێت له لایه‌ن مێژوونوسه ئیسلامیه‌كان، بێ ئه‌وه‌ی روو له بنه‌چه‌یان بكات، چونكه ئه‌وه‌ی كۆیان بكاته‌وه بیركردنه‌وه بووه له نوسینی ئیسلامی كه ئه‌ویش هاوبه‌شه.
– به‌هانه‌ی یه‌كه‌م سه‌باره‌ت به سه‌رچاوه‌ی زانیاریه، ئه‌ویش رۆژهه‌ڵاتیه یه‌كلاییكه‌ره‌وه نیه و یه‌قینی دیارینه‌كراوه. هه‌روه‌ك له زۆرینه‌ی زۆری‌دا له‌سه‌ر قسه‌ی شێخ و پیرانه یان له یاده‌وه‌ری لهبهركردنهكانی خۆیه‌تی ((58) یان له ده‌می كورده‌وه وه‌ریگرتووه و، هیچ پێوه‌رێكی روون ده‌رباره‌ی دیاریكردنی چۆنێتی متمانه به شێخ و پیران ده‌رناخات. ناكرێت پشت به یاده‌وه‌ری و له‌به‌ركردن ببه‌سترێت ئه‌گه‌ر به بێ بوونی به‌ڵگه‌ی وردی كار‌كر‌ن و هیچ كۆڵه‌كه‌یه‌كی باشی نه‌بێت. نابێت به زۆری له‌سه‌ر قسه‌ی كۆمه‌ڵێكی ئیتنی كه گومانی گه‌وره‌كردنی شت و سۆز بۆ رابوردوو و لادان له حه‌ق له‌به‌ر بنیاتنانی خودی نه‌ته‌وه‌یی تێدا بێت، دڵنیا بیت. سروشتیه كه ئه‌و كۆمه‌ڵه مێژوو بۆ خۆی دروست بكات و زیاده‌ره‌وی تێیدا بكات و به پێی ئامانج و هه‌وڵه‌كانی به‌و بارودۆخه‌ی كه تێیدایه بیگونجێنێت.
– به‌هانه‌ی دووه‌م زمانه‌وانیه، نوسینه‌كه به فارسیه نه‌ك به عه‌ره‌بی یان كوردی و هیچ هۆكارێك نیه بۆ ئه‌وه‌ی پاڵت پێوه‌بنێت كه نوسینی مێژووی كۆمه‌ڵێكی ئیتنی به زمانی به‌ده‌ر له زمانه ره‌سه‌نه‌كه‌ی خۆیان یان به زمانی ههموولایهكان بنوسرێته‌وه، جگه له‌وه‌ی نه‌زانی بێت له مێژوو، به قسه‌ی كورد به خۆیان. هه‌روه‌ها رووداوی له مێژووی عه‌ره‌ب و تورك و فارسی هێناوه، بێ ئه‌وه‌ی بۆی بگه‌ڕێته‌وه و به‌ڵگه‌ی شاره‌زایی ئه‌و زمانانه‌ی ناسه‌لمێنێت و یه‌ك جاریش ئاماژه به‌وه نادات كه له‌و زمانه ده‌زانێت و هیچ نوسینێكی وهرگێڕاویش ئاماژه‌ی به‌وه نه‌كردووه (59).
– به‌هانه‌ی سێیه‌م؛ به‌هانه‌ی مه‌عریفیه، به‌دلیسی ئه‌گه‌ر به خۆی شایه‌تی به‌و سه‌ربورده دیاریكراوه ده‌دات، ئه‌وه‌ی دیاره كه به وردی باسی ده‌كات، له گواستنه‌وه‌ی نوسینی نوسه‌ری تره‌وه‌یه، به كه‌می وریا بووه و شتی له‌به‌رچاو گرتووه، له كاتی باسكردنی رووداوه‌كانی ئه‌م به‌شه، هه‌ندێك جار سه‌ربورده‌ی تێكه‌ڵكردووه و هه‌ڵه‌ی له توندوتۆڵی گه‌یاندنه‌كه‌ی كردووه و ناچار بووه بكه‌وێته پشێویهوه(60).
ئه‌وه‌ی وا ده‌كات كه كتێبه‌كه گرنگترین نوسین بێت له مێژووی كورددا، وه‌كو هه‌ندێك رۆژهه‌ڵاتناسان و هه‌ندێك عه‌رب و هه‌ندێك كورد وای داده‌نێن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی تاكه سه‌رچاوه‌یه له‌وباره‌وه، هیچ كه‌سێك به‌و شێوه گشتگیر و هه‌ماهه‌نگ نه‌ینوسیوه وه‌كو ئه‌وه‌ی به‌دلیس نوسیویه‌تی، به‌ڵام ئه‌وه واناكات له كه‌موكورتیه‌كانی به‌رچاومان بگرێت. له باشترین حاڵه‌تدا ده‌كرێت به كتیبی ئه‌ماره‌ته كوردیه‌كانی قۆناغی به‌دلیسی دابنرێت نه‌ك خه‌ڵكی تر، ئه‌وه‌ی له‌وه زیاتر تێدا بێت، ده‌بێت به‌دوای راستیهكهیدا بگه‌ڕێیت. به‌ڵام له‌وه‌ی كه مێژووی میله‌تێك له‌خۆ ده‌گرێت هیچ چانسێكی نیه كه وه‌ك كورد ئاره‌زووی ده‌كه‌ن و پشتی پێ ده‌به‌ستن وه‌ك ئه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی بنه‌ڕه‌تی بێت، به‌ڵكو سهرچواهیهكی سه‌رتاییه.
هه‌روه‌ها ده‌كرێت ئاماژه بۆ كتێبی كورته‌ی مێژووی كورد و كوردستان بكه‌یت كه له سیه‌كانی سه‌ده‌ی رابوردو مێژوونوسی كوردی ( خه‌ڵكی سلێمانی) محه‌مه‌د ئه‌مین زه‌كی (1948) نوسیویه‌تی و محه‌مه‌د عه‌لی عه‌ونی به دوو به‌رگ و به دوو ناونیشانی جیاواهزهوهیه؛ یه‌كه‌م به‌رگی به ناونیشانی پوخته‌ی مێژووی كورد و كوردستان و دووه‌میش به ناونیشانی مێژووی وڵاتان و ئه‌ماره‌ته كوردیه‌كان له سه‌رده‌می ئیسلامیدایه و، وه‌ریگێڕاوه‌ته سه‌ر زمانی عه‌ره‌بی(61). هه‌وڵی داوه نه‌سه‌ب و بنه‌چه‌ی كورد دیاری بكات، به‌وه كۆتایی هێناوه كه له گه‌لانی هیندوئۆرپین و به گه‌لانێكی زۆر كۆن دایناون. ئینجا باس له تایبه‌تمه‌ندیی كۆمه‌له‌كه و ره‌فتاریان ده‌كات، وه‌كو چۆن گرنگی به مێژووی كورد و كوردستان له سه‌رده‌می ئیسلامی ده‌دات و چه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه كه مێژووی كۆمه‌ڵه‌كه زیاتر له كاتی فه‌تحی ئیسلامیی هه‌ردوو ده‌وڵه‌تی فارس و رۆمانی روون ده‌بێته‌وه. ئه‌وه‌ی گومانی تێدا نیه كه كتێبه‌كه‌ی محه‌مه‌د ئه‌مین زه‌كی به سه‌رچاوه‌یه‌كی بنه‌ڕه‌تی بۆ زانینی مێژووی كورد و ناوچه‌كه له پاش سه‌رده‌می به‌دلیسی داده‌نرێت، وه‌كو ئه‌وه‌ی هه‌ردوو كتێبه‌كه به كه‌مێك ره‌خنه‌و پێداچونه‌وه و لێوردبونه‌وه به پوخته‌ی مێژووی گشتگیر تاوه‌كو ساڵی 1938 داده‌نرێت، ئه‌وه‌ش به‌هانه ده‌دات به‌وه‌ی كه زۆرینه‌ی رۆژهه‌ڵاتناسان پشتیان پێ به‌ستووه .
هه‌روه‌ها وا باشه ئاماژه به كتێبیكی گرنگی تر له‌وباره‌وه بده‌ین، كه هی زوبیر سوڵتان قهدوره به ناونیشانی ( قضیة الكرد من الضحاك الی الملاذ)، كتێبێكی گشتگیری تایبه‌ته به مێژووی كورد. هه‌وڵیداوه له‌سه‌ر ئه‌فسانه‌ی بنه‌چه‌ی كورد بوه‌ستێت، تاوه‌كو به‌وه گه‌یشتووه كه تێكهڵیكن له گه‌لانێك نا‌توانیت له‌سه‌ر یه‌ك بنه‌چه‌یان یه‌كلا بیته‌وه، ئینجا به پشت به‌ستن به سه‌رچاوه ئیسلامیه‌كان په‌یوه‌ندیان به ئیسلامه‌وه ده‌رخستووه، تاوه‌كو گه‌یشتووه به كوردستان و بزوتنه‌وه‌ی كورد و په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی كێشه‌ی كورد و گرنگترین حزبه‌كانی و دیدگا و ههڵوێشته سیاسیه جیاوازه‌كان ده‌رباره‌ی كێشه‌ی كوردی ده‌رخستووه. (62)
پێویسته گرنگی به كتێبی كێشه‌ی كورد و نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌ب ی محه‌مه‌د دوڕره بدرێت كه له خانه‌ی ( الطلیعة -بیروت) بڵاوكراوه‌ته‌وه. تێیدا گرنگی داوه به بنه‌چه‌ی گه‌لی كورد له مێژووی سیاسی كورد و نیشته‌جێبونی ئاواره‌كانی توركیا.. ئه‌وه‌ی له بنه‌ڕه‌تدا لای ئێمه گرنگه ئه‌وه‌یه كه‌له به‌شی حه‌وته‌مدا نوسراوه، باس له توێژینه‌وه و شیكردنه‌وه‌ی بوونی تیمی ئێزیدی له عیراق و شۆرشه جیاوازه‌كانیان ده‌كات .
ئه‌وه‌ی سودبه‌خشه گرنگی به كتێبه‌كه‌ی به‌درخان سندی بدرێت ، كۆمه‌ڵگه‌ی كورد له دیدگای رۆژهاتناسیهوه( 63). كتێبه‌كه به گشتی رۆژژمێرێكی نوسینی رۆژههڵاتناسیه، به‌ڵكو دهرخستنێكی لێكدانه‌وه‌ی ده‌سته‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردیه له رێگه‌ی دیدگای رۆژههڵاتناسیهوه. دانه‌ر هه‌وڵی داوه به‌شه‌كانی بابهتهكان رێكبخات و سیفه‌ته‌كانی كورد و ژیانی عه‌شایه‌ری و ژن و ژنخوازی و خێزان و رۆڵی ژن دیاری بكات. گرنگی به بارودۆخی سیاسی و بیروباوه‌ڕ و كه‌سایه‌تیه كورده‌كان و بازرگانی و ئابووری و شوانكاره‌یی و كشتوكاڵ و هونه‌ر و جه‌نگ و چه‌ك باس بكات، تاوه‌كو گه‌یشتوه‌ته سه‌ر ته‌لارسازی كورد.
ده‌كرێت كتێبه‌كه‌ی ئه‌رشاك بولادیان ( كورد له سه‌ده‌ی حه‌وته‌م تاوه‌كو سه‌ده‌ی ده‌یه‌می زایینی به پێی سه‌رچاوه عه‌ره‌بیه‌كان ) (64)گرنگترین توێژینه‌و، هی سه‌رده‌مه‌كه بێت، كه گرنگیدابێت به ئاماده‌یی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری كورده‌وه تاوه‌كو سه‌ره‌تاكانی سه‌ده‌ی پێنجه‌می كۆچیه‌وه له رێگه‌ی سه‌رچاوه عه‌ره‌بیه‌كانه‌وه. كتێبه‌كه له سێ به‌ش پێكدێت:
یه‌كه‌م/ ده‌رباره‌ی كورد له سایه‌ی خه‌لافه‌تی عه‌ره‌بی له هه‌ردوو سه‌ده‌ی حه‌وته‌م و هه‌شته‌مدا و، گرنگی به فتوحاته ( داگیركاری)یه عه‌ره‌بیه‌كان و كورد له سه‌رده‌می ئه‌مه‌وی ده‌دات.
به‌شی دووه‌م/ گرنگی به خه‌لافه‌تی عه‌ره‌بی عه‌باسی و كورد له‌سه‌ر په‌یوه‌ندیه‌كانی كورد به سه‌ره‌تاییه‌كانی فه‌رمانره‌وایی عه‌باسی له نیوه‌ی یه‌كه‌می سه‌ده‌ی ده‌یه‌م ده‌دات ، ئینجا باس له چۆنێتی باوه‌ڕبوونی كورد به ئیسلام ده‌كات.
به‌شی سێیه‌م/ جه‌ختی له سه‌ر تیره كورده‌كان له موسڵ و جه‌زیره و شاخه‌كانی و خوراسان و لورستان و فارس ده‌كات، تاوه‌كو دواتر باس له كار و پیشه و زمانیان ده‌كات. ئه‌وه‌ی روونه كه بولادیان ته‌نها پشتی به سه‌رچاوه عه‌ره‌بیه‌كان نه‌به‌ستووه، به‌ڵكو توێژینه‌وه‌كه‌ی به ده‌رئه‌نجامی توێژینه‌وه‌ی رۆژهه‌ڵاتناسه‌كان و له‌وانه‌ش به‌تایبه‌تی روسه‌كان ده‌وڵه‌مه‌ند كردووه. سوودی له‌و سه‌رچاوانه له زمانی ره‌سه‌نی خۆیانه‌وه، بینیوه مه‌گه‌ر به ده‌گمه‌ن نه‌بێت له وهرگێراوهكانیان شتی وه‌رگرتووه.
له‌م توێژینه‌وه‌یه ده‌گه‌ینه پوخته‌ی چوار ده‌رئه‌نجامی بنه‌ڕه‌تی و بابه‌تی:
یه‌كه‌م/ فه‌تحی عه‌ره‌بی گۆڕانكاری بنه‌ڕه‌تیی له ته‌رزی ژیانی كورد كردووه.
دووه‌م/ فه‌تحی عه‌ره‌بی به تایبه‌تی هۆكاری ناكۆكی هه‌رێمایه‌تی بووه و بۆ گۆڕانكاری پێكهاته‌ی ئیتنی له موسڵ و شاخه‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه تیره‌ی عه‌ربی له‌وێدا نیشته‌جێ كراوه و زیانی به دانیشتوانی كوردی گه‌یاندووه.
سێیه‌م/ ته‌رزی ژیانی نوێ و پێویستیه‌كانی به‌رده‌وامبوون له بوونی توخمی كورد به هێزی رژێمی خه‌لافه‌ت و ده‌ركه‌وتنی هێزی به‌كرێگیراوی تر له ئه‌ماراته دهرهبهگهكاندا.
چواره‌م/ شێوه‌ی ئیسلامه‌كه‌ی كورد تیره‌یی بووه و له ده‌وروبه‌ری ده‌ره‌به‌گ و ئیمارهتهكاندا بووه.
ده‌كرێت له‌سه‌ر كتێبی عه‌لی ئهلشعیبی به ناونیشانی كوردستان له نێوان وههم و حه‌قیقه‌تدا، توێژینه‌وه ده‌رباره‌ی مێژووی كورد و كوردستان، بوه‌ستین(65)، كه تێیدا ره‌خنه له توێژنه‌وه توندڕه‌وه‌كانی هه‌ردولای عه‌ره‌ب و كورد ده‌گرێت، هه‌روه‌ها دووباره خوێندنه‌وه‌ی بۆ مێژووی كورد و جوڵانه‌وه‌ی جوگرافییان و ئیسلامبونیان و راڤه‌كردنی هۆكاری زۆربونیان له باكوری سوریا ده‌كاته‌وه، بانگه‌شه‌ی كورد و سوریه كان ده‌كات عاقڵ بن و لێك تێبگه‌ن بۆ خۆلادان له خه‌ته‌ری ئیسرائیل.
ده‌بێت ئاماژه به كتێبی گشتگیری فایز ساره به ناونیشانی كه‌مه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا( 66) بكه‌ین، كتێبه‌كه به گشتی تایبه‌ت نیه به كورد بێ خه‌ڵكی دیكه له كه‌مه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان، به‌ڵكو گرنگه بۆ كورد و خه‌ونی ده‌وله‌ت و، چه‌ركه‌س له نێوان تێكه‌ڵبون و شوناس و، توركمان له په‌یوه‌ندیه سیاسیه‌كه‌یان و، ئه‌رمه‌ن و پرسی مانه‌وه و ، ئاشوریه‌كان و بارودۆخی ئاماده‌گی سیاسیان، له‌سه‌ر كورد ده‌نوسێت و به شێوه‌یه‌كی گشتی له بوون و ژماه‌ری دانیشتوانیان له سوریا و عیراق و توركیا و ئیران و گرنگترین حزب و كۆمه‌له‌كانیان ده‌خاته روو و، زانیاریه‌كانی ده‌رباره‌ی بابه‌ته‌كه سه‌رده‌مانه‌یه و زۆرینه‌ی ده‌گه‌رێته‌وه بۆ نه‌وه‌ته‌كانی سه‌ده‌ی رابردوو. ئه‌م توێژینه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كورته، به‌ڵام فكره‌یه‌كی گشتی بنه‌ڕه‌تی له‌سه‌ر دابه‌شبونی كورد له رۆژهه‌ڵات و ململانێكانیان له پێناو دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی كورد ده‌خاته‌روو.
به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئاماژه‌مان بۆ نه‌كرد سه‌باره‌ت به‌وانه‌ی له‌م باره‌وه نوسراون، نه‌ك له‌به‌ر گرنگنه‌بوونی، به‌ڵكو له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌وه‌نده‌ی ده‌رمانخست به‌سه بۆ ناسینی مێژووی كورد یان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی نوسراوه دووباره كردنه‌وه بووه، بۆیه وه‌ستانمان له‌م راده‌یه له وێناكردنی مێژووی ته‌واوی كورد و له‌سه‌ر بنه‌چه‌ی ئه‌م گه‌له و چۆنێتی ژیانیان و یه‌كتربڕی ئاینه‌كانیان و پشتخانی ململانێكانیان له‌گه‌ڵ عه‌ره‌ب و تورك و فارس سودبه‌خشه، خوێنه‌ری ئه‌م كاره به زۆری بۆ سه‌رچاوه گه‌لێك له زمانی جیاوازدا ده‌گه‌ڕێته‌وه، بۆیه ده‌كرێت له به‌راوردكاری و زانینی دیدگای جیاوازدا، سودی لێ ببینێت