عه‌بدوڵا که‌ریم مه‌حمود: که‌سێتی مرۆڤ له کایه‌کانی ده‌سه‌ڵات دا.
سروشتی که‌سێتی مرۆڤ له ژیان دا، پڕه له نهێنی و په‌نهان. به‌های سه‌نگ و قورسای مرۆڤ له‌و کاته‌دا ده‌رده‌که‌وێت، له یه‌کێ له کایه‌کانی ده‌سه‌ڵات دا رۆڵ ببینێ.
گه‌ر ئه‌و مرۆڤانه له که‌سه ناقیس و هیچ له بارا نه‌بووه‌کان بێ و له‌و کایانه دا رۆڵیان هه‌بێ، ئه‌وا ئه‌و که‌سانه له کاره‌کانیان دا، چاویان که‌س نابینێ، وا ده‌زانن له سه‌روی ههورهکانهوهن، ههموویادهوهرییهکانی رۆژمێری ته‌مه‌نی خۆیان له بیر ده‌که‌ن، نه رێزی خۆیان ده‌گرن و نه ده‌توانن حورمه‌تی هاوڵاتیان بگرن.
له بری کارئاسانی و کاره‌کان بۆ هاوڵاتیان هه‌ڵسوڕێنن، به هه‌ڵسوکه‌وتێکی زۆر ناشرین و نه‌شیاو، هه‌موو به‌هاکانی ژیان، وه‌ک ناخی پیسی خۆیان و کرده‌وه‌کانیان له‌و چرکانه‌دا ناشرینتر ده‌که‌ن، ده‌بن به رێگر له به‌رده‌م ئه‌و که‌سانه‌ی کاریان ده‌که‌وێته لایان. ئه‌م کاربه‌ده‌ستانه ئه‌وه‌نده خۆ به‌زل زان و نه‌خۆش و خۆپه‌رستن، ته‌نیا بیر‌و هۆشیان لای ئه‌وه‌یه چۆن به وشه‌ی ناشیاو ئازاری ئه‌و که‌سانه بده‌ن که کاریان ده‌که‌وێته لایان، هه‌ستیان بریندار بکه‌ن، ئه‌مانه ته‌نیا بیر له بهرژهوهوندییه نه‌رجسییه‌کانی خۆیان ده‌که‌نه‌وه، کۆیله‌ی ئه‌و که‌سانه‌ن که له‌سه‌ر ئه‌و کورسیانه دایان ناون.
گه‌ر ئه‌و مرۆڤانه که‌سێتی یه نمونییهکان بن، ئه‌وا خاکیانه هه‌ڵسوکه‌ت ده‌که‌ن، له یاده‌وه‌رییه‌کانی ته‌مه‌نییانه‌وه ده‌ڕواننه ئه‌وساو ئێستای ژیانی خۆیان و ده‌وروبه‌ره‌که‌یان و هاوڵاتیان، ئه‌و که‌سانه به جۆرێک هه‌ڵسوکه‌وتی ده‌که‌ن، هه‌موو کار‌و کرده‌وه‌کانیان به‌های رێز‌و خۆشه‌ویستی و ئه‌ده‌به. ده‌زانن چۆن حورمه‌تی شه‌ره‌فی پیشه‌ی کاره‌کانیان ده‌گرن، ئه‌و مرۆڤه خاکیانه، نوێنه‌ری ئازار‌و موعاناتی هاوڵاتیانن. ئه‌مه‌ش په‌یوه‌ندی به په‌روه‌رده‌ی خانه‌واده‌و کاریگه‌ری کرده‌وه‌ی به‌های جوانی که‌سێتی خۆیانه‌وه هه‌یه.
گه‌ر له‌م دوو دیمنه جیاوازه‌وه، بڕوانینه زۆر له‌و کاربه‌ده‌ستانه‌ی ناو کۆمه‌ڵگه‌که‌مان، ئه‌و لێپرسراوانه‌ی له‌دوای ڕاپه‌رینه‌وه پۆستێکیان له یه‌کێک له کایه‌کانی حیزبی یا حکومه‌تی هه‌رێم پێ سپێراوه، گه‌ر ئه‌وانه‌ی به توانا‌و پسپۆڕی خۆیان کاریان وه‌رنه‌گرتبێ، له‌سه‌ر بنه‌مای کوتله‌و کوتله‌کاری و په‌رژه‌وه‌ندییه تایبه‌تیه‌کانی سه‌رکرده‌ی حیزبه کان بێ، ئه‌وکه‌سانه ناتوانێ نوێنه‌ری هاوڵاتیان بن، وه‌ک زۆر له‌و لێپرسراوانه‌ی ئێستا بۆ به‌رژه‌وه‌ندی نه‌رجسیه‌تی خۆیان له شوێنه جیاجیاکان دا کارده‌که‌ن، هاوڵاتیان له‌و لێپرسراو سه‌رۆکانه بێزارن، به نوێنه‌ری خۆیان نازانن، له روخساریان دا هه‌مان ده‌م و چاوی ره‌فیق حیزبی و نه‌سیر متهقهدیم و سدیق سه‌دام و ئه‌من و ئیستخبارات و سه‌دام یان دێنێته‌وه یاد.
عومه‌ر غه‌ریب یه‌کێک بوو له‌و پێشمه‌رگه‌و کادرانه‌ی سه‌رده‌می شاخ، له دوای راپه‌ڕینه‌وه له سه‌رده‌می ئابڵوقه‌ی ئابووری و برسێتی و و قات و قڕی و گرانی، سه‌رده‌می شه‌ڕی برا کوژی و پۆستی به‌رێوه‌به‌ری گومرگ و دواتر قایمقامی پێنجوێنی بۆ چه‌ند ساڵێک پێ سپێرا.
به‌ڵام ئه‌م عومه‌ر غه‌ریب ـه له ناو گومرگدا و له‌ناو پێنجوین و گونده‌کانی دا، به‌هه‌مان رۆحی پێشمه‌رگایه‌تی جارانه‌وه، به ئه‌مانه‌ت و ده‌ست پاکی جاران، به‌وه‌فا بۆ خوێنی شه‌هیدانی خاکه‌که‌ی، بێ باکانه، شه‌وڕۆژ به په‌رۆشه‌وه، له خزمه‌تی هاوڵاتیان دابوو.
هه‌موو ئه‌و کاربه‌ده‌ست و فه‌رمانبه‌رو پێشمه‌رگه‌و هاوڵاتی و بازرگانانه‌ی، رۆژانه به هۆی کاره‌کانیانه‌وه هه‌ڵسوکه‌وتیان له گه‌ڵ ئه‌ودا کردوه، کار‌و کرده‌وه و هه‌ڵوێسته‌کانی عومه‌ر غه‌ریب ی به‌رێوه‌به‌ری گومرگ و قایم قامیان کردوه به ره‌وتی کار‌و کردوه و یاده‌وه‌ری و هه‌ڵوێسته‌کانیان.