عه‌بدوڵا که‌ریم مه‌حمود: ئێستایه‌کی ئاڵوز و ئاینده‌یه‌کی ون.
مێژوو بریتییه له گه‌ڕانه‌وه بۆ کاتێکی دووری پێش ئێستا، به دواداچوون و شیته‌ڵکردنه‌وه و لێکۆڵینه‌وه‌یه له سه‌راپا ویستگه جیا جیاکانی مرۆڤ و رووداوی سروشتی و کۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری و رامیاری و فه‌رهه‌نگی و ده‌روونی، تۆمارێکه له رووداوه‌کانی رابردوو. زنجیره رووداوێکی یه‌ک له دوای یه‌که‌و به یه‌که‌وه گرێ دراون. کاریگه‌ری دیاریان له سه‌ر بنیات نانی کۆمه‌ڵگه‌ی مرۆڤایه‌تی هه‌یه.
رووداوه‌کانی مێژوو به لایه‌نی باش و لایه‌نی خراپییه‌وه، وانه‌و ئه‌زمونێکی نوێ ده‌به‌خشن به ئێستا‌و ئایندهی مرۆڤ.گه‌ر به وردی بڕوانینهی مێژووی عه‌ره‌بی جاهلی پێش ئیسلام و سه‌رده‌می ئیسلام و دوای ئیسلام، سه‌رده‌می خه‌لافه‌تی راشدین و ده‌وڵه‌تی ئه‌مه‌وی و ده‌وڵه‌تی عه‌باسی عه‌ره‌بی و ده‌وڵه‌تی عوسمانی تورک و ده‌وڵه‌تی سه‌فه‌وی فارس، له به‌ر ئه‌وه‌ی سنووری جوغرافیای گه‌لانی (عه‌ره‌ب و فارس و تورک ) به ته‌نیشت سنووره‌کانی کوردستانه‌وه‌یه، له‌و زنجیره رووداوه مێژوانهدا, هه‌زاره‌ها روووداوی تۆماری توند‌و تیژی و زه‌برو زه‌نگ و کوشتن و بڕینی خوێناوی و سیناریۆی جیا جیا و تراژیدیای جینۆساید ده‌بینین.
لاپه‌ره‌کانی مێژووی (عه‌ره‌ب و فارس و تورک ) پڕه له وه‌سف و مه‌دح و سه‌نا ی (خه‌لیفه‌و سوڵتان و سه‌رکرده‌و والی و پاشاکان )، زۆر به ده‌گمه‌ن کار‌و کردوه سلبییهکانیان تۆمار کراوه، ئه‌م پرۆسیه له لایه‌ن نووسه‌ره مه‌قاش و ماستاوچی و مێژوونوسه دهربارهکانهوه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی و مه‌به‌ستێکی دیاری کراو نوسراوه.
له به‌ر ئه‌وه‌ی کورد بن ده‌سته‌ی داگیرکه‌رانی نیشتمان بووه، له ژێر کاریگه‌ری ئه‌و کلتووره مێژوه چه‌واشه‌دا بووه. گه‌ر بڕوانینه لاپه‌ڕه‌کانی مێژووی نه‌ته‌وه‌ی کورد، هه‌میشه ره‌نجده‌ران و چین و توێژه زه‌حمه‌ت کێشه‌کان، رۆڵی دیار‌و سه‌ره‌کیان له هه‌موو جم و جۆڵه‌کان دا هه‌بووه. ره‌نجده‌ران له هه‌موو راپه‌ڕین و شۆڕشه‌کان دا، پێشه‌نگ و قوربانی بوون. ته‌نیا یه‌ک سه‌رمایه‌یان هه‌بووه، جه‌سته‌و رۆحیان، له سه‌نگه‌ری له به‌رگری له نیشتمان به‌خشیویانه، که‌چی ناویان له لاپه‌ڕه‌کانی مێژوودا، به قه‌د سه‌نگ و قورسایی باڵای شکۆی خۆیان تۆمار نه‌کراوه‌و کاڵ کراونه‌ته‌وه.
هه‌ندێ سه‌رکرده‌ی سیاسیی و فه‌رمانده‌و لێپرسراو شێخ و ئاغا و ده‌ربه‌گ و سه‌ره‌ک خێڵه‌کانی کورد، له ناو زنجیره روداوه‌کانی مێژوودا رۆڵی ئیجابی و سلبی یان له سه‌ر خوێنی ره‌نجده‌ران تۆمار کردووه، به‌ڵام نووسه‌ره ماستاوچێ و ده‌رباره‌کان، رۆڵه ئیجابیهکانیان به مه‌دح و سه‌ناو وه‌سفی زیاد له سنووری قه‌باره‌ی روداوه‌که گه‌وره‌تر کردوه، کراون. به داستان و ئه‌فسانه‌ی پڕ له تێڕامان. هه‌موو سلبیاتەکانیان بۆ شاردوهنهتهوه و تۆمار نه‌کراون.
میژوونووسه ده‌رباره‌کان به‌م مێژووه چهواشهییان، لاپه‌ره‌ی مێژووی زنجیره روداوه‌کانی کوردیان شێواندوه و هه‌موو سلباتهکانیان به ئیجابی بۆ تۆمارکردون. ئه‌و سهرکرانه دروشمی خه‌بات و شۆڕش یان بۆ هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنی میلله‌ته‌که‌یان، بۆ پێگه‌ی ده‌سه‌ڵاتی تاکڕه‌وانه‌ی نه‌رجسیه‌تی خۆیان و خانه‌واده‌کانیان به‌کارهێناوه.
کورد چۆن خاوه‌نی راپۆرتنووس و جاش و جاسوس و خائینینه، ئاواش خاوه‌نی نووسه‌رو رۆژنامه‌نوس و مێژوو نووسی ده‌رباره. ئه‌و قه‌ڵه‌مه مه‌قاشانه مێژووی سه‌رکرده‌کانیان هه‌ر هه‌مووی به ئیجابی تۆمارکردووه. بۆیه ئه‌زمونی ژیانی ئێستامان گرێیه‌کی ئاڵۆزه، پڕه له سلبیاتی درۆ و فێڵ و سیناریۆ و ته‌زویرو به‌رژه‌وه‌ندی خانه‌واده‌و بنه‌ماڵه و حیزب و سه‌رکرده په‌رستن.
هه‌موو سلبیات و درۆ و فێڵ و ناشیرینی و تهزویرهکانیان بۆ دەکه‌ن به راستگۆیی و جوانی و پاکێتی و پیرۆزیی. ئه‌و سه‌رکردانه به‌پلان و به‌رنامه‌و نه‌خشه‌ی داگیرکه‌رانی نیشتنمان، ئێستایه‌کی ئاڵۆزی چه‌ق به‌ستوی سایکۆلۆژی پڕ له قه‌یران و دژواریان دروست کردووه.که‌س که‌سی خۆش ناوێ. که‌س ئینتیمای بۆ نیشتمان نه‌ماوه. که‌سێتی مرۆڤی کوردیان له رووی کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی و ئابووری و کلتووری و ده‌رونییه‌وه ، تێک شکاندووه، بۆ ئاینده‌یه‌کی تاریکستانی ون.
- Latest Posts by عەبدوڵا کەریم مەحمود
عەبدوڵا کەریم مەحمود: ئاسۆیەک ئاوا نابێ.!
-عومەر سەیدە: دادگایی‌کردنی تاوانبارێکی ئەنفال، ئەم تاوانبارە بناسن.
-عەبدوڵا کەریم مەحمود: سەرۆک جاشەکان و کەسایەتییە دیارەکان!
- All Posts