عه‌بدوڵا که‌ریم مه‌حمود: ئه‌ردوغان تینوی خوین و نه‌وته.
ده‌وڵه‌تی تورکیا له سه‌رده‌می ئیمپراتۆریه‌تی عوسمانی یه‌وه داگیر که‌ر بووه دوای 96ساڵ به‌سه‌ر رێکه‌وتن نامه‌ی کۆنگری لۆزان له 24 / 7 / 1923 له شاری لۆزانی سویسرا ساز کرا، په‌یماننامه‌ی لۆزان له نێوان ( به‌ریتانیا، فه‌ره‌نسا، ئیتالیا، ژاپۆن، یۆنان، رۆمانیا، سربیا، کرواتیا، سلۆنیا، تورکیا ) به‌سترا بۆ پیاچونه‌وه‌ی ئه‌و خاڵانه‌ی که له به‌رژه‌وه‌ندی کوردا بوو.
بۆ دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی تورکیا دوای تێک شکاندنی ده‌وله‌تی عوسمانی، له به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی دابه‌شکردنی وڵایه‌تی موسڵ، به‌ریتانیای عوزماو ده‌وڵه‌تی تورکیا به نهێنی رێکه‌وتن مافی چاره‌نوسی کورد و نیشتمانه‌که‌ی بسڕنه‌وه، به جۆرێک ناوی کوردی یان له‌و کۆنگره‌یه‌دا به‌هیچ جۆرێک نه‌برد.
له‌و سه‌رده‌مه‌وه کورد له نیشتمانه‌که‌یدا جینۆساید ده‌کرێت تا ئێستا، دوای ئه‌و هه‌موو سه‌رکه‌وتنه گه‌ورانه‌ی هێزه‌کانی سوپای دیموکرات (هه‌سه‌ده ) له رۆژئاوای کوردستان ، له شه‌ڕی به‌رگری و رووبه رووبونه‌وه‌ی داعش و لایه‌نه‌کانی سه‌ر به رێکخراوی ئه‌لقاعیده، وە‌ک به‌تواناترین هێز که ئه‌فسانه‌ی نوێ ی سه‌رده‌می جیهانگییری یان به خوێنی 11هه‌زار له شه‌رڤانانی یه‌په‌گه و یه‌په‌ژه تۆمار کرد، له بری پیزانین و ریز و وه‌فا بۆ هیزه‌کانی سوپای دیموکرات، ده‌وڵه‌تی تورکیا‌و رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د گه‌وره‌ترین دژایه‌تی کورده‌کانی رۆژئاوای کوردستانیان کرد.
ئه‌مه‌ریکاو روسیا‌و وڵاتانی ئه‌وروپا و به‌ریتانیا پشتیان کرده هێزه‌کانی سوپای دیموکرات و به بڕیاری ترامپ هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له سوریا کشانه‌وه، ئه‌مه‌ش جۆره ره‌وای دان و بواردان بوو به هه‌موو پاڵپشتێکی مادی و مه‌عنه‌ویی و میدیاوه به سوپا ی پیاده‌و هێزی ئاسمانی تورکیا هێرش بکه‌نه سه‌ر هێزه‌کانی سوریای دیموکرات له رۆژئاوای کوردستان.
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردوغان به خه‌یاڵی خۆی به نیازه جینۆسایدی کورد بکات و نیشتمانه‌که‌ی بسڕێته‌وه، ده‌ست به‌سه‌ر بیره نه‌وته‌کان و سه‌رچاوه‌ی کانزایی رۆژئاوای کوردستان دا بگرێت بۆ ئه‌وه‌ی ژێرخانه ئابورییه تێکشکاوه‌کەی به خوێنی کورد‌و نه‌وتی کوردستان ببوژێنێته‌وه.
- Latest Posts by عەبدوڵا کەریم مەحمود
عەبدوڵا کەریم مەحمود: ئاسۆیەک ئاوا نابێ.!
-عومەر سەیدە: دادگایی‌کردنی تاوانبارێکی ئەنفال، ئەم تاوانبارە بناسن.
-عەبدوڵا کەریم مەحمود: سەرۆک جاشەکان و کەسایەتییە دیارەکان!
- All Posts