ڕووبه‌ڕوو له‌گه‌ڵ خومه‌ینی، له‌پاریسه‌وه چ ڕاسپارده‌یه‌کی بۆ سه‌دام نارد؟
بەرچڤەکردنى/ عوسمان عومەر
ئه‌م ووتاره له‌نوسینی دکتۆر که‌ریم فه‌رمانه. مه‌به‌ستم له‌وه‌رگێڕانی ئه‌وه‌یه تا ئه‌و ڕۆژه‌ی له‌سێداره درا وه‌ک کوردێک دژی ڕه‌فتارو کرده‌وه‌کانی بووم که‌دژی گه‌له‌که‌م ئه‌نجامی داوه پێویست ناکات ناوی کاره‌ساته‌کان بخه‌مه ڕوو، ته‌نها له‌گه‌ڵ ئه‌وەى به‌ڕه‌فتار فاشی و،دکتاتۆر ناومان ده‌برد له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش وه‌فادار بوه به‌رامبه‌ر هاوڕێ کۆنه‌کانی کهلهڕێکخستن و،حوکمڕانی له‌گه‌ڵی بوون. ڕاسته بکوژبوه، هه‌رکه‌سێ دژی وه‌ستا بێته‌وه له‌ناوی بردووه.
دکتۆر که‌ریم فه‌رمان نوسیویه‌تی له‌یه‌کێ له‌شه‌وه‌کانی تشرینی دووه‌می ساڵی 1978 بوو سەدام پێی ڕاگه‌یاندم که یه‌کێ له‌هاوڕێ دێرینه‌کانی ببه‌م بۆلای. ئه‌و هاوڕێ دێرینه‌ی له‌ڕێکخستن و له‌کاروباری حکومه‌ت به‌هۆی کێشه‌یه‌که‌وه 5 ساڵ زیندانی کرابوو، 2 ساڵی به‌سه‌ر برد له‌به‌ندیخانه و ئه‌وی تری به لێبوردنی سه‌دام ئازادکرا و ده‌ستی له‌حیزب و له‌کاری ده‌وله‌ت کێشایه‌وه و خۆی خانه‌نشین کرد و شوینی نیشته‌جی بون و ژماره ته‌له‌فۆنی دیار نه‌بوو. دکتۆر که‌ریم فرمان ده‌ڵێت: به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشم ڕاسپارد هه‌رچۆنێک بووه پێویسته بۆم بدۆزنه‌وه‌و ده‌بێ له‌پرسگه کۆشکی کۆماری بێت. ماوه‌یه‌ک پێش ئه‌وه ئه‌وه‌ی کابرا ئاگادار بێ سه‌دام 10 هه‌زار دیناری سویسری و ئۆتۆمبێلێک و ده‌مانچه‌یه‌کی به‌دیاری بۆ ناردبوو.
دکتۆر که‌ریم فه‌رمان به‌رده‌وام ده‌بێ و نوسیوتی: ئێواره‌ی ڕۆژی دواتر هاورێ عه‌لی ڕه‌زا ئاماده بوو، سه‌دام دوای له‌ئامێزگرتنی له‌بارو دۆخی خۆی و خێزانی پرسی، لێره‌دا عه‌لی ڕه‌زا سوپاسی سه‌دامی کرد بۆ دیاری و به‌خشنده‌ییه‌که‌ی به‌رامبه‌ری، ئه‌وه یه‌کێک له‌سیفه‌ته‌کانی سه‌دام به‌رامبه‌ر هاوڕێ دێرینه‌کانی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی که‌له‌کاری حیزب دوورکه‌وتونه‌ته‌وه.
سه‌دام هاوڕێ علی په‌یوه‌ندیت چۆن بوو له‌گه‌ڵ خومه‌ینی؟
لێره‌دا علی ڕه‌زا ترسێکی لێ‌نیشت و گوتی: ته‌نها له‌و کاته‌ی له‌نه‌جه‌ف بوو وه‌ک په‌ناهه‌نده به‌هۆی ئه‌وه‌ی من به‌رپرسی ڕێکخراوه ئازادیخوازه‌کان بووم که په‌یوه‌ندی به‌کاروباری په‌ناهینده سیاسیه بیانیه‌کانه‌وه هه‌بوو، په‌یوه‌ندیم له‌گه‌ڵی نه‌ماوه له‌وه‌ته‌ی عیراقی جێ هێشتوه.
سه‌دام هاوڕێ عه‌لی من ده‌مه‌وێ ئه‌رکێکی نهێنی و تایبه‌تت پێ بسپێرم، من ته‌نها پرسیاری چۆنیه‌تی پهیوهندیهکانتم له‌گه‌ڵی کرد ئایا ڕێز و به‌ها بۆ ئه‌و په‌یوه‌ندییه داده‌نێ؟ ئایا ڕێزت لێ ده‌گرێت؟ عه‌لی ڕه‌زا گوتی گه‌وره‌م سه‌رۆک پێم وایه ئیمام خومه‌ینی ڕێز و به‌هایه‌کی لایه بۆمن کاتێ شا کوره‌که‌ی به‌ناوی مسته‌فاوه له‌سێداره‌داو منیش ته‌رمه‌که‌یم بۆ وه‌رگرته‌وه له‌ئێران و هێنامه‌وه نه‌جه‌ف و لهگۆڕستانهکهی ئه‌وێ ناشتمان به‌پێی ڕێبازی شیعه‌و خۆشم سه‌رپه‌رشتی ناشتن و پرسه‌یه‌کم کردووە.
لێرهداسهدام گوتی: واپێده‌چێ ڕژێمی شا کۆتا ڕۆژه‌کانی به‌سه‌ر ده‌بات ئه‌و پیاوه پیره‌ش (مەبەستى خومەینى) هه‌ر ده‌گه‌ڕێته‌وه تاران بۆیه ده‌مه‌وێ گه‌شتێکی په‌له بکه‌ی بۆ پاریس و چاوت پێی بکه‌وێ به‌بیانوی ئه‌وه‌ی ته‌نها هاتوم سڵاوێکت لێبکه‌م، چونکه بۆچاره‌سه‌ر هاتوم و ئیمامیش ده‌زانێ تۆ شیعه‌ی و هاورێ که‌ریمیش له‌گه‌ڵ خۆت ببه و گەنجیشە لەکاتى ناساندنى بلێ کورى خوشکمە لەنەخۆشخانە لەگەلم بووە. دەمەوێ بزانى هەستى چۆنە بەرامبەر عیراق و چۆن بیر دەکاتەوە کە 14 ساڵ ئێمە دالدەمان دا. چى لەناخ دایە؟
رۆژى دواتر من مامۆستا عەلى رەزا باوە بە هێلى فرۆکەوانى عیراق گەشتمان بەرەو پاریس کرد, کاتێ گەیشتینە ئەوێ پایتەختى جوانى و خۆشى و روناکى باران دەیشتەوە و لەیەکێ لەهۆتێلەکانى شانزەلێزى 4 ئەستێرە مەنزلگامان بوو, رۆژى دواتر بەیانیەکەى بە تەکسیەک کە گەنجێکى جەزائیرى شۆفێرى بوو بە رێکەوتین بۆ ئەو ناونیشانەى پێمان بوو,گەیشتینە (ڤیلاى نۆفەل لۆشاتو) لە گوندێکى جوان و رازاوەى نزیک پاریس لەدەرگاى دەرەوە بەکامیراى تەلەفزیۆنى و کامیرامان و رۆژنامەنوس و سەردانى کەران جمەى دەهات، پۆلیسێکى نهینى فەرەنسى پرسى بۆکوێ بە ئینگلیزى گوتمان visitors لەوکاتە گەنجێک لە ئۆفیسى خومەینى ئێمەى بەدى کرد هەر زوو عەلى رەزا باوەى ناسیەوە بەعەرەبى بەخێرهاتنى کردین، ئەو گەنجە صادق قوتبزادە بوو خوێندکارێکى ئیرانى لەپاریس دەیخوێند و سکرتێرى خومەینى بوو زۆرجاریش سەردانى نەجەفى کردبوو. عەلى رەزا گوتى: من بۆچارەسەر هاتوم بۆئێرە نزیک گەرانەوەم چارەسەرم تەواو بووە، حەز دەکەم سلاوێک لە ئیمام بکەم و لەدوعاکانى بێ بەشم نەکات. صادقزادە وەلامى دایەوەو گوتى ئەمرۆ ئیمام زۆر سەرقالە، خەلکى زۆر دەبینێ ناتوانم ئەمرۆ بەلێنت پێ بدەم بۆ چاوپێکەوتن, ناونیشان بەجێ بهێڵە خۆم پەیوەندیت پێوە دەکەم. شەوێ زەنگى تەلەفۆنەکە لێى دا لەپرسگەى ئۆتیلەکە صادق قوتبزادە بوو بە عەلى رەزاى راگەیاند سبەینێ کاتژمێر 11ى بەیانى دەتوانن بێن . صادق قوتبزادە دواتر کرا بە وەزیرى دەرەوەى ئێران و دواتر بەتۆمەتى سیخوڕ‌ى کردن لە سێدارە درا. بەیانى لەکاتى خوى ئامادە بوین لە شوێنى حەوانەوەى خومەینى یەکسەر چوینە ژوورەوە بۆ لاى ئیمام وەک چۆن عەلى رەزا بۆى باسکردین گەر کەش و هەوا خۆش بێت ئیمام ئارەزووى دانیشتن لە سێبەرى دار سێوێک دەکات،کە چوین بۆلاى قەسەکانى عەلى رەزا وا دەرچوو لەسێبەرى دار سێوێکى گەورە دانیشتبوو.
لەرێگا بوین بۆلاى بە گوێى دا چرپاندم تکایە دەستى ماچ بکە وەکو من بۆ ئەوەى گومان نەکات رێورەسمێکى شیعەکانە بۆ پیاوە ئاینیەکان، بەپێکەنینەوە بەپیرمانەوە هات و بەخێر بێن سەردانى کەرانى عیراقى و دەست پێشخەرى کرد‌و بەخێربێیت، عەلى دۆستى دوێنێم و دوژمنیشم لەیەک کاتدا. خومەینى عەرەبیەکى باشى دەزانى، عەلى رەزا وەلامى دایەوە و گوتى دوستایەتى تێگەیشتم بەلام دوژمن، چون دەگونجێ؟ خومەینى گوتى بەلێ دۆستمى من هەرگیز چاکەى تۆم بیرناچێتەوە کە لەنەجەف بووم بەتایبەت چاکەى هێنانەوەى تەرمى کورەکەم لەتارانەوە و ناشتنى لە نەجەف، بۆیە دەلێم دوژمن، چونکە تۆ دواکەوتەى سەدامى و هەندێ پێکەنى، ئیستا بارودۆخت چونە زانیومە سەدام زیندانى کردووى نا قوربان ئەو زیندانى نەکردوم کێشەیەکى خێزانى بوو کەوتمە بەندیخانە و ئەو بەلێبوردنى تایبەت ئازادى کردم.
گرنگ گەورەم انشالا بەم نزیکانە لەتاران دەبى دلنیام پەیوەندیت لەگەڵ عیراقى هاوسێ و وولاتى ئەمیر المۆمنین عەلى کورى ئەبى تالیب (ڕ.خ) و خاکى ئیمامە پیرۆزەکان بەخۆشى و خێر و باشى بێت لێرەدا خومەینى کەمى رووى گرژ کرد و گوتى نا… نا یەکەم شت بیکەم کە گەرامەوە ئێران بیرى لێبکەمەوە روخانى رژێمى سەدامى کافر‌و بەعس و ئازادکردنى شیعەکانى عیراق دەبێ لە زۆردارى و چەوسانەوە. ئەرکى من تەنها گوێگرتن بوو لە قسەکان لەرێگەى ئەوسەعاتەى لەدەستم دابوو هەموو ووشەیەکى تۆمار دەکرد. دواى هەندێ قسەى گشتى عەلى رەزا داواى دوعاخوازى لێکردو پێى گووت لەدوعاکانت بێ بەشم مەکە سبەینى لەگەل کورە خوشکەکەم دەگەرێینەوە بۆ بەغدا دەست و سەرى ماچ کرد و لە (نۆفل لۆشاتو)هاتینە دەرەوە بۆ فرۆکەخانەى ئۆرلى و بەنیازبوم بۆ بەیانى راپۆرتێکى تێروتەسەل بەدەستخەتى عەلى رەزام بەدەستەوە بوو هەرچى گوترابوو تێیدا نوسرابوو سيدي الرئيس( أن السيد يقول أول ما أفعله عندما أحكم طهران هو اسقاط حكم الرئيس صدام والبعث. واتە ئیمام گوتى یەکەم کارم لەدەسەلاتى تاران روخاندنى رژێمى سەرۆک سەدام و بەعسە ) عەلى رەزا نەیدەزانى سەرۆک گوێى لەتەواوى وتوێژەکەى بووە دواى ئەوەى لەسەعاتەکەى دەستمەوە ئیدارەى موخابەرات خستبویانە سەر کاسێت. بۆیە سەدام دەستى کرد بەچاککردنى بارودۆخى وولات و دلدانەوەى شیعەکان و چاککردنى شار‌و شارۆچکە شیعە نشبنەکان و سەردان کردنییان و پێدانى هەندێ پلەو پۆست پێیان و گرنگى پێدانیان و ئامادە کردنى سوپا و پڕچەککردنى ئەوە بوو لە 4ى ئەیلولى سالى 1980 دوو فرۆکەى ئێرانى بۆمبابارانى بەغدایان کرد و یەکێ لە فرۆکەکان خرایە خوارەوەو فرۆکەوانەکەشى گیرا. ئەوە بەلگەیەکە بۆ ئەوانەى کە دەلێن عیراق شەرى بەئێران فرۆشتوە.
لە Arab news agency وەرگیراوە