عه‌بدوڵا که‌ریم مه‌حمود: چرپه ی ئازاری تاڵ، بۆ یادی محه‌مه‌د عومه‌ر عوسمان – جه‌نه‌راڵی پایز.
پایزی ساڵی 1975 حوسەین محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د ی هاوڕێم، محه‌مه‌د عومه‌ر عوسمان ی له ئاماده‌یی سلێمانی پێ ناساندم، هه‌رسێکمان بووین به هاوڕێی رۆژنامه‌و گۆڤار‌و کتێب، سه‌رقاڵی خوێندنه‌وه بووین، ناو به‌ناو شیعرمان ده‌نوسی و بۆ یه‌کتریمان ده‌خوێنده‌وه، ماڵی محه‌مه‌د عومه‌ر له خانووه‌کانی کارگه‌ی جگه‌ره و ماڵی ئێمه‌ش گه‌ڕه‌کی به‌رانان بوو، له نزیک شه‌خسه‌که‌ی ئابڵاخ، به به‌رده‌وامی هاتووچۆی ماڵی یه‌کتریمان ده‌کرد، ئه‌و گه‌نجێکی هێمن و مه‌نگ و بێ ده‌نگ بوو، به به‌رده‌وامی له باره‌ی هه‌لومه‌رجه نائاساییەکانی نیشتمان و جیاوازییه چینایه‌تیه‌کان ده‌دواین.
ئه‌و عاشقی هۆنراوه‌کانی ئادگار ئاڵانپۆ و بۆدلێر و پۆشکین و گۆران بوو، خاوه‌ن ده‌روونێکی په‌پوله ئاسای ناسک و جوانی به هه‌ڵویست بوو، توخنی دنیای سیاسه‌ت نه‌ده که‌وت، ناو به‌ناو هۆنراوه‌ی بۆ سیحری رۆمانسیه‌تی گه‌ڵای زه‌ردی پایزو ئه‌و کچه قژ زه‌رده ده‌نوسی ئالووده‌ی ببوو. دابڕان و ون بوونی (قژ زه‌رد ) به جۆرێك ئه‌وی تێك شکاند، ئه‌و ساڵه له تاقی کردنه‌وه‌ی به‌شی ئه‌ده‌بی، پۆلی شه‌شی ئاماده‌یی ده‌رنه‌چوو.
محه‌مه‌د بێ سنوور چووبووه خه‌ڵوه‌تی شیعره‌وه، شیعر ببوو به ناسنامه‌ی زه‌مه‌نی یاده‌وه‌ریی هه‌موو ته‌مه‌نی، له دنیای شیعر‌و ئه‌وینێكی به ئاکام نه گه‌یوودا، به جۆرێک ون بوو، ته‌نانه‌ت (له غوربه‌تا) دادی نه‌دا، هه‌ر به‌دوای عه‌شقی ونی خۆیدا عه‌وداڵ بوو، ئه‌و دابڕن و ون بوونه، ئه‌وی کرد به خاوه‌نی ده‌نگ و ڕه‌نگی تایبه‌تمه‌ندی خۆی، بوو به ناسنامه‌ی رۆحی گه‌ڵا، هۆنراوه‌کانی بوون به هه‌ست و نه‌ستی رۆحی گه‌نجان و وێردی سه‌ر زمانی خه‌ڵک.
له ساڵی 1977 له سه‌ر رێگای خۆڵه‌که‌ی ناو سنه‌وبه‌ره‌کانی گردی ره‌عایه پێكه‌وه پیاسه‌مان ده‌کرد، ئه‌م سێ کۆپله شیعره‌م بۆ خوێنده‌وه، لاپه‌ره‌که‌ی لێ وه‌رگرتم، به‌ده‌نگی خۆی دووجار خوێندییه‌وه، پیرۆزبایی لێ کردم، یه‌کسه‌ر له به‌ری کرد.
دوای چه‌ند ساڵێک، هه‌ل و مه‌رجی نه‌هامه‌تییه‌کانی نیشتمان به جۆرێک دژوار بوو، زه‌مه‌ن له یه‌کتریی دابڕین، چه‌ند ساڵێک یه‌کتریمان نه‌بینی یه‌وه، رۆژێک له شه‌قامی سه‌رووی زانکۆی سلێمانی یه‌وه به پیاسه له لای گه‌ڕه‌کی ئیسکانه‌وه بۆ هه‌واریی تازه هه‌نگاو م ده‌نا، به رێکه‌وت محه‌مه‌د عومه‌ر عوسمانم به ماتی و مه‌لوولی له به‌رده‌م دوکانێکی گه‌ڕه‌کی ئیسکان بینی، جگه‌ره‌یه‌کی به ده‌سته‌وه بوو، دوکه‌ڵی جگه‌ره‌که‌ی تێكه‌ڵ به هه‌ناسه سارده‌کانی ناخی کپی ده‌کرد، دوای هه‌واڵپرسین، باسی مه‌رگی دایکی بۆ کردم، چه‌ند لاپه‌ره‌یه‌کی بیره‌وه‌رییه تاڵه‌کانی ژیانی خۆی بۆ باس کردم، به زه‌رده‌خه‌نه‌که‌ی جارانه‌وه، هه‌رسێ کۆپله‌ی (نیاز ….. چرپه …. ئازار)ی بۆ خوێندمه‌وه، توشی تێڕامانێکی قوڵی کردم، دوای ئه‌و هه‌موو ساڵه دوورییه، من یه‌ک وشه‌م له بیر نه‌مابوو، ئه‌و هه‌موو هۆنراوه‌که‌ی وه‌ک خۆی له بیری مابوو.
ئه‌و سێ کۆپله شیعره پێشکه‌ش به رۆحی پاکی محه‌مه‌د عومه‌ر عوسمانی شاعیر‌و ئێوه‌ی خۆشه‌ویست ده‌که‌م:
1
نیاز
رۆژانێ بوو
گۆی نیازم، به چپه
ده‌ری ئه‌بڕی
سکاڵای ئه‌م هه‌سته کپه
2
چرپه
چرپه‌ی کپم
نیگایه‌کی تینوو بوو،
له ئامێزی
شه‌وه‌زه‌نگێکی ره‌شه‌وه،
مرواری بوو، کێ ده‌یگاتێ؟
چووه‌ته ناخی ماسی یه‌کی
سه‌رکه‌شه‌وه
3
ئازار
له یادمه بۆ دوا ڕۆژی به‌ختیاری
دڵ پارچه‌یه سه‌هۆڵی ئازار بوو
که‌چی دایکم،
خوشک و برای کرده خه‌ڵات
بۆ ئاواتێ
به‌دی نه‌هات
محه‌مه‌د عومه‌ر عوسمان، له ساڵی 1957 له گه‌ڕه‌کی ده‌رگه‌زێن ی سلێمانی له دایک بووه، قۆناغه‌کانی خوێندنی سه‌ره‌تایی و ناوه‌ندی و ئاماده‌یی له سلێمانی ته‌واو کردووه، له ناووه‌راستی حه‌فتاکان دا هۆنراوه‌ی نوسییووه، دیوانێک شیعری هه‌یه به ناوی (له غوربه‌تا )، دوو بڕوانامه‌ی ماسته‌ر له‌سه‌ر هۆنراوه‌کانی وه‌رگیراوه.
شه‌وی 22/ 10/ 2019 به کاره‌ساتی خۆ کوشتن دوایی به ژیانی خۆی هێنا.
- بابەتەکانی تری عەبدوڵا کەریم مەحمود
عەبدوڵا کەریم مەحمود: ئاسۆیەک ئاوا نابێ.!
-عومەر سەیدە: دادگایی‌کردنی تاوانبارێکی ئەنفال، ئەم تاوانبارە بناسن.
-عەبدوڵا کەریم مەحمود: سەرۆک جاشەکان و کەسایەتییە دیارەکان!
- All Posts