عه‌بدوڵڵا که‌ریم مه‌حمود: پێشمه‌رگه‌یه‌کی ون.
له 1986 دا سوپای عێراق و جاش له چه‌ند قۆڵێکه‌وه هێڕشیان کرده سه‌ر دۆڵی جافایه‌تی، باره‌گای سه‌رکردایه‌تی و داموده‌زگا کانی شۆڕشی لێ بوو. پێشمه‌رگەی سنووری سه‌رکردایه‌تی و تیپی مه‌ڵبه‌نده‌کان له‌شه‌ڕی به‌رگری جه‌بهه‌یی نابه‌رامبه‌رداو بێ سنوور ماندوو بوون دەجەنگان. مه‌کته‌بی عه‌سکه‌ری به به‌رده‌وامی به بێ ته‌ل و له ئیستگه‌که‌وه بانگه‌وازی بۆ پێشمه‌رگه‌ی تیپه‌کان ده‌کرد: له ماوه‌ی 24 سه‌عات دا له باره‌گای تیپه‌کانیان ئاماده‌بن بۆ کاری پێویست.
به‌یانیه‌ک پێشمه‌رگه‌کانی تیپی 23سورداش له به‌رزاییه‌کانی شاخی پیره‌مه‌گرونه‌وه مه‌سافه‌یان وه‌رگرتبوو به توله رێگاکه‌دا هاتنه خواره‌وه بۆ قزله‌ر، پشویه‌کی که‌میان دا‌و رێچکه‌یان به‌ست له که‌ڵکی قزله‌ره‌وه روویان کرده چۆخماخ.
ئێواره‌یه‌کی دره‌نگ، به‌فرو زریان بوو، پێشمه‌رگه‌یه‌کی تیپی 23 سورداش به‌ته‌نیا له پیره‌مه‌گرونه‌وه گه‌یشته ماڵی حه‌مه جه‌زا له قزله‌ر، سمێڵی چلوره‌ی کردبوو، پوزه‌وانه‌که‌ی هه‌مووی به‌فرو سه‌هۆڵبوو. زۆر ماندوو بوو یه‌کسه‌ر خۆی گه‌یانده لای زۆپاکه له‌شوێنی خۆی خه‌و دایگرت. دوای ماوه‌یه‌ک هه‌ستاو به‌خێرایی نانی خوارد، حه‌مه جه‌زا رووی تێکردوو وتی:
حەمەجەزا- ره‌زا گیان بۆ به‌م ئێواره ناوه‌خته، له‌و به‌فری پیره‌مه‌گرونه‌ت داوه
ڕەزا- ده‌مێک بوو دایکم نه‌دیبوو، چه‌ند رۆژێک له‌مه‌وبه‌ر دایکم له‌به‌ری قه‌ره‌داخ بینی، گوێم له ئیستگه‌که بوو داوای تیپه‌که‌مانی کرد، منیش به‌خێرایی که‌وتمه رێ، دوو رۆژه به‌ڕێگاوه‌م، حه‌مه‌جه‌زا زانی جگه‌ره‌ی پێ نی یه. پاکه‌تێک جگه‌رو 5 دیناری خسته گیرفانی. دواتر به‌وشه‌وه رێچکه باریکه‌که‌ی که‌ڵکی قزله‌ری گرته به‌ر بۆ ئه‌وه‌ی بگاته لای هاوڕێ پێشمه‌رگه‌کانی. دوای 4 رۆژ له که‌ڵکی قزله‌ره‌وه 3 فیشه‌ک ته‌قی، نیشانه‌ی ئه‌وه بوو خه‌ڵکی ئاواییه‌که بچیت به‌هانایانه‌وه، ئاراس و چه‌ند که‌سێک له خه‌ڵکی قزله‌ر چون به پیریانه‌وه. ته‌رمی پێشمه‌رگه‌یه‌ک به‌سه‌ر وڵاخێکه‌وه بوو، ئاراس روی کرده پێشمه‌رگه‌کان:
ئاراس – ئه‌م شه هیده‌یان کێ یه؟
وتیان: ره‌زای تیپی 23 سورداشه.
گه‌یاندیانه مزگه‌وته‌که، ئاراس ئاوی گه‌رم کرد بۆ ئه‌وه‌ی حه‌مه جه‌زا بیشوات.
حه‌مه جه‌زا ده‌ستی کرد به‌گیرفانی دا 5 دیناره‌که‌ی ده‌رهێناو به‌رزی کردوه بۆ ئاسمان
حەمەجەزا- خوایه گیان بۆ بواری ئه‌وه‌ت نه‌دا ئه‌و 5 دیناره‌ی خه‌رج بکات.؟.
تێبینی/
+ ئه‌م زانیاریه‌م له هاوڕێ یبئازیزم کاک ئاراس ئه‌مین له‌شاری مانجسر له به‌ریتانیا پێ گه‌یشتووه
کاک ئاراس له 1986 له ماڵی هونه‌رمه‌ند حه‌مه جه‌زا بووه له گوندی قزله‌ر.
+ هونه‌رمه‌ند و پێشمه‌رگه حه‌مه جه‌زا، هه‌موو ته‌مه‌نی هه‌ڵوێستی جوانی مرۆڤایه‌تی بووه
- Latest Posts by عەبدوڵا کەریم مەحمود
عەبدوڵا کەریم مەحمود: ئاسۆیەک ئاوا نابێ.!
-عومەر سەیدە: دادگایی‌کردنی تاوانبارێکی ئەنفال، ئەم تاوانبارە بناسن.
-عەبدوڵا کەریم مەحمود: سەرۆک جاشەکان و کەسایەتییە دیارەکان!
- All Posts