عه‌بدوڵا که‌ریم مه‌حمود: هه‌نگاو کورته چیرۆک.
وه‌ک هه‌موو رۆژێکی تر له ماڵ ده‌رده‌چوو، بەڵام رۆژانی هه‌ینی ده‌رچونه‌که‌ی تایبه‌تی بوو، له گه‌ڵ هاوسه‌رو منداڵه‌کانی دا به چه‌پڵه لێدان و گۆرانی وتن له سەیران ده‌گه‌ڕانه‌وه.
(ئه‌م ئێواره‌یه هه موو شتێک به پێچه‌وانه ده‌بێت، هه‌ر ده‌بێت بێته دی).
دوودڵ بوو، چه‌ند جاری تریش ئه‌م بڕیاره‌ی دابوو، بۆی نه‌هاتبووه دی، به ده‌ست خۆی نه‌بوو، رێک نه‌ده‌که‌وت، ئه‌وه‌نده کارێکی ئاسان نه‌بوو، خۆشی چه‌ندجار که‌وتبووه ئه‌و داوانه‌وه، به‌ڵام زوو هاتبووه ده‌ست ده‌رباز ببوو، هه‌موو که‌سێکیش بۆ ئه‌و کاره دانه‌ده‌نرا.
پێش ئه‌وان، ئه‌و گه‌یشته سه‌یرانگه‌که، له‌سه‌ر رێگاکه‌یان وه‌ستا، زۆر چاوه‌ڕوانی کرد، هه‌ر ده‌رنه‌که‌وت. ترسا له‌وه‌ی گومانی لێ بکه‌ن، به هێمنی به‌ره‌و رۆخی ئاوه‌که کشا، ماسییه‌کان له ناو قوڵایی ئاوه‌که‌دا به‌م لاو ئه‌ولادا ده‌خولانه‌وه، ئه‌و رۆژه زۆر قه‌ره‌باڵغ بوو، چاوی بڕیبووه رێگاکه هه‌ر ده‌رنه‌ده‌که‌وت.
منداڵان له ده‌وری شیشه‌که وه‌ستابوون، پارچه نانیان فڕێ ده‌دایه ناو ئاوه‌که، ماسییه گه‌وره‌کان هێڕشیان بۆ ئه‌بردو قوتیان ده‌دا، ماسییه بچوکه‌کانیش ته‌ریک ببوون، له‌م سه‌رنجانه‌دا بوو، کاتێکی زانی هاتن، خۆی ئاماده‌کرد، سه‌یرێکی ئه‌م لاو ئه‌ولای کرد، هیچ بوارێکی ده‌رچونی نه‌بوو، سارد بووه‌وه، له شوێنی خۆی وه‌ستا، خۆی خهڵهفاند، به‌نهێنی دوا به دوایان رۆیشت، خۆی ئاماده‌کرد بو و، قیروسیای له هه‌موو شتێک کردبوو، وه‌ستا چاوی لێ بوو بزانێ له کوێ داده‌نیشن، شوێنه‌که‌ی دیاری کرد، له‌قه‌راغ ئاوه‌که دوو شڵپ ئاوی دا به ده‌موچاوی دا، بۆ به‌سه‌ربردنی کاته‌که له‌سه‌ر کورسییه‌ک دانیشت، کچ و کوڕه‌که‌ی ئه‌و دیوی شۆڕه‌بییه‌که سهرنچی راکێشا، خۆشه‌ویستی و ئه‌وین له رویان دا ده‌دره‌وشایه‌وه، یادگاری ئه‌وسای ئه‌رخه‌وان- ی بیر که‌وته‌وه.
له یه‌که‌م نیگادا ئالوده‌ی بوو.
ئه‌رخه‌وان به ده‌م هه‌ناسه ههڵكیشانێکی قوڵه‌وه:
- ئه‌وه بۆ وا دووره پهرێزیت، تێکه‌ڵ نابیت، شه‌رم ده‌که‌یت، یا خۆت بهشت ده زانیت، ده‌مێکه ده‌مه‌ویست بتبینم، حه‌ز ده‌که‌م هه‌میشه هاوڕێ بین و پێکه‌وه بین، حه‌ز ناکه‌م بۆ چرکه‌یه‌کیش لێم دوور بیت.
له‌و کاته‌دا ئه‌وان له گه‌رمه‌ی قسه‌کردندا بوون.
له نیگای یه‌کتری دا توابوونه‌وه
چه‌ند کورێک به‌لایاندا تێپه‌رین، هه‌ریه‌که‌یان به توانجێک دایان گرتنه‌وه.
ئه‌رخه‌وان به توره‌ییه‌وه رووی تێکردن:
- هه‌موتان به برای خۆم ده‌زانم، خۆتان خوشکتان نییه؟
له و ساته‌وه یه‌کتریان نه‌بینییه‌وه، هه‌ر یه‌که‌یان به‌ره‌و لایه‌ک ملی نا، به‌ڵام یاده‌وه‌رییه‌کان له رۆحیان دا کاڵ نه‌بوونه‌وه.
له گه‌ڵ زه‌رده‌دا باخه‌که زیاتر قه‌ره‌باڵغ ده‌بوو، خه‌ڵکه که له جوڵه‌دابوون، هه‌ندێکیان له‌لاو ئه‌ولا مه‌ست بوون، که‌وتنه گۆرانی وتن و چه‌پڵه لێدان، له سه‌ر کورسیه‌که هه‌ستا، له وان نزیک بوه‌وه، هه‌موو جۆره خواردنێک له‌سه‌ر مێزه‌که‌یان بوو، چه‌ند شووشه بیره و ویسکی له به‌رده‌میا بوو، بیری بۆ ئه‌وه چوو ئه‌م به‌رێوه‌به‌ره له قوتابخانه‌که‌یان ده‌ری کرد، ژیانی له خه‌ڵک کردبوو به دۆزه‌خ، چه‌ند که‌سی بێ سه‌روشوین کرد.
چه‌ند جارێک له‌م سه‌ره‌وه بۆئه‌و سه‌ر رۆیشت، خۆر ئاوا بوو، له‌و به‌ری ئاوه‌که‌وه ده‌نگی ساز‌و ناساز به‌رز ده‌بووه وه، خه‌ڵکه که‌وتنه جوڵه به‌ره‌وماڵه‌وه، له‌خه‌فه‌تا ره‌ش داگه‌ڕا بوو.
- ده‌بێت ئه‌م شه‌و هه‌موو شتێک کۆیایی بێت، یامن ، یا ئه‌و!
شوێنیان که‌وت، ده‌ستێکی به پشتێنه‌که‌ی هێنا، ده‌مانچه‌که‌ی زیاتر شارده‌وه، تا گه‌یشتنه ناو شار.
ئه‌میش خۆی گه‌یانده ئه‌و شه‌قامه‌ی به‌سه‌ر گه‌ره‌که‌که‌یان دا ده‌یڕوانی، ماڵه‌که‌یان کۆشکێکی دوو نهۆم بوو، چراخانی سه‌رشه‌قامه‌که دڕیان به تاریکایی دابوو، ئارامی له بهربڕا، چه‌ند جارێک ئه‌م سه‌رو ئه‌وسه‌ری شه‌قامه‌که‌ی کرد، خۆی گه‌یانده تاریکایی نزیک ماڵه‌که‌یان، لوله‌ی ده‌مانچه‌که‌ی به‌روو رووی کرده‌وه، ده‌ستی نایه سه‌ر ماشه‌ی ده‌مانچه‌که، زیاتر به‌رزی کرده‌وه، هێڵێکی راستی له نێوان چاوی و دهمانچهکهو که‌له سه‌ری به‌رێوه‌به‌ردا دروست کرد، چه‌ند چاڕێک ده‌ستی له ماشه‌ی ده‌مانچه‌که قایم کرد، ده‌نگی شریخه‌ی ئاگر باران، باڵی به‌سه‌ر هێمنی گه‌ڕه‌ک دا کێشا، شه‌ڵالی خوین بوو، خۆی هه‌ڵدایه ئه‌ودیوی دیواره‌که‌وه، قیژه قیژی خانم و ئاوازه رۆژ ئاوایه‌که ئه‌و گه‌ڕه‌که‌یان له هیمنی خست.
* له 31/ 1 / 1985 له گه‌ڵ کاک شیخ عه‌لی که‌شکۆڵ لێپرسراوی رێکخراوی (3 )ی کۆمه‌ڵه‌ی ره‌نجده‌رانی کوردستان و کاک حه‌کیم ی مه‌لا ساڵح و کاک ئاسۆ ره‌حیم و پێشمه‌رگه‌کان و خه‌ڵکی گوندی قه‌مچۆغه یادی شه‌هید ئارام – ی سه‌رکرده‌مان، له مزگه‌وته‌که‌ی قهمچۆ غه کرده‌وه، ئه‌م چیرۆکه‌م له‌و یاده‌دا خوێنده‌وه.
- Latest Posts by عەبدوڵا کەریم مەحمود
عەبدوڵا کەریم مەحمود: ئاسۆیەک ئاوا نابێ.!
-عومەر سەیدە: دادگایی‌کردنی تاوانبارێکی ئەنفال، ئەم تاوانبارە بناسن.
-عەبدوڵا کەریم مەحمود: سەرۆک جاشەکان و کەسایەتییە دیارەکان!
- All Posts