عیماد عه‌لی: به راستی گۆڕان خۆی ئه‌م ئاوه‌ی رشت.
ئه‌وه‌ی له‌م هه‌ڵبژاردنانه‌ی كوردستان و به تایبه‌تی له‌و رۆژه‌ی گۆڕان به‌شداریكردووه، له پرۆسه‌كه بڕوانێت و، له گۆشه‌ی ئامانج و ئامڕاز و مه‌به‌ست و به‌تایبه‌تی له چۆنێتی دیاریكردنی كاندی په‌رله‌مان و ده‌نگدان و پۆسته حكومیه‌كان وردبێته‌وه، ده‌زانێت كێ میكیاڤیلیانه بیری كردۆته‌وه و ( به‌دیهێنانی ئامانج به‌هانه‌ی هه‌ر ئامرازێك بووه، ئه‌گه‌ر گونجاویش نه‌بێت و زیان له خاوه‌نه‌كه‌یشی بدات)كردۆته شیعاری خۆی و ده‌زانێت له‌م باره‌وه كێ ده‌ستپێشخه‌ر بوو له دیاریكردنی ده‌موچاوی خاوه‌ن جه‌ماوه‌ر و ده‌نگ، ئه‌گه‌ر هه‌ر شتێك بێت و ئاستی ئه‌خلاقی و رۆشنبیری چۆن بێت و ئه‌گه‌ر بۆ ئه‌و شوینه بشێت یان نا ( واته گرنگ ده‌نگه‌كه‌یه و خوای ئه‌كرد خاوه‌نه‌كانی یان كاندیدكهرانی ئاو ده‌یبردن). لایه‌ن هه‌یه ئه‌وه‌نده‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بێژه‌ر و گۆرانیبێژو به‌ندبێژ و به‌یتبێژ و خه‌ڵكی هه‌مه‌جۆری ناردبێته په‌رله‌مان و پۆسته حكومیهكانیهوه، بێ ئه‌وه‌ی حساب بۆ ئه‌ركی ئه‌و شوێنانه و مه‌رجه‌كان و گونجانیانی خوێندبێته‌وه و شێوه‌ی پاشه‌ڕۆژی له سه‌ر ئه‌و كورسیانه‌ی له‌به‌رچاو گرتبێت. به‌م شێوه‌یه یه‌كێتی و پارتیشی فێركرد و ئه‌وانیش له پێناو ته‌نها زۆری و بۆری ده‌نگ هه‌موو كه‌سێكیان كاندید كرد ( وه‌ك ده‌زانین ئه‌و دوو لایه‌نه له رووی باشیهكهیهوه لاسایی كه‌س ناكه‌نه‌وه، به‌ڵام بۆ كاره خراپه‌كان هه‌ڵپه‌ده‌كه‌ن به‌تایبه‌تی بۆ ئه‌و كاره‌ی سودی و به‌رژه‌وه‌ندی ته‌سكی حزبی و كه‌سیی تێدا بێت. به‌ڵێ چه‌ند كه‌سی به‌سته‌زمانیان نارده شوێنی هه‌ستیار كه ئه‌ركه‌كانیان له‌سه‌ر ئه‌و كورسیانه شتێكی چاره‌نوسسازه بۆ پرسی گه‌لی كوردستان و ئاینده‌كه‌ی.
ئه‌وه‌ی زانراوه، ئه‌م حزبانه له باری په‌روه‌رده و پێگه‌یاندنی كادری پیشه‌یی و سیاسی و وه‌زیفی و پسپۆڕی تایبه‌ت هیچیان پێنه‌ماوه و پهكیانه كه‌وتووه، بێگومان گومان له ده‌نگ و سه‌نگ و جه‌ماوه‌ریی خۆشیان ده‌كه‌ن، بۆیه ئه‌م ماوه‌یه پشتیان به‌ده‌نگی ئه‌و جۆره كه‌سایه‌تیانه ده‌به‌ستن؛ خوای ئه‌كرد ئه‌و كه‌سه هیچ سیفه‌تێكی هه‌ڵنه‌گرتبێت بۆ ئه‌و ئه‌ركه‌ی پێ ده‌سپێردرێت، بۆیه ئه‌و سه‌ركه‌وتووانه‌ی هه‌ڵبژاردن له باكگراوەندی خۆیانه‌وه ده‌چنه ئه‌و شوینانه و ئه‌و پۆستانه ده‌گرنه ده‌ست، چه‌ند جارێك زۆرێك له‌و فه‌قیرانه وتیان ئێمه ئاگامان له مه‌حموی بێزهوان نیه و نازانین ئه‌ركی پۆسته‌كه‌مان چیه و له بنه‌ڕه‌تدا سیاسیه‌تیش نازانین نه‌ك ئه‌ركی پۆسته‌كه‌مان كه له هه‌موو رویه‌كه‌وه سیاسی و ئابووری و رۆشنبیری بێت پێویستی به ئاستی به‌رزه له‌و بوارانه‌دا، ئه‌م هه‌موو پهرێشانانه ده‌ربڕی باكگراوند و رۆشنبیری و عه‌قڵیه‌ت و ئاستی بیركردنه‌وه و توانای خۆیان و ژینگه‌ی سیاسی و خێزانی و كۆمه‌ڵایه‌تی خۆیان ده‌كه‌ن و حزبه‌كانیش له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندیی و پاره و پوڵ ناپه‌رژێنه سه‌ر ئه‌وه‌ی ته‌نانه‌ت ماوه‌یه‌كی كه‌م ئه‌ركه تایبه‌ته‌كه‌یان بۆ روون بكه‌نه‌وه، یان خۆیانیش نایزانن یان به‌خۆیانیش ئه‌وه مه‌به‌ستیانه به‌و شێوه‌یه بێت.
ئه‌وه ئه‌گه‌ر له لایه‌كه‌وه له پێناو به‌ده‌ستهێنانی ده‌نگ و به هۆكاری نزمبونه‌وه‌ی ئاستی جه‌ماوه‌ریی خۆیان وه‌كو حزب به‌م حۆره خه‌لكانه كه‌موكورتی خۆیان پڕ بكه‌نه‌وه، له لایه‌كی تره‌وه بۆ ئه‌م كاره‌یان له‌م باره‌وه مه‌به‌ستێكی سه‌ره‌كی تریان ئه‌وه‌یه، ئاستی به‌ڕێوه‌چوونی كاروباری په‌رله‌مانی و ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردن ئاوا به لاوازی بمێنێته‌وه و خۆیان وه‌كو حزب و كه‌سایه‌تی و كارزیماكان بكوژوببڕ بن و ده‌سه‌ڵاته‌كه به ره‌هایی لای خۆیان بمێنێته‌وه و كاری په‌رله‌مانی و حكومی ته‌نها روكهشیانه بێت. بۆیه ئه‌م قسه و ره‌فتارانه‌ی په‌رله‌مانتاران و به‌رپرسیانی حكومی به‌رهه‌می ده‌ستی خۆیانه هه‌ر هه‌موویان. ئه‌وه‌ی راستی بێت ئه‌وه‌ی ده‌ستیپێكرد بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بوو كه‌ئێستا وا له‌به‌ری ده‌ستی خۆی ده‌خوات.