عه‌بدوڵا که‌ریم مه‌حمود: سیناريۆکهی قائیمقام، مامۆستا مه‌لا کاکه حه‌مه‌ی ره‌باتی و خوله پیزه.
له په‌نجاکان دا حه‌مزه ئاغا، قائمقامی چوارتا و به‌رێوه‌به‌ری پۆلیسی سلێمانی بوو. به پێی پلان و به‌رنامه و نه‌خشه‌یه‌کی دارێژراو له سیناریۆیه‌ک دا، ویستویانه خوله پیزه بکوژن. بۆ ئه‌م سیناریۆیه‌ش سودیان له په‌یوه‌ندی نێوان مه‌لاکاکه حه‌مه‌ی ره‌باتی و خوله پیزه بینیوه. رۆژی ئه‌نجامدانی نه‌خشه‌ی سیناریۆکه، قائمقام مه‌لا کاکه حه‌مه‌یان له گه‌ڵ خۆیان دا بردوه بۆ گوندی [موبره]، پێش ئه‌وه‌ش نامه‌یه‌کیان به‌ناوی مه‌لا کاکه حه‌مه‌وه ناردوه بۆ خوله پیزە که تێیدا نوسرا بوو: ده‌مه‌وێت چاوم پێت بکه‌وێت.
بێ ئه‌وه ی مه‌لا کاکه حه‌مه ئاگای لێ بێت، خوله پیزه‌ش هه‌مان کات و رۆژ ده‌گاته گوندی (موبڕه)، به‌ڵام پێش ئه‌وه‌ی خوله پیزه روو بکاته ناو ئاوایی، قائمقام ده‌سته‌که‌ی له ده‌وروبه‌ری ئاواییه‌که داده‌مه‌زرێنێت، خۆشی ده‌چێت بۆ لای مه‌لا کاکه حه‌مه که خوله پیزه چاوی به‌و قه‌ره‌باڵغییه‌که ده‌که‌وێت توشی سه‌ر سورمان ده‌بێت، مه‌لا کاکه حه‌مه‌و قائمقام و به‌رێوه‌به‌ری پۆلیس ده‌بینی وه‌ستاون، پۆلیسێکی زۆر دهبینێتمدهستیان له سه‌ر په‌له‌پیتکه‌ی چه‌که‌کانیانه، هه‌ر ئه‌و ساته هه‌واڵ به قائمقام ده‌گات که ده‌سته‌که‌ی خوله‌پیزه زۆر له سه‌ر هه‌ستن و ئاماده‌ی ده‌ست وه‌شاندنن.
قائمقام ترسی لێ ده‌نیشێت و ده‌ڵێت:
– ئاگاداری پۆلیسه‌کان بکه‌ن که‌س ته‌قه نه‌کات.
خوله پیزه ده‌گاته به‌رده‌م مه‌لا کاکه حه‌مه و دوای سڵاو هه‌واڵ پرسین، مه‌لاکاکه جه‌مه به تێروانینێکی قوڵی پر له پرسیاره‌وه پێ ی ده‌ڵێت:
– مه‌حمود چۆن گه‌یشتیته ئێره؟
ئه‌ویش ده‌ڵێت: قوربان خۆت نامه‌ت بۆ نهنوسیوم و جوابت بۆ نه نا‌ردوم تا لیره یه‌کتری ببینین. ئه‌مجا مه‌لا کاکه حه‌مه تێ ده‌گات ئه‌مه نه‌خشه و سیناریۆیه.
ده‌ڵێت: ئاگات له خۆت بێت و به خێرایی ئێره به جێ بهێڵه.
دوای 32 رۆژ، شه‌وێکی دره‌نگ خوله‌پیزه خۆی ده‌گه‌یه‌نێته ناو چوارتاو ده‌بێت به میوانی مه‌لا کاکه حه‌مه و ده‌ڵێت:
– قوربان تۆ چۆن ده‌ته‌وێت من ببینیت که قائمقام و پۆلیسه‌کانی له ئاوایی دابن، مه‌لای ره‌باتی ده‌ڵێت:
– سوپاس بۆ خوا سیناریۆو پیلانه‌که‌یان سه‌رنه‌که‌وت، که تۆ هاتیت بۆ ناو ئاوایی، من سه‌رم سورما.
ئه‌مجا خوله پیزه زانی که ئه‌مه پیلان و نه‌خشه‌ی قائمقام بووه، مالئاوای ده‌کات و ده‌گه‌رێته‌و بۆ حه‌شارگه‌که‌ی خۆی.
دواتر قائمقام بانگی مه‌لا کاکه حه‌مه ده‌کات پێ ی ده‌ڵێت:
– مه‌لا فه‌نی بیستومه خوله‌پیزه سه‌ردانی کردویت، داوای چی ده‌کرد.
مه‌لا کاکه ده‌ڵێت: به‌ڵێ خوله‌پیزه میوانم بوو، ئێستا کاتی ئه‌وه هاتوه پێت بڵێم، به چ حه‌قێک بێ ئه‌وه‌ی من ئاگام لێ بێت، به ناوی منه‌وه‌و بانگی خولهپیزهت کردوه، به‌ڵێ هاتوو له ته‌واوی سیناریۆکهتان و راستییه‌کان گه‌یشت، سوێندی بۆ خواردم، گهرمنتان له‌گه‌ل نه‌بوایه، نه‌یده‌هێشت که‌ستان ده‌رچن.
حه‌مزه ئاغاش رووی کرده مه‌لا کاکه حهمهووتی: مه‌لا فه‌نی به‌خوا باش بوو ته‌قه‌مان نه‌کرد، ئه‌گینا هه‌موومان ده‌کوژراین.
هانای قائمقام
ئێواره‌یه‌ک خوله‌پیزه ده‌چێته ناو چوارتا، بۆ گرتنی [ سامی عه‌لی] قائمقامی چوارتا، خولهپیزهو ده‌سته‌که‌ی نزیک ماڵی قائمقام ده‌بنه‌وه داده‌مه‌زرێن و ده‌ست ده‌که‌ن به ته‌قه، قائمقام مۆته‌که‌ی ترس دایده‌گرێت، ده‌یزانی زه‌بری خوله‌پیزه چه‌ند تونده‌و مه‌رگه، یه‌کیک له پاسه‌وانه‌کانی ده‌نێرێت بۆ لای مه‌لا کاکه حه‌مه بۆ ئه‌وه‌ی به هانایه‌وه بێت، مه‌لا کاکه حه‌مه‌ش فریایان ده‌که‌وێت، که خوله‌پیزه مه‌لا کاکه حه‌مه ده‌بینێت، له به‌رده‌م که‌سێتی به‌خشه‌نده‌یی ئه‌ودا، ته‌قه‌کان راده‌گرێت، واز له نه‌به‌ردییه‌که‌ی دێنێت، داوای لێبوردن له مه‌لا کاکه حه‌مه ده‌کات و ده‌گه‌رێته‌وه بۆ شوێنی خۆیان.
بۆسه‌که‌ی خوله‌پیزه
له سه‌ره‌تای په‌نجاکانه‌وه مه‌لای ره‌باتی به هۆی هه‌ندێ ئیش و کاره‌وه له‌سلێمانی ده‌بێت، له‌و کاته‌شدا [ره‌شید صدقی] قایمقامی جوارتا له سلێمانی ده‌بێت، ره‌شید صدقی ده‌یه‌وێت له‌سلێمانییه‌وه بگه‌رێته‌وه بۆ چورتا، پێش ئه‌وه ده‌چێت بۆ لای مه‌لا کاکه حه‌مه و ده‌ڵێت: حه‌ز ده‌که‌م پێکه‌وه‌و بگه‌رێینه‌وه، هه‌رچه‌نده مه‌لای ره‌باتی کاره‌کانی ته‌واو نه‌کردبوو، به‌لام له‌به‌ر ئه‌و له گه‌ڵی دا ده‌که‌رێته‌وه، له‌کاتی گه‌رانه‌وه‌دا له پێچه‌کانی ته‌گه‌ران ده‌که‌ونه بۆسه‌ی خوله پیزه‌وه، ئه‌ویش که مه‌لا کاکه حه‌مه ده‌بینێت له گه‌ل قائمقام دا، سلاویان لی ده‌کات و ده‌گه‌رێته‌وه بۆ حه‌شارگه‌که‌ی.
سه‌رچاوه: عه‌بدوڵڵا که‌ریم مه‌حمود، گه‌ڕانه‌وه بۆ ره‌چه‌ڵه‌کی ره‌باتی و رۆڵی یان له روداوه‌کان دا،گۆڤاری تایم، ژماره 11-12، 2001 ، ل 305 .
* ئه‌وه‌ی مایه‌ی نیگه‌رانییه، به ناو نووسه‌رێک، نوسینیمی له‌گۆڤاری په‌یڤین، ده‌قاو ده‌ق دزیوه‌و به ناوی خۆیه‌وه بڵاوی کردوه‌ته‌وه، نازانم به چ ویژدانێک ده‌یانه‌وێ له سه‌ر ره‌نج و ماندوو بوون و به‌رهه‌می نووسه‌رێکی تر ببن به نووسه‌ر.
- بابەتەکانی تری عەبدوڵا کەریم مەحمود
عەبدوڵا کەریم مەحمود: سەرۆک جاشەکان و کەسایەتییە دیارەکان!
-عه‌بدوڵا که‌ریم مه‌حمود: ره‌شه‌بای ژه هروئەنفال، سێیه‌مین تاوانی جینۆسیده له جیهان – بەشی کۆتایی.
-عه‌بدوڵا که‌ریم مه‌حمود: ره‌شه‌بای ژه‌هرو ئەنفال، سێ یه‌مین تاوانی جینۆسایده له جیهان – بەشی سێیەم
- All Posts