لوقمان مستەفا: سزای تاوانی کوشتن بەھۆی ژەھر.
زۆر جار گوێ بیستی ھەواڵی ژەھر خواردنی فڵانە شار یا فڵانە گەرەک یا فڵانە ماڵ یافڵانە کەس دەبین، کە بە ھۆکاری جۆراوجۆر ژەھراوی بوون. بەڵام چونکە قەزدێکی تاوانی راستەوخۆی لە پشتەوەنیە بە ھەندێ رێوشوێنی یاسای کۆتایی دێت، زۆر بە ھەند وەرناگیرێت و کەمتر ھەڵوەستەی لەسەردەکرێت. بەڵام تاوانێک بە دەستی ئەنقەست و پیلان درێژراو بۆ لە ناوبردنی چەند کەسانێک بەمەبەستی کوشتنیان، ئەوە لە ڕوی یاساییەوە زۆر جیاوازە جۆری لێپێچینەوەکەی و سزاکەشی دەگۆرێت.
ھەر وەک سەر دێکی زانستی مێژویی دەتوانیین بڵێین: ژەھر یان ژار لە زانستی زیندەوەرزانیدا بریتییە لە ھەندێک جۆری ماددە کە توانای ئازاردان و زیان گەیاندنی ھەیە، یاخود نەخۆشخستن یانیش کوشتن. ژەھرەکان لە ڕێگەی ھەڵمژین یان دەست لێدان یان خواردنیان کاریگەری خۆیان دەنوێنن.
ئەو زانستەی کە لە ژەھر و کاریگەری و ڕێگەچارەکانی دەکۆڵێتەوە پێی دەوترێت زانستی ژەھرەکان، ھەر ماددەیەکیش سیفەتی ژەھری ھەبێت بە “ژەھراوی” ناوی دەبرێت.
ژەھرەکان لە کۆنەوە بەکارھاتوون و بە ڕێگەی جۆراوجۆر دروست کراون کۆنترینیان لە ڕێگەی دەرکردنی ژەھری مار بووە، بەڵام لە ئێستادا لەگەڵ پێشکەوتنی زانست‌دا ژەھر لە تاقیگەکاندا بەھۆی ماددەی کیمیایی جیاوازەوە دروست دەکرێت و بۆ چەندین مەبەستی جیاوازیش بەکاردەھێنرێن.
A- ژەهری ئاسایی(الطبيعي ): بریتیه‌له‌و ژه‌هرانه‌ی که‌له‌دره‌خته‌کانه‌وه‌دروست ده‌بیت به‌بی ده‌ستکردی مرۆڤ.
B- ژه‌هری کیمیاوی: بریتیه‌له‌و جۆرە ژه‌هره‌ی که‌ده‌ستکردی مرۆڤه.
هۆی تاوانی ژه‌هر سزاکه‌ی قورسه له‌به‌ر ئه‌وه‌یه به‌کارهینانی ژه‌هر دهلیلیه بۆ غه‌دروخیانه‌ت و هه‌روه‌ها تاوانبار استغلالی عیلاقه ده‌کات، له‌لایه‌کی ترهوهبهکارهینانی ژه‌هر زۆر ترسناکه لهوانهیهسهدان که‌س بکوژیت وه‌ک بخریته ناو رووبار‌و بیر له‌به‌ر ئه‌وه‌یه یاسادانه‌ر سزای کوشتن به‌هۆی ژه‌هر له‌سیداره‌دانه.
یاسایی سزادانی عێراقی ژمارە ( 111 )ی ساڵی 1969، لە برگەی (ب)ی ماددە 406 دا تاوانی كوشتنی لە ڕێگەی بەكارهێنانی ماددەی ژەهراوی، یان تەقەمەنی بە بارێكی توندكەری تاوانی (كوشتنی بە مەبەست) داناوە كە سزاكەی لەسێدارەدانە. بەڵام ئەگەر نەگاتە مردن ئەوە سزاکەی بەندکردنی ھەتاھەتاییە، واتە دەبێتە (شروع في القتل)
سزای لەسێدارەدان كە لە ماددەی 406 دانراوە، بۆ حاڵەتێكە كە تاوانلێكراو بەهۆی ژەهرەكەوە گیان لەدەست بدات، بەڵام ئەگەر تاوانەكە بە هەموو ڕوكنەكانیەوە ئەنجام درا، واتە ( سبق الاصرا والطرصد) تیا بەرجەستەبوو، وەك ئەوەی ئێستای ھەندێک لەسەرکردەکانی ( ی، ن، ک) کە ژەھر خوارد کراون بە پێی لێکۆڵینەوەی لیژنەی پزیشکی کە پشتراستکراوەتەوە، کە بەخت یاوەریان بووەو گیانیان لەدەست نەداوە کەواتە لێرەدا تاوانەکە دەبێتە (شروع فی القتل).
بەپێی ماددە (30 ) لە یاسای سزادانی عێراقی، شرووع فی القتل بریتییە لە دەست پێكردنی جێبەجێكردنی كارێك بە مەبەستی ئەنجامدانی تاوان یان كەتن، بەڵام تاوان و كەتنەكە وەستا یان سەری نەگرت بە هۆكارێك كە ڕۆڵی ئیرادەی ئەنجامدەری كارەكەی تێدا نەبێت.
بۆ نموونە، ئەو ژەهرە دراوە بەو سەركردانە تاوەكوو بكوژرێن، بەڵام بە هەر هۆكارێك بێت، تاوانەکە نەگەشتە ئەنجامی خۆی و لە ژیاندا مانەوە،بەڵام ئەوان بە مەبەستی كوشتن داویانە بە سەركردەكانی یەكێتی و لە دەرەوەی ویستی ئەوان ئەنجامەکە شکایەوە، لەم حاڵەتەدا تاوانەكە پێی دەگوترێ (شرووع فی القتل)
بە گوێرەی بڕگەی ( 1 ) لە ماددە (31 )ی هەمان یاسا، مادام سزای تاوانێك لەسێدارەدان بێت، كەواتە سزای شرووع لەو تاوانە، بۆ بەندكردنی (سجن المؤبد )هەتا هەتایی دەگۆڕێت.
- بابەتەکانی تری لوقمان مستەفا سالح
لوقمان مستەفا: هەڵبژاردن تەنھا ڕێگایە بۆ گۆڕانکاری.
-لوقمان مستەفا: لە پشتی یاساوە لە کەرکوک چی دەگوزەرێ!
-لوقمان مستەفا: داگیرکاریەک بە بەر چاوی جیھانەوە.
- All Posts