سەردەشت محەمەد: تارمایی تیرۆر بەسەر عێراقەوە.
هەر لەو چرکەساتەوە کە هەوڵی تیرۆرکردنی مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق دراوە تاوەکو ئەمڕۆ پرسیارێک بەبەردەوامی دوبارەدەبێتەوە ئەویش ئەوەیە کە ئایە هەوڵی تیرۆرکردنی کازمی چاوەڕوانکروبوو؟
بۆ وەڵامدانەوەی ئەم پرسیارە باشترە پێداچونەوەیەک بەمێژووی عێراقدا هەر لەساتەوەختی دروستبونییەوە تاوەک و ئەمڕۆ بکەین، ئەوکات دەتوانین زۆر بەئاسانی نەک تەنها وەڵامی ئەوپرسیارەبدەینەوە، بەڵکو دەتوانین خوێندنەوە بۆ پرسی تیرۆر لەداهاتوشدابکەین.
ئەگەر لەمێژووی دروست بونی دەوڵەتی عێراق و دانانی مەلیک فەیسەڵ وەک یەکەم مەلیکی عێراق بکۆڵینەوە تاوەک و سەرکەوتنی شۆڕشی 15ی تەممووزی ساڵی 1958 کە بەڕێوەبردنی وڵات لە شێوازی سیستمی حوکمڕانی پاشایەتیەوە گۆڕا بۆ سیستمی کۆماری و تائێستاش عێراق لەناو کێشمەکێش و ململانێی نێوخۆی و دەرەکیدایەو هەر ئەمەش وای کردووە تیرۆر وەک تارماییەک هەمووکات بەسەرسەری خەڵکی عێراق و بەتایبەت بەرپرسەکانییەوەبێت.
بەدیاری کراویش دوای مردنی مەلیک فەیسەڵ و گرتنەدەستی دەسەڵات لەلایەن مەلیک غازی لەساڵی 1933 کە ئیدی ململانێکان تادەهات قوڵتردەبونەوە، هەرئەمەش وای کرد لەوماوەیەدا ژمارەک لە مەلیک و کارەبەدەستانی عێراق تیرۆربکرێن لەوانە مەلیک فەیسەڵی دووەم و نوری سەعید و… هتد. داواتر و لە 14ی تەممووزی ساڵی 1958 کاتێک عەبدالکریم قاسم لەڕێگەی کودەتایەکەوە دەسەڵات دەگرێتەدەست و کۆتایی بەسیستمی پاشایەتی دەهێنێت و سیستمی کۆماری جێگەی پاشایەتی دەگرێتەوە،
ئەمە نابێتەهۆی کۆتای هاتنی تیرۆر و ململانێی سیاسی لەعێراقدا، بەڵکو بەپێچەوانەوە عەبدالکریم قاسم لەساڵی 1963دا دەبێتە قوربانی ئەم ململانێ و ناکۆکیانەی ناو عێراق، دواتریش گرتنەدەستی دەسەڵات لەلایەن عەبدالسلام عارفەوە نەیتوانی کۆتایی بە پرسی تیرۆر بێنێت و ئەویش لەڕوداوێکدا گیانی لەدەستدا. تارمایی تیرۆر هەربەردەوام بوو تاوەکو ئەحمەد حەسەن بەکریش بەهامان تونێلی مەرگدا گوزەری کرد، دوایی پێداچونەوە بەمێژووی عێراقدا لەساتەوەختی دروستبونیەوە تاوەکو ئەمڕۆ ئێستا دەتوانین بڵێین بەڵێ هەوڵی تیرۆرکردنی مستەفاکازمی ڕوداوێکی چاوەڕوانکراو بوو، نابێت واهەست بکەین کۆتای هاتنی کازمی ئیدی کۆتایی پرسێکی ترسناکی وەک تیرۆرە، بەڵکو بەپێچەوانە دەبێت هەمیشە چاوەڕوانی هەواڵی تیرۆرکردنی سەرکردەکانبین لەعێراقدا، چونکە لەبنەڕەتدا دروست بونی دەوڵەتێک بەناوی عێراقەوە لەساتەوەختێکدا کە ناوچەکە بە قۆناغێکی پڕ لەکێشمەکێش و ململانێدا تێپەڕیوە و ڕوداوێکی ئاسایی نەبووە، بەڵکو بەرمەبنای ئەو ململانێ و جەنگ و ماڵوێرانییە بووە کە لەم جوگرافیایەدا ڕویانداوە.
- بابەتەکانی تری سەردەشت محەمەد
سەردەشت محەمەد: بەهاری ڕۆژئاوا و زستانی قەندیل.
-سەردەشت محەمەد: بارین گیان، ئێمەش گریاین.
-سەردەشت محەمەد: چاوەڕێی بەرهەمی هەڵبژاردنین.!
- All Posts