عیماد عه‌لی: ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ی كڵاوی كوردی پێ بسپێریت.
بۆ چه‌ندین ده‌یه ده‌بێت كورد سیاسه‌ت و خه‌بات ده‌كات، له ماوه‌یه‌كی زۆر كورتدا نه‌بێت، جوڵانه‌وه‌كان به به‌رده‌وامی له قه‌یرانی نه‌بوونی سه‌ركرده‌ی گونجاوی سه‌رده‌مه‌كه‌یان و نه‌بوونی عه‌قڵی پێشه‌واو و پێشڕه‌ودا به‌ڕێوه‌چوون… له دوای راپه‌ڕین و له حوكمی خودیه‌وه، تا ئێستاش كهسیكتان بینی بڵێن ئا ئه‌مه ئه‌مانگه‌یه‌نێته رۆخی ئارامی و گه‌یشتن به به‌ده‌ستهێنانی رێژه‌یه‌ك له ئامانجه‌كانمان. سه‌ركرده‌یه‌كی زۆر له‌خۆبردوو بوبێت و به‌رژه‌وه‌ندیی خودیی وه‌لاوه نابێت و، وابه‌سته‌ی پێویستیه بچوكه‌كان نه‌بوبێت و له‌سه‌ر زه‌مینه‌ی پته‌و جوڵابێت و له كاتی گونجاو‌دا ده‌نگی هه‌ڵبڕیبێت و له‌به‌ر پێشێلكردنی به‌رژه‌وه‌ندیی گشتی خۆی له بهدستهاته كه‌مه‌كان كه‌نارگیر كردبێت، یان هه‌نگاوێكی نابێت كه هه‌ستی شایسته‌یی سهركردهبوونی خۆی له ده‌روونی خه‌ڵكدا چاندبێت، به پێچه‌وانه‌ی شته تایبه‌ته‌كانی خۆی وه‌كو لاوازترین هه‌ڵوێستیش بێت به‌لای زۆره‌وه ته‌نانه‌ت له پۆسته‌كانی وازهێنانی پێشكه‌ش كردبێت ( باس له كهنارگیربوون له‌به‌ر ناكۆكیه شه‌خسیه‌كان ناكه‌ین).
بۆیه تا ئێستا سه‌ركرده‌یه‌كی مێژوو كرده‌ی له‌دایكبووی نێو رووداوه‌كان و پرسی گشتی و بههاناوهچوی ئاڵۆزی بارودۆخ و حه‌قانیه‌تی كێشه گشتیه‌كه وه‌كو كورد و كوردستانی باشوورمان نه‌بینیوه، واته هه‌مووان له پنتێكی بچوك و سوچێكی دیاریكراوی ململانێی تایبه‌تی یان له بازنه‌یه‌كی دیاریكراو و بۆ مه‌به‌ستی ته‌سك و ئامانجی كورت مه‌ودا هه‌ڵقوڵاون نه‌ك له ده‌رئه‌نجامی وه‌رچه‌رخانێكی گه‌وره‌ی گشتی میلیی به ئاسایی لهدایكبوبن.
بۆیه تا ئێستا كه‌س متمانه‌ی به هیچ سه‌ركرده‌یه‌كی سه‌ر واقیعه‌كه نیه، هه‌ربۆیه له هه‌له و كه‌موكورتی و كێماسیه‌كانی ئه‌وانه‌ی وا له‌م چه‌ندین ساله به‌ناوی سه‌ركرده‌وه ده‌ركه‌وتوون نابورن، بۆیه‌ش سه‌ركردایه‌تیه‌كه‌یان بۆ كورتترین وێستگه بڕناكات.
ئه‌گه‌ر ته‌نها له دوای راپه‌ڕینه‌وه له‌سه‌رخۆیی و به خشكه‌یی و وردی له‌م بابه‌ته بڕوانین، ئه‌و تۆزه سیفه‌تانه‌ی سه‌ركردایه‌تی له لای كۆمه‌ڵێكی زۆر بچوك هه‌بوون، به‌ڵام بۆ ئه‌وانیتر به مهیسهربوون و ئاسانبوونی رێگه‌ی باڵابوون بۆ خه‌لكانێك نه‌ك خۆفه‌رزكردنی حه‌قیقه‌تی سه‌ركرده‌یی، به‌ڵكو به كه‌ڵه‌كه‌بونی پاره و ده‌سه‌ڵات و فراوانبونی ده‌ستڕۆیشتوویی تاكه‌كه‌سی بوو بێ هیچ سیفه‌ت و مقهوهماتێكی سه‌ركردایه‌تی و له رێگه‌ی به وابه‌سته‌یی هه‌ڕه‌می سه‌ركردایه‌تی بۆ خواره‌وه‌ی خۆی به هۆكاری ترس و برسێتیه‌وه بوو، بۆیه وا ئێستا قه‌یرانی نه‌بوونی سه‌ركرده و به‌تایبه‌تی له نێو هه‌ردوو زلهێزه‌كه‌ی كوردستانی باشوور گه‌یشتۆته چڵه‌پۆپه.
بۆیه به هیچ شێوه‌یه‌ك نا‌توانیت ئاماژه به كه‌سێك بكه‌یت كه هه‌ڵگری فاكته‌ره سه‌ره‌كیه‌كانی سه‌ركردایه‌تی سه‌رده‌م بێت و عه‌قڵیه‌ت و ره‌فتار و گوفتاری له‌گه‌ل پێداویستی سهركردایهتیبوونی ده‌توانێت ئه‌وه‌مان پیشان بدات كه هه‌ڵگری سیما و سیفه‌ت و روحی سه‌ركردایه‌تیه و پشتی پێ ده‌به‌سترێت، بۆیه كه‌سێك نادۆزیته‌وه نه‌ك كڵاوی كورد به‌ڵكو كڵاشی كوردیشی پی بسپێریت و، متمانه‌ت هه‌بێت نانی ئێواره‌ت لێنه‌بڕێت و وات لێنه‌كات وه‌كو ئێستا به ناچاری خه‌ڵك سه‌ری خۆی هه‌ڵنه‌گرێت و رۆژ به به‌دبه‌ختی به ڕێ نه‌كات وشهویش بێ شام سه‌رنه‌نێته‌وه.
بۆیه جگه له نه‌بوونی ئاستی رۆشنبیریی خوازراوی گه‌لێكی هۆشیاری تێگه‌یشتووی بارودۆخه‌كه‌ی خۆی بێت و بیر بكاته‌وه و ره‌فتار بكات و خراپ له چاك حیابكاتهوه و ئاڵۆزی وه‌زعه‌كه‌ی به روونی ببینێت، هه‌میشه كێشه گه‌وره‌كه‌ی ئێمه نه‌بوونی سه‌ركرده‌ی راسته‌قینه‌یه كه له‌سه‌رووی هه‌موو ئاڵنگاری و كێماسیه‌كانی ره‌وتی ژیانی سیاسیمانه. پرسیاره‌كه له‌وێدایه، ئایا باردهدۆخه بابهتیهكهیه یان خودیه‌كه رێگه‌ی نه‌داوه بۆ دروستبونی سه‌ركرده‌یه‌كی بلیمه‌تی هاوشێوه‌ی سه‌رجه‌م گه‌لانی جیهان؟