چێنەر عەوڵا: چل ساڵی ڕابردو وە داهاتومان.
ڕۆژئاوایەکان دەڵێن: ئەوەی رابردووی لەیاد بکات ئەوا هەمان شت دوبارە دەکاتەوە لە داهاتوو.
“Those who cannot remember the past are condemned to repeat it.”<George Santayana>
جا ئەوە وامان لێدەکات سەیرێکی رابردووی خۆمان بکەین، پێشتر لەچەندین بەڵگەنامەی ئەمریکی باسی کوردو شۆرشە بێسەرەوبەرەکەیمان کردوە ئێستا با لە چاوی هاوڕێیەکی ڕوسی نزیکی مەلا مستەفاوە چاوێک بخەینە سەر شۆرشی ئەیلول.
پریماکۆڤی لێکۆلەر و سیاسەتمەداری روسی کە دۆستایەتی نزیکی لەسەرەتاوە لەگەل مەلا مستەفا دواتریش کورەکانیدا هەبوە لە یادەوەریەکانیدا دەگێرێتەوە (دوای پێداهەڵدانێکی زۆر ئەو راستیانەشی باس کردوە)کە:
* دوای گەرانەوەی بارزانی لە سۆڤیەت بۆ یەکەم جار لە شەستەکاندا وەکو نوێنەری ڕوس سەردانی سەرکرادایەتیم لە حاج ئۆمەران کرد، دیاری دوو سەعاتم بۆ مەسعود و ئیدریسی مەلا مستەفا بردبوون، کە بینیم ئەوان لە شاخ سەعاتی رولێکسی هەزاران دۆلاریان لەدەستە پێم عەیب بوو دیاریەکانی خۆم هەر ئاشکرا بکەم. لە کاتێکدا پێشمەرگە لە برسا نانی جۆیان دەخوارد، بۆیە بە سەعاتە چەند دەفتەریەکەی دەستی کوڕو نەوەکانیان لە ئێستادا شۆک مەبن!
* مەسعود مەلا مستەفا کە تەمەنی 16 ساڵان بەرپرسی رادیۆ و راگەیاندی شۆرش بوو. جا منداڵێکی ئاوا هەموو راگەیاندنی جوڵانەوەیەکی چەکداری وای لەبەر دەستدا بوبێ شۆک بونی ناوێ کاتێک دەبینی شازادە (ئارین و ئیدریسی نێچیر) ئێستا خاوەنی دەزگای راگەیاندن و رێخراو و زانکۆن.
* هەندێک وێنەی مەلا مستەفا هەیە بە جلی جەنەرالی سەربازی سوپای سورەوە پریماکۆڤ: دەڵێ ئەوانە جلی سەربازی جەژنی هاوشێوەی هەلۆوین بوون لە بازار بۆ خۆی کڕیبونی وێنەی پێوە گرتبوون دەنا هیچ پەیوەندیەکی بە سوپای روسی نەبوو … جا بۆیە ئێستاش سەیر نیە کە دەبینی نەوەکانی بەجل و داڵ و ئەستێرەی سەربازیەوە وێنەدەگرن خۆیان کردوە بە سوپا سالار و جەنەرال لەتەمەنی 20 ساڵیەوە، ئیتر حەزێکی باپیریانە بۆیان ماوەتەوە!
* هەر کە گەشتنە سۆڤیەت دەستیان بە هێنانی ژنی روسی کردوە بۆ تێرکردنی حەزە سێکسیەکانیان. دواتر زۆرێک لەو روسیانەیان هێنایەوە کوردستان. (پریماکۆڤ دواجار سەردانی کردوون وێنەی لەگەل گرتون)… بۆیە لات سەیر نەبێ کە دەبینی نەوە و کوڕی نەوەکانیان لە ئێستادا وڵاتیان پڕ کردوە لە ژنە مۆدێلی رووت و بێ ئابڕوەکان، خۆیان هەر لە سەرەتاوە حەزیان بەو بەزمانە بوە.
کورد دەڵێ مانگەشەو سەر لەئێواری دیارە، بۆیە لە ئێستاوە دیارە 40 ساڵی داهاتوو وەکو رابردوو دەبێ، کەمینەیەکیش هەر دەبێ کە ببێتە کۆیلەی کوڕی نەوەکانی بنەماڵە لە داهاتوو، ئیتر خەلکی ئاقل کە ئەوە دەبینێ چۆن وڵات جێ ناهێڵی و کۆچ ناکات؟!