چێنەر عەوڵا: قەبیلە و شامپانزەی سێیەم.
کاتێک هاونیشتمانیان ئاوارەی سنوری وڵاتان و لە سەرما رەق دەبنەوە، لە ناوخۆش هاوڵاتی دەرەوەی قەبیلەکەت ژیانی نیە، ئازادی نیە، مافە سەرەتاییەکانی لێ زەوتکراوە، هیوای داهاتووی لێ دزراوە… پرسیار بە مێشکدا دێ ئاخۆ چی هۆکار بێ دەسەلات( قەبیلەی دەست رۆشتوو) بەو دەرەجەیە بێ شعور بێ بەرامبەر هەموو ئەو نەهامەتیەی هاونیشتمانیانی؟
ئایا نمونەی وا لەمێژوودا رویداوە؟ ئەمەیە حەقیقەتێکی مرۆڤایەتیە؟
بۆ گەیشتن بە بەشێک لەو وەڵامی ئەو پرسیارانە دەبێ بگەرێیەوە سەر مێژووی گەشەی کۆمەلایەتی مرۆڤ، جیرد دایمند لە کتێب( The third chimpanzee) باس دەکات کە بە وردبونەوە لە پێکهاتەی جینۆی مرۆڤ و بەراورد کردنی لەگەل گیاندارانی تر دەرکەوتوە کە سەدا 96٪ پێکهاتەی DNA ی مرۆڤ هاوبەشە لەگەل مەیمونی ئۆرانگوتان، 97٪ لەگەل کینکۆنگ، وە لە هەمویان سەرنج راکێشتر رێژەی هاوبەشی مرۆڤ لەگەل مەیمونی شامپانزەی 98.6٪ ـە. وە رێژەی زیرەکی IQ بەراورد بە مرۆڤ لە 65 بۆ 75 یە کە سەرو 35٪ مرۆڤەکانە. دەی کەوابێ بۆ ئەوان مەیمون و ئێمە مرۆڤین؟
واتە ئەو جیاوازیە 1.4٪ یە کە بوەتە هۆی ئەوەی مرۆڤ بتوانێ زمان و هونەر گەشە پێ بدات و ببێ بە بونەوەرێکی کۆمەڵایەتی، لایەنە کۆمەڵایەتیەکانی گەشە بسەنێ لە بیرۆکەی خێزان و قەبیلەوە ببێ بە کۆمەڵگا و هەستی ئاگاداری و پاراستنی ئەوانەی لە دەرەوەی قەبیلەکەی خۆی یان ئەوانەی پێویستیان بە هاوکاریە بۆ دروست ببێ. تا گەشتن بە ئاستی دروست بونی بنەماکانی کۆمەڵگای پێشەکەوتوی ئەمرۆ.
هەر وردتر لەو بابەتە نوحا حریری لە کتێبی (Sapians) باسی کردوە چۆن مرۆڤ لەروی فیزیکیەوە گەشەی کردوە خۆی گونجاندوە لە ڕوی هەستەوە هەمان شێوە دەبێ گەشە بکات و خۆی بگونجێنی ئەگەرنا لە سیفاتە شامپانزەیەکاندا دەمێنێتەوە ناتوانێ ببێ بە کۆمەڵگای گەشە کردوو.
زانست دەریخستوە مەیمونی شامپانزەش هەستی قەبیلەی بەهێزی هەیە کۆمەلێک بەیەکەوە دەژین، خواردنەکانیان لەبەینی خۆیان دابەش دەکەن، بەرگری لە ناوچەی نفوزیان دەکەن، بەرگری لە ئەندامانی قەبیلە دەکەن مێیەکان لە ناو هەمان قەبیلەدا لەگەل یەکتر جوت دەبن و حەز ناکەن بچنە دەرەوەی قەبیلەکەیان، بەهێزترینیان دەبێتە کوێخای قەبیلە و ئەگەر ئەندامەکان چالنجی بکەن روبەروی یەک دەبنەوە تا یەکیان ئەویتر لە ناو دەبات. خۆ ئەگەر ئەو بەربەستەیان تێپەراندبا هەستی هاوجۆر بونیان بۆ دروست بوبا ئەوە دەبوون جۆرێکی تازەو کۆمەڵگایان بنیاد دەنا. دەی کەوابێ هەر گەلێک نەتوانێ کۆمەڵگای مۆدێرن بنیاد بنێ کەواتە نەیتوانیوە تەجاوەزی سیفاتە شامپانزەیەکان بکات و لەناوچون و توانەوەی لەناو کۆمەڵگای تردا دەبێ بە حەقیقەت لەسەر کات وەستاوە.
بەبەردبوەکان (فۆسیلەکان) دەریانخستوە کە 10 هەزار ساڵ پێش ئێستا بۆ یەکەمجار مرۆڤ لە میزۆپۆتامیا دامەزرا و دەستی بە کشتوکاڵ کرد و وازی لە ژیانی کۆچ و گەڕیدەیی و راوکردن هێنا و گوند و شاری دروست کرد، لە قۆناغی ڕاوکردن تەنیایی بوە بە بونەوەرێکی کۆمەڵایەتی و قەبیلەی دروستکرد. بەڵام ئێستا هەر لە هەمان جوگرافیا و دوای 10 هەزار ساڵ قەبیلە بوەتە بەڵایەک کە فەرقێکی نەماوە لەگەل شەمپانزەو رێگرە لە کۆمەڵگایی بون بە مانای مۆدێرن و تاکەکانی ناچاری کۆچ دەکات.
هەندێک سەرچاوە
https://www.nbcnews.com/news
https://www.bbvaopenmind.com/en//
https://www.crestcapital.com/tax