عه‌بدوڵا که‌ریم مه‌حمود: مێژووی نوێ ی زانکۆکان.
ئیداره‌ی حوکمڕانی سه‌رکرده سیاسییه‌کانی کوردستان، له ماوه‌ی ئه‌م چه‌ند ساڵه‌ی ده‌سه‌ڵاتیاندا، ئه‌زمونێکی مه‌زاجی، دۆگمای کۆکتێلی (خانه‌واده‌یی، بنه‌ماڵه‌یی، حیزبایه‌تی)ییه. دوور له ده‌ستوورو یاسا و رێساکانی مافی هاوڵاتی.
ئه‌م سه‌رکردانه به عه‌قڵی ناحیکمانه‌یان و به‌سیناریۆی جیا جیا دوور له هه‌موو به‌هایه‌کی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی، هه‌موو خه‌ون و خولیا‌و توانا ی و پسپۆڕی خوێنکارانی ئه‌م نیشتمانه‌یه‌یان خستۆته په‌راوێزه‌وه، ده‌یان و سه‌دان و هه‌زاران ئینیهازی و ماستاوچی و که‌سانی کاسه‌لێس و خائین و جاسوس و هیچ له بارا نه‌بوویان، له هه‌موو کایه‌کانی حیزب و په‌رله‌مان و حکومه‌تی هه‌رێم و سه‌رۆکایه‌تی هه‌ریم دامه‌زراندوه.
ئه‌م ئه‌زمونی ئیداریه‌ی سه‌رکرده سیاسییه‌کانی کوردستان، هه‌موو به‌هایه‌کی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی و کلتوری مرۆڤی کوردیان، به پێ ی پلانی و به‌رنامه‌و نه‌خشه‌ی داگیرکه‌رانی نیشتمان سڕیوه‌ته‌وه. ئه‌م سه‌رکردانه به جۆرێک له خه‌ڵک دابڕاون، زۆربه‌ی پلان و به‌رنامه‌و نه‌خشه‌کانیان دژ به گه‌نجانی نیشتمانه‌که‌یانه، هیچ تاکێکی ئه‌م هه‌رێمه هه‌ست به‌وه ناکات ئه‌مانه نوێنه‌ری خه‌ڵک بن، که‌س خۆش ناوێن، به جۆرێک گرێی ده‌رونی ئاڵۆزیان پڕه له رق و کینه‌و پاشقول گرتن، ته‌نانه‌ت خۆشیان خۆیان خۆش ناوێت، دژی یه‌کترین، تاکی کورد، ئه‌وه‌نده له کار‌و کرده‌وه و هه‌ڵسوکه‌وته‌کانیان بێزاره، حه‌زناکه‌ن روخساریان ببینن.
ئه‌م سه‌رکردانه چه‌ندان که‌ناڵی میدیایان به دزینی موچه و قوتی خه‌ڵک و بیره نه‌وتی نیشتمان دامه‌زراندووه، به‌و هه‌موو رۆژنامه‌نووسه ماستاوچی و ده‌ربارانه‌یان، رۆژانه ده‌یان و سه‌دان هه‌واڵ و راپۆرته هه‌واڵ و به‌رنامه‌ی بێ سه‌روبه‌رو ئاست نزم و درامای دۆبلاج کراوی سه‌قه‌تی بێگانه، دوور له هه‌موو داب و نه‌ریتێکی کورده‌واری ده‌گه‌یه‌ننه هه‌موو ماڵه‌کان، به‌و هه‌موو درۆ و فێڵ و سیناریۆیانه‌یان ژیانی خوێندکارانیان ورد‌و خاش کردوه.
ئه‌م سه‌رکردانه رۆژانه شه‌ڕو ململانێ و دژایه‌تیه ناڕواو نابه‌جێ کانیان له که‌ناڵه جیا جیاکانیان و له شۆسیال میدیاکه‌کانه‌وه په‌خش ده‌که‌ن، به‌و کارانه‌یان جگه له تۆوی رق و کینه و تۆڵه‌و تۆڵه کردنه‌وه‌و توند و تیژی و پاشقول گرتن و سیناریۆو چاڵ هه‌ڵکه‌ندن بۆ یه‌کتری، بۆ تێكدانی شیرازه‌ی کۆمه‌ڵگاکه‌یان هیچ گۆڕانکارییه‌ک ناکه‌ن.
ئه‌م سه‌رکردانه نوێنه‌ری خا‌نه‌واده‌و بنه‌ماڵه‌و که‌سانی ئینتیهازی و مه‌قاش و ماستاوچییه‌کانی ده‌وروبه‌ری خۆیانن، ئاراسته‌ی حوکمرانی ئه‌م چه‌ند ساڵه‌ی سه‌کردایه‌تی سیاسیی حیزبه‌کانی کوردستان و په‌رله‌مان و حکومه‌تی هه‌رێمی و سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی کوردستان، کام هه‌نگاویان نا وه ببێ به مایه‌ی تیرامانی هاوڵاتیانی ناوه‌وه و چاودێرانی ده‌ره‌وی کوردستان؟ چ گۆڕانکاریه‌کییان دروست کردوه؟، تاکی کورد شانازی به کام کار‌و کرده‌و هه‌ڵوستیانه‌وه بکات، جگه له ده‌یان و سه‌دان زنجیره کێشه‌ی ئاڵۆزی سیاسیی و ئابووری و کلتوریی و ده‌رونی.
ئه‌زمونی حوکمڕانی سه‌رکردایه‌تی کورد، گه‌وره‌ترین زوڵم و غه‌در له مافه ره‌واو سه‌ره‌تاییه‌کانی خوێندکارانی ئه‌م نیشتمانه ده‌که‌ن، بۆ تێکشکانی که‌سێتی و توانای له بن نه‌هاتووی گه‌نجانی کورد بۆ ئێستا‌و ئاینده، به چ پێوه‌رێک ئێمه شانازی به‌م سه‌رکردانه‌و به‌م ئه‌زمه‌نانه‌یانه‌وه بکه‌ین؟
له سایه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌م سه‌رکردانه‌دا، به زله و شه‌ق و گازی فرمێسک رێژ، وه‌ڵامی دواکاری خوێندکاران ده‌ده‌نه‌وه، به جۆرێک جه‌سته‌و رۆح و ناخ و هه‌ست و نه‌ستیان بریندارده‌که‌ن، ئه‌م کار‌و کرده‌و هه‌ڵوێستانه‌یان، له‌سه‌ر لاپه‌ره‌کانی مێژووی نوێ ی زانکۆکان تۆمار بکه‌ن.
- Latest Posts by عەبدوڵا کەریم مەحمود
عەبدوڵا کەریم مەحمود: ئاسۆیەک ئاوا نابێ.!
-عومەر سەیدە: دادگایی‌کردنی تاوانبارێکی ئەنفال، ئەم تاوانبارە بناسن.
-عەبدوڵا کەریم مەحمود: سەرۆک جاشەکان و کەسایەتییە دیارەکان!
- All Posts