عه‌بدوڵا که‌ریم مه‌حمود: په‌رله‌مانی فه‌ره‌نسا، دۆکیومینتی وڵاته‌که‌یان به‌تاڵ کردوه!
له 26 / 11/ 2021، چه‌ند پهلهمانتارێک به سه‌رپه‌رشتی جۆن کریستڤ سه‌رۆکی پارتی دیموکراتی فه‌ره‌نسه، پرۆژه یاسای کۆمه‌ڵکوژی کوردی باشووری کوردستان یان، له لایه‌ن سه‌دامه‌وه بۆ به جینۆساید ناساندنی کورد به به‌ڵگه‌نامه‌و دۆکیومینت به به‌شداری 26 په‌رله‌مانتار له په‌رله‌مانی فه‌ره‌نسا خسته روو، 9 په‌رله‌مانتار پرۆژه‌که‌یان په‌سه‌ند کرد و17 پهرلهمنتاریان دژی پرۆژه‌که وه‌ستانه‌وه، گوایه ئه‌و فراکسیۆنه‌ی حکومه‌تی پێک هێناوه، پرۆژه‌که‌ی نه‌داوه به په‌رله‌مان.
ئه‌م جۆره ماندووبوون و هه‌وڵ و په‌رۆشیانه له په‌رله‌مانی فه‌ره‌نسا، به چاودێڕی میدیا کانی فه‌ره‌نساو دنیا، چه‌ند گرنگی به‌های بۆ ناساندنی جینۆسایدی کورد بۆ فه‌ره‌نساو جیهان هه‌یه،به پێچه‌وانه‌وه په‌سه‌ند نه‌کردنی پرۆژه‌که زیاتر له به‌های ده‌ستووری و یاسایی کۆمه‌ڵکوژی کورد بۆ ناساندنی به جینۆساید، وه‌ک دۆکیو مینتی نیوده‌وڵه‌تی که‌م و بچووک ده‌کاته‌وه.
له 24 / 7/ 1923 له په‌یمان نامه‌ی لۆزانی سویسرا، سیناریۆی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی به‌ریتانیاو فه‌ره‌نساو تورکیا‌و یه‌کێتی سۆڤیه‌ت بۆ سڕینه‌وه‌ی په‌یماننامه‌ی سیڤهربوو، غه‌درو زوڵم و خیانه‌تی ئه‌و وڵاته زلهێزانه کورد یان رووبه‌رووی زنجیره کۆمه‌ڵکوژی کرده‌وه، نه‌ک هه‌زاره‌ها به‌ڵگه‌نامه و دۆکیومینتی نێو کوردستان، هه‌زاره‌ها دۆکیومینت له میدیای بیستراوتۆمارو بینراو ی (فه‌ره‌نساو به‌ریتانیا و ئیتالیا‌و ئه‌ڵمانیاو تورکیا‌و به‌لجیکاو وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکاو یه‌کێتی سۆڤیه‌ت و وڵاتانی ئه‌وروپا )، له لایه‌ن رۆژنامه‌نووسانی ئه‌و وڵاتانه‌وه تۆمار کراوه که راسته‌وخۆ سه‌ردانی مه‌یدانی هه‌ڵه‌بجه‌یان کردوه، ئه‌و رۆژنامه‌نووسانه، له ناو ئه‌و کۆمه‌ڵکوژیه‌دا، توشی تێڕامان بوون، هه‌ر یه‌که‌یان به چه‌ند گوزارشت و وشه‌یه‌ک ئاماژه‌یان به‌و دیمه‌نه تراژیدیانه کردووه، به چاوی خۆیان و کامێراکانیان بینیویانه.
ئه‌مه‌ی لێره‌دا ده‌یبین لێدوانی میدیاکانی فه‌ره‌نسایه، راسته‌وخۆ له شوێنی تراژیدیای ژه‌هربارانی هه‌ڵه‌بجه وه‌ک دۆکیومینت تۆمار کراوەو بڵاویان کردوه‌ته‌وه، له فه‌ره‌نسا بوون به دۆکیومینتی نیوده‌وڵه‌تی، دوای 33ساڵ به‌سه ئه‌و کۆمه‌ڵکوژیانه‌دا، به چ پێوه‌رو ده‌ستوورو یاسا و رێسایه‌ک، چۆن له‌و 26 په‌رله‌مانتاره ( 9) په‌رله‌مانتاریان بڕیاری پرۆژه یاسای کۆمه‌ڵکوژی کورد جینۆساید په‌سه‌ند ده‌که‌ن و (17) په‌رله‌مانتاره‌که‌ی تریان دژ به پرۆژه‌ی جینۆسایده‌که ده‌وه‌ستنه‌وه.
لێره‌دا بڕوانینه چه‌ند دۆکیومینتێکی میدیاکانی فه‌ره‌نسا، رۆژنامه‌نووسه‌کانیان رووداوه‌کانیان له که‌ناڵه جیاجیاکادا گه‌یاندووته فه‌ره‌نسا و دنیا .
* ئاژانسی هه‌واڵه‌کانی فه‌ره‌نسا 28/ 3/ 1988 ده‌ڵێ:
– هه‌ڵه‌بجه شارێکی سه‌ر به‌کوردستانی عێراقه، له 16-17 – 18ی مارس له لایه‌ن سه‌دام حسین به چه‌کی کیمیایی بۆردومان کرا، ئێستا ئه‌و شاره وه‌ک شارێکی به‌ستووی بێ جوڵه ده‌رده‌که‌وێت، مه‌رگ باڵی به‌سه‌رداکێشاوه، وه‌ک ئه‌وه‌ی له خه‌وێکی قوڵدابێ، لێره مرۆڤ هه‌ست به شه‌ڕه‌نگیزی مرۆڤ ده‌کات، کاتێ ده‌بینرێ ژیان له‌و بۆمبانه‌وه کۆتای‌یان پێ دێ، به‌سه‌ر شوێنه جیا جیاکانی شاره‌که‌دا باراون.
* رۆژنامه‌ی نۆفیل ئهبزر فاتۆری فه‌ره‌نسا له مارسی 1988له باره‌ی کیمیا بارانی هه‌ڵه‌بجه‌وه ئه‌م رستانه‌ی تۆمار کردووه:
– ئه‌و فه‌رمانانه‌ی سه‌دام حسین سه‌رۆکی عێراق ده‌ریکردوون بۆ بۆردومان کردنی کورده‌کانی به گازی کیمیایی، له روانگه‌ی مافه نێوده‌وڵه‌تیه‌کانه‌وه به تاوانه‌کانی جه‌نگ ده‌ژمێرێ، به به‌ڵگه‌کانیشی ئاماژه‌ی به‌وه کردوه کهدهسهڵتدارانی به‌غداد هیچ رێز‌و گرنگیه‌ک بۆ رێکه‌وتنه‌کانی جنیڤ دانانێن.
یه‌کێتی سۆڤیه‌ت و ئه‌ڵمانیا له جه‌نگی دووه‌می جیهانی دا، له‌وپه‌ڕی توندی و سه‌ختی شه‌ڕه‌کانیان دا، ئه‌و جۆره ژه‌هره‌یان به‌رامبه‌ر به یه‌کتریی به‌کار نه‌هێناوه، له‌و کاته‌دا ئه‌ڵمانیاو یه‌کێتی سۆڤیه‌ت خاوه‌نی زۆرترین عه‌مباری ژه‌هری کیمیاوی بوون.
*جۆن ئه‌فریک –مارس 1988
رژێمی عێرق دوای ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی له ناوچه‌که له‌ده‌ست دا، فه‌رمانی بۆردوومانکردنی ئه‌و ناوچانه‌ی به چه‌کی کیمیایی ده‌رکرد، بۆیه بۆرومانی هه‌موو ئه‌و خه‌ڵکانه‌ی کردوه که له به‌ر ناچاری بارودۆخه‌که رووه‌و سنووره‌کانی ئێران هه‌ڵاتن، گازه ژههراوییهکانیشی له بۆردومانه‌که‌دا به‌کار هێناوه.
مایسی 1988رۆژنامه‌نووسان و میدیاکانی فه‌ره‌نسا له‌سه‌ر کۆمه‌ڵکوژی کورد له هه‌ڵه‌بجه به‌م شێوه دۆکیومیتاره دواون، لێدوانه‌کانیان بووه به دۆکیۆمینتی فه‌ره‌نسا، له26 / 11 / 2021، 17 په‌رله‌مانتاری فه‌ره‌نسا دژ کۆمه‌ڵکوژی کورد وه‌ستانه‌وه، پرۆژه یاسای به جینۆسایدی کوردیان خسته په‌راوێزه‌وه، به‌م هه‌ڵوێسته‌یان جارێکی تر په‌یماننامه‌ی لۆزانیان زیندووکرده‌وه، پارێزگاریان له تاوانبارانی کۆمه‌ڵکوژی و جینۆسایدی کورد کرد، به‌ڵگه‌نامه و دۆکیومینتی رۆژنامه‌نووس و میدیاکانی وڵاته‌که‌یان به‌تاڵ کردوه!
- Latest Posts by عەبدوڵا کەریم مەحمود
عەبدوڵا کەریم مەحمود: ئاسۆیەک ئاوا نابێ.!
-عومەر سەیدە: دادگایی‌کردنی تاوانبارێکی ئەنفال، ئەم تاوانبارە بناسن.
-عەبدوڵا کەریم مەحمود: سەرۆک جاشەکان و کەسایەتییە دیارەکان!
- All Posts