ڕه‌سوڵ بۆسكێنی: فه‌ڕه‌نسا و گرنگیدان به جینۆسایدی كوردستان.
خه‌باتی دوور و درێژ و به‌رده‌وامی كورد له‌به‌رامبه‌ر دوژمنه‌كانیدا بۆ ڕزگاركردنی نیشتمانه‌كه‌ی باجی قورسی له‌سه‌ر داوه، به‌تایبه‌ت له‌باشووری كوردستان و له‌سه‌رده‌می حزبی به‌عسدا، ئه‌و قوربانی و باجه گه‌یشته لوتكه، سه‌ره‌ڕای چه‌وسانه‌وه و گرتن و كوشتن، ئه‌نفال و به‌كارهێنانی چه‌كی قه‌ده‌غه‌كراوی كیمیاوی به‌فراوانی به‌كارهێنا، به‌تایبه‌ت له‌مانگی مارتی ساڵی 1988 له شاری هه‌ڵه‌بجه، به‌به‌رچاوی جیهانه‌وه فرۆكه‌كانی سه‌دام حسین بۆمبه‌كانیان به‌سه‌ر شاری هه‌ڵه‌بجه‌دا باراند و ئه‌و شاره‌ی له‌جوڵه خست و خامۆشی كرد، كامێڕا و ڕۆژنامه‌كانی وڵاتان دیمه‌نی شاره‌كه‌یان گواسته‌وه بۆ جیهانی ده‌ره‌وه، كه مه‌رگ باڵی به‌سه‌ر ئه‌و شاره داكێشا و شاره‌كه وه‌ك له‌خه‌وێكی قوڵدا ده‌ركه‌وت، مرۆڤدۆستانی جیهان شه‌ڕه‌نگێزی به‌عس و بێ چاره‌یی كوردیان بینی، كه‌چۆن له بۆمبارانی فڕۆكه‌كانه‌وه مه‌رگیان ده‌باراند، ده‌سه‌ڵاتدارانی عیراق بێ سڵه‌مینه‌وه و ڕێزگرتن له‌به‌ڵگه‌نامه نێوده‌وڵه‌تیه‌كانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به‌گازی قه‌ده‌غه‌كراو به‌به‌رچاوی ئه‌وانه‌وه جوڵه‌ی له‌و شاره بڕی، كه تائه‌و كاته نموونه‌ی ئه‌و كاره دڕندانه‌یه كه‌م بوو، ته‌نانه‌ت دوو وڵاتی گه‌وره‌ی دژ به‌یه‌كی وه‌ك یه‌كێتی سۆڤیه‌ت و ئه‌ڵمانیا له‌جه‌نگی یه‌كه‌می جیهانی، كه‌گه‌یشتنه حاڵه‌تی نه‌خوازراویش، ئه‌و چه‌كه‌یان دژی یه‌كتر به‌كارنه‌هێنا، له‌كاتێكدا ئه‌وان زۆرترین عه‌مباری پهسمهندهكراوی كیمیاویان هه‌بوو.
ئه‌م قڕكردن و كۆمه‌ڵكوژیه‌ی كورد له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی عیراقه‌وه، سه‌رنجی زۆر له‌وڵاتانی ده‌ره‌وه و مرۆڤدۆستی دنیای بۆ لای خۆی ڕ‌اكێشا، له‌ناویاندا فه‌ڕه‌نسا، به‌هۆی هه‌وڵه‌كانی فه‌ڕه‌نسا نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بڕیاری 688ی دژه‌فڕینی له‌سه‌ر عیراق ده‌ركرد، هه‌رچه‌نده ده‌توانین ئه‌وه له‌به‌رچاوبگرین په‌یوه‌ندی نێوان چه‌ند كه‌سایه‌تیه‌كی كورد و فه‌ڕه‌نسا بووه‌ته بنه‌مایه‌ك بۆ سیاسه‌تی فه‌ڕه‌نسا و پشتیوانی بۆ كورد، به‌ڵام له‌وانه‌یه زۆر جار له‌كه‌مته‌رخه‌می كورد به‌رامبه‌ر چاره‌نوسی خۆی و پشتیوانی وڵاتانی ده‌ره‌وه به‌تایبه‌ت فه‌ڕه‌نسا، مرۆڤ وای بێتهخهیاڵ فه‌ڕه‌نسا و هه‌ندێك له‌وڵاتانی تر، زیاتر له‌كورد خۆی خه‌می كوردیان بێت، ئینجا ئه‌گه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی خۆشیان له‌به‌رچاوبێ ئه‌وه هیچ له‌گه‌وره‌یی ئه‌و خه‌مخۆریه كه‌م ناكاته‌وه.
ئه‌مجاره‌ش له‌گه‌ڵ ته‌شه‌نه‌كردنی ئازاره‌كانی كورد و په‌لامار و داگیركاری توركیا له‌باشوور و قه‌ندیل و ڕۆژئاوای كوردستان و پرسی بێ ده‌وڵه‌تی كورد، له‌كاتێكدا كورد سه‌رقاڵی كێشه و ململانێ ناوخۆییه‌كانی خۆیه‌تی، خه‌ڵكانی تر زیاتر بیر له كورد ده‌كه‌نه‌وه، ئه‌وه‌تا له‌م كاته‌دا دووباره بۆ پشتیوانی نه‌ته‌وه‌ی كورد له فڕه‌نسا چه‌ند په‌رله‌مانتارێك به‌سه‌رپه‌رشتی جۆن كریسڤ سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی فه‌ڕه‌نسا پڕۆژه‌ی كۆمه‌ڵكوژی هه‌ڵه‌بجه‌یان ئاماده‌كرد و له‌ڕۆژی 26-11-2021 به‌به‌شداری 26 په‌رله‌مانتار له‌په‌رله‌مانی فه‌ڕه‌نسا خسته‌ڕوو، 9 په‌رله‌مانتار پڕۆژه‌كه‌یان په‌سندكرد و 17 په‌رله‌مانتار دژی پڕۆژه‌كه وه‌ستانه‌وه، بێگومان ئه‌م جۆره هه‌وڵانه بهچاوێری په‌رله‌مانتاران و میدیا جیهانیه‌كان گرنگی زۆری بۆ كێشه‌ی كورد هه‌یه، ئه‌گه‌رچی له‌م قۆناغه‌دا پڕۆژه‌ی به‌جینۆسایدناساندنی كورد سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ست نه‌هێنا، هیچ دوورنییه، وه‌ك هه‌میشه توركیا به‌جوڵه به‌رده‌وامه‌كانی دژی چاره‌نووسی كورد، ئه‌مجاره‌ش یاریه‌كی نه‌گریسانه‌ی كردبێت و گرفتی بۆ پڕۆژه‌كه دروست كردبێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی گرنگه بابه‌ته‌كه لێره كۆتایی نه‌هاتووه و جاری تریش ئه‌م بابه‌ته ده‌چێته‌وه نێو په‌رله‌مان و هیچ دوور نییه، په‌رله‌مانی وڵاتانی تریش هه‌مان ڕا و بۆچوونی فه‌ڕه‌نسایان هه‌بێت، له‌سه‌ر جینۆسایدی گه‌لی كورد و بێ ده‌وڵه‌تی كوردستان، به‌ڵام ده‌بێت كورد ئه‌وه بزانێت دنیا له‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی وه‌ستاوه و دهوڵهوتانی تریش به‌رژه‌وه‌ندی و سیاسه‌تی تایبه‌تی خۆیان هه‌یه و كوردیش پێویسته به‌رنامه‌ی خۆی هه‌بێت.
ئه‌وه‌ی مایه‌ی نیگه‌رانیه ئه‌م پڕۆژه بڕیاره‌ی به‌جینۆسایدناساندنی كورد له‌په‌رله‌مانی فه‌ڕه‌نسا، له‌لایه‌ن كورد و میدیای كوردی كه‌مترین بایه‌خی درا، ئه‌مه‌ش ئاماژه‌ی ئه‌وه‌یه پرسی ناساندنی به‌جینۆسایدی كوردستان له‌ڕوانكه‌ی سیاسی كورددا تائێستا كاری له‌پێشینه نییه، ته‌نانه‌ت له‌سه‌ر ئاستی گشتی كوردیش كاریگه‌ریه‌كی ئه‌وتۆی نه‌بوو، ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌ده‌رده‌خات دیبلۆماسیه‌تی كورد له فه‌ڕه‌نسا به‌رامبه‌ر به پڕۆژه‌یه‌كی وا گه‌وره بۆ پشتیوانی كورد، نه‌یانتوانی ڕای گشتیی ناوه‌وه‌ی كوردستانی لێ ئاگاداربكاته‌وه و هه‌ستی جه‌ماوه‌ری كوردستان له‌ئاست ئه‌م هاوسۆزیه‌ی فه‌ڕه‌نسا بۆ كورد بجوڵێنن، مایه‌ی خۆشحاڵی ده‌بێت ئه‌گه‌ر ئه‌م هه‌وڵه گرنگه‌ی فه‌ڕه‌نسا ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌ی هه‌بێت په‌رله‌مان و حكومه‌تی هه‌رێم و لایه‌نه سیاسیه‌كانی كوردستان هوشیار بكاته‌وه، سوود له‌م كاره گرنگه ببینن بۆ به‌جینۆسایدناساندنی كورد له‌جیهان، پێویسته كورد ده‌رفه‌تی ئه‌م پشتیوانی نێوده‌وڵه‌تیه بقۆزێته‌وه، به‌تایبه‌ت وڵاتێكی وه‌كو فه‌ڕه‌نسا، كه ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تیه، زۆر گرنگه ده‌ستخۆشی و پێزانینی كورد بۆ په‌رله‌مانی فه‌ڕه‌نسا و ئه‌و ئه‌ندام په‌رله‌مان و پارتانه‌ی به‌و كاره هه‌ستاون و پشتگیریان كردووه، بۆ به‌رده‌وامیدان به‌و هاوسۆزییه و كاری باشتر له‌داهاتوودا، به‌پێچه‌وانه‌وه كه‌مته‌رخه‌می كورد له‌ئاست پێزانینی ئه‌و هه‌وڵه گرنگه و كه‌م بایه‌خ سه‌یركردنی ئه‌م پڕۆژه‌یه، له‌به‌های یاسایی كۆمه‌ڵكوژی كورد بۆ ناساندنی بهجینۆساد له‌ڕووی نێودهوڵهوتیهوه لاواز ده‌كات.