عه‌بدوڵڵا که‌ریم مه‌حمود: دیوارێکی بڵند.
{ 1 }
ئه‌و جۆره گه‌ڕه‌کانه تێکه‌ڵن، له هه‌موو جۆرێکی تێ خزاوه، هه‌ندێکیان له مێژه له شاردان. ئه‌وانی تر له گونده‌کانه‌وه هاتوون، ماڵه‌کان دیارن، هه‌ندێکیان چه‌ند نهۆمێکه و دیکۆره‌کانیان ئه‌وه‌نده سه‌رنج راکێشه‌ره، نازانی سه‌یری کام نه‌خش و نیگاریان بکه‌یت، شه‌وان چراخانهکهیان تا به‌ره‌به‌یان ده‌دره‌وشێته‌وه، ئه‌وانی تر کوخ ئاسان، کاوه له‌م گه‌ره‌که‌دا گه‌وره بوو، جیاوازییه‌کان ناخی ده‌هه‌ژان، دژاییهتییهکان له رۆحیدا ده‌ته‌قینه‌وه.
(هه‌ردوو لامان هه‌ر مرۆڤین، ئه‌وان بۆ سه‌رده‌سته‌ی کۆمه‌ڵ، ئێمه‌ش………..
رقی له هه‌ڵسوکه‌وت و نمایشه‌کانیان ده‌بووه‌وه، ئه‌و کاتانه‌ی ئه‌وان فویان ده‌کرده خۆیان، خۆیان قورس نیشان ده‌دا، له چاوه‌کانی ئه‌ودا ده‌بوون به پووش، به ده‌م گێژه‌ڵوکه‌وه ورده ورده بچوک ده‌بونه‌وه تا له‌چاوانی ون ده‌بوون، ده‌بوون به هیچ.
کاوه ده‌یویست هه‌ندێک له‌و داب و نه‌ریتانه‌ی ئه‌وان خۆیان پێوه ده‌نواند بخاته ژێر پێووه. باوکی کرێکار بوو، گه‌ر رۆژێ کاری ده‌ست نه‌که‌وتایه، ده‌بوایه بێ شێوو سه‌ر بنێنه‌وه. باوکی خۆش ده‌ویست، گوێی له راز‌و سکاڵاکانی ده‌گرت، ئێواران باوکی به جه‌سته‌یه‌کی شه‌که‌ت و ماندووه‌وه ده‌گه‌ڕایه‌وه، په‌رۆشی ئه‌وه بوو تۆزێک بحه‌وێته‌وه، ده‌یویست بزانێت چی بووه، چی نه‌بووه، ده‌یزانی کوڕه‌که‌ی سه‌ر ده‌کات به هه‌موو کۆڕ‌و کۆمه‌ڵێکا.
- ئه‌مڕۆ کرێکارێک له کاتی کارکردن دا له سه‌ر دیوارێکه‌وه که‌وته خواره‌وه‌و قاچێکی شکا، به‌ڵێنده‌ره‌که نیو دیناری له هه‌قی هه‌موومان بڕی، رۆژانه ده‌بێت دوو کاتژمێر زیاتر کار بکه‌ین، کێ رازی نییه، سبه‌ینێ نه‌یه‌ته‌وه.
کاوه‌یش باسی قوتابییه‌کانی بۆ کرد: دوێنێ دوو قوتابیان له زانکۆ ده‌سگیر کرد، که‌س نازانێ بۆ کوێ‌یان بردن، بڕیارمان داوه مان بگرین.
{ 2 }
نیان درواوسێ ی ماڵی کاوه بوو، هاوڕێ بوون، هاتووچۆی یه‌کتریان ده‌کرد، به‌ڵام دیوارێکی بڵندی وه‌همی له یه‌کتری دوور خستنه‌وه، ئه‌م به‌ره‌و لایه‌ک و ئه‌و به‌ره‌و لایه‌کی تر هه‌نگاوی نا.
رۆژێک نیان به‌کاوه‌ی وت:
- هه‌میشه سه‌رقاڵیت و ناکه‌ویته ماڵ، زۆر که‌م رێکه‌وتت ده‌که‌م.
کاوه به‌زه‌رده‌خه‌نه که‌م خایهنهکهیهوه، سه‌رێکی له‌قاند
- به زۆری له کتێبخانه‌م.
کاوه باڵای مام ناوه‌ندییه‌کی قژ زه‌ردی چاو سه‌وز بوو، هه‌میشه سه‌رقاڵ بوو، نیان لێ ی تێنه‌ده‌گه‌یشت، زۆربه‌ی کاته‌کانی له گه‌ڵ هاوڕێکان دا به‌سه‌ر ده‌برد، نامیلکه‌و بڵاوکراوه لۆچ کراوه‌کانی ده‌گه‌یانده شوێنی دیاری کراو ئه‌م شار‌و ئه‌و شاری ده‌کرد، نیانیش له دنیای رۆمانسییه‌تی خۆی دا بوو، عه‌وداڵی خه‌ون و خه‌یاڵه‌کانی بوو. هه‌ر رووباره به‌ره‌و رێگای خۆی هه‌نگاوی نا، رۆژمێری ته‌مه‌نیش چه‌ند ساڵێکی تری به‌ڕی کرد، ئه‌و وێنانه‌ی کۆڵانه‌کانی تیا ده‌بینرا، کاوه‌ی تیا نه‌ده‌بینرا. شه‌قامه نوێکان به هه‌نگاوه‌کانی کاوه ئاشنا نه‌بوون، کتێبخانه‌کان دیده‌نیان نه‌ده‌کرد، وه‌ک جاران به خێرایی له گۆشه‌ی کۆڵانه‌کان ئاوا نه‌ده‌بوو، به‌یانیان زوو به‌یان نامه‌کان به ده‌سته‌کانی کاوه به دیواره‌کانی گه‌ڕه‌ک ههڵنهدهواسران.
{ 3 }
ئه‌و رۆژه ماڵی نیان بڕیاریان دا بچنه سه‌یران، هه‌موویان به‌رگی ئاڵا‌و واڵایان پۆشی بوو، خواردن و خواردنه‌وه‌یان پێ بوو، ئوتۆمۆبیلهکهیان جوڵا له شار ده‌رچوون، به پێچاوپێچی شاخه‌که‌دا سه‌رکه‌وتن، هه‌موو لۆفهکانیان بڕی، گه‌یشتنه سه‌ر به‌رزایی شاخه‌که، به لۆفه‌کانی ئه‌ودیوی شاخهکهداهاتنه خواره‌وه، چه‌ند پێچاو پێچێکیان بڕی، هێشتا دوو لۆفهیان مابوو. ده‌نگیR,B.G] ) ئه‌و ناوه‌ی له هێمنی خست، قرمه قرمی ( B.K .C ) به به‌رده‌وامی ده‌نگی ده‌دایه‌وه، رهباییهی سه‌ر لوتکه‌کان کوێرانه ئاگر بارانی سه‌ر جاده‌که‌یان ده‌کرد، ئوتۆمۆبیله‌کان وه‌ک شاره مێروله ریزیان به‌ست بوو، تێکه‌ڵ ببوون، ماوه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌یان نه‌بوو، ده‌بوایه هه‌رجۆرێک بێت بڕۆن، له‌و دۆزه‌خه رزگاریان بێت، ئوتۆمۆبیله‌کان له سه‌رخۆ تۆزێک چونه پێشه‌وه، کوره‌ی ئاگر زیاتر ده‌رکه‌وت، چه‌ند ئیڤایه‌ک بڵێسه‌ی ئاگری لێ به‌رز ده‌بووه‌وه، دیار بوو( (R,B,G ) ی یه‌کان جێگا مه‌به‌ستیان پێکا بوو، لاشه‌ی چه‌ند عه‌سکه‌رێک خه‌ڵتانی خوین ببوو، له‌م به‌رو ئه‌و به‌ری جاده‌که که‌وتبوون، ئوتۆمۆبیله‌کان به‌خێرایی ده‌رچوون، تا گه‌یشتنه دوا لۆفه، شوێنی سه‌نگه‌ری پێشمه‌رگه‌کان.
ته‌نیا یه‌کێکیان له‌وێ مابوو، هاتببوه قه‌راغ جاده‌که، سه‌ری به سه‌ر تفه‌نگه‌که‌ی دا شۆڕ کردبووه‌وه، ده‌یویست داواکهسی هێزه‌کانی دوژمن له ناو ببات، خوێنێکی گه‌ش له‌سه‌رشانی یه‌وه به به‌رگه خاکی یه‌که‌یه‌وه دهچۆڕاییهوه، ئوتۆمبیله‌کان زیاتر نزیک بوونه‌وه، ترسێکی زۆریان لێ نیشت بوو، خوا خوایان بوو به زووی ده‌رچن. له گه‌ڵ نزیک بونه‌وه‌ی ئه‌مان دا، برینه‌که‌ی سه‌رشانی زیاتر تینی بۆ ده‌هێنا، هاوڕێکانی گه‌یشتنه شوێنه‌که‌ی، ویستیان به‌ره‌و پشتی سه‌نگه‌ره‌کانیان بیگوێزنه‌وه.
نیان جه‌سته‌یه‌کی نیوه مردوو ی بینی، سه‌رشانه‌کانی وه‌ک رومه‌ته‌کانی سوور ده‌چووه‌وه، ئینجا زانی: بۆچی کۆڵانه‌کانی گه‌ڕه‌ک کاوه له باوه‌ش ناگرن، شه‌وان تا به‌یانی گڵۆپێکی زه‌رد له په‌نجه‌ره ی ماڵه نزمه‌که‌ی ئه‌و به‌ریانه‌وه داناگیرسێ.
ئه‌وه‌ی به بیردا هاته‌وه که: دیوارێکی بڵند له نێونیاندایه، روخانی کارێکی ئاسان نی یه.
1980- سلێمانی
- Latest Posts by عەبدوڵا کەریم مەحمود
عەبدوڵا کەریم مەحمود: ئاسۆیەک ئاوا نابێ.!
-عومەر سەیدە: دادگایی‌کردنی تاوانبارێکی ئەنفال، ئەم تاوانبارە بناسن.
-عەبدوڵا کەریم مەحمود: سەرۆک جاشەکان و کەسایەتییە دیارەکان!
- All Posts