عه‌بدوڵا که‌ریم مه‌حمود: عێراق وههرێــم، وڵاتی سیناریۆی کوشتن.
له 27- 12- 1920 یه‌که‌مین حکومه‌تی عێراقی کاتی و له 6- 1- 1921 سوپای عێراق له لایه‌ن به‌ریتانیاوه دامه‌زرا، فه‌یسه‌ڵی یه‌که‌م دانرا به یه‌که‌م مه‌لیکی عێراق. به‌ریتانیا ده‌سه‌ڵاتی سیاسی و سه‌ربازی به‌خشی به که‌مایه‌تیه‌کی سونی عه‌ره‌بی چه‌ند شارێکی دیاری کراو، نه‌ته‌وه و مه‌زهه‌به‌کانی تر بێ بەری کران له مافه سه‌ره‌تاییه‌کانیان، ئه‌مه‌ش بوو به هۆی سه‌رهه‌ڵدانی ده‌یان کێشەی نه‌ته‌وه‌یی و مه‌زهه‌بی، تا ئێستاش به‌رده‌وامه.
سوپای عێراق ئامرازی سه‌ره‌کی سه‌رکوتکردنی هه‌موو خۆپێشاندان و راپه‌ڕین و جوڵانه‌وه‌یه‌ک بوو، عێراق بووه به وڵاتی زنجیره سیناریۆو کۆده‌تاو گرتن و زیندان و ئه‌شکه‌نجه‌و کوشتن و بڕین و کۆمه‌ڵکوژی و بێ سەروشوینکردن و گۆڕه‌به‌کۆمه‌ڵه‌کان.
تایبه‌تمه‌ندی سیناریۆکانی عێراق له ناو هه‌موو وڵاتانی عه‌ره‌بی و ئاسیا‌و دنیادا، به ناوبانگه به نه‌ریتی کلتوری کۆده‌تا، به پلان و نه‌خشه‌و به‌رنامه‌ی گروپێکی دیاریکراو به پاڵپشتی سوپا، ئه‌م نه‌ریته بووه به هۆی سه‌رهه‌ڵدانی ده‌یان دیارده‌ی سلبی له ناو سه‌رکرده‌کانه‌وه شۆڕبوه‌ته‌وه بۆ ریزه‌کانی سوپا.
هیچ شتێک له ناو ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق و سوپادا به‌هاو متمانه‌ی نه‌ما، حکومه‌تی عێراق به پێی کۆده‌تاکان ده‌سه‌ڵاتی کوشتن و بڕینیان ده‌سه‌پاند، هه‌موو توانای سیاسی و ژێرخانی ئابوری عێراق و میدیاکانیان ده‌خسته گه‌ر بۆ جینۆسایدکردنی کورد‌و گۆڕینی باری دیمۆگرافی ناوچه‌کانی باشوری کوردستان.
دوای راپه‌ڕین و هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان و پێکهێنانی حکومه‌تی هه‌رێم، سه‌رکردایه‌تی سیاسی کورد، به مه‌زاجی خۆیان ره‌وتی په‌رله‌مان و حکومه‌تی هه‌رێم یان به‌جۆرێک ئارا سته کرد، مۆدیلێکی وایان پێشکه‌ش کرد، متمانه‌و که‌سێتی خۆیان به جۆرێک نواند، هه‌مان زنجیره هه‌ڵه‌کانی ده‌وڵه‌تی عێراق یان چه‌ند باره‌کرده‌وه.
سوودیان له و زنجیره هه‌ڵانه‌ی حکومه‌تی عێراق وه‌رنه‌گرت، پارتی و یه‌کیه‌تی وه‌ک سونه‌و شیعه تا بواریان بوو، دژایه‌تی یه‌کتریان کرد، یه‌کتریان له ناوبرد، هه‌مان گرێی ئاڵۆزی سه‌رهه‌ڵدانی مه‌لای جه‌لالییه‌که‌ی 1964 یان هێنایه ناو ئۆرگانه جیاجیاکانی حیزب و کایه‌کانی په‌رله‌مان و حکومه‌ت و خه‌ڵک، به جۆرێک هه‌ڵسوکه‌وتیان کرد، هه‌موو پلان و به‌رنامه‌و نه‌خشه‌کانیان به میدیا زه‌به‌لاحه‌کانیانه‌وه له خزمه‌تی نه‌رجسیه‌تی خۆیان و حیزبه چه‌ق بهستوهکانیاندا بوو.
وتاری نه‌ته‌وه‌یی کوردیان به جۆرێک کاڵ کرده‌وه، ئینتمای نیشتمانیان له لای گه‌نجه‌کان وه‌ک توانا‌و خه‌ون و ئیراده‌یان کوشت، ئه‌ندامانی حیزبه‌کان به جۆرێک پهروهدهکران، دژیه‌تی یه‌کتریی بکه‌ن و یه‌کتریی بسڕنه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی به پاشقول گرتن و سیناریۆو کۆده‌تا پله‌و پایه‌ی ده‌سه‌ڵات له ئۆرگانه‌کانی حیزب و کایه‌کانی حکومه‌ت دا به‌ده‌ست بهێنن، له سه‌ر بنه‌مای خۆبردنه پێشه‌وه‌و ماستاو و کاسهلیسی و کۆیلایه‌تی بۆ سه‌رکرده‌کانی حیزب.
رۆژنامه‌نوسه مه‌قاش و بته‌کان، به به‌رده‌وامی به به‌یت و بالۆره‌ی زمانی رق و کینه‌و توندوتیژی و تۆڵه‌و تۆڵهکردنهوە وتار‌و لێدوانه‌کانیان په‌خش ده‌که‌ن بۆ بره‌ودانی زیاتر به ناکۆکی و گرژی نێوان سه‌رکرده‌کان و حیزبه‌کان و په‌رله‌مان و حکومه‌ت.
سه‌رکرده سیاسییه‌کانی کورد له ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێم دا، هه‌موو به‌ها جوانه‌کانی کۆمه‌ڵگای کوردیان،کاڵ کاڵ و ته‌ماوی و زینده‌به‌چاڵ کرد، بوون به ئامێر‌و کۆیلهوسێبهری داگیرکه‌رانی نیشتمان، سه‌رکرده‌کان هه‌موو پلان و به‌رنامه و نه‌خشه‌ی داگیرکه‌ران دژ به ئازادی هاوڵاتیان و مافه سه‌ره‌تاییه‌کانی تاکی کورد جێ به‌جێ ده‌که‌ن، بۆ به‌ده‌ستهێنانی کورسی ده‌سه‌ڵات و دزی و تاڵانی سامانی نیشتمان.
سه‌رچاوه : عه‌بدوڵڵا که‌ریم مه‌حمود، ره‌شه‌بای ژه‌هرو ئه‌نفال/ به‌رگی دووه‌م
- Latest Posts by عەبدوڵا کەریم مەحمود
عەبدوڵا کەریم مەحمود: ئاسۆیەک ئاوا نابێ.!
-عومەر سەیدە: دادگایی‌کردنی تاوانبارێکی ئەنفال، ئەم تاوانبارە بناسن.
-عەبدوڵا کەریم مەحمود: سەرۆک جاشەکان و کەسایەتییە دیارەکان!
- All Posts