عه‌بدوڵا که‌ریم مه‌حمود: عه‌تا چاوشین.
عه‌تا ئه‌مین ناسراو به عه‌تا چاوشین، یه‌کێک بوو له‌و هونه‌رمه‌نده میللی یانه‌ی، له ده‌نگ و ئاوازه‌کانی دا، هه‌ناسه‌یه‌کی ناکامی و ئاخێکی تاڵ ده‌بیستین، به‌سته و مه‌قامه‌کانی له هاژه هاژیی تاڤگه و له خوڕه خوڕیی مۆسیقای رووبارێک به‌سۆزتره، له نیگای چیرۆکی گۆرانیه‌کانی دا، سیناریۆی فیلمی عه‌شقێکی پڕ له رۆحی په‌نهانی و نامۆیی ده‌خوێنرێته‌وه.
چاوه شینه‌کانی ئه‌و، له‌و شۆخه راده‌مێنێ له ناو ته‌م و مژێکی چڕادا کاڵ کاڵ دهیبینرێ، که لێی نزیک ده‌بیته‌وه، وه‌ک سهراب له ناو کامێرای چاوهشینهکانی دا کاڵ کاڵ تر ده‌بێته‌وه، تا به ته‌واویی له چاوه‌کانی ون ده‌بێت، به‌ڵام ئه‌و شۆخه جارێکتی تر به رۆح دەگهڕێتهوه بۆ نێو گۆرانی یەکانی.
له چاوهشینهکانی دا ده‌یان و سه‌دان و هه‌زاران خه‌ونی شیرین و تاڵ تاڵ ده‌بریسکێنه‌وه، پڕن له هه‌ناسه‌ی غه‌ریبی و نامورادی و دابڕان، وردوخاش بوونی ئه‌وینێکی رۆحی و بێ کۆتایی. ده‌فته‌ری خه‌ون و یاده‌وه‌رییه‌کانی چاشین وه‌ک په‌ره‌ی گوڵی ته‌مه‌نی به ناکامی هه‌ڵوه‌ری.
له‌سه‌ره‌تادا لاسایی ئه‌و ده‌نگ و ئاوازانه‌ی ده‌کردوه، به سۆزه‌کانیان رۆحی گلاراوی ئه‌ویان ده‌گرته باوه‌ش و ده‌یان لاوانده‌وه.
چاوشین سه‌رەتا گۆرانییه‌کانی له گه‌ڵ شه‌هید (عه‌لی عه‌بدوڵڵا گوڵێ ی ره‌باتی ) هاوڕێ ی و دواتر میدیا حسین له‌سه‌ر شریت و ڤیدۆی تایبه‌تی تۆمار دەکرد، خه‌ڵک له تۆمارگه‌کان و ماڵه‌کان دا به تامه‌زرۆوه، گوێ یان له‌و گۆرانی یانه ده‌گرت.
له گرته ڤیدۆکان دا، ده‌یان چیرۆکی یاده‌وه‌ری تاڵ و هه‌ناسه‌ی ناکامی، بروسکه ئاسا ده‌رده‌که‌وتن و ون ده‌بوون. عه‌شقی چاوشین بۆ ده‌نگ و ئاواز ی میللی به جۆرێک ناخی ئه‌م هونه‌رمه‌نده‌ی هه‌ژاندووه. له‌سه‌ر هه‌مان کێش و سه‌روا و ئیقاعی هۆنراوه‌ی فۆلکلۆریی بۆ خۆشه‌ویستی و ئه‌وین. چه‌ند هۆنراوه‌یه‌کی میللی، له نامیلکه‌یه‌کدا به ناونیشانی (کێ راسپێرم ) بڵاو کردوه‌ته‌وە.
چاوشین به ئیحسساسێکی میلیانه، به سۆزێکی رۆمانسیانه‌ی ناسک و جوان، سهوزەی شۆخ له گه‌ڵ خۆیدا به خه‌یاڵ، ده‌بات بۆ ناو ئه‌فسانه‌ی ئه‌وین. به‌ڵام له‌وێ بازی به‌خت ڕێ یان لێ ون ده‌کات، هه‌ریه‌که‌یان ده‌گه‌یه‌نێ به دوو هێڵی ته‌ریب، قه‌د به‌یه‌ک نه‌گه‌ن، بۆ دنیایه‌ک له ئه‌وینی رۆحی کاڵ نه‌بونه‌وه بیر چونه‌وه‌ی مه‌رگ؟
بازی به‌ختی من رێی لێ ون بووه ئه‌ویش وه‌ک من جه‌رگی کون بووه
بازی به‌ختی من سه‌وزه نانیشێته‌وه مه‌گه‌ر به مردن تۆم بیر بچێته‌وه
- Latest Posts by عەبدوڵا کەریم مەحمود
عەبدوڵا کەریم مەحمود: ئاسۆیەک ئاوا نابێ.!
-عومەر سەیدە: دادگایی‌کردنی تاوانبارێکی ئەنفال، ئەم تاوانبارە بناسن.
-عەبدوڵا کەریم مەحمود: سەرۆک جاشەکان و کەسایەتییە دیارەکان!
- All Posts