چێنەر عەوڵا: کام چەکە نەدرا بە پێشمەرگە؟

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

وەڵامی ئەم پرسیارە لە کۆتاییە، بەڵام سەرەتا بزانن بۆچی زۆرێک لە بەرپرسە سەربازیەکانی پێشمەرگە و تەنانەت لە خودی سەرۆکی حکومەتیشەوە ئەم رۆژانە دەبیستین کە چەکی پێویستی لەبەردەست نیە بۆ روبەروبونەوەی داعش، لە کاتێکدا سەیری داتاکانی وەزارەتی بەرگری ئەمریکی دەکەین و بەراوردی ئەو رەزامەندیانە دەکەین کە لە کۆنگرێس دەرچوون بۆ سەرف کردنی یارمەیەکان بۆ پێشمەرگە لە روبەرووبونەوەی داعش جیاوازی ئەوەمان بۆ دەسەلمێ. وەکو یاسای رەزامەندی counter-isis training and equipped fund کە ساڵانە دەردەچێ بۆ نمونە لە 2017 بە بڕی 295.6 ملیۆن دۆلار، لە 2018 بڕی 255 ملیۆن دۆلار و ساڵی 2020 بڕی 250 ملیۆن وەزارەتی بەرگری چەکی بچوک و کەرەستەی سەربازی داوە بەپێشمەرگە با وردەکاری ساڵی 2019 باسکەین:
4500 تفەنگی M16A4
46 دانە M250 Machine gun
186 دانە M240 B machine gun
‏M1151 HMMWVS 113 دانە زرێپۆشی سەربازی
12 مۆلیدەی 3 کیلۆ واتی کارەبا گەرۆک بۆ رەبیەکان تا بێ کارەبا نەبن.
هەزاران جیهازی GPS و SPS وە دوربینی پلەی گەرمی thermal rifle scope و کڵاو و ڤێستی سەربازی گولە نەبڕ، پێڵاو و تەنانەت کەرەستە و فڵچەی تایبەتی سیلاح خاوێنکردنەوە. بە سەدان جیهازی فەوری فەحسی کیمیای و بایەلۆجی Chemical,Biological, Radiological, Nuclear, and Explosive(CBRNE) detection and protective equipment
بە هەزاران سیستەمی رادیۆیی و جیهازی بچوک کە دەخرێتە گوێوە.. وە سەدان وردە کەرەستەی تر.
ئەمە سەر باری چەندان کۆرسی راهێنانی پێشکەوتو تایبەت بۆ نمونە بەپێی یەکێک لەو راپۆرتانە کە وەسڵەکانی بڵاو کراونەتەوە وەزارەتی بەرگری ئەمریکا بڕی 12 ملیۆن دۆلاریان بۆ پێشمەرگە سەرف کردوە لە چۆنیەت (گۆرینی پارچەی سەیارەی سەربازی و چاککردنی چەکو تەدریبی فریاگوزاری سەرەتایی، کەرەستەی بیناسازی دروستکردنی رەبیەی خێرا) لە کاتێکدا هەمان دەورە بە هەمان کوالتی و کەرەستەوە بۆ هێزەکانی سوریای دیموکرات تەنها 700 هەزار دۆلاری تێ چوە. ئەم جیاوازیە زۆرە وایکردوە کە دواتر ئەو تەدریبانەیان بۆ پێشمەرگە رابگیرین. ئەمە لە کاتێکدا کە بە نیوەی ئەو چەکانەی دراون بە پێشمەرگە لەترسی نارەزاییەکانی تورکیا دراون بە هێزەکانی سوریای دیموکرات کە توانیان پایتەختی داعش تێکبشکێنن بەڵام بەرپرسانی پێشمەرگە دەریانخست توانای پاراستنی سەنگەرەکانی خۆشیان نیە.
لە کۆتایدا پشتبەستن بە راپۆرتی inspector general کە بۆ کۆنگرێس نێردراوە لە کۆتایی مانگی 5ی ئەمساڵ و بەپێی هەندێک لە بەدواداچونەکانمان پێشمەرگە داوای کردوە کە درۆنی سەربازی پێ بدرێ ئەم داوایەش لەلایەن ئەمریکیەکان رەتکراوەتەوە چونکە درۆن چەکی هێرش کردنە نەک بەرگری وە پێدانی درۆن واتە پێدانی تەکنەلۆجی سەربازی و پێویستی بە رەزامەندی (کۆمیتەی چاودێر و کۆنترۆڵی بۆندە سەربازیەکانی کۆنگرێس) هەیە.
بۆیە ئەمریکیەکان پێیان وایە پێشمەرگە چەکی پێویستیان لەبەر دەستە بۆ بەرگری دژی داعش پێچەوانەی بەرپرسان کورد کە باسی لێوە دەکەن.

 

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت