عه‌بدوڵا که‌ریم مه‌حمود: ئارامگای سه‌مه‌دی بیهره‌نگی.
له ئه‌نفاله‌کان دا له گه‌ڵ هاوسه‌ره‌که‌م و سه‌نگه‌رو هه‌ڵوێست و ده‌یان خانه‌وادەی تر، له مێرگه‌پانه‌وه به زه‌حمه‌تێکی زۆر گه‌یشتینه شاری سه‌قز، به‌هۆی نه‌خۆشییه‌وه چوینه بیمارستانی سینا له شاری ته‌برێز، ماوه‌ی چه‌ند مانگێک له‌وشاره‌دا ماینه‌وه. رۆژێکیان رووم کرده گۆڕستانی ئیمامییه، گۆڕه‌کانم به‌سه‌رکرده‌وه، به‌ڵام ئارامگاکه‌ی سه‌مه‌دی بیهرهنگیم بۆ نه‌دۆزراییه‌وه، زۆربه‌ی چه‌په‌کانی ئێران له‌و گۆرستانه‌دا نێژرا بوون، به خێرایی گه‌ڕامه‌وه بۆ بیمارستان.
بوومە ئاشنای کتێب فرۆشێک نزیک به نه‌خۆشخانه‌که،کاتێ پرسیاری گۆڕی سه‌مه‌دم لێ کرد، وتی: دۆستێکم هه‌یه هاوڕێ ی نزیکی سه‌مه‌د بووه، زوو زوو دێته ئێره.
رۆژێکیان هاوڕێکه‌ی سه‌مه‌دی پێ ناساندم، هاوڕێکه‌ی سه‌مه‌د سه‌ری سوڕما وتی: تۆ کوردیت و خه‌ڵکی شاری سلێمانیت، ده‌ته‌وێت سه‌ردانی ئارامگه‌که‌ی سه‌مه‌د بکه‌یت،که‌واته سه‌مه‌د نه‌مردووه، سه‌مه‌د له‌زۆر شوینی دنیادا به‌هۆی به‌رهه‌مه‌کانی یه‌وه ناسراوه و خۆشه‌ویستی خه‌ڵکه.
هاوڕێکه‌ی سه‌مه‌د وتی: جه‌للاده‌کانی شا سه‌مه‌دیان له رووباری ئیرس خنکاند، من ته‌رمه‌که‌یم هێنایه‌وه، ئێشتاش دوای چه‌ند ساڵ له مه‌رگی سه‌مه‌د، خه‌ڵک په‌رۆش و تینووی به‌رهه‌مه‌کانی سهمهدن. پێکه‌وه به‌ره‌و گۆڕستانی ئیمامییه که‌وتینه رێ، زۆر گه‌ڕاین، به‌ڵام ئه‌ویش ئارامگاکه‌ی سه‌مه‌دی بۆ نه‌دۆزرایه‌وه، له‌و کاته‌دا هاوڕێکه‌ی سه‌مه‌د رووی کرده زێوانی گۆڕستانهو پێی وت: چه‌ند ساڵێک له‌مه‌وبه‌ر باوکم مردوه، سێ گۆڕ له‌و لای ئارامگاکه‌ی سه‌مه‌ده‌وه به‌خاکمان سپارد وه، به‌ڵام ئه‌وه چه‌ند ساڵێکه من له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵاتم،گۆڕستانه‌که زۆر گۆڕاوه و گه‌وه‌ره بووه ، ئێستا ئارامگاکه‌ی باوکم بۆ نادۆزرایهوه.
زێوانه‌که ئێمه‌ی برد تا گه‌یشتینه سه‌ر گۆڕه‌که‌ی سه‌مه‌د، سێ گۆڕی ژمارد وتی: ئه‌مه ئارامگاکه‌ی باوکته.
ئه‌و رۆیشت، ئێمه چوینه سه‌ر ئارامگاکه‌ی سه‌مه‌د، دوو سێ چه‌پکه گوڵی له‌سه‌ر دانرابوو، تازه وشک ببوون، شنه‌ی باکه به‌م لاو ئه‌ولادا بڵاوی کردبوونه‌وه.
له‌و کاته‌دا ده‌نگی سه‌نگه‌ری کوڕم له گوێم دا ده‌زرنگایه‌وه، که گه‌یشتینه شاری ته‌برێز وتی: بابه با سه‌ردانی سه‌مه‌دی بیهره‌نگی بکه‌ین، مه‌گه‌ر ئه‌و ئێمه ناناسێت؟
* کاک که‌مال پێنجوێنی ناسراو به که‌مال گورچیله، چه‌ند رۆژێک بوو له بیمارستانی سینا نه‌شته‌رگه‌ری گورچیله‌ی بۆ کرابوو، هێشتا به ته‌واوه‌تی چاک نه‌بووبوه‌وه، به نهێنی پێکه‌وه روومان کرده گۆڕستانی ئیمامییه، له‌وێ به کامێراکه‌ی چه‌ند وێنه‌یه‌کی له‌سه‌ر ئارامگاکه‌ی سه‌مه‌د بۆ گرتم، ته‌نیا ئه‌م وێنه‌یه‌ی ماوه.
- Latest Posts by عەبدوڵا کەریم مەحمود
عەبدوڵا کەریم مەحمود: ئاسۆیەک ئاوا نابێ.!
-عومەر سەیدە: دادگایی‌کردنی تاوانبارێکی ئەنفال، ئەم تاوانبارە بناسن.
-عەبدوڵا کەریم مەحمود: سەرۆک جاشەکان و کەسایەتییە دیارەکان!
- All Posts