ڕه‌سوڵ بۆسكێنی: ژن له‌شارستانیه‌تی میسری كۆندا.
میسر یه‌كێكه له‌و وڵاتانه‌ی خاوه‌ن شارستانیه‌تی دره‌وشاوه‌بوون، په‌یوه‌ندیه‌كی مێژوویی و دێرینی له‌گه‌ڵ كورددا هه‌بووه، سه‌رچاوه مێژووییه‌كان په‌یوه‌ندی كورد و میسر بۆ سه‌رده‌می ئیمپڕاتۆریه‌تی میتانی و فیرعه‌ونه‌كانی میسر ده‌گێڕنه‌وه، له سه‌رده‌می پاشای میتانی (توشهرتا- 1390 پێش زاین) دروست بووه، سه‌رچاوه مێژووییه‌كانی میسر به هاوڕێی زۆر نزیك له فیرعه‌ونه‌كانی میسر باسیان كردووه. به تایبه‌ت (ئهمنحوتبی سێهه‌م و چواره‌م )، هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندی خزمایه‌تی و ژن و ژنخوازى له نێوانیاندا هه‌بووه.
ئیمپراتۆریه‌تى میتانى له‌ڕۆژهه‌ڵاتى ده‌ریاى ناوه‌ڕاسته‌وه، تاكو باكوورى عێڕاقی ئێستا درێژبۆته‌وه، له‌سه‌ده‌ى 15 و 14 پێش زایییندا له‌وپه‌ڕى ده‌سه‌ڵات و به‌هێزیدا بوون. هاوتاى فیرعه‌ونه‌كانى میسر بوون. یه‌كێك له خوشكه‌كانی پاشای میتانی هاوسه‌ری ئهمنحوتبی سێهه‌م بوو، هه‌روه‌ها یه‌كێك له كچه‌كانیشی به‌ناوی (نه‌فه‌رتیتی) بووه هاوسه‌ری ئهمنحوتبی چواره‌م. نفرتیتی به یه‌كێك له شاژنه جوانه‌كانی میسر و یه‌كێك له‌به‌ناوبانگترین كه‌سایه‌تیه ئافره‌ته‌كان له‌میسری سه‌رده‌می فیرعه‌ونه‌كان داده‌نرێ، ڕۆڵێكی كاریگه‌ری هه‌بوو له چاكسازی ئاینی و گۆڕانی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌گه‌ڵ مێرده‌كه‌یدا، له‌و سه‌رده‌مه‌دا ئاینی میتانیه‌كان یه‌كتاپه‌رست بوون، كاتێك نفرتیتی بووه هاوسه‌ری (ئهمنحوتبی چواره‌م )، له‌ژێر كاریگه‌ری شاژن (نه‌فرتیتی) فیرعه‌ونی میسر ده‌كه‌وێته ژێر كاریگه‌ری ئاینی یه‌كتا په‌رستیه‌وه، ئه‌مه وا له فیرعه‌ونی ئه‌وكاته‌ی میسر (ئه‌خناتون) ده‌كات، له‌ساڵی (1369-1353پ.ز) سه‌رجه‌م بته‌كانی میسر تێك بشكێنێت و ئایینی یه‌كتاپه‌رستی له‌سه‌رانسه‌ری میسردا ڕابگه‌یه‌نێت، پاشان بۆ ماوه‌یه‌كی كه‌م شاژنه (نه‌فرتیتی) ده‌سه‌ڵاتدارێتی میسر ده‌گرێته ده‌ست.
دوای كنه و پشكنینی شوێنه‌واره مێژووییه‌كانی میسر و دۆزینه‌وه‌ی په‌یكه‌ری مۆمیاكراوی فیرعه‌ونه‌كان و هه‌زاران پارچه‌ی پاشماوه‌ی شوێنه‌واری سه‌رنجڕاكێش، نیشاندانی ڕووی جوانی نه‌فرتیتی له‌سه‌ر دیواری په‌رستگاكانی میسر بڵاوبووه‌وه، نفرتیتی یه‌كێكه له‌به‌ناوبانگترین كه‌سایه‌تیه ئافره‌ته‌كان له‌میسری سه‌رده‌می فیرعه‌ونه‌كاندا، ده‌ركه‌وتنی ئه‌و له‌گه‌ڵ مێرده‌كه‌یدا له ئاهه‌نگ و په‌رستش و دانیشتنه خێزانیه‌كاندا، ته‌نانه‌ت له پاشماوه‌ی تابلۆكانه‌وه بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت، به‌شداربووه له سه‌یركردنی نیشاندانه سه‌ربازییه‌كان. هه‌روه‌ها له‌كاتی مردنی یه‌كێك له كچه‌كانی (میكیت- ئاتون) لهتابلۆكاندا نه‌خشكراوه، ئه‌مه جگه‌له‌و تابلۆیانه‌ی نیشانی ده‌ده‌ن له جلوبه‌رگی شاژنی (مهلیكهیی)دا، له‌یه‌كێك له بینا مێژووییه‌كاندا نووسراوه، ئه‌و(نفرتیتی) (ئافره‌تی دڵڕفێنه‌ر و به‌لای هه‌مووانه‌وه په‌سند بوو، ژنێك بوو، ئاغای هه‌ردوو ناوچه‌ی میسری سه‌روو و میسری خوارووی خۆشحاڵ كرد).
سه‌باره‌ت به په‌یكه‌ری نفرتیتی
كاتی كنه‌وپشكنینی شوێنه‌واره‌كانی میسر له (تل عمارنه) له‌شه‌شی كانوونی یه‌كه‌می (1912ز) له‌لایه‌ن زانای شوێنه‌وارناسی ئه‌ڵمانی (لود بورخارت) نیوه‌ی په‌یكه‌ری نفرتیتیان دۆزییه‌وه، بڕوایان وابوو، ئه‌م په‌یكه‌ره داتاشراوه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ده‌وروبه‌ری (1350 پ.ز).
له‌سایتی (B.B.C)دا له‌ژێر ناونیشانی (ململانێ له‌سه‌ر په‌یكه‌ری نفرتیتی به‌رده‌وامه) بڵاوی كرده‌وه: نیشاندانی جوانترین ئافره‌ت له جیهاندا لهسهركارتی به‌رید له‌پایته‌ختی ئه‌ڵمانیا، سه‌رنجی هه‌زاره‌های به‌لای خۆیدا كه‌مه‌ندكێش كرد، ئه‌م په‌یكه‌ره تائێستاش جێگای لێوردبوونه‌وه و بابه‌تی گفتوگۆیه، وتەیەكی ئەفسانەیی هەیە ده‌رباره‌ی نفرتیتی دەڵێ : (میسر جوانتری بە خۆیەوە نەبینیوە لە وێنەی مێ، كە واتای ناوەكەی تەواوكەری وەسفەكانی بێت)
میتانیه‌كان یه‌كێك له ئیمپڕاتۆریه‌ته‌كانی كورد و خاوه‌نی شارستانیه‌تێكی گه‌وره بوون، سیرامیكى ڕه‌نگاوڕه‌نگى زۆر جۆان و نایابیان هه‌بووه. به‌له‌م و كه‌شتى و گالیسكه‌كانیان ڕازینرابووهوه به وێنه و نه‌خش و نیگار و ڕووناكى و باگراوندى تۆخیان هه‌بووه. هێنده گرنگیان به ڕه‌نگ و ڕازانه‌وه داوه ته‌نانه‌ت دواى 5000 هه‌زار ساڵیش شوێنه‌وارناسه‌كان به‌ڕه‌نگ و وێنه‌كانیان بیانناسنه‌وه و كه‌ره‌سته‌و ماڵ و موڵكیان له ئیمپراتۆرهكانى دیكه جیاواز بوون.
نفرتیتی ژنێك بوو له‌نێوان شاره‌ستانیه‌تی دوو ئیمپرتۆریه‌تی گه‌وره‌ی جیهانی كۆن (میتانی – میسر) ژیاوه، له‌ناو شارستانیه‌تی میتانی په‌روه‌رده كرا‌و، لە بنەماڵەی هەژدەهەمی فیرعەونی میسردا گەشەی كرد، زۆرترین كاریگه‌ری به‌سه‌ر وڵاتی میسری خاوه‌ن شارستانیه‌تی هه‌بوو، هیچ باوه‌ڕ ده‌كرێ یان شیاوه وه‌ك ئافره‌تێكی نه‌فام و سه‌رده‌می جاهیلی پۆلێن بكرێ.