عه‌بدوڵا که‌ریم مه‌حمود: مامۆستا مه‌لا کاکه حه‌مه‌ی ره‌باتی و هه‌ڵوێسته‌کانی.
1- محه‌مه‌د نه‌وزاد
له چله‌کان دا عومه‌ر عهبدلرهحیم مامۆستا بوو له چوارتا، کوڕێکیان بوو ناویان نا نه‌وزاد، ئه‌و سه‌رده‌مه مه‌لاکان ناوی عه‌ره‌بیان بۆ منداڵان داده‌نا، به تایبه‌تی ناوی که‌سێتی یه ئاینیه‌کان، له‌و سه‌رده‌مه خه‌ڵک زۆر به که‌می ناوی کوردیان بۆ منداڵه‌کانیان دیاری ده‌کرد، خه‌ڵکی چوارتا دژی مامۆستا عومه‌ر وهستنهوهو ناره‌زایان ده‌رده‌بری.
– چۆن مامۆستا عومه‌ر عه‌بدولرحمان ناوی کوڕه‌که‌ی ناوه نه‌وزاد؟
بۆ ئه‌مه‌ش روویان کرده لای مه‌لای کاکه حه‌مه‌ی ره‌باتی قازی چوارتاو پێیان راگه‌یاند:
– ئیمه به‌ناوی نه‌وزاد رازی نابین، ئه‌م ناوه کوردییه‌و دووره له دین.
مه‌لا کاکه حه‌مه بۆ ئه‌وه‌ی ناوه کوردییه‌که بچه‌سپێنێت و خه‌ڵکه که‌ش رازی بکات پیان ده‌ڵێ:
– ئه‌وه ناومان نا (محه‌مه‌د نه‌وزاد ).
2- ده‌رگای خوێندنی بۆ کچان کرده‌وه
له ساڵی خوێندنی 1956-1957 خوێندنگای کچان له چوارتا کرایه‌وه، [ منیره قه‌فتان ] ی هاوسه‌ری [حامید قه‌ره ] ی به‌رێوه‌به‌ری ته‌جنیدی چورتا، به‌رێوه‌به‌ری ئه‌و قوتابخانه‌یه بوو. خه‌ڵک به‌لایه‌نه‌وه له‌نگی بوو،کچیان نه‌ده‌نارده قوتابخانه. مه‌لا کاکه حه‌مه [سه‌رگوڵ]ی کچی نارده قوتابخانه‌ی کچان، دانیشتوانی چوارتا بینیان قازی چوارتا، خۆی یه‌که‌م که‌سه کچه‌که‌ی خۆی ناردوه بۆ خوێندن. هیچ له‌نگییه‌کی تیا نییه، ئه‌وانیش په‌یره‌وی رێچکه‌ی هه‌نگاو و کار‌و هه‌ڵوێسته‌که‌یان ئه‌ویان کرد، هه‌موویان کچه‌کانیان نارد بۆ خوێندنگا، له‌مه‌وه بوو به کلتوورو نه‌ریتێکی سروشتی و گشتی.
3- نوسراوه‌که‌ی ئه‌من ی نه‌خوێنده‌وه
له ساڵی 1963 مامۆستا مه‌لا کاکه حه‌مه‌ی ره‌باتی لهچوارتاوه گوێزرایه‌وه بۆ سلێمانی و کرا بهخهتیبی مزگه‌وتی( مه‌ولانا خالید )له به‌ر خانه‌قا، له سه‌ر شه‌قام له ساڵی 1974 گفتوگۆی به‌یانی 11ی ئازاری 1970 له نێوان شۆرشی ئهیلوول و رژێمی عیراق نه‌گه‌یشته ئه‌نجام، جارێکی تر شۆرش به‌رپا کرایه‌وه، ده‌زگای ئه‌منی سلێمانی نوسراوێکیان نارد بۆ مه‌لا کاکه‌حه‌مه بۆ ئه‌وه‌ی تێهه‌ڵکێشی خوتبه‌ی هه‌ینی بکاو و له کاتی خوتبه‌دا بیخوێنێته‌وه، نوسراوه‌که دژ به پێشمه‌رگه‌و شۆرش بوو.
رۆژی هه‌ینی جه‌ماوه‌رێکی زۆر له مزگه‌وتی خانه‌قا بوون، مه‌لاکاکه حه‌مه خوتبه‌ی هه‌ینی خوێنده‌وه، به‌ڵام یه‌ک وشه‌ی له نوسراوه‌که‌ی ئه‌من نه‌خوێنده‌وه، بۆ رۆژی دوایی ئه‌منی سلێمانی بانگیان کرد‌و پرسیاریان لێ کرد: بۆچی نوسراوه‌که‌ی ئه‌منت نه‌خوێندوه‌ته‌وه؟
مه‌لای ره‌باتی پێ ی وتن: مینبه‌ری مزگه‌وت ته‌نیا بۆ خزمه‌تی ئاینه، نه‌ک بۆ پروپاگه‌نده‌ی سیاسی.
به‌رێوه‌به‌ری ئه‌منی سلێمانی فه‌رمانی گوستنه‌وه‌یان مه‌لاکاکه حه‌مه‌ی ده‌رکرد له سلێمانییه‌وه بۆ[جبایش] ی خواروی عێراق، مه‌لا کاکه حه‌مه په‌یڕه‌وی بڕیاره‌که‌ی نه‌کردو نه‌چوو.
4- بژێوی دیاری کرد
له 1976 مه‌لا کاکه حه‌مه‌ی ره‌باتی ئه‌ندامی لیژنه‌ی تاقی کردنه‌وه‌ی ئه‌و خوێندکارانه بوو،که خوێندنی ئاینیان ته‌واو کردبوو، بۆ ئه‌وه‌ی بڕوا نامه‌ی (ئیمام، موده‌ریس، خه‌تیب ) یان پێ ببه‌خشرێت، مه‌لای ره‌باتی ره‌چاوی ئه‌وه‌ی کرد، پێویسته ئه‌و که‌سانه له‌و شوێنانه دابمه‌زرێن که مامۆستای ئاینی تیا نییه و ده‌زگا به‌رپرسه‌کانی حکومه‌ت بژێوی ژیانیان بۆ دابین بکات.
ئه‌و کاته‌ی که مه‌لای ره‌باتی ئیمامی مزگه‌وتی سه‌یوان بوو له گه‌ره‌کی سه‌یوان نزیک گردی سه‌یوان ئاوا وه‌سیه‌تی بۆ سه‌یوان کردوه:
به تاوان باری هاتمه‌وه ماڵه‌که‌ت مزگه‌وتی سه‌یوان که لێم ببوری
رۆژێ کۆچه‌که‌م بۆ گردی سه‌یوان ده‌رگانه‌ی ره‌حمه‌ت
خۆ له سه‌ر پشته بۆ گوناهباران
توێشه هه‌ڵگرن هۆزی کۆچه‌ری بۆ گردی سه‌یوان
مامستا مرۆڤێکی هێمن و زمان شیرین و رووخۆش بوو، که‌سایه‌تییه‌کی دیار‌و سه‌نگینی ره‌بات و سه‌نگاو چوارتاو سلێمانی بوو، چه‌ندان کێشه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی به شیوه‌یه‌کی گونجاو بۆ رهباتیهکان و کۆمه‌ڵگاکه‌ی چاره‌سه‌ر کردوه، هه‌موو ته‌مه‌نی پر بوو له هه‌ڵوێستی نیشتیمانی و نه‌ته‌وه‌یی و مرۆڤایه‌تی و ئاینی، پر بوو له گیانی میهره‌بانی و ویژدانێکی زیندوو، لێوان لێو بوو له رێز و پاکی و خۆشه‌ویستی مرۆڤ.
25 رۆژ له دوا کاته‌کانی ته‌مه‌نی له سه‌ر پێخه‌فی مه‌رگ ژمارد، تا شه‌وی 11 – 12 ی /12/ 1996 بۆ یه‌کجاری ماڵ ئاوایی له ژیان کرد و ته‌رمه‌که‌یان له گردی سه‌یوان به خاک سپارد.
ماڵ ئاوا ئه‌و که‌سه‌ی وا ماڵی تۆ ئاوا ده‌کا
عه‌بدی خۆته خۆت ده‌زانی لوتفی تۆ داوا ده‌کا
سه‌رچاوه: عه‌بدوڵڵا که‌ریم مه‌حمود،گه‌ڕانه‌وه بۆ ره‌چه‌ڵه‌کی ره‌باتی و رۆڵی یان له ناو رووداوه‌کان دا، گۆڤاری په‌یڤین، ژماره 11-12، ل 293-312.
- Latest Posts by عەبدوڵا کەریم مەحمود
عەبدوڵا کەریم مەحمود: ئاسۆیەک ئاوا نابێ.!
-عومەر سەیدە: دادگایی‌کردنی تاوانبارێکی ئەنفال، ئەم تاوانبارە بناسن.
-عەبدوڵا کەریم مەحمود: سەرۆک جاشەکان و کەسایەتییە دیارەکان!
- All Posts