ڕه‌سوڵ بۆسكێنی: كوردانی ده‌ره‌وه پێگه‌یه‌كی گرنگ و ڕۆڵێكی لاواز.
نه‌ته‌وه‌ی كورد له‌خه‌بات و تێكۆشانی سه‌رده‌می تازه‌یدا، سه‌دان داستان و قاره‌مانێتی تۆماركردووه، زۆر له‌و داستان و قاره‌مانێتیانه سه‌رنجی دنیای به‌لای خۆیدا ڕاكێشاوه، به‌ڵام تائێستا هیچیان نه‌بوونه‌ته هۆكاری گه‌یشتنه ئه‌نجامی مافی ڕه‌وای گه‌له‌كه‌مان، له‌مه‌وه تێده‌گه‌ین به‌ته‌نیا ئه‌نجامدانی داستان و قاره‌مانێتی به‌س نییه، بۆئه‌وه‌ی بگه‌یت به‌مه‌رامی سه‌ره‌كی، پێویسته لایه‌نی تری خه‌بات بخه‌یته‌گه‌ڕ، به‌تایبه‌ت دیبلۆماسیه‌ت و سه‌رنجڕاكێشانی ده‌وڵه‌ت و كه‌سایه‌تیه كاریگه‌ره‌كانی جیهانی ده‌ره‌وه، ئه‌وه‌ی به‌لامه‌وه گرنگه و ده‌مه‌وێ ئاماژه‌ی پێ بده‌م، پیشاندانی كاریگه‌ری هه‌وڵ و توانای كوردانی ده‌ره‌وه، به‌تایبه‌ت له‌م سه‌رده‌مه زۆر له نه‌ته‌وه‌كان سوودی زۆریان له‌هاووڵاتیانی خۆیان له‌ده‌ره‌وه بینیوه و لۆبی هاوڵاتیه‌كانیان له‌به‌رژه‌وه‌ندی وڵاته‌كه‌یان به‌كارهێناوه.
لۆبی كردن پرۆسه‌یه‌كی یه‌كگرتنی خه‌ڵكی په‌نابه‌ری نه‌ته‌وه‌كانه له‌و وڵاته بیانیانه‌ی تیایدا په‌نابه‌رن، لۆبی كردن بریتیه له‌یه‌كگرتنی كۆمه‌ڵێك گرووپ و ڕێكخراو به‌مه‌به‌ستی داواكردن و به‌ده‌ستهێنانی به‌رژه‌وه‌ندی سیاسی، ئابووری، یاسایی و كۆمه‌ڵایه‌تی، ئه‌م گروپ و ڕێكخراوانه ده‌یانه‌وێت به‌ڕێگای گوشاری ڕێكخراوه‌كانیان ڕای سه‌نته‌ره‌كانی بڕیاردان به‌ده‌ست بێنن، ئه‌م پرۆسه‌یه له‌ڕۆژنامه و ڕاگه‌یاندنه‌كان ڕۆڵێكی كاریگه‌ریان هه‌یه، تا زۆرترین گوشار دروست بكه‌ن له‌سه‌ر ڕای گشتی، به‌تایبه‌ت به‌كارهێنانی هاووڵاتیانی ئاسایی له‌كاتی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا، وه‌ك كاریگه‌ری لۆبی جوله‌كه‌كان له‌سه‌ر ئاستی ئه‌وروپا و ئه‌مریكا و وڵاتانی تر، كاریگه‌ریان هه‌یه و له‌وێشه‌وه سوود به‌به‌رژه‌وه‌ندی وڵاتی خۆیان ده‌گه‌یه‌نن.
ئه‌وه‌ی زیاتر گرنگی پێ ده‌درێت له میدیا جیهانیه‌كان به‌گشتی و میدیای عه‌ره‌بی به‌تایبه‌تی لۆبی جوله‌كه‌یه، كاریگه‌ری زۆری له‌سه‌ر بارودۆخی مافی جوله‌كه‌كانی ئه‌مریكا و ئیسرائیلیش هه‌یه، به‌تایبه‌ت له‌ئه‌مریكا، زۆرجار له‌میدیا عه‌ره‌بیه‌كان به‌بایه‌خه‌وه باسی لۆبی جوله‌كه ده‌كرێت، ته‌نانه‌ت هه‌ندێك جار ده‌ڵێن ئه‌مریكا لۆبی جوله‌كه به‌ڕێوه‌ی ده‌بات، هه‌رچه‌نده ئه‌مه زیاده‌ڕۆیی تێدایه، به‌ڵام له‌ڕاستیدا لۆبی جوله‌كه‌كان چه‌ندین ساڵه توانیویه‌تی پارێزگاری لهجولهكهكانی ئهمریكاو ئیسرائیلیش بكات، به‌هۆی بوونی لۆبیه‌كی به‌هێز له‌لایه‌ن جوله‌كه‌كانی جیهان به‌گشتی و هی ئه‌مریكا به‌تایبه‌تی، كه‌هه‌موو بواره‌كانی ئابووری، سیاسی، فه‌رهه‌نگی و ڕاگه‌یاندنیان به‌رزه‌فت كردووه‌و له‌وڕێگایه‌وه كار له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگای ئه‌مریكی ده‌كه‌ن، به‌تایبه‌ت له‌ڕێگای كه‌ناڵه گه‌وره‌كانی ڕاگه‌یاندنی وه‌ك: ڕۆژنامه‌ی نیۆیۆرك تایمزو ڕۆژنامه‌ی واشنتۆن‌پۆست و ڕۆژنامه‌ی ۆڵتدستریت ژۆڕناڵ و هه‌روه‌ها ئاژانسی ڕۆیته‌رز، كه‌هه‌موویان ده‌زگای میدیایی گه‌وره‌ن و له‌لایه‌ن بنه‌ماڵه جوله‌كه‌كانه‌وه به‌ڕێوه ده‌برێن، ئه‌مه‌ش به‌هێزترین چه‌كی لۆبی جوله‌كه‌یه،له‌ڕێگای ئه‌مانه‌وه ده‌توانن كاریگه‌ری له‌سه‌ر ڕای گشتی ئه‌مریكا دروست بكه‌ن، سیاسه‌تمه‌داره‌كانیش ناچاربكه‌ن پشت به‌ئه‌وان ببه‌ستن، له‌كاتی هه‌ڵبژاردن و به‌كێشكردنی ڕای گشتی، له‌ڕێگای ئه‌وانه‌وه ڕاكانیان به‌جه‌ماوه‌ر بگه‌یه‌نن، له‌و ڕێگایه‌وه پێگه‌ی خۆیان له‌حكومه‌ت و په‌رله‌مان دیاری بكه‌ن، هه‌رئه‌مه‌ش بووه‌ته گه‌وره‌ترین پاڵپشت بۆ جوله‌كانی ئه‌مریكا و ته‌نانه‌ت بۆ ده‌وڵه‌تی ئیسرائیلیش، ئه‌مریكا هه‌میشه گه‌وره‌ترین پشتیوانی دارایی و سیاسی ئیسرائیلی كردووه، جوله‌كه‌كان نه‌ك له‌ئه‌مریكا، به‌ڵكو له‌ته‌واوی ده‌وڵه‌تانی ئه‌وروپاش ڕۆڵی گرنگیان به‌سه‌ر بڕیاری سیاسی زۆر له‌و وڵاتانه‌وه هه‌یه، جگه‌له‌وه زۆرلهنهتهوهكانی تری وه‌كو ئه‌رمه‌ن و سعودی و ئیرانی و هه‌ندێك له‌نه‌ته‌وه‌كانی تریش، لۆبی به‌هێزیان هه‌یه، ئه‌گه‌رچی كاریگه‌ریان هێنده‌ی لۆبی جوله‌كه نییه، به‌ڵام كاریگه‌ریان له‌سه‌ر چاره‌نووسی وڵاتانی خۆیان كه‌م نییه.
لۆبی كوردی
له‌دوای جه‌نگی دووه‌می جیهانی به‌هۆی وێرانكاری و كه‌م بوونه‌وه‌ی ژماره‌ی دانیشتوان، وڵاتانی ڕۆژئاوا پێویستیان بهپهنابهری بیانی هه‌بوو، كه‌له وڵاته‌كانی خۆیانه‌وه كۆچیان ده‌كرد بۆ ڕۆژئاوا، كورد به‌گشتی له‌كۆتایی شه‌سته‌كانی سه‌ده‌ی ڕابردوو، ڕێژه‌یه‌كی كه‌م بۆ كار‌و خوێندن ڕوویان لهڕۆژئاواكرد، به‌ڵام له‌دوای 1975 و ڕووخانی شۆڕشی ئه‌یلول، زۆرێك له‌و سیاسیانه‌ی سه‌رگه‌ردان بوون، ڕوویان له‌وڵاتانی ئه‌وروپاو ڕۆژئاواكرد، ئیتر له‌وه‌به‌دوا كورد له‌ده‌ره‌وه باگراوندێكی سیاسی هه‌بوو، دواتریش به‌پێی ڕووداوه‌كانی ناوچه‌كه‌و نه‌هامه‌تیه‌كانی گه‌لی كورد، له‌كاتی جیاوازدا ڕوویان لهخۆرئاواو وڵاتانی ده‌ره‌وه كردووه، به‌تایبه‌ت له‌كاتی شه‌ڕی عیراق – ئێران، ئه‌نفال و كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه، كۆڕه‌وی 1991 و كاره‌ساتی 31ی ئابی 1996، دواتر له‌گه‌ڵ گه‌یشتنیان و هێمن بوونه‌وه‌ی بارودۆخی ژیانیان خۆیان ڕێكخستۆتهوه چ له‌ڕێكخستنی حزبی، یاخود ڕێكخراوی كه‌لتوری و ڕۆشنبیری و بواره‌كانی تر، په‌یوه‌ندیان به‌ڕێكخراوه حكومی و ناحكومیه‌كان كردووه، بۆ ده‌ستبه‌ركردنی مافه‌كانیان، توانیویانه له‌سه‌ر ئاستی په‌رله‌مان و حكومه‌تی ئه‌و وڵاتانه چه‌ندین چاوپێكه‌وتن و سیمینار ئه‌نجام بده‌ن، به‌و هۆیه‌وه چه‌ندین په‌رله‌مانتار و كه‌سایه‌تی سیاسی و زانستی و بواره‌كانی تری ئه‌و وڵاتانه ببه‌نه‌وه هه‌رێمی كوردستان و له‌نزیكه‌وه ڕووداوه‌كان به‌چاوی خۆیان ببینن بۆ ئاڵوگۆڕی بیروبۆچوون و ڕه‌خساندنی ده‌رفه‌ت و پێشخستنی په‌یوه‌ندی كورد و ئه‌و وڵاتانه و لایه‌نی پێشێلكردنی مافی مرۆڤ له كوردستان پیشان بده‌ن، به‌تایبه‌ت كه‌ئێستا هه‌رێمی كوردستان له‌ده‌ره‌وه ده‌نگوڕه‌نگی تایبه‌تی خۆی هه‌یه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش ئێستا له‌زۆربه‌ی په‌رله‌مان و حكومه‌تی وڵاتانی جیهان زۆر كه‌سایه‌تی كورد به‌شدارن و پۆستی دیار به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن، ئه‌مه‌ش زیاتر بووه‌ته هۆی ناساندنی كێشه‌ی كورد به‌دنیای ده‌ره‌وه، وێڕای به‌ستنه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان له‌ڕێگای تۆڕی ئه‌نته‌رنێته‌وه به‌جیهانی ده‌ره‌وه.
سه‌ره‌ڕای بوونی كوردێكی زۆر له‌ده‌ره‌وه، به‌ڵام تائێستا نه‌یانتوانیوه به‌شێوه‌یه‌ك خۆیان ڕێكبخه‌ن و كۆده‌نگیه‌ك دروست بكه‌ن، كاریگه‌ری له‌سه‌ر ڕووداوه‌كانی ناوچه‌كه له‌به‌رژه‌وه‌ندی كورد هه‌بێت، له‌ڕاكێشانی ڕای گشتی ده‌ره‌وه بۆ كورد، ئه‌مه‌ش به‌هۆی په‌رشوبڵاوی په‌نابه‌ری كورد و نه‌بوونی لۆبیه‌كی به‌هێز، كه‌تائێستا كورد له‌ده‌ره‌وه نه‌یتوانیوه لۆبی دروست بكات، چونكه ئه‌و پێكهاتانه‌ی بۆ دروست بوونی لۆبی پێویسته له كوردی ده‌ره‌وه‌دا زۆر لاوازن، لۆبی پێویستی بهئابووریهكی به‌هێز و كۆده‌نگی سیاسی و كۆڕایی و ڕاگه‌یاندنێكی به‌هێز هه‌یه، ئه‌مه‌ش له په‌نابه‌ری كوردیدا به‌دینه‌هاتووه، له‌به‌ر چه‌ند هۆكارێك به‌هێزترینیان نه‌بوونی یه‌كده‌نگی كورده له‌ده‌ره‌وه، ئه‌مه‌ش كۆمه‌ڵێك هۆكاری هه‌یه، گرنگترینیان هۆكاری سیاسیه و له‌م باره‌یه‌وه حزبه‌كانی باشووری كوردستان ڕۆڵی نه‌رێنیان هه‌یه، له ئاراسته‌كردنی به‌شێكی زۆر له په‌نابه‌ری كورد له‌ده‌ره‌وه، چونكه ئه‌و دابه‌ش بوون و كێشه و ململانێ توند و نه‌شیاوه‌ی له‌ناوه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان پیاده‌ی ده‌كه‌ن، به‌زیاده‌وه له‌سه‌ر به‌شێكی زۆری ئه‌ندام و لایه‌نگره‌كانیان له‌ده‌ره‌وه له‌سه‌ر په‌نابه‌ری كورد ڕه‌نگی داوه‌ته‌وه، ئه‌م دابه‌ش بوونه‌ش كاریگه‌ری خراپی كردووه‌ته سه‌ر كوردانی ده‌ره‌وه و تائێستا نه‌یتوانیوه خۆی ڕێكبخات و لۆبی دروست بكات.
ته‌نانه‌ت له‌كاتێكدا به‌شێك له‌په‌رله‌مانتارانی فه‌ڕه‌نسا، بابه‌تی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌و زوڵم‌وزۆری له‌سه‌ر كوردیان برده په‌رله‌مانی فه‌ڕه‌نساوه، بۆ به‌جینۆساید ناساندنی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه، به‌ڵام به‌هۆی نه‌بوونی لۆبیه‌كی به‌هێز له‌لایه‌ن كوردانی ده‌ره‌وه، نه‌یانتوانی هیچ كاریگه‌ریان له‌سه‌ر ئه‌و بارودۆخه هه‌بێت، بۆ گوشار دروست كردن له‌سه‌ر جیهانی ده‌ره‌وه، بۆ به‌جینۆساید ناساندنی كورد، نه‌ك هه‌رئه‌وه‌ی نه‌یانتوانی گوشار لهدهرهوهبكهن، ته‌نانه‌ت نه‌یانتوانی ڕای گشتی هاووڵاتیانی ناوه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستانیش به‌لای ئه‌و كێشه‌یه‌دا ڕاكێشن و له‌ناوه‌وه‌ش كه‌مترین ده‌نگدانه‌وه‌ی هه‌بوو، بێگومان ئه‌مه‌ش كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌یه بۆ كوردانی ده‌ره‌وه، كه‌تائێستا نه‌یانتوانیوه له‌و بارودۆخه حزبیه چه‌قبه‌ستووی تێیكه‌وتووه ڕزگاری بێت و كۆده‌نگیه‌ك له‌سه‌ر كێشه‌ی كورد له‌ده‌ره‌وه دروست بكات، به‌ڵام پێویستی بابه‌ت و سه‌رده‌م واده‌خوازێت، كوردانی ده‌ره‌وه چیتر بره‌و به‌م ئاكاره نه‌شیاوه نه‌ده‌ن و لهیهكگرتنێكی ته‌واوی كوردانی ده‌ره‌وه‌دا خۆیان ڕێكبخه‌نه‌وه، بۆئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر نه‌شتوانن لۆبی دروست بكه‌ن، لانی كه‌م بتوانن له‌كاتی پێویستیدا یه‌كبگرن و ده‌نگیان به‌رز بكه‌نه‌وه بۆ به‌ده‌ستهێنانی مافه ڕه‌واكانمان له‌پێناوی به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌كه‌ماندا.