عه‌بدوڵا که‌ریم مه‌حمود: سیناریۆی کۆده‌تای تۆقاندن و خوین.
سه‌عات 10 به‌یانی 16/7/ 1979سه‌دام حسین ی جێگری سه‌رۆک کۆماری عێراق له سیناریۆی کۆده‌تایه‌ک دا له گه‌ڵ ئه‌حمه‌د حه‌سه‌ن به‌کری سه‌رۆک کۆماری عێراق و خه‌یروڵڵا تلفاح و عه‌دنان خه‌یروڵڵا و هه‌یسه‌م ئه‌حمه‌د حه‌سه‌ن به‌کر، له‌ماڵی خه‌یروڵڵا تلفاح کۆبوونه‌وه، دوای مشت و مڕێکی زۆر سه‌دام به ئه‌حمه‌د حه‌سه‌ن به‌کری وت: تۆ له‌گه‌ڵ حافز ئه‌سه‌دی سه‌رۆکی سوریا‌و حیزبی به‌عس ی سوریا، چه‌ند دانووسانێکتان کردووه بۆ ئه‌وه‌ی حافز ئه‌سه‌د ببێ به‌جێگری سه‌رۆکی یه‌کێتی حیزبی به‌عس و من له‌حیزب دوور بخه‌نه‌وه.
سه‌دام داوای له سه‌رۆ ک کۆمار کرد، ده‌ست به‌رداری ده‌سه‌ڵات ببێ، ئه‌حمه‌د ڕازی نه‌ده‌بووە، گرژی سه‌ری هه‌ڵدا، هه‌یسه‌م ده‌مانچه‌که‌ی ده‌رهێناو فیشه‌کێکی ته‌قاند، ده‌ستی عه‌دنان خیروڵڵای بریندار کرد، خه‌یروڵڵا بارودۆخه‌کەی ئارام کردووه، به‌کر هه‌ر رازی نه‌ده‌بوو، سه‌دام پێ وت: سوپای عێراق و موخابه‌رات و گاردی کۆماری و هه‌موو داموده‌زگاکان له ژێر فه‌رمانی مندایه. ئه‌حمه‌د حه‌سه‌ن به‌کر به ناچاری رازی بوو، سه‌دام حسین بووە سه‌رۆک کۆماری عێراق و سه‌رۆکایه‌تی ئه‌نجومه‌نی شۆڕش و سه‌رۆکی حیزبی به‌عس.
ئێواره‌که‌ی سه‌دام له گه‌ڵ سه‌رکردایه‌تی هه‌رێمی (قیاده‌ی قوتری کۆبوه‌وه، بێ ئه‌وه‌ی که‌سیان بزانن به‌یانی چی رووده‌دات، هه‌ندێکیان پاڵپشتی ئه‌حمه‌د حه‌سه‌ن به‌کربوون و پارێزگاریان لێ ده‌کرد، سه‌دام ناوی هه‌موو ئه‌وانه‌ی تۆمارکرد، بریتی بوون له” عه‌دنان حه‌مدانی، غانم عه‌بدولجه‌لیل، محه‌مه‌د مه‌حجوب، مه‌حه‌مه‌د عایش.
سه‌دام هه‌مووی 6 رۆژبوو، ببوو به سه‌رۆک کۆمار‌و سه‌رۆکی حیزبی به‌عس، له 22- 07- 1979 کۆنگره‌یه‌کی بۆ کادێره پێشکه‌وتوه‌کانی حیزبی به‌عس له هۆڵی خولد له بەغداد به‌ست، سه‌دام سیناریۆی پیلان و به‌رنامه‌و نه‌خشهی کۆده‌تاکه‌ی سوریای خسته روو:
محی عه‌بدولحسین مه‌شهه‌دی وه‌ک یه‌کێک له پیلانگێڕه‌کان وتی: من و عه‌دنان حه‌مدانی و غانم جه‌لیل (شیعه )و محه‌مه‌د مه‌حجوب و محه‌مه‌د عایش (سونه) پیلانی کۆده‌تا که‌مان دارشت بوو.
سه‌دام به هه‌ماهه‌نگی پێشکه‌ش کاری کۆنگره‌که، له ناو هۆڵه‌که، ناوی (68 )کادێری پێشکه‌وتووی به‌عسی خوێنده‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی له هۆڵه‌که بچنه ده‌ره‌وه و ده‌سگیر بکرێن، دوای دادگایی کردنیان ئه‌و 22 کادیری حیزبی به‌عس یان به ده‌ستی ئه‌ندامانی کۆنگره له سێداره‌دا، له 8- 1- 1979، (450 )کادێری پێشکه‌وتوی تریان له سیداره‌دا.
سه‌دام له سیناریۆی کۆده‌تای (ماڵی تلفاح )و (هۆڵی خولد )، به پاڵپشتی سوپا و ئه‌من و ئیستیخبارات و موخابه‌رات و گاردی کۆماریی، به توندوتیژی و به ترس و تۆقاندن و به کوشتن و بڕین، ده‌سه‌ڵاتی تۆتالیتاری خۆی له هه‌ره‌می سه‌ره‌وه‌ی حیزبی به‌عسه‌وه بۆ کایه‌کانی خواره‌وه سه‌پاند. سه‌ره‌تای ئه‌م سیناریۆیه بوو به زنجیره‌یه‌ک سیناریۆی کۆده‌تای کلتوری خوین رشتن.
سه‌دام، سه‌دان گه‌نجی ئاست نزمی له خانه‌واده‌و بنه‌ماڵه‌و خێڵه‌کان به پۆستی پله باڵا له ریزه‌کانی حیزبی به‌عس و دام و ده‌زگاکانی حکومه‌تی عێراق دامه‌زراند، ده‌یان سه‌رکرده و کادێری پێشکه‌وتووی به‌عسی و هاوڵاتیان به‌و به‌عسیانه گوله باران و له سێداره‌دا، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو تاکێک و گروپه‌کانی کۆمه‌ڵگای عێراق به سونه و شیعه‌وه به‌شداربن له کوشتن و بڕینی هاوڵاتیانی عێراق، به سیناریۆی ترس و تۆقاندن و خوین رشتن و بێ سه‌وشوین کردن، هه‌موو مافێکی تاکێکی عێراقیان سڕییه‌وه، کران به ئامێر‌و کۆیله.
سه‌رچاوه:
1- محه‌مه‌د رزگار، رووداوی هۆڵی خولد 1979، زانیاری گه‌وره‌ترین ئینسکلۆپیدیای کوردی ،15/ 7/2021.
2- پۆله‌تیک Politic20 یولۆ 2019
- Latest Posts by عەبدوڵا کەریم مەحمود
عەبدوڵا کەریم مەحمود: ئاسۆیەک ئاوا نابێ.!
-عومەر سەیدە: دادگایی‌کردنی تاوانبارێکی ئەنفال، ئەم تاوانبارە بناسن.
-عەبدوڵا کەریم مەحمود: سەرۆک جاشەکان و کەسایەتییە دیارەکان!
- All Posts