عه‌بدوڵا که‌ریم مه‌حمود: یادێک کاڵ نابێته‌وه
له‌ساڵی 1977 ئارام محه‌مه‌د که‌ریم و نوری حه‌مه‌سه‌عید له پۆلی پێنجه‌می وێژه‌یی ئاماده‌یی هه‌ڵکه‌وت ی گه‌ڕه‌کی ئیسکان له سلێمانی پێکه‌وه بوون به هاوڕێی رۆژنامه‌و گۆڤار‌و کتێب، ئارام و نوری له پۆلی پێنجه‌م وشه‌شه‌می وێژه‌ی پێکه‌وه له یه‌ک پۆل و له‌سه‌ر یه‌ک کورسی له ریزی ناوه‌ڕاست داده‌نیشتن، دوا ی ته‌واو بوونی دوا وانه‌ی خوێندن به ده‌م قسه‌کردن و لێدوانی جیا جیا پێکه‌وه ده‌گه‌ڕنه‌وه بۆ ماڵه‌وه، له رێگا له‌و نووسین و کتێبانه ده‌دوان که خوێندبوویانه‌وه و شیته‌ڵیان ده‌کرده‌وه، بیر‌و بۆچونیان له‌یه‌ک نزیک بوو، ماڵی ئارام له‌پشت ژووری بازرگانی سلێمانی و ماڵی نوری له پشت مزگه‌وتی حاجی جه‌مال ـه‌وه بوو، ماڵی هه‌ردووکیان له‌نزیک سه‌هۆڵه‌که‌وه بوو، به‌ڵام له دوو رێکخستنی جیاوازدابوون، نوری په‌یوه‌ندی به حسین مه‌حمود و خه‌بات عه‌بدولکه‌ریم و ئازاد مستهفاو شێخ ئیبراهیم ه‌وه هه‌بوو.
ئارام خوێندکارێکی ژیر‌و ورد وهێمن و مه‌نگ و له‌سه‌ر خۆ بوو ، تایبه‌تمه‌ندی ره‌فتارو هه‌ڵسوکه‌وته‌کانی له پۆلدا مایه‌ی تێڕامانی مامۆستاکانی و خوێندکارانی پۆله‌که‌ی بوو، سه‌رکه‌شی و هه‌ڵچونی لێ نه‌ده‌بینرا، ئاستی هوشیاری له هه‌موو خوێندکاره‌کان قوڵتر‌و فراوان تر بوو، شاره‌زای بواری کۆمه‌ڵایه‌تی بوو، ده‌روون زانێکی نمونه‌یی بوو، پرسیار‌و لێدوان و وتوێژه‌کانی ئه‌وه‌نده به ئه‌ده‌ب و جوانی ده‌رده‌بڕی مایه‌ی سه‌رنجی ده‌وروبه‌ره‌که‌ی بوو، له بواری شیته‌ڵکردنه‌وه‌ی فیکری سیاسی دا ورد‌و قوڵ بوو.
رۆژێک مامۆستا شیرکۆ تۆفیق ی زمانی کوردی له پۆلی شه‌شه‌م دوای دارشتنێکی لێ کردن، نووسین و دارشتنه‌که‌ی ئارام له‌رووی ته‌کنیک وشیوهو ناوه‌رۆک و زمانه وه، ئه‌وه‌نده جوان و پاراوبوو، سه‌رنجی مامۆستا‌و هه‌موو قوتابیانی پۆله‌که‌ی راکێشا، باسی سه‌ره‌تای گۆڕانکارییه‌کانی کۆمه‌ڵی کردبوو، ده‌بێ په‌روه‌رده له‌قۆناغی باخچه‌یی ساوایان و منداڵییه‌وه هه‌نگاوی سه‌رده‌مانه‌ی بۆ بنرێ، بۆ بنیات نانی کۆمه‌ڵگایه‌کی دروست.
ئارام که‌سێکی کۆمه‌ڵایه‌تی بوو، حه‌زی له گه‌ڕان بوو، شاره‌زای زۆرشوێنی ده‌ره‌وه‌ی شار بوو، ساڵی 1979 ئارام و نوری و سالار حه‌مه سه‌عید له سلێمانیه‌وه روویان کرده ماڵی خزمێکی سالار له ئۆردوگای کارێزه، له‌وێ له‌سه‌ر خاپوورکردن و گواستنه‌وه‌ی خه‌ڵکی گونده‌کان بۆ ئۆردوگان دوان.
دواتر ئارام له کۆلێجی یاسا‌و رامیاری له زانکۆی به‌غداد وه‌گیرا، نوریش له کۆلیژی کۆمه‌ڵناسی زانکۆی سلێمانی وه‌رگیرا، له پشووی هاوینی 1980ئارام و نوری روویان کرده سه‌یدسادق له‌وێوه خۆیان گه‌یانده پێنجوین، ئه‌و رۆژه بارودۆخی ئه‌و شاره ئاڵۆزبوو، شه‌پۆلی خه‌ڵکی پێنجوین خۆپیشاندانیان دژ به رژێم کردوه، ئه‌منێک له‌وێ داوای ناسنامه‌یان له نوری کردبوو، ئه‌ویش ناسنامه‌که‌ی زانکۆی سلێمانی پێ دابوون، ئه‌منه‌که که‌وتبووه گومانه‌وه، لێی پرسی بوو:
– ئێوه بۆ ئه‌مڕۆ له سلێمانی یه‌وه هاتوون بۆ پێنجوین؟
نوری به عه‌ره‌بییه دوکه‌ڵاوی و شه‌ق و شڕه‌که‌ی وتبووی:
– جاین للسیاحه
باش بوو ده‌سگیریان نه‌کردن
له 1984 ئارام زۆر سه‌رنجی وردی له‌سه‌ر گفتوگۆی نێوان یه‌کیه‌تی و ده‌وڵه‌تی عێراق هه‌بوو، دوای چه‌ند تراژیدیایه‌ک گفتوگۆکه هیچ ئه‌نجامێکی نه‌بوو، بارودۆخی ژیانی ناو شاری سلێمانی زۆر دژوار‌و ترسناک بوو، نوری رووی کرده ماڵی خزمێکیان له گوندی زرگوێز، دواتر خۆی گه‌یانده قوتابخانه‌که‌ی گوندی گهرهزیلی قه‌ره‌داغ و بوو به مامۆستای شۆڕش، له ئێواره‌ی 17 /12 / 1985 هه‌واڵی گوله باران کردنی (ئارام محه‌مه‌د که‌ریم و سه‌ردا ر عوسمان و هیوا فایه‌ق ) ی له به‌رده‌م سانه‌وی رۆشنبیر له رادیۆی گه‌لی کوردستان بیست، ناخ وده‌روونی هه‌ژاند، سوێی ئه‌و ئازاره له دڵی دا هه‌ر ماوه، کاڵ نابێته‌وه.
نوری ئه‌و ئێواره‌ی هاته‌وه یاد له گه‌ڵ ئارام دا به به‌رده‌م ئه‌منی سلێمانی دا تێ ده‌په‌ڕین، ئارام وتی:
– ئه‌م زیندانه جاران ناوه‌ندی وه‌ته‌ن بوو، رۆژێک دێ ئێمه‌ش له‌م قوتابخانه‌یه‌دا زیندان ده‌کرێین.
سه‌رچاوه: ئه‌م زانیاریانه‌م له مامۆستا نوری حه‌مه سه‌عید ی هاوڕێم ـەوه پێگه‌یشتووه.
- Latest Posts by عەبدوڵا کەریم مەحمود
عەبدوڵا کەریم مەحمود: ئاسۆیەک ئاوا نابێ.!
-عومەر سەیدە: دادگایی‌کردنی تاوانبارێکی ئەنفال، ئەم تاوانبارە بناسن.
-عەبدوڵا کەریم مەحمود: سەرۆک جاشەکان و کەسایەتییە دیارەکان!
- All Posts