عه‌بدوڵڵا که‌ریم مه‌حمود: ئێواره‌یه‌کی کانوون” هیوا و ئارام و سه‌ردار. ئاوا بوون.
هیوا فایه‌ق فارس لە ساڵی 1962 له گه‌ڕه‌کی ده‌رگه‌زێن ی سلێمانی له دایک بووه، خوێنکاری ناوه‌ندیی بوو په‌یوه‌ندی به کۆمه‌ڵه‌وه کرد وه، گه‌نجێکی سه‌رکه‌شی به جه‌ربه‌زه و چاونه‌ترس بوو، له‌ساڵی 1982 دا پێش ئه‌وه‌ی نه‌به‌ردییه‌ک له ناوشاردا ئه‌نجام بدات، ئه‌منی سلێمانی ده‌سگیری ده‌که‌ن. هه‌موو جۆره ئه‌شکه‌نجه‌یه‌کی جه‌سته‌یی و ده‌رونی ده‌ده‌ن، هیچ نهێنیه‌ک نادرکێنێ، له ئه‌منی عامه‌ی به‌غداد 7ساڵ حوکمی ده‌ده‌ن و ده‌یگوێزنه‌وه بۆ زیندانی ئه‌بوغرێب.
لەساڵی 1984 له گفتوگۆی نێوان یه‌کێتی و رژێمی عێراق، له گه‌ڵ چه‌ندان زیندانی تر به‌رامبه‌ر چه‌ند دیلێکی سوپای عێراق له رێگه‌ی لیژنه‌ی ته‌نسیق له که‌رکوک دهگۆڕێنهوهو ئازاد ده‌کرێن.
دوای ئه‌وه‌ی گفتوگۆ نه‌گه‌یشت به ئه‌نجام، شه‌ڕ ههلگیرسایهوه، له‌سه‌ر دوای سه‌رکردایه‌تی هیواو هاوڕێکانی له ناو شار مانه‌وه، له به‌ر ئه‌وه‌ی رزگاری برای پێشمه‌رگه بوو له تیپی 57ی سه‌گرمه، خانووه‌که‌ی گه‌ڕه‌کی سه‌یوانیان چۆڵ کرد و له گه‌ڕه‌کی ئاشتی خانویه‌کیان به کرێ گرت.
ئه‌منی سلێمانی عه‌باس ی ئه‌من یان له ئاماده‌یی رۆشنبیر به ناوی مامۆستاوه بۆ جاسوسی دانا، بۆ ئه‌وه‌ی فشار بخاته سه‌ر خوێندکارانی رۆشنبیر و مامۆستاکان و بیانکات به به‌عسی، په‌روه‌رده‌ی سلێمانی له کرده‌وه‌کانی عه‌باس بێزار بوون، هیوا و فایه‌ق و سه‌ردار عوسمان دوو خوێندکاری لێهاتوو بووون، به‌سه‌رپه‌رشتی ئارام محه‌مه‌د که‌ریم ئه‌ندامی کارای رێکخراوی سلێمانی پلان و به‌رنامه‌و نه‌خشه‌ی کوشتنی عه‌باس یان دارێژا، یه‌کێک له جاسوسه‌کان ئاگای له ورده‌کاری ئه‌و پلانه بوو، ئه‌منی سلێمانی له هه‌موو جم و جوڵه‌کانی نه‌خشه‌که ئاگادار کردبوه‌وه.
ئه‌منی سلێمانی چه‌ند مه‌فره‌زه‌یه‌کیان له چه‌ند شوێنێکی ده‌ورووبه‌ری ئاماده‌یی رۆشنبیر دامه‌زراندبوو، بۆئه‌وه‌ی یه‌کێک له‌وانه ده‌سگیر بکه‌ن و په‌ی به زنجیره رێکخستنه‌کانی سلێمانی ببه‌ن، له 16- 11- 1985 هیوا و سه‌ردار، عه‌باس یان له به‌رده‌م ئاماده‌یی رۆشنبیردا به‌سزا گه‌یاند، رووه‌و گردی رهعایه رایان کرد بوو، له‌و کاته‌دا رووبه‌روی مه‌فره‌زه‌یه‌کی ئه‌من بوونه‌وه، به ده‌م ته‌قه‌کردنه‌وه خۆیان له‌و ده‌ورووبه‌ره ون کرد بوو.
له 18- 11- 1985 رائید ته‌ها به‌رپرسی ته‌واریه‌که‌ی ئه‌منی سلێمانی، هیوایان ده‌سگیر کرد، بورهان ی کاکی هیوا سه‌ربازی هه‌ڵاتوو، دوکانی بۆیاخی ئوتۆمۆبیلی له گه‌راجی سه‌رکارێز هه‌بوو، به‌یانی بوو هێشتا نه‌چوو بوو بۆ سه‌رکاره‌که‌ی، له ناکاو هیزێکی ته‌واریی ئه‌من دای به‌سه‌ر ماڵه‌که‌یان دا، کون وقوژبنی ماڵه‌که‌یان گه‌ڕان.
ئه‌منێک ڕووی کردبوه، بورهان
– ئێره ماڵی هیوا فایه‌قه؟
– نه‌خێر، ئێره نیه.
له‌و کاته‌دا ملازم ئه‌حمه‌د ده‌ستی برد بۆ ده‌فتر خدمهیهک له سه‌ر مێزی ته‌له‌فیزیۆنی هۆڵه‌که دانرابوو، کردییه‌وه ناوی هیوا فایه‌ق ی بینی، هێستریا گرتی، زۆریان له بورهان دا ، چاوو ده‌سیان به‌سته‌وه و گواستیانه‌وه بۆ ته‌وارییه‌که، چه‌ند ئهمنێکیان خۆیان له ماڵی هیوا له گه‌ڕه‌کی ئاشتی حه‌شاردا.
ئه‌و رۆژه ئارام زۆر چاوه‌ڕوانی هیوای کردبوو، ده‌بوایه بیبینێ، دیار نابێ، رووی کردبووه ماڵی هیوا، که له ده‌رگای دابوو، ئه‌منه‌کان ده‌سگیریان کرد، شه‌وی 19- 11- 1985 ئه‌منه‌کان هه‌ڵیان کوتایه سه‌ر ماڵی سه‌ردار و ئه‌ویشیان ده‌سگیر کرد.
که چاوی بورهانیان کرده‌وه، خۆی له نهۆمی دووه‌می بیانه‌یه‌کی گه‌وه‌ره‌ی تهواریهکهدا بینییه‌وه، شوشه‌ی په‌نجه‌ره‌ی ساڵۆنهکهیان ده‌رهێنابوو، کزه بای ساردی پایززیاتر ساردی کردبوو، بورهانیان به که‌له‌بچه‌که‌ی ده‌ستییه‌وه به و عه‌موده درێژه‌وه به‌سته‌وه کهسهرکاشیهکه پاڵیان خستبوو، شه‌وه‌که‌ی دوای ئه‌شكه‌نجه‌یه‌کی زۆر هیوایان به بوراوهیی وه هێنایه ته‌نیشت بورهانه‌وه، دوای ماوه‌یه‌ک بورهان بانگی هیوای کرد که گوێ له ده‌نگی کاکی بوو، زۆر به کزیییهوه وتی:
-کاکه بورهان نازانم بۆ ئه‌منه‌کان به وردی ئاگایان له پلان و به‌رنامه‌و نه‌خشه‌کانی ئێمه‌یه، وه‌ک ئه‌وه‌ی هه‌نگاو به هه‌نگاو له گه‌ڵماندا بن، به‌ڵام ئێمه به‌رگه‌ی هه‌موو ئهشکهنجهکانمان گرت، هیچ نهێنیه‌کمان نه‌درکاندوه.
له‌و کاته‌دا ئه‌منه‌کان هیوایان برده‌وه بۆ لێکۆڵینه‌وه، دوای دوو سه‌عات هێنایانه‌وه وتی:
– جه‌للاده‌کان ئه‌شکه‌نجه‌ی زۆریان دام بوورابومهوه، له حه‌وشه له به‌ر ئه‌و سه‌رمایه فڕێیان دابووم،کاتێ به ئاگاهاتمه‌وه، به ئاسته‌م گوێم له ده‌نگی ئه‌منێک بووبه که‌سێکی تری وت:
– ئه‌مه هیوایه.
– به‌ڵێ خۆیه‌تی.
– یه‌کسه‌ر ئه‌و ده‌نگه‌که‌م ناسییه‌وه، قه‌د بڕوام نه‌ده‌کرد، هاوڕێیه‌کمان ئاوا جاسوس بێت، که چاوم هه‌ڵبڕی (………)* م بینی.
هیوا ئارامی زۆر خۆش ده‌ویست، خه‌می ئه‌وی بوو وتی:
– کاکه تۆ به‌رده‌بی، ده‌بێ هه‌موو تواناتان بخه‌نه گه‌ڕ بۆ ئازاد کردنی ئارام.
له‌و کاته‌دا پاسه‌وانه چرپه چرپه‌که‌ی بینی، توڕه‌بوو، به داره‌که‌ی دایگرتنهوه و له یه‌کتری جیا کردنه‌وه، جه‌للاده‌کان به به‌رده‌وامی ئه‌شکه‌نجه‌ی ئارام و سه‌ردارو هیوایان ده‌دا. یه‌کێک له ئه‌فسه‌رکانی ئه‌منی ته‌واری، له گه‌ڵ ئارام خوێندکاری (کۆلێجی یاسا)ی زانکۆی به‌غداد بوو، له‌وێ ئارامی ناسییه‌وه، پێت وت:
– کاره‌که‌ی ئێوه دیار‌و ئاشکرایه، هه‌رسێکتان نکۆڵی لێ ده‌که‌ن، گه‌ر هه‌ر وا بمێننه‌وه، له ژێر ئه‌شکه‌نجه‌دا ده‌تانکوژن، به‌ڵکو دان به کاره‌که‌تاندا بنێن، چه‌ند ساڵێک حوکم ده‌درێن، دوایی به لێبوردنی گشتی ئازاد ده‌کرێن.
ئارام و سه‌ردارو هیوا رووبه‌رووی هه‌موو ئه‌شکه‌نجه‌یه‌کی جه‌سته‌یی وده‌رونی و جه‌لاده‌کان بوونه‌وه، به مه‌رگی خۆیان، هه‌موو نهێنیه‌کانیان له گه‌ڵ خۆیاندا برده دووتوێی خاکه‌وه.
بورهان مانگێک له ته‌واریه‌که‌ی سلێمانی مایه‌وه، هیچ زانیارییه‌کیان لێ چنگ نه‌که‌وت،گواستیانه‌وه بۆ (انضباط عسکر ی ) ی له حامیه‌ی سلێمانی، پڕبوو له زیندانی، له‌وێ هێمنی برای بینی باوه‌شیان به یه‌کتری دا کرد، بورهان سه‌ری سوڕما بۆ ئه‌و منداڵه‌یان ده‌سگیر کردووه. هێمن به قوڕگێکی پڕ له گریانه‌وه به بورهانی برای وت:
– (دایکم و خوشکه‌کانیشم) ** له به‌شی زیندانی ژنانن، ئه‌منه‌کان ماڵه‌که‌مانی داگیرکرد.
دوای چه‌ند رۆژێک که‌سێکیان تازه ده‌سگیر کرابوو، بورهانی ده‌ناسی پێ وت:
-هیوای برات و دوو هاوڕێکه‌ی شه‌هید کراون.
بورهان و وه‌ستا عوسمانه سووری بۆیاخچی و ئاکۆ مسته‌فا له ته‌وارییه‌که پێکه‌وه زیندان بوون، دواتر جارێکی تر، له سجنی سه‌ره‌وه له گه‌ڵ بورهان یه‌کیان گرته‌وه، پیان وت:
– شه‌وێك هه‌موو زیندانیانی تهوارییهکهیان کۆکرده‌وه، به‌رگی سه‌ربازیان له بهرکردین و ریزیان کردین، له‌وکاته‌دا کهسێکێیان هێنا، به‌رگی سه‌ربازی له به‌ردا بوو، ده‌م و چاوی داپۆشرابوو، ئه‌وکه‌سه به‌ریز یه‌ک به‌یه‌ک سه‌یری روخساری هه‌موومانیان کرد، سێ که‌سی له ریزه‌که ده‌رهێناو و وتی:
– ئه‌م سیانه بوون، ئارام و هیوا و سه‌ردار.
له17- 12- 1985 به ئاماده‌بوونی لێپرسراوانی ئه‌منی سلێمانی و شێخ جه‌عفه‌ری پارێزگای سلێمانی و فه‌رمانبه‌رانی دام و ده‌زگا کانی سلێمانی، (ئارام و هیواو سه‌ردار ) یان به چاوبه‌ستراوی و کهلهبچهکراوی و به به‌رگی سه‌ربازییه‌وه له‌به‌رده‌م ئاماده‌یی رۆشنبیردا گوله باران کرد.
سه‌رچاوه و په‌راوێزه‌کان:
ئه‌م زانیاریانه‌م له مامۆستا بورهان فایه‌ق ـه‌وه پێگه‌یشتووه.
* دوای راپه‌رین ده‌یان به‌ڵگه‌نامه‌ی ئه‌منی سلێمانی که‌وته ده‌ست جه‌ماوه‌ر، له وبهڵگهنامانهدا ناوی ئه‌و جاسوسه ی تیا تۆمار کرابوو، په‌یوه‌ندی به ئه‌منی سلێمانییه‌وه کردبوو، ئه‌وهه‌موو زانیارییه‌کانی هیواو سه‌ردارو ئارام گه‌یاندبووه ئه‌منی سلێمانی، ببوو به شاهید به‌سه‌ریانه‌وه، دایکی شه‌هید هیواو شه‌هید سه‌ردار به ده‌سه‌ڵاتدارانیان وتبوو:
-گه‌ر به خێرایی (……..) تاوانبار ده‌سگیر نه‌که‌ن ،به نیازه به‌یانی خۆی ده‌رباز بکات و له ئێرانه‌وه رووبکاته هه‌نده‌ران، هیچ گوێیان به داوکهیان نه‌دابوو، رێبوار عوسمان برای شه‌هید سه‌ردار به دڵگه‌رمی خۆی چووبووئهو جاسوسه ده‌سگر بکات ، به‌ڵام ( ……. ) زووتر هاتبووه ده‌ست رێبواری شه‌هید کرد.
* ئه‌منی سڵیمانی خانه‌واده‌ی شه‌هید هیواوئارام وسه‌ردار ده‌سگیرکرد، ماوه‌یه‌ک له زیندانی حامیه‌و سجنی سه‌ره‌وه زیندان بوون، دواتر گوێزرانه‌وه بۆ سجنی (شرطه الخناق ) له شاری سه‌ماوه ، له 1988 به لێبووردنی گشتی ئازاد کران، به تسفیرات گوێزرانه‌وه بۆ ئه‌منی سلێمانی و شه‌وێک له‌وێ مانه‌وه بۆ به‌یانیه‌که‌ی له (لجنه الاستقبال ) له عه‌ربه‌ت ئازاد کران / بورهان فایه‌ق.
ئه‌منی سلێمانی ته‌رمی هه‌رسێ شه‌هیده‌که‌یان به نهێنی له سێ چاڵی نادیار حه‌شار دابوو، به‌هۆی باوکی و خاڵی و مامی و خاڵۆزاکانی شه‌هید هیوا تونیان ئه‌و شوێنه‌ی شه‌هید هیوا بدۆزنه‌وه ،شه‌وێکی تاریک نوتک به چرایه‌که‌وه، خۆڵی سه‌ر چاڵه‌که‌یان هه‌ڵدایه‌وه و ته‌رمه‌که‌یان ده‌ر هێنا، هیوا به‌رگی سه‌ربازی له به‌ردابوو، کلێته‌یه‌کی له‌سه‌ردابوو، برینه‌که‌ی هێشتا ته‌ڕبوو، خوێنی لێ ده‌ڕۆیشت، کفنیان له به‌رگه‌که‌ی ئاڵان و له گۆڕستانی شه‌هیدان به خاکیان سپارد / بورهان فایه‌ق.
- Latest Posts by عەبدوڵا کەریم مەحمود
عەبدوڵا کەریم مەحمود: ئاسۆیەک ئاوا نابێ.!
-عومەر سەیدە: دادگایی‌کردنی تاوانبارێکی ئەنفال، ئەم تاوانبارە بناسن.
-عەبدوڵا کەریم مەحمود: سەرۆک جاشەکان و کەسایەتییە دیارەکان!
- All Posts