عیماد عه‌لی: ئه‌وانن هۆكاری ئه‌م وه‌زعه‌ن و كه‌سیش گومانیان لێناكات.
ئه‌وسا كه كۆڵۆنیالیزم به راسته‌وخۆ و به سوپاوه عیراقیان داگیركرد و بكوژ‌و ببڕ خۆیان بوون و ئایندهی گه‌لانی ئه‌م ناوچه‌یه‌یان دیاریده‌كرد و له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی و زامنكردنی سه‌دان ساڵه‌ی دواڕۆژی گه‌لانی خۆیان هه‌موو كارێكیان له‌م ناوچه‌یه به حه‌ڵاڵ ده‌زانی و ته‌نانه‌ت له توندترین كاری قێزه‌ونی دژ به میله‌تانی ناوچه‌كه زه‌ڕه‌یه‌ك سڵیان نه‌كرده‌وه و، ئه‌وه‌نده به نه‌رم و نیانی و سیاسه‌تی فێلبازانه كاریان به‌ڕێده‌كرد وهه‌وڵی ئه‌وه‌یان ده‌دا كه‌س به‌ڕه‌نگاریان نه‌بێته‌وه، به‌ڵام خه‌لك هۆشیار بوو، بۆیه بێده‌نگ نه‌بوو له ئاستیاندا.
ئه‌گه‌ر ئه‌وسا به خۆیان و راسته‌وخۆ به سوپاوه هاتبوون و ده‌ستیان به‌داگیركاری كرد، ئه‌وا ئه‌مڕۆ هه‌مان سیاسه‌ت و ره‌فتار و داگیركاری به خه‌ڵك و لایه‌ن و سه‌ركرده‌و خودی گه‌له‌كه‌ی خۆمان ده‌كه‌ن و كه‌سیش ئاگای له مه‌حموی بێزهوان نیه و په‌نجه‌ی تاوان به‌ره‌و رووی جێبه‌جێكارانی سیاسه‌تی ئه‌و داگیركاره خۆحهشارداوانهی پشتی په‌رده‌ی ئه‌و په‌یوه‌ندیه نهێنیانه‌ی نێوان ئه‌و كۆڵۆنیالیه سه‌رده‌مانه و لایه‌نه عیراقی و كوردستانیه‌ی هاوكارانیان ناكات و كه‌س ئاگای له سه‌به‌بكاری سه‌ره‌كی نیه.
خه‌ڵك نازانێت و ئاگای له‌وه نیه كه كۆڵۆنیال هه‌ر ماوه و هه‌مان ره‌فتاری پێشووی به شێوازێكی دیكه ده‌كات و ئامانجه‌كانی هاوشێوه‌ی ئامانج و مه‌به‌سته‌كانی سه‌ده‌ی پێشوویانه به‌ڵام به ره‌فتار و ئامڕاز و جێبه‌جێكاری نوێ و جیاوازه‌وه، به تایبه‌تی به‌ریتانیا له ژێره‌وه خه‌ریكی ورده‌كاریه‌كانی به‌ڕیوه‌چونی سیاسه‌تی ئه‌م ناوچه‌یه و ته‌نانه‌ت زیاده‌رۆیی نیه گه‌ر بڵێین ئه‌و پلاندهڕیژهر و ده‌سترۆیشتووی نێوخۆیی ئه‌م ناوچه‌یه و خودی ئه‌مریكاش جێبه‌جێكاری بهجێهێنانیهتی.
ورده‌كاری نیازه‌كانیان له‌گه‌ل پێداویستیه‌كانی سه‌رده‌مدا گونجاندووه و كه‌س ئاگای له‌وه نیه ته‌نانه‌ت به‌ریتانیا كه كوردی دابه‌ش به‌سه‌ر چوار ده‌وڵه‌تدا كرد تا ئه‌مڕۆ له‌سه‌ر هه‌مان بیر‌و ره‌فتار ده‌ڕوات و به‌رده‌وامه له سه‌ر ستراتیهجیهتی هه‌مان سیاسه‌ت و ره‌فتار و سودی دوورمه‌ودای خۆی له‌وه‌دا ده‌بینێت و هه‌ر جوڵه‌یه‌ك له قازانجی ئه‌و ستراتیجیه شه‌یتانیه‌ی بكه‌وێته‌وه بێ یه‌ك ودوو هه‌موو توانایه‌كی فێلبازانه‌ی خۆی ده‌خاته گه‌ڕ و به شێوه‌یه‌كی به‌ڕێی ده‌كات كه له سودی خۆی بكه‌وێته‌وه و ئه‌گه‌ر لهوهشدل زیانی بۆ سه‌رجه‌م خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌ش بكه‌وێته‌وه، بهدبهختیهكه له‌وه‌دایه كه كه‌سیش ئاگاداری كاری ژێربه‌ژێریان نیه.
به‌ڵگه‌ی سه‌ره‌كی و روونی ئه‌مه‌ش، چۆنێتی به‌ڕێوه‌چون و نه‌بونی هه‌ڵوێست به ئاشكرا بۆ ریفراندۆم له هه‌رێمی كوردستان، به‌ڵام به نهێنی و ژێر به ژێر و ناراسته‌وخۆ و به كاره‌كته‌ری جیاواز و دوور له چاوی خه‌ڵك هاندان و پاڵنانی كورد بۆ پرۆسه‌كه و له‌هه‌مان كاتدا پشتگیری حكومه‌تی ناوه‌ندی عیراق و هه‌وڵی شكستهێنانی پرۆسه‌كه و یارمه‌تیدانی داگیركردنی ناوچه دابڕاوه‌كان له لایه‌ن سوپای عیراق و رۆڵی برتش پترۆلیۆم و ئامادهباشیپێشوهخته و هاتنی كتوپڕیان بۆ داگیركاری چاڵه نه‌وته‌كان ته‌نها له‌پاش ڕۆژێك له شكستی ریفراندۆم و داگیكردنی كه‌ركوك. ئێستاش زۆرینه‌ی ڕه‌های خه‌ڵك بێ ئاگان له‌و ره‌فتاره فێڵباز و فریودان و كۆڵۆنیالیانهی ئه‌م زلهێزه سته‌مكاره‌ی مێژوو. تا ئێستا به‌ریتانیا و ئه‌مریكا ده‌ستێوه‌ردانیان له بچوكترین هه‌نگاوی سیاسی ناوچه‌كه و عیراق و ته‌نانه‌ت كوردستانیش به‌رده‌وامه و پیلانه‌كانیان جێبه‌جێده‌كه‌ن و له پشتی په‌رده‌وه سیاسه‌تی هه‌مان زه‌مانی كۆڵۆنیالی به‌ڕیوه‌ده‌بن و كه‌سیش گومانیان لێناكات. بۆ هه‌رێمیش سه‌ركردایه‌تی كورد ئاسانترین ئامڕزای به‌رده‌ستیانن بۆ جێبه‌جێكردنی پیلانه‌كانیان له كوردستان و عیراق و ناوچه‌كه‌ش. ئه‌گه‌ر وردبین ته‌ماشای جموجوڵیان له بچوكترین رووداوی سیاسی عیراق و هه‌رێم ده‌كه‌ین و ده‌زانین كه چی ده‌كه‌ن و چۆن دوور له چاوی هه‌موو لایه‌ك ئیستیغلالی گه‌وجیی سه‌ركردایه‌تی عیراق و كورد ده‌كه‌ن و ته‌نانه‌ت به شتی لاوه‌كیه‌وه سهرقاڵێان ده‌كه‌ن و پهرشو بڵاو و بهرتكهو زاڵهبهیان به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێنن و كاری خۆیان به ئامڕاز و سیاسه‌تی سه‌رده‌مانه و به ئاسانی به‌ڕێده‌كه‌ن .
ئه‌مجا ئه‌مه‌ت له‌به‌رچاو بێت و وه‌ره‌وه بۆ سیاسه‌تی نێوخۆیی كورد و ره‌فتاری بنه‌ماڵه ده‌ستڕۆیشتوه‌كان و حاڵی ئه‌م گه‌له سته‌مدیده و ئه‌و فریودان و دزی و جه‌رده‌یی و تاڵانیه ناڕاسته‌وخۆیانه‌ی دوور له بینینی كه‌س كه ئه‌م ده‌وله‌ته داگیركارانه ده‌یكه‌ن و كه‌س بچوكترین گومانیان لێنكات و به‌ڕێز و خۆشه‌ویستیه‌وه پێشوزی و به‌ڕێده‌كرێن، ئه‌گه‌ر له سه‌ده‌ی پێشوو به ئاشكرا و به‌به‌رچاوی خه‌ڵكه‌وه ئه‌و كاره‌یان ده‌كرد و نابووت و نه‌فره‌تكراو بوون له لایه‌ن خه‌ڵكی نیشتمانیه‌وه به‌ڵام ئێستا خه‌ڵك سوپاسگوزاریانه و به هیچ شیوه‌یه‌ك نازانن كه ئه‌مانه‌ن پشێویان دروستكردووه و ئه‌م ناوچانه‌یان تێكداوه وبه به‌رزكی بانانیش لێی ده‌رده‌چن.
تۆ وه‌ره ره‌فتاری ئه‌وان له‌به‌رچاو بگره و ته‌ماشای سیاسه‌تی سه‌ركردایه‌تی كورد بكه كه چۆن له‌سه‌ر مشتێك پاره چیان به‌م میله‌ته داماوه كردووه و ته‌نانه‌ت واسهرقاڵبوون به خۆیانه‌وه موچه‌ی خه‌ڵكیان پێدابین ناكرێت. ده‌پرسین؛ كه‌س گومانی له‌وه هه‌یه كه ئه‌گه‌ر راپرسی بكرێت زۆرینه‌ی ڕه‌ها داوا له‌و وڵاتانه ناكات كه بێن كوردستان داگیربكه‌ن و خۆیان ده‌سه‌لات بگرنه‌ده‌ست؟ ئا ئه‌مه‌یه سیاسه‌تی نوێی وڵاتانی كۆڵۆنیالیزم كه عه‌قڵی كورد ناگاته زه‌ڕه‌یه‌ك له بیركردنه‌وه و ره‌فتاری ئه‌وان و خۆشیان به‌سه‌ر ئه‌م گه‌له‌دا سه‌پاندووه و خۆیان به فس‌فس پاڵه‌وان ده‌زانن و كه‌چی هه‌ر تاكێكی ئه‌م دوو بنه‌ماڵه بگره خۆی به كێسنجه‌ر ناگۆڕێته‌وه.
له‌مه‌دا زۆر شتی روونی مێژوومان بۆ ده‌رده‌كه‌وێت و گرنگترینیان ئه‌وه‌یه كه ئێمه‌ی نه‌زان به هیچ شێوه‌یه‌ك ئاگامان له بارودۆخ و سیاسه‌تی هه‌موو سه‌رده‌مه‌كان نه‌بووه و نابینا هه‌نگاومان ناوه، تادواجار بهڕهكهمان له ژێر پێدا راكێشراوه.