زانیار محەمەد: وڵاتێك، سه‌رۆك وه‌زیرانیش تێیدا پارێزراو نییه.
وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە
عیراق وڵاتێكی نا سه‌قامگیر له‌هه‌موو مێژووی خۆیدا، وڵاتێك به‌رده‌وام شه‌ڕ و شۆڕ و به‌رده‌وام ململانێی ناوخۆیی و ده‌ره‌كی تێدا هه‌بووه، وڵاتێك مێژوویه‌كی پڕ خوێن و كوده‌تا و شۆڕشی یه‌ك له‌دوا یه‌كی به‌خۆوه بینیوه، هه‌رده‌م پێشووتری له ئێستای باشتربووه، عیراقی دوای 2003یش كه زۆرێك به به‌هه‌شتی تێئه‌گه‌یشتن، به‌هۆی ململانێی سیاسی و چه‌كداری نێوان لایه‌نه سیاسی و تایفییه‌كان و ده‌ستوه‌ردانی وڵاتانی ده‌وروبه‌ر، تا دێت به‌ره‌و خراپتر ده‌چێت و ره‌نگه دۆزه‌خی بۆ خه‌ڵكه‌كه‌ی پێ بێت نه‌ك به‌هه‌شت، وڵاتێك نا سه‌قامگیر و كه‌س تێیدا پارێزراو نییه، به‌خودی به‌رپرسه باڵاكانیه‌وه، هه‌وڵی تیرۆركردنی مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانیش باشترین به‌ڵگه‌ی ئه‌مه‌یه.
وادیاره ململانێكانی سه‌ر گۆڕه‌پانی سیاسی، به‌تایبه‌ت دوای هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌و دۆڕانی هه‌ندێك له‌لایه‌نه سیاسییه‌كان، به‌تایبه‌ت ئه‌وانی گروپی چه‌كدارییان هه‌یه، به‌ره‌و ئاقارێكی تر ده‌چێت، به‌تایبه‌ت كه لایه‌نه نارازییه‌كان، دوای خۆپیشاندان و ناره‌زاییه توندوتیژه‌كانیان له‌به‌غدا، رووداوه‌كانی میقدادییه‌ی به‌سه‌ردا هات، كه مه‌ترسی شه‌ڕی تایفی له‌گه‌ڵ خۆیدا ده‌هێنێت، ئه‌مجاره‌ش هه‌وڵی تیرۆركردنی مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌سه‌ردا هات.
هه‌وڵی تیرۆركردنی كازمی كه شه‌وی شه‌ممه‌ی رابردوو له‌رێگه‌ی سێ فرۆكه‌ی جۆری درۆنه‌وه بوو، ماڵه‌كه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی كرده ئامانج له ناوچه‌ی سه‌وزی ناوه‌ڕاستی به‌غدا، كه تێیدا كازمی به‌شێوه‌یه‌كی سووك برینداربوو.
ئه‌م هێرشه، ته‌سعیدێكی نوێی بوو له‌هێرشه‌كان له‌عیراقدا به‌تایبه‌ت كه پێشتر ته‌نها پێگه سه‌ربازییه‌كان و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكا له‌عیراق ده‌كرانه ئامانج و زیاتریش چه‌ند لایه‌نێكی چه‌كداری شیعه پێی هه‌ڵده‌ستن كه دژی بوونی ئه‌مریكان له‌عیراق و ناوچه‌كه‌دا.
به‌ئامانجگرتنی كازمی دوای ئه‌و هه‌ڕه‌شانه هات كه هه‌ندێك لایه‌نی نارازی شیعه له ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنیان گرت، تێیدا چه‌ند لایه‌نێكی بیانی و هه‌روه‌ها حكومیان تۆمه‌تباركرد به‌ته‌زویركردنی ئه‌نجامه‌كان، بۆیه گومان زۆره كه چه‌ند لایه‌نێكی توندڕه‌وی چه‌كداری سه‌ر به‌و لایه‌نانه له‌پشت هێرشه‌كه‌وه بن، به‌تایبه‌ت ئه‌و گروپانه چه‌ندین جار به‌رپرسیارێتی خۆیان نه‌شاردۆته‌وه له‌هێرشه‌كان به‌درۆن بۆ سه‌ر بنكه سه‌ربازی و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكا له عیراق.
هه‌وڵی تیرۆركردنی كازمی ناره‌زایی زۆری به‌دوای خۆیدا هێناو، له‌و رووه‌وه زۆرێك له‌سه‌ركرده عیراقییه‌كان، به‌كارێكی تیرۆریستییان ناوبرد، به‌رهه‌م ساڵح ی سه‌رۆك كۆماریش له تویته‌ر رایگه‌یاند، هێرشه تیرۆریستییه‌ی كازمی كرده ئامانج، پێشێلكارییه‌كی مه‌ترسیدار و تاوانێكی قێزه‌ونه دژ به‌عیراقییه‌كان و ده‌بێت هه‌ڵوێسته‌كان یه‌ك بن بۆ رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی ئه‌و خراپه‌كارانه‌ی له‌بۆسه‌دان بۆ لێدانی ئه‌من و ئاسایشی گه‌ل و نیشتیمان.
نێرده‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانی له‌عیراق یونامی، له‌به‌یاننامه‌یه‌كی خۆیدا داوایكرد، رێگری له‌تیرۆر و توندوتیژی و كاری نایاسایی بگیرێت له‌عیراق و نه‌هێلدرێت سه‌قامگیری وڵات و پرۆسه‌ی دیموكراسی تێكبدرێت.
ئه‌وه‌ی ئێستا له‌عیراق ده‌گوزه‌رێ، حاڵه‌تێكی نائاساییه و ره‌نگه سه‌ره‌تایه‌ك بێت بۆ ئاڵۆزی و قه‌یرانی گه‌وره‌ی سیاسیی و ئه‌منی، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی لایه‌نه نارازییه‌كان له‌ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی خاوه‌نی گروپی چه‌كدارین، هه‌ڵوێستیان دیار و نه‌گۆڕه هه‌م به‌رامبه‌ر به‌پرۆسه‌ی سیاسی و هه‌میش به‌رامبه‌ر به‌حكومه‌ته‌كه‌ی كازمی، له‌ولاشه‌وه گروپه تیرۆریستییه‌كان هه‌لیان له ململانێ و ئاڵۆزی سیاسیی عیراق وه‌رگرتووه، بۆ دووباره ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی كاره تیرۆریستییه‌كان و به‌ئامانجگرتنی هاووڵاتیان و هێزه ئه‌منیه‌كان و هێزی پێشمه‌رگه و هه‌روه‌ها دام ده‌زگاكانی ده‌وڵه‌ت، بۆیه ئه‌گه‌ر بارودۆخه هێورنه‌كرێته‌وه له‌لایه‌ن حزب و كوتله سیاسییه‌كانه‌وه و چاره‌سه‌ری ئاڵۆزییه‌كان نه‌كرێت، بارودخ خراپتر ده‌بێت و ره‌نگه به‌ره‌و خاڵی سفر بڕۆینه‌وە.
وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە