عه‌بدوڵا که‌ریم مه‌حمود: تێك شکانی که‌سێتی تاکی کورد.
له 27- 12- 1920 ـه‌وه تا 9- 4- 2003، ده‌سه‌ڵاتدارانی پاشایه‌تی و کۆماری عێراق، زنجیره کۆمه‌ڵکوژی مرۆڤی کوردیان کردوه، له ماوه‌ی 83ساڵی فه‌رمانڕه‌وای به‌غداد، چین و توێژی ره‌نجده‌رانی کورد لهشۆڕشهکان دا بۆرووبهرووی داگیرکه‌ران جه‌سته‌و رۆحیان به‌خشیووه به خاک.
دوای راپه‌ڕین و گۆڕانکاری 9 / 4 / 2003 ده‌بوایه سه‌رکرده‌ی حیزبه سیاسییه‌کانی کورد له په‌له‌مان و حکومه‌ت ی هه‌رێم، له‌سه‌ر پلان و به‌رنامه‌و نه‌خشه‌یه‌کی زانستی، ده‌یان پرۆژه‌ی خزمه‌ت گوزاریان له بواره جیا جیاکان دا بخستایه گهڕبۆخزمهتی خه‌ڵکی کوردستان، ده‌بوایه کاریگه‌رییه سلبییه کانی کۆمه‌ڵکوژی کورد یان له بواری سیاسی وئابووری و کۆمه‌ڵایه‌تی و کلتووری و ده‌رونییه‌وه ریشه‌کێش بکردایه.
ده‌بوایه هه‌موو تواناجیا جیاکانیان بخستایه‌ته گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ی تراژیدیای زنجیره کۆمه‌ڵکوژی (کورده فه‌یلییه‌کان وبێ سهوشوین کردنی بارزانییه‌کان و ئه‌نفال و کیمیا بارانی هه‌ڵه‌بجه‌و ناوچه جیا جیاکان و گۆڕه به‌کۆمه‌ڵه‌کان )، وه‌ک جینۆساید له هۆڵی دادگای باڵای تاوانبارانی عێراقه‌وه، به هه‌ماهه‌نگی ره‌وه‌ندی کورد وه‌ک دۆکیومینتێکی نیوده‌وڵه‌تی بگه‌یشتایه به جیهان و به جینۆساید بناسرایه.
دوای ئه‌و هه‌موو شه‌هیدو زیندانی و زنجیره کۆمه‌ڵکوژی و گۆڕه‌به‌کۆمه‌ڵانه، دوای په‌رته‌وازه بوون و نه‌هامه‌تی و نه‌داری و دهربهدهریو برسێتی و ماڵوێرانی، دوای راپه‌ڕین له سایه‌ی په‌رله‌مانی کوردستان و حکومه‌تی هه‌رێمه‌ی کوردستان، ئه‌و هه‌موو زنجیره کۆمهڵوژیانه کاڵ کرانه‌وه و له بۆشایه‌کی چه‌ق بهستوادا بچوک کرانه‌وه، له ئاستی گۆڕانکارییه تیژ تێپه‌ڕه‌کان دا نه‌بوون، هه‌ر وه‌ک ئه‌وه‌ی خاوه‌نی هیچ جۆره جینۆسایدێک نه‌بین.
ستراتیژی سه‌رکرده‌ی حیزبه سیاسیه‌کانی کوردستان ته‌نیا بۆ کۆنترۆڵی په‌رله‌مان و هه‌موو جومگه‌کانی کایه‌کانی حکومه‌تی هه‌رێمه، ئه‌وان هیچ گۆڕانکارییه‌کیان نه‌کرد وه بۆ ئه‌وه‌ی ژیانی دژوار‌و نه‌هامه‌تی هاوڵاتیان ئاسایی بکه‌نه‌وه، هه‌موو پلان و به‌رنامه‌و نه‌خشه‌کانیان بۆ ئه‌وه‌یه قوتی هاوڵاتیان به بیانوی سیناریۆ ی جیا جا ببه‌ن خۆیان.
گه‌ر به‌راوردێکی بژێوی ژیانی هاوڵا تیان و ده‌سه‌ڵاتدارانی کورد بکرێ، جیاوازییه‌کان ئه‌وه‌نده ناره‌واو نا به جێ یه، ئه‌و زوڵم و غه‌دره له‌هیچ ده‌ستوورو یاسا‌و رێسایه‌ک دا قبوڵ ناکرێ.
ئه‌وه چه‌ند ساڵێکه ئه‌م هه‌رێمه‌یان نوقمی تارمایی گه‌نده‌ڵی کردوه، له هه‌موو کایه‌کانی ژیان دا غه‌درو ناعهدالهیهتیان کردوه به ئه‌مری واقع، به بیانووی که‌می بودجه‌و نه‌ناردنی بودجه، قوتوه شیری منداڵانی ئه م نیشتمانهحهپهلوش ده‌که‌ن. ئه‌م پلان و به‌رنامه‌و نه‌خشانه‌ی ئه‌زمونی حوکمڕانی ئه‌م چه‌ند ساڵه‌ی کورد له په‌رله‌مان و حکومه‌ت و حیزبه‌کان، سه‌لماندیان ئه‌وان ته‌نیا نوێنه‌ری به‌رژوه‌ندییه تایبه‌تیه‌کانی خۆیان وخانهوادو بنه‌ماڵه و حیزبه‌کانیانن. عه‌قڵی مه‌زاجیانه‌ی ئه‌مان ته‌نیا بۆ پێگه‌ی زیاتری کورسییه‌کانیانه، بیر له ژیانی نه‌هامه‌تی خه‌ڵک ناکه‌نه‌وه، هه‌موو پلانه‌کانیان بۆ په‌راوێز خستنی ئه‌و پسپۆر‌و که‌سێتیه خاوه‌ن هه‌ڵوێستانه‌یه ره‌خنه‌ی لۆژیکانه له کاره ناڕه‌واو گه‌نده‌ڵییه‌کانی ئه‌وان ده‌گرن و ده‌سته‌مۆی ئه‌وان نابن.
ئه م سه‌رکردانه نه‌به کۆمپانیازهبلاحهکانیان و نه به ڤێلاو کۆشکه‌کانیان نه به ده‌فته‌ره دۆلا ری بانقه‌کانی ناوه‌وده‌ره‌وه ونه به گرێ به‌ستی نه‌وت و نه به بیری نه‌وت، چاویان تێرنابێ.
خوێنی که‌س و کاری شه‌هیدان و ئه‌نفال و کیمیاباران و زیندانیانی سیاسی و هاوڵاتیان ده‌مژن، مه‌قاشی داگیرکه‌رانی ئه‌م نیشتمان، بیازیانه تا چه‌ندان ساڵی تر، په‌رله‌مان و حکومه‌تی وهه‌رێم تاپۆی خۆیان و کوڕاو کوڕیان بێت، که‌سێتی تاکێکی مرۆڤی کورد تێک بشکێنن و بیکه‌ن به کۆیله.
- Latest Posts by عەبدوڵا کەریم مەحمود
عەبدوڵا کەریم مەحمود: ئاسۆیەک ئاوا نابێ.!
-عومەر سەیدە: دادگایی‌کردنی تاوانبارێکی ئەنفال، ئەم تاوانبارە بناسن.
-عەبدوڵا کەریم مەحمود: سەرۆک جاشەکان و کەسایەتییە دیارەکان!
- All Posts