عه‌بدوڵا که‌ریم مه‌حمود: مه‌سیحی یه‌کانی سلێمانی.
سروودی مه‌سیح: نه‌فره‌ت له سته‌م ده‌کات!
مه‌سیحییه‌کان سه‌ر به مه‌زهه‌بی [ کاسۆلیک کلدان، ئه‌رمه‌نی، ئهسطوری، ئاسوری، پرۆتستان، ئاسوری، یه‌عقوب ] – ن، یه‌ک دوو خانه‌واده‌یان سه‌ر به مه‌زهه‌بی ئه‌رمه‌نی و ئاسورین، ئه‌وانیش هه‌ر له که‌نیسه‌ی سلێمانی نوێژ و خواپه‌رستی یان ده‌کرد، مه‌سیحییه‌کان به زمانی سریانی و کوردی ده‌دوین، به زمانی کوردی [سروودی مه‌سیح ] ده‌ڵێن. که هۆنراوه‌ی مامۆستا حه‌سیب قه‌ره‌داغی یه.
تورکه‌کان به چلی کوردییه‌وه، جینۆسایدی ئه‌رمه‌نی و مه‌سیحی یه‌کانیان کردوه له 1915 ی تورکه‌کان دوور له هه‌موو یاسای نێو نه‌ته‌وه‌یی و به‌هاکانی مافی مرۆڤ، درندانه 3 ملیون ئه‌رمه‌نی و مه‌سیحی یان ره‌شه‌کوژ کردووه، له‌و کاته‌دا هیچ وڵاتێک ناره‌زای ده‌رنه‌بری، هیچ دادگایەکی جیهان داوای دادگایی تاوانبارانی نه‌کرد. رووی یاساکانی مافی مرۆڤیان زه‌رد کرد. مه‌سیحییه‌کان زانیان تورکه‌کان به پۆشاک و جل و به‌رگی کوردییه‌وه ئه‌و تاوانه جینۆسایده‌یان کردووه، تورکه‌کان زۆر دەمێکه په‌یره‌وی ئه‌و جۆره ته‌کتیکه پر له سیناریو یه ده‌که‌ن، له‌م ساڵانه‌ی دوایشدا په‌یڕه‌وی هه‌مان سینارۆو هه‌مان نمایش یان کردووه. ئه‌مانه به‌ڵگه‌ی ته‌واون که تورکه‌کان هه‌موو سه‌رده‌مه‌کان چه‌ند دڕنده‌و بیر ته‌سکن به‌رامبه‌ر به مرۆڤی غه‌یره تورک، به‌تایبه‌تی به‌رامبه‌ر به ئه‌رمه‌نییه‌کان و کورد، ئه‌م ره‌شه‌کوژییه وای له ئه‌رمه‌نییه‌کان و مه‌سیحییه‌کان کردیان، شه‌پۆل شه‌پۆل روو بکه‌نه [سلێمانی، کۆیه، شه‌قڵاوه، دیانا، عه‌ینکاوه، هه‌رموته، دهۆك، زاخۆ ].
له‌وانه‌ی که روویان کردوه‌ته سلێمانی خانه‌واده‌ی [ سهرهفیان، سه‌نه که‌ریم، که‌سپه‌ر، کریکۆر، ئهزهر عیسا. داده ماکرۆهی، گۆ رگێن ].
له ساڵی 1932 جارێکی تر گه‌وره‌ترین قه‌سابخانه له لایه‌ن رژێمیهوه دژ به ئاشورییه‌کان له ناوچه‌ی [سومیل] کرا، که بووه هۆی له ناو چوونی سه‌رکرده‌که‌یان به ناوی [ مار قه‌ره‌داغ].
که‌سایه‌تیه ناسراوه‌کانی مه‌سیحی یه‌کانی سلێمانی
که‌ریمی عه‌له‌که، شه‌هید شه‌وکه‌ت عه‌زیز، متی جرجیس، خانه‌واده‌ی نیسان مو‌سا، نه‌جیب شه‌معون، شه‌معون مه‌تی، سه‌رکیس اڵڵه وێردی، قه‌شه یوسف په‌ری، داده ماکرۆهی، سسته‌ر خاتونه. له حکومه‌ته‌که‌ی مه‌لیک مه‌حمودا،که‌ریم ی عه‌له‌که وه‌زیری دارایی و مالییه بوو. که‌ریمی عه‌له‌که ناوی [عه بدول که‌ریم ] ی کوری ئه‌لیاسه. که‌سایه‌تیه‌کی گه‌وره‌و خاوه‌ن هه‌ستی مه‌زن و میهره‌بان بووه، قه‌شه په‌ترۆس ی باپیری خه‌ڵکی دیی هه‌رموته‌یه له ده‌شتی شیوا شۆک، خه‌ڵکی شاری سلێمانی زۆریان رێز لێ گرتووه و خۆشیان ویستووه.
له خۆشه‌ویستیدا [ئهلیاسهکه]یان گۆریووه به [عه‌له‌که]، چونکه زۆر راستگۆ‌و ده‌ست پاک بووه، بازرگانی کردووه، کاره‌که‌ی په‌ره‌ی سه‌ندوه له عیراق و ئێران. که‌ریمی عەلەکه له خانه سوتاوه‌که کاری کردووه، جێی بروای پیاو ماقوڵان بابانه‌کان بووه، له حکومه‌ته‌که‌ی شێخ مه‌حمودا به‌شداری کردووه‌و وه‌زیری دارایی و مالییه بووه، پێش ئه‌وه‌ی جه‌نگی جیهانی روو بدات، هه‌ستی کردوه جه‌نگ و برسێتی قاتوقڕی و نه‌هامه‌تی مه‌رگ له گه‌ڵ خۆیدا ده‌هێنێت، له‌به‌ر ئه‌وه ده‌غڵ و دانێکی زۆریی کریوه‌و له عه‌مباردا هه‌ڵی گرتووه. له رۆژه ره‌شه‌کانی جه‌نگ و دوای جه‌نگ به نرخێکی که‌م فر ۆشتویهتیهوه به خه‌ڵکی سلێمانی، جگه له‌وه‌ی هه‌موو ئێوارانێک به مه‌نجه‌ڵی گه‌وره چێشتیان لێ ناوه و به‌سه‌ر هه‌ژاراندا به‌خشیویه‌تی به مزگه‌وتی حاچی شێخ ئه‌مین، مزگه‌وتی ته‌کێ رووته، مزگه‌وتی هه‌نزه ئاغا، مزگه‌وتی شێخ محه‌مه‌د به‌رزنجی.
له‌و کاته‌ی ئینگلیزه‌کان شاری سلێمانی یان بۆردمان کرد، خه‌ڵکی شارکهیان چۆڵ کرد. له گه‌ره‌کی گۆیژه ماڵی که‌ریمی عه‌له‌که و حاجی برایم ئاغا له ناو شارمانهوه، که‌ریمی عه‌له‌که زمانی [کوردی ، کلدانی، فارسی، عه‌ره‌بی زانیوه، ئه‌م که‌سێتییه زۆر هه‌ست و ده‌رونیشی ده‌وڵه‌مه‌ند بووه، له ساڵی 1948 ماڵئاوایی له ژیان کردووه و له گۆرستانی[ کامپی ئه‌رمه‌ن ] له به‌شی کاسۆلیك له به‌غداد به خاك سپێراوه،کچ و کوره‌کانی له به‌غداد ده‌ژیان، به‌ڵام نمونه‌ی که‌ریمی عه‌له‌که ئه‌مه‌یه، به کرده‌وه‌و هه‌ڵوێسته‌کانی هه‌موومانی توشی تێرامان کردووه. له ویژدان و ناخی هه‌موومانا زیندووه.
تێبینی/ وێنەکە قەداسەتی پاتریارک مار ڕوفائیل بیداوید، سەرۆکی کلدانییەکانی جیهان و عەبدوڵا کەریم ـە.