عه‌بدوڵا که‌ریم مه‌حمود: مه‌سیحییه‌کانی سلێمانی.
یه‌که‌م که‌نیسه‌ی مه‌سیحییه‌کانی سلێمانی له 1862 دا دروستکراوه.
له باره‌ی ره‌چه‌ڵه‌کی مه‌سیحییه‌کانی کوردستانه‌وه، دوو رای جیاواز و بۆچونی جیاواز هه‌یه.
یه‌که‌میان ده‌ڵێ: مه‌سیحییه‌کانی کوردستان به ره‌چه ڵهک ده‌گه‌رێنه‌وه سه‌ر ئاشوری و ئیمپراتۆریه‌تی ئاشوری].
دووه‌میان ده‌ڵێت: مه‌سیحه‌کان له عه‌ینکاوه و هه‌رموته و هێران و نازه‌نین و شه‌قڵاوه‌و دیاناو دهۆک و زاخۆ و کۆیه‌و سلێمانی دا ژیاون، تا سنووری میزۆپۆتامیا به پێی به‌ڵگه‌ی لۆژیکی میژوویی به پێ ی دان پێ نانی ئاشورییه‌کان خۆیان له کاتی ده‌سه‌ڵات و فه‌رمانره‌وایان نه‌گه‌یشتونه‌ته ناوچه شاخاوییه‌کانی زاگرۆس، که به سیگۆشه‌ی سنوور ناسراوه، ئه‌و شوێنه‌ی هه‌ر سێ سنووری [عێراق -ئێران – تورکیا ]به‌یه‌که‌وه ده‌به‌ستێته‌وه، به‌و پێییه مه‌سیحییه‌کان له ناوچه جیایاکانی کوردستانا ژیاون. ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی که رای دوه‌میان/ وشیاترو راستتر بێ.
گه‌ربڕوانینه لاپه‌ره‌کانی مێژوو، کلدانییه‌کان فه‌رمانره‌وایی ناوچه‌که‌یان کردوه، دواتر ئاشورییه‌کان، چه‌ند هه‌زار ساڵێک پێش له دایک بوونی مه‌سیح. میدییه‌کان به‌هه‌ماهه‌نگی فارسه‌کان به‌سه‌ر یاشورییه‌کان دا زاڵبون، هیچ جۆره به‌ستنه‌وه‌یه‌ک له نێوان ئاشورییه‌کانی ئه‌و سه‌رده‌مه‌و ئێستادا نه‌بووه، به هیچ جۆرێک شیاونییه، ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یی له سه‌ر بناغه‌ی ئاین دیاری بکرێت، گه‌لی کورد نه‌ته‌وه‌ی زه‌رده‌شت نه‌بووه، به‌ڵکو خاوه‌نی ئاینی زه‌رده‌شتی بووه.
له باره‌ی مه‌سیحییه‌کانی کوردستانیشه‌وه که‌سێتیه‌کی وه‌ک [قداسه البطریاک مار رۆفائیل ] یه‌که‌می بیداوید سه‌رۆکی هه‌موو کلدانییه‌کانی جیهان له سه‌ردانێکیا بۆ شاری سلێمانی له 16- 8- 199 وتی: به هیچ جۆرێک به‌ڕه‌وای نازانین ئێمه‌ی مه‌سیحی به میوان یا به په‌ناهه‌نده له سه‌ر ئه‌م خاكه قبوڵ بکرێین، به‌ڵکو ئێمه له گه‌ڵ ئه‌م شاخ و گردۆڵکه و نشێوانه بووین و ده‌بین، ده‌بێت ئه‌مرۆ هه‌موو توانا‌مان بۆ خزمه‌تی کوردستان بخه‌ینه گه‌ڕ.
سه‌رچاوه/ عه‌بدوڵڵا که‌ریم مه‌حمود، یه‌که‌م که‌نیسه‌ی مه‌سیحییه‌کانی سلێمانی له ساڵی 1862 دروست کراوه، تایم ژماره 9، نیسانی 1999، ل 20-ل24.