عه‌بدوڵا که‌ریم مه‌حمود: ئه‌و رۆژانه‌ی نیشتمان هی هه‌موان بوو/ به‌شی یه‌که‌م.
یه‌ک هه‌ڵوێست و یه‌ک چاره‌نوسمان نه‌بوو.
له‌م یاداشته رۆمانه، له 1979 -1985، نزیکه‌ی 7 ساڵی ته‌مه‌نی پێشمه‌رگایه‌تی، به گه‌ڕانه‌وه بۆ یاده‌وه‌ری منداڵێ و سه‌رده‌می مێر منداڵێ و قۆناغی زانکۆ به زمانێکی پاراوی پڕ له مۆسیقای شیعر ئامێز خراوه‌ته روو. وشه و رسته بێ گرییه‌کان پڕن له دیمه‌نی تێڕامانی رۆمانسیه‌تی رۆحی مرۆڤ و سروشت، لێره‌دا زنجیره‌ی رووداوه نهێنی یه په‌نهانه‌کان و هه‌موو دیمه‌نی جوغرافیای شار و شاخ، وه‌ک فیلمێکی دیکۆمێنتاری ده‌بینین.
نووسه‌ر به ئه‌زمونێکی ورد‌و قوڵ رووداوه‌کانی به‌و په‌ڕی ئه‌مانه‌ته‌وه به زمانێکی زۆر به ئهدهبانهو ره‌وشتی به‌رزی پیشه‌ی رۆژنامه‌نووسی و نووسه‌رو شاعیر تۆمار کردووه.
ته‌کنیکی کورته چیرۆک و رۆمان و سیناریوی فیلمی له هه‌موو زنجیره ڕووداوه جیاجیاکان له ( 85) دیمه‌نی جیاجیادا چنییەوە، یه‌کێتی بابه‌تی روداوه‌کان و جوغرافیای جیاجیای به ته‌کنیکێکی هونه‌ری نوێ داڕشتووه، جۆره فه‌نتازیایه‌کی به‌کارهێناوه، نه فه‌نتازیای دنیای خه‌یاڵی رۆمانه‌که له دیمه‌نی واقعی روداوه‌کان دوور بکه‌وێته‌وه. نه ئه‌و دیمه‌نه واقعیانه‌یه که روداوه‌کان به شێوه‌یه‌کی وشک له چوارچێوه‌یه‌کی دیاری کراودا بێت، نه‌توانێت سه‌رنجی خوێنه‌ر بۆ لای خۆی دا راکێشێت.
ئێستا تکایه‌کی پڕ له تێڕامانی وا ده‌بینین، ئه‌مه یه‌که‌م جاره له یاداشتی کوردی دا سه‌ری هه‌ڵداوه. رێچکه‌ی سه‌رهه‌ڵدانی تۆمارکردنی یاداشتی کوردی به زمانێکی رۆژنامه‌وانی جوان و کورت و پوخت به قه‌ڵه‌می به بڕشتی نه‌وشیروان مسته‌فا ئه‌مین ( له که‌ناری دانوبه‌وه بۆ خڕی ناو زه‌نگ) و مه‌حمودی مه‌لا عیزه‌ت له ( کاروانی بێ کۆتایی)دا سه‌ریان هه‌ڵدا، دوای ئه‌وانیش پشکۆ نه‌جمه‌دین له (ئه‌زمون و یاد)دا، زمانێکی ئه‌ده‌بی نوێ و رێچکه‌یه‌کی نوێ ی له یاداشتی کورددا تۆمار کرد.
هه‌ڤاڵ کوێستانی وه‌ک شاعیرێکی خاوه‌ن ده‌نگی تایبه‌تمه‌ندی خۆی له ناوه‌ڕاستی حه‌فتاکان به یه‌که‌م شیعری ده‌نگی خۆی گه‌یانده نیشتیمان، به چه‌ند ده‌قێک له شار‌و شاخ ئه‌م ده‌ست و ئه‌و ده‌ست به شیعره‌کانی ده‌کرا، مایه‌ی تێڕامانی خه‌ڵك بوو.
به نامیلکه‌ی ( ئافره‌ت و ژانی له دایک بونێکی تر )، هه‌ژانێکی نوێی له ناو زانکۆی سلێمانی و شار‌و شاخ و له ناو زنجیره رێکخستنه نهێنییه‌کانی کۆمه‌ڵه‌ی ره‌نجده‌رانی کوردستان دا دروست کرد. جگه له تێڕوانینی خۆی به چه‌ند پرسیارێکی گرنگ وه‌ڵام و ڕاو و بۆچونی چین و توێژه کانی وه‌رگرت، له گه‌ڵ ئه‌و سەرچاوانهی که به‌کاریی هێنابوو، ژانی له دایک بونێکی نوێی بۆ ئافره‌تانی کورد تۆمار کرد.
هه‌ڤاڵ. گه‌نجێکی له‌سه‌رخۆ و هێمن و خاوه‌ن راو و بۆچون و هه‌ڵوێستی تایبه‌تی خۆیه‌تی. شه‌رمنێکی زۆر دڵ وریایه و ورده. هه‌میشه زه‌رده‌خه‌نه له سه‌ر لێوه‌کانییه‌تی. په‌روه‌رده‌ی دایک و باوکێکه دڵیان به قه‌د زه‌ریایه‌کی بێ سنوور پڕه له سۆزی خۆشه‌ویستیه‌کی پاک و راستگۆیانه‌ی وه‌فاو ئه‌مه‌ک. لەساڵی 1956له گوندی میرزا رۆسته‌م له دایک بووه، لەساڵی 1959 گونده‌که‌یان نوقمی ده‌ریاچه‌ی دوکان ده‌کرێت، ماڵیان له چوار قورنه ده‌گیرسێته‌وه، رۆژانه به‌پێ بۆ خوێندن روو ده‌کاته رانیه.
هه‌ڤاڵ له ئه‌زمونی ژیانی پڕ له نه‌هامه‌تی خۆیه‌وه دیمه‌نه دژواره‌کانی ژیانی پڕ له تراژیدی گه‌نجانی کوردی له دوای هه‌ره‌س له ناو شاره‌کان له سایه‌ی سیسته‌می رژێمی تۆتالیتاردا خستوه‌ته روو، چۆن به‌ده‌یان بیانوی نابه‌چێ ناخ و کهسێتییانی تێک ده‌شکاند، رۆژانه ئیهانه ده‌کران و هه‌ستیان بریندار ده‌کرا. له سه‌رده‌می جه‌نگی عێراق- ئێران دا سێ رێگایان له به‌رده‌م دابوو/ سه‌ربازی و به‌ره‌کانی جه‌نگ و جاسوسی و جاشێتی و سه‌ربازی هه‌ڵاتوو یان پێشمه‌رگایه‌تی.
ئه‌و گه‌نجه‌کانه‌ی رویان ده‌کرده چیا بۆ پێشمه‌رگایه‌تی له باوه‌شی شاخ و شۆڕش دا جارێکی تر له‌وێ مایه‌ی گومان بوون به پێشمه‌رگه وه‌رنه‌ده‌گیران، ده‌بوایه به نارنجۆکێکه‌وه روو بکه‌نه سه‌ر شه‌قامه‌کانی شار له تاقی کردنه‌وه‌یه‌کی پڕ له مه‌رگه‌ساتدا گه‌مه‌ی جه‌نگی مه‌رگ و ژیان بکه‌ن.
نوسه‌ر له سه‌راپا یاداشته‌که‌ی دا دیمه‌نی دوو که‌سایه‌تی و دوو رووداوی دژ به‌یه‌کی له دوو جوغرافیای جیادا به چه‌ند گرته‌یه‌ک له دیمه‌نێکی سینه‌مایی دا کۆکردوه‌ته‌وه وه‌ک سوێی ئازاری دایک و باوکی له دوا ساتی ماڵئاوایی کوڕه‌که‌یان بۆ ئه‌وه‌ی روو بکاته چیا کان بۆ پێشمه‌رگایه‌تی. ئه‌وان جگه له بارانی فرمێسک و گریانێکی پڕ له خۆشه‌ویستی بێ سنوور بۆ کوڕه‌که‌یان، ئاماده‌ی گرتن و زیندانی و قوربانیین.
له دیمه‌نێکی تردا باوکی سه‌میر ده‌بینین،کوڕه‌که‌ی له به‌ره‌کانی جه‌نگ ههڵاتووەو نایه‌وێت جارێکی تر بگه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و دۆزه‌خه، به‌زۆر و هه‌ڕه‌شه له ماڵه‌وه ده‌ینێرێته‌وه بۆ به‌ره‌کانی جه‌نگ بۆ دیلێتی و کوشتن و شوێن بزربوون.
له دیمه‌نێکی تردا سۆزی ئه‌وینداری ئه‌و کچه‌ی له زانکۆ یه‌کتریان خۆش ویستووه، له دواساتی ماڵ ئاوایی دا ئاماده نییه له گه‌ڵیا روو بکاته چیا. چاوه‌ڕوانیش ناکات له رێی هات و نه‌هاتی پێشمه‌رگایه‌تی رۆژێ له رۆژان به یه‌کتری شاد بن، ده‌ستبه‌رداری خۆشه‌ویسته‌که‌ی ده‌بێت و یاده‌وه‌رییه‌کان ده‌سڕێته‌وه بۆ ژیانێکی تر له گه‌ڵ که‌سێکی تر و دوور له عه‌شق.
گه‌نجێکی تر له پێناوی نیشتیمانه‌که‌ی دا هه‌موو خه‌ون و خۆزگه‌کانی باوک و دایکی ده‌کات به قوربانی چاره‌نوسێکی نادیار، ته‌نانه‌ت جهستهورۆحی خۆشی ده‌خاته پێش مه‌رگ له دوا ژوان و دوا وێستگه‌ی ئه‌وین دا، له دوا چرکه‌و دووا ماڵئاوای دا له دووا نامه‌و له دووا رازی دا له ده‌فته‌ره‌که‌یدا چه‌ند رسته‌یه‌کی عه‌شقی رۆحی پێ ده‌سپێرێت. هه‌ر یه‌که‌یان به دوو ئاراسته‌ی جیاوز، دوو هێڵی ته‌ریب مل ده‌نێن. جارێکی تر یه‌کتری نابیننه‌وه. لێره‌دا ئه‌م دوا نامه‌یه وه‌ک یه‌که‌م نامه‌ی ئه‌وین وایه، نازانین چ رازێکی تیا تۆمار کراوه، هیچ وه‌ڵامێکی نییه.
خه‌ونی رۆمانسیه‌تی گه‌نجێک دنیایه‌ک خۆزگه‌و چه‌پکێ ئاسۆی ئه‌رخه‌وانی له خۆ گرتووه، کاسکێتێک و تفه‌نگێک و پوزهوانهیهک و چه‌ند مه‌خزه‌نێک فیشه‌کدان و کۆڵه پشتێک و چه‌ند کتێبێک، رووه‌و چیا‌و پێشمه‌رگایه‌تی.
باوکی هه‌موو ته‌مه‌نی دژی تفه‌نگ بووه،کوڕه‌که‌ی ده‌ست ده‌کاته ملی تفه‌نگ و قه‌ڵه‌م. له داىڕان و له عه‌شقێکی به ئاکام نهگهیودا. له تێکشکانی عه‌شقێکی رۆحی یه‌وه بۆ ئه‌وینێکی تر.
سپێده‌ی به‌یانییه‌ک له مزگه‌وتی دوو ده‌رگا چاوه‌ڕوانی سیروانی ده‌لیله بیگه‌یه‌نێته چیا، باڵی خه‌یال ده‌یگه‌ڕێنێته‌وه بۆ ئه‌و 10ساڵه‌ی نوێژی کردوه‌و گوێی له ئامۆژگاری و هه‌ره‌شه‌کانی جه‌هه‌نم و به‌هه‌شتی مه لا گرتووه، به‌راورد له گه‌ڵ هه‌ڕه‌شه‌ی جه‌للادی داگیرکه‌ر ترس و گومان و گرتن و له سێداره‌دان و شوین بزرکردن، له‌ناکاو سیروان ده‌رده‌که‌وێت.گه‌نجێکی باریکه‌له‌ی سورکهلهی چاونه‌ترسی جه‌ربه‌زه، پێکه‌وه سواری ته‌کسیه‌که‌ی جه‌بار ده‌بن. ئه‌فسانه‌ی چیرۆکی جه‌بار و فرۆکه جه‌نگییه‌کانی عیراق و بۆردمانی ناپاڵمی 26- 4- 1974 په‌رینی هه‌ردوو قاچی جه‌بار، ره‌شه‌بای هێستریای توره‌یی و فرمێسکی ملازم موحسین و هه‌ڵوێستی باڵای سیروان و جه‌بار و خاڵی پشکنینه‌کانی ترس و گومان، ئاوێته‌ی فلاش باکی سه‌لامی وه‌ستا عومه‌ری دارتاش ده‌بن. سه‌لام دوای ته‌واوکردنی زانکۆ رووده‌کاته چیا، پێش ئه‌وه‌ی بگاته ناو زه‌نگ، له رێگای قه‌ڵاتوکان و نێوزه‌نگ به گوله‌ی هاوه‌نی سه‌ر به‌رزاییه‌کانی به‌رده‌م ره‌زگه‌و ماره‌دوو، دوا هه‌ناسه ده‌سپێرێت.
- بابەتەکانی تری عەبدوڵا کەریم مەحمود
عەبدوڵا کەریم مەحمود: هونەرمەند نەرمین، ئیرادەیەکی بڵند.
-عەبدوڵا کەریم مەحمود: خەونەکانی دارای ئاسکە.
-عه‌بدوڵا که‌ریم مه‌حمود: درۆی رەنگاو رەنگ.
- All Posts