عه‌بدوڵا که‌ریم مه‌حمود: مه‌سیحی یه‌کانی سلێمانی/ بەشی چوارەم.
داده ماکرۆهی دڵی به قه‌د شاره‌که‌ی پر بوو له سۆزوخۆشهویستی
داده ماکرۆهی یه‌کێک بوو له‌و مرۆڤه هه‌ست جوان و ناسکانه‌ی عاشقی بواری په‌روه‌رده‌و فێرکردنی په‌پوله‌کانی باخچه‌ی ساوایانی سلێمانی بوو، دایکێکی میهره‌بانی منداڵان بوو. دڵی به قه‌د شاره‌که‌ی پڕ بوو له سۆز‌و خۆشه‌ویستی، مامۆستا و رابه‌رێکی خاوه‌ن ئه‌زمونی بوو، ته‌واوی ته‌مه‌نی بۆ بواری په‌روه‌رده ته‌رخان کرد بوو. منداڵانی ئه‌وسا به‌شێوه‌ی نوێ په‌روه‌رده کرد، بۆ ئه‌وه‌ی بیان کات به گوڵ بۆ خزمه‌تی نیشتیمانه‌که‌ی، دڵی ئه‌م که‌سێتی یه نمونه‌ییه وه‌ک به‌فری چیاکان سپی بوو، له‌و پێناوه‌شدا بوو به باخچه‌ی ئه‌وینی په‌روه‌رده، له‌م ساڵانه‌دا ماڵئاوایی له ژیان کرد و بوو به هێمای خۆشه‌ویستی نه‌وه‌کان.
کێ له مام یوسف ده‌چێت؟
سسته‌ره خاتونه، یه‌کێک بوو له سستەره کۆنه‌کان و مامانێکی دیاری شاری سلێمانی بوو، په‌نجاو دوو ساڵ به به‌رده‌وامی سه‌رقاڵی ئه‌و کاره مرۆییه بوو. مامانی سه‌دان پیاو ژن، بووک و زاوا، کچ و کوڕی ئه‌م شاره‌بوو، ست خاتوونه دایکێکی میهره‌بانیان بوو، ژیانی زۆر له‌دایکان و کۆرپه‌ی سلێمانی له چنگی مه‌رگ رزگار کردووه، خۆشه‌ویستی خه‌ڵکی شار بوو. مام یوسفی مێردی زۆر ئه‌وین داری ست خاتونه بوو، بێ سنوور خۆشی ده‌ویست، هه‌موو نازێکی ده‌کێشا، به جۆرێک ناوبانگی مام یوسف بۆ خۆشه‌ویستی ست خاتوونه بڵاو بووه‌وه، هه‌رکه‌سێک ژنه‌که‌ی زۆر خۆش بویستایه و نازی هه‌ڵگرتایه، پێیان ده‌وت: هه‌ر له مام یوسف ده‌چێت.
* بۆ یه‌که‌م جار له مێژووی دادی عێراق دا ژنێک بوو به سه‌رۆکی پارێزه‌ران له‌دادگای سلێمانی. ئه‌و ژنه مه‌سیحییه پارێزه‌ر (به‌یان عیسا یوسف )بوو.
* شه‌هید شه‌وکه‌ت عه‌زیز ئه‌ندامی باڵای مه‌کته‌بی سیاسی شۆرشی ئهیلوول بوو، له 1- 1 – 1969 شه‌هید کرا ، له ساڵی 1987 ئۆفیک بابا یوسف شه‌هید کرا.
* هۆمه‌ره کوێر، هه‌ژارێکی مه‌سیحی شاری سلێمانی بوو، له گه‌ڕه‌کی مه‌سیحی یه‌کان و له نزیک سابونکه‌ران ده‌ژیا، که‌سێکی قسه خۆشی قۆشمه‌چی بوو، له‌ماڵی خۆیان شه‌رابی دروست ده‌کرد و هه‌ر له‌وێش ده‌یفرۆشته‌وه، ماوه‌یه‌ک بوو به شیوعی. چه‌ند رۆژێک پێش ئه‌وه‌ی ماڵ ئاوایی له ژیان بکات، سه‌ردانی مه‌تران ی کرد، داوای پاک کردنه‌وه‌ی له گوناهه‌کانی کرد و گه‌ڕایه‌وه سه‌ر ئاینی مه‌سیحی.
* مامۆستا ولێم یوحنا هونه‌رمه‌ندێکی خاوه‌ن ئه‌زمونی بواری مۆسیقا‌و ده‌نگ و ئاواز بوو، زۆر له هونه‌رمه‌ندە به‌تواناکانی شاری سلێمانی قوتابی ئه‌م مامۆستا دڵسۆزه بوون، خوێندکاره مه‌سیحییه‌کانی فێری سروودی ئاینی کردوه‌و به‌ده‌یان ئاوازی داناوه، جگه له( سه‌رجۆن ڵتن، فه‌رید عیسا، مامۆستا فرانسیس داود، ئامانج ئهزهر عیسا، هه‌ریه‌که‌یان به‌سه‌لیقه‌ی خۆیان خزمه‌تیان کردوه.
*کامه‌ران ئیسحاق په‌ری.
له ساڵی 1975له‌دایک بووه، لاوێکی رۆح سوک و هێمن و زرنگ بوو، شاره‌زای مێژووی مه‌سیحییه‌کانه، به‌شی زمان و ئه‌ده‌بی کوردی له کۆلێژی زانستی مرۆڤایه‌تی ته‌واو کرد، ئه‌ندامی ده‌سته‌ی نوسه‌رانی گۆڤاری مرۆڤایه‌تی بوو.
*مه‌ڵبه‌ندی رۆشنبیری مه‌سیحی
له 1992 مه‌ڵبه‌ندی رۆشنبیری و کۆمه‌ڵایه‌تی له سه‌رده‌ستی چه‌ند مه‌سیحی یه‌ک له هه‌نده‌رانه‌وه گه‌ڕانه‌وه بۆسلێمانی دروست کرا، له سه‌ره‌تادا ناوی مه‌ڵبه‌ندی رۆشنبیری و کۆمه‌کی مه‌سیحی بوو. دواتر ناوه‌که‌یان گۆڕیی، له سه‌ره‌تای کارکردنی ئه‌م مه‌ڵبه‌نده دوو رای جیاوازسهریان هه‌ڵدا.
رای یه‌که‌میان/ عه‌قڵه سه‌له‌فیی دواکه‌وتوه‌که‌ی ناومهسیحی بوو، هه‌میشه دژایه‌تی دروست بوونی مه‌ڵبه‌نده‌که‌یان ده‌کرد.
رای دووه‌میان/ گه‌نجه خوین گه‌رمه مه‌سیحی کان بوو، که ده‌یانویست ئه‌و مه‌ڵبه‌نده بکه‌ن به بنکه‌یه‌کی روناکبیری گه‌وره‌ی مه‌سیحی له شاره‌که‌دا، به هۆی سه‌رهه‌ڵگرتنی ژماره‌یه‌کی زۆر له گه‌نجه مه‌سیحی یه‌کان بۆ هه‌نده‌ران، هه‌ندێک لایه‌نی وه‌ک بزوتنه‌وه‌ی ئاشوری له سه‌ر ئاستی کاره‌کانیان دژایه‌تی زۆرخراپی ئه‌م مه‌ڵبه‌نده‌یان کرد.
کامه‌ران ئیسحاق په‌ری له گه‌ڵ چه‌ند هاورێ یه‌کی توانیان لیژنه‌ی لاوانی مه‌ڵبه‌ندیان پێک بهێنن له 6- 1- 1995 دا یه‌که‌مین کۆنفراس یان پێک بهێنن، ئه‌نجامه‌که‌ی به‌م جۆره بوو.
1- به‌شار عه‌بولواحید سه‌رۆکی لیژنه
2- کامه‌ران ئیسحاق په‌ری جێگری یه‌که‌م
3- ئارام عیسا جێگری دووه‌م
4- پارێزه‌ر به‌یان عیسا ئه‌ندامی لیژنه‌ی باڵا
5-باسل حنا ئه‌ندامی لیژنه
له‌ساڵی 1995 توانیان ژماره [0] ی گۆڤاری ( رێگای رووناکی )ده‌ربکه‌ن، خاوه‌ن ئیمتیازی گۆڤاره‌که مامۆستا فوئاد ئه‌سکه‌نده‌ر بوو. کامه‌ران ئیسحاق په‌ری سه‌ر نووسه‌ر بوو،
مه‌سیحی یه‌کان په‌رۆشی گۆڤاره‌که نه‌بوون، توانج و ره‌خنه‌ی روخێنهریان لێ ده‌گرت، لیژنه‌ی لاوانی مه‌ڵبه‌ند هه‌ڵوه‌شایه‌وه و ئه‌ندامه‌کانی په‌رته‌وازه بوون.
وێنهکە/ کامه‌ران ئیسحاق په‌ری یە
سه‌رچاوه/ عه‌بدوڵڵا که‌ریم مه‌حمود، یه‌که‌م که‌نیسه‌ی مه‌سیحییه‌کانی سلێمانی له ساڵی 1862 دروست کراوه، تایم ژماره 9، نیسانی 1999، ل 20-ل24.
- Latest Posts by عەبدوڵا کەریم مەحمود
عەبدوڵا کەریم مەحمود: ئاسۆیەک ئاوا نابێ.!
-عومەر سەیدە: دادگایی‌کردنی تاوانبارێکی ئەنفال، ئەم تاوانبارە بناسن.
-عەبدوڵا کەریم مەحمود: سەرۆک جاشەکان و کەسایەتییە دیارەکان!
- All Posts