عه‌بدوڵا که‌ریم مه‌حمود: مه‌سیحی یه‌کانی سلێمانی/ بەشی پێنجەم و کۆتایی.
مه‌سیحی یه‌کان مه‌ی و عه‌ره‌قیان دروست کردووه
مه‌سیحی یه‌کانی سلێمانی له سه‌رده‌می عوسمانییه‌کان دا، شه‌راب و عه‌ره‌قیان دروست کردووه، ئه‌و سه‌رده‌مانه خه‌ڵک به دزییه‌وه شه‌راب و عه‌ره‌قیان ده‌کڕی و ده‌یان خوارده‌وه، به‌ڵام دوای بۆردومانه‌که‌ی سلێمانی له ساڵی 1925 ئینگلیزه‌کان بۆ یه‌که‌م جار مه‌یخانه‌یه‌کیان له به‌رده‌رکی سه‌رادا کرده‌وه، ئه‌رمه‌نییه‌ک ناوی (جۆرج )بوو، عه‌ره‌قی به قه‌رابه ده‌کڕییه‌وه، به‌ڕه‌حه‌تی ده‌یکرده قاپ و شوشه‌ی مل باریکه‌وه‌و سه‌ره‌که‌ی به ته‌په‌تۆر ده‌گرت و ده‌یفرۆشته‌وه.
مه‌سیحی یه‌کانی سلێمانی هه‌موو ساڵێ شه‌رابیان له ئاوی ترێ دروست ده‌کرد، وه‌ک خواردنه‌وه‌یه‌کی پیرۆزی که‌نیسه بۆ سروتی ئاینی به‌کاریان ده‌هێنا، عه‌ره‌قیان به ئامێری تایبه‌تی دروست ده‌کرد، له‌سه‌ره‌تادا شه‌راب و عه‌ره‌قیان بۆ خواردنه‌وه‌ی خۆیان به‌کار ده‌هێنا، دواتر کڕیاری زۆر بوو، رێژه‌یه‌کی زۆریان دروست ده‌کردو ده‌یان فرۆشته‌وه، تا ئه‌م کاره بوو به پیشه‌یان. جاران موسڵمانه‌کان مه‌ی خواردنه‌وه‌و مه‌ی فرۆشتنیان به‌حه‌رام داده‌نا، به‌ڵام دوای ئه‌و دیارده‌یه وا نه‌مایه‌وه، موسوڵمانه‌کانیش ده‌ستیان کرد به مه‌ی خواردنه‌وه‌و مه‌ی فرۆشتن، شاری سلێمانی له هه‌موو شاره‌کانی کوردستان زیاتر مه‌ی ده‌فرۆشراو ده‌خورایه‌وه.
مه‌ی فۆرۆشه‌کان
* متی جرجیس خه‌ڵکی موسڵ بوو، دوکانی مه‌ی فرۆشییه‌که‌ی له سه‌ره‌تای شه‌قامی سابونکه‌ران بوو.
* ئیسحاق له خوار سینه‌ما سیروانه‌وه مه‌ی ده‌فرۆشت
* که‌سپه‌ڕ له جاده‌ی مه‌وله‌وی دوکانی مه‌ی فرۆشی دانا بوو، به‌رامبه‌ر بیناکه‌ی تۆفیق قه‌زاز.
* سه رکیس ئه‌فه‌ندی دوکانی مه‌ی فرۆشتنه‌که‌ی له سه‌ر پرده‌که بوو به‌رامبه‌ر ئاشی مه‌لا فه‌یزی بوو.
* نۆئێل دوکانی مه‌ی فرۆشتنه‌که‌ی له شه‌قامی مه‌وله‌وی بوو به‌رامبه‌ر شێخه‌ی نوقڵ ته‌نیشت میخا ئیل ساکۆ .
* تا ئه‌وساش [خانه‌واده‌ی ئیسحاق سلێمان، خانه‌واده‌ی جه‌میل بویا، ئازاد شه‌قڵاوه‌یی ] شه‌رابیان دروست ده‌کرد.
* خانه‌واده‌ی[ نیسان مو‌سا، هه‌موویان مه‌ی فرۆش بوون، تا ئێستاش نه‌وه‌کانیان بازرگانی مه‌ی ده‌که‌ن وه‌ک [ ئاراس، ئه‌نوه‌ر، نیسان، ئه‌نوه‌ر نیسان، نه‌جات نیسان، کامیل نیسان، ئه‌میر ئه‌نوەر نیسان ]
لاهوتی مه‌ی حه‌رام ناکات
به‌پێی شه‌ریعه‌تی مه‌سیحی که له [لاهوتی ] مه‌سیحی یه‌وه هاتووه. خواردنه‌وه حه‌رام نییه. ده‌بێت ئه‌و که‌سه‌ی مه‌ی ده‌خواته‌وه باری بژێوی باش بێت، مه‌ی خواردنه‌وه کار نه‌کاته سه‌ر ژیانی خانه‌واده‌که‌ی، براو خوشک و که‌سو کاره‌که‌ی نه‌دار نه‌بن، نابێت زیاده ره‌وی له خواردنه‌وه‌دا بکرێ، هه‌رچ جۆره خواردنه‌وه‌یه‌ک هه‌ڵچون و مه‌ستی توندوتیژی له دواوه بێت و ببێ به هۆی پشێوی قه‌ده‌غه‌یه.
پیرۆزترین خواردنه‌وه له ئاینی مه‌سیح دا [شه‌راب ]ـه‌و له ئاوی ترێ دروست ده‌کرێ. مه‌سیح له ئایه‌تێکا به خوێنی خۆی ناوی ده‌بات، شه‌راب بووه به هێمای خوێنی مه‌سیح [ خذ و اکلو هدا هو جسدی خذ وشربوا هذ هو دمی]سه‌ماو به‌زم دیارده‌یه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی یه له سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی کۆمه‌ڵه‌وه په‌یدا بووه، مرۆڤ به سه‌ماو به‌زم و جم و جۆڵ شادمانی خۆی ده‌ربریوه، ئه‌مه‌ش به پێی شوین و باری کۆمه‌ڵایه‌تی ده‌گۆرێت. سه‌ماو به‌زم هیچ په‌یوه‌ندییه‌کی به بۆنه ئاینییه‌کانه‌وه نی یه، سه‌ما ته‌عبیر له شادمانی ده‌کات. ئاینی مه‌سیح رێگا له سه‌ما و ئاهه‌نگ ناگرێت، به مه‌رجێک نه‌بێته هۆی هه‌ڵسوکه‌وتی نابه‌جێ.
گۆرستانه‌که‌ی ناو که‌نیسه‌ی مه‌سیحی سلێمانی کرا به باخچه، پرسه دیارده‌یه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی و مرۆیانه‌یه، په‌یوه‌ندی به ئاینه‌وه نییه، پرسه له‌لای ئیسلام و مه‌سیح ی ریزێکی تایبه‌تییه بۆ رۆحی مردووه‌که،
چله رێوره‌سمی به‌خاک سپاردن و چ له گێرانی پرسه، بۆ ئه‌وه‌ی خاوه‌ن مردووه‌که خه‌مه‌کانی له بیر بکات و سه‌بورییه‌کی پێدا بێته‌وه، هیچ ئایه‌تێك یا وته‌یه‌کی مه‌سیح له‌و باره‌وه نابینین.
گۆڕستانی مه‌سیحییه‌کان
پرسه‌ی پیاوان دوو رۆژه له که‌نیسه، مه‌سیحی یه‌کانی سلێمانی دوو گۆرستانیان هه‌یه یه‌کێکیان له گردی سه‌یوانه‌و له ته‌نیشت شه‌هیدانه، ئه‌وی تریان له‌ساڵی1965ڤ له‌لایه‌نقه‌شه یوسف په‌ری یه‌وه له‌ناو که‌نیسه دروستبکرا. له‌دوایدا قه‌شه یوسف په‌ری ئه‌و گۆرستانه‌ی ناو کرنیسه‌ی کرد به‌باخچه، له لایه‌ن مه‌سیحی یه‌کانه‌وه به‌ر په‌چ درایه‌وه.
گاور مانای مه‌سیح ناگه‌یه‌نێ
هه‌ندێک له خه‌ڵکی سلێمانی به مه‌سیحی یه‌کانیان ده‌وت [گاور] که له بنه‌ره‌تا وشه‌یه‌کی تورکی یه مانای [کافر] ده‌گه‌یه‌نێت، به گۆڕستانی مه‌سیحیه‌کانیان ده‌وت [گۆڕستانی گاوره‌کان] ئه‌م وشه‌ی گاوه‌ره به‌هه‌ڵه یا له تێنه‌گه‌یشتن له به‌های پیرۆزی مه‌سیح یا له بیر ته‌سکی ئاینی یه‌وه به‌کار هێنراوه. له هه‌ولێر به مه‌سیح ده‌ڵێن [مه‌سیح] . له‌ره‌واندز پێی ده‌ڵێن[ دیان].
سه‌رچاوه/
عه‌بدوڵڵا که‌ریم مه‌حمود ، یه‌که‌م که‌نیسه‌ی مه‌سیحییه‌کانی سلێمانی له ساڵی 1862 دروست کراوه ، تایم ژماره 9، نیسانی 1999، ل 20-ل24.
1-چه‌ند زانیارییه‌کی کامه‌ران ئیسحاق .
2-کامه‌ران ئیسحاق ، به‌داداچونێک بۆ مێژووی مه‌سیحییه‌کانی شاری سلێمانی ،کوردستانی نوێ،ژماره1615.
3-عه‌بدوڵڵاکه‌ریم مه‌حمود ، هه‌مووساڵێ رۆحی مه‌سیح و ساڵی له‌دایک بوونی نوێ ده‌بێته‌وه ،کوردستانی نوێ،ژماره 1532.
4-عه‌بدوڵڵا که‌ریم مه‌حمود ،ده‌خوازین جه‌ژنی مه‌سیح له باوه‌شی ئاشتی دا بکرێته‌وه ،کوردستانی نوێ،ژماره 177.
5-ئه‌کره‌می ساڵحی ره‌شه ، شاری سلێمانی.
- Latest Posts by عەبدوڵا کەریم مەحمود
عەبدوڵا کەریم مەحمود: ئاسۆیەک ئاوا نابێ.!
-عومەر سەیدە: دادگایی‌کردنی تاوانبارێکی ئەنفال، ئەم تاوانبارە بناسن.
-عەبدوڵا کەریم مەحمود: سەرۆک جاشەکان و کەسایەتییە دیارەکان!
- All Posts