عه‌بدوڵا که‌ریم مه‌حمود: ئه‌و رۆژانه‌ی نیشتمان هی هه‌مووان بوو، یه‌ک هه‌ڵوێست و یه‌ک چاره‌نووسمان نەبوو/ بەشی سێیەم.
نووسه‌ر به‌وردی باسی ده‌زگای راگه‌یاندنی کردووه، له ناو خانووکانی زه‌ڵێ دابوو، خانویه‌کی گه‌وره له‌چه‌ند ژورێک پێک هاتبوو، گروپێک هه‌موو کاره‌کانی هه‌ڵ سوڕاندوه،مامۆستا جه‌عفه‌ر، ئه‌ندامی ناوه‌ندی کۆمه‌ڵه‌و مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتی لێپرسراوی ده‌زگای راگه‌یاندن بوو. مامۆستا جه‌عفه‌ر و هه‌ڤاڵ له ژورێکا بوون، هاوڕێیانی راگه‌یاندن له دوو ژووری تردا بوون، که‌ره‌سته‌ی چاپخانه و کاری چاپکردن له ژوورێکی تردا بوو، دووتایپی برازه‌ر و رۆنیۆیهک و چه‌ند به‌سته‌یه‌ک ستێنسڵ و چه‌ند کارتۆنێک کاغه‌زو مه‌کینه‌یه‌کی ده‌رزی لێدان و مقه‌ستێکی گه‌وره‌ی کاغه‌ز بڕین و چه‌ند بوتڵێک مه‌ره‌که‌ب، له‌و ژووره‌دا بوو. سورکێوی تایپێست و هوشیار عابید هه‌موو کاره هونه‌رییه‌کانی چاپخانه‌که‌ی هه‌ڵده‌سوڕاند، هه‌ر له تایپ کردن و مۆنتاژه‌وه تا به‌کارهێنانی رۆنیۆ و کۆپی کردنی ستێنسڵهکان.
که‌لو په‌لی ده‌زگای رادێو له ژورێکی تر دانرابوون، رادێو(ده‌نگی شۆڕشی عێراق )له نه‌ورۆزی 1979 بۆ چه‌ند رۆژێک خرایه کارودوای هه‌ڵیان گرت. گۆڤاری کۆمه‌ڵه‌و هه‌واڵنامه ش لێ چاپ ده‌کرا، رۆژنامه‌ی( رێبازی نوێ و ئهلشهراره )له‌شام چاپ ده‌کران.
رۆژێک هه‌ڤاڵ به مامۆستا جه‌عفه‌ری وت: چه‌ند هاوڕێ یه‌کم له ناو حسک داهه‌یه، ده‌مه‌وێت سه‌ردانیان بکه‌م، مانگێک بوو بزوتنه‌وه له یه‌کێتی جیا ببوونه‌وه‌و باره‌گاکه‌یان له (بێ ده‌لان)دانابوو، دوای نیوه‌ڕۆکه‌ی هه‌ڤاڵ به‌ره‌و (بێ ده‌لان ) که‌وته رێ. سه‌ردانی شێخ محه‌مه‌دی سهرگهڵ و فه‌قێ بایز کاکه سوور و موحسین بایزو
دکتۆر مه‌حمود کرد، حسکهکان به گومان بوون له‌سه‌ردانه‌که‌ی هه‌ڤاڵ و وایان لێک ده‌دایه‌وه بۆ بانگشه بۆ یه‌کێتی و هه‌ڵگێڕانه‌وه‌ی هاوڕێکانیان و کۆکردنه‌وه‌ی زانیاری هاتووه.
دوای هه‌فته‌یه‌ک، ناوه‌ندی کۆمه‌ڵه له کۆبونه‌وه‌یه‌کی فراوان به به‌شداری 25 کادری کۆمه‌ڵه له نێو زه‌نگ، ئه‌ندامانی ناوه‌ندی کۆمه‌ڵه مه‌لا به‌ختیار، سالار عه‌زیز، مامۆستا جه‌عفه‌ر به‌رێوه ده‌برا. ساڵار عه‌زیز رووی کرده هه‌ڤاڵ ووتی: من به توندی ره‌خنه له هه‌ڤاڵ ده‌گرم، به بێ پرس و ئاگاداری ئێمه، سه‌ردانی حسیک ی کردووه، ئه‌و ره‌خنه‌یه بۆ ئه‌ندامانی کۆبونه‌وه‌که ئاسایی بوو، به‌ڵام لای هه‌ڤاڵ، ئه‌و ره‌خنه‌و تێڕوانینانه ئاسایی نه‌بوو.
سالارعهزیز وای لێک ده‌دایه‌وه، هه‌ڤاڵ ده‌ڵێت: من هه‌ڵه‌م کردوه، داوای لێبوردن ده‌که‌م.
هه‌ڤاڵ توشی تێڕامان بوو، به‌حه‌په‌ساوییه‌وه رووی کرده ساڵار: بۆ سه‌ردانی هاوڕێکانمان له ناو ئه‌م شاخ و شۆڕش و پێشمه‌رگایه‌تی یه دا، له حیزبێکی تر قه‌ده‌غه‌بێ.
ئه‌م هه‌ڵوێسته کتوپڕه‌ی هه‌ڤال، به‌رامبه‌ر ئه‌و ره‌خنه دۆگمایه، ناخی هه‌موویانی هه‌ژاند.
هه‌ڤاڵ په‌روه‌رده‌ی خانه‌واده‌یه‌ک بوو رق و کینه و دژایه‌تی دوژمنایه‌تی و توند‌و تیژی و نمایشی نه‌ده‌زانی، له‌وه‌ڵام دا ئاماژه‌ی به‌وه‌کرد: من په‌یوه‌ندی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی خۆم تێک ناده‌م.
رۆژی دووه‌می کۆبونه‌وه‌که مام جه‌لال به‌شداریی کرد، بار‌و دۆخی سیاسی و سه‌ربازی و په‌یوه‌ندییه‌کانی یه‌کێتی شیته‌ڵ کرده‌وه، له باسی باڵه‌کانی یه‌کێتی ئاماژه‌ی به‌وه‌کرد: ئه‌گه‌ر خه‌تی گشتی و بزوتنه‌وه ده‌ست و قاچی یه‌کێتی بن، ئه‌وا کۆمه‌ڵه دڵیه‌تی.
هه‌ڤاڵ ده‌یزانی مام جه‌لال ئاگای له دروست بوونی کۆمه‌ڵه هه‌یه، له‌و کۆبونه‌وه‌یه‌دا گوێی له مام جه‌لال بوو که ئاماژه‌ی به‌وه‌کرد: یه‌کێک بووه له دامه‌زرێنه‌رانی و یه‌که‌مین سکرتێری کۆمه‌ڵه‌ش بووه.
هێشتا هه‌ر کۆمه‌ڵه‌یه‌و خۆی به سکرتێری کۆمه‌ڵه ده‌زانی یان هه‌ر سکرتێرێک له دوای سکرتێر بوونی ئه‌و هاتبێ، سێبه‌ری ئه‌وه له ناو کۆمه‌ڵه. ئه‌م زانیارییه تازانه،هه‌ڤاڵی توشی شۆک کرد، ده‌یان پرسیاری بێ وه‌ڵام سه‌ری هه‌ڵدا، وه‌ک دوای به‌یانی 11-ی ئازاری 1970بوو ، چۆن باڵی مه‌کته‌بی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان هه‌ڵوه‌شایه‌وه، دواتر باڵی مه‌لا مسته‌فا زاڵبوو به‌سه‌ر بزوتنه‌وه‌ی کورد ی.
هه‌ڤاڵ له‌و ماوه کورته‌دا ئه‌و دیاردانه‌ی له‌دوای ئه‌و کۆبونه‌وه‌یه بینی، یه‌کێتی وه‌ک یانه‌یه‌کی تیپی فۆتبۆڵی گه‌وره هاته به‌رچاو، پێک هاتبوو له کۆمه‌ڵه و خه‌تی گشتی و بزوتنه‌وه، مام جه‌لال-یش وه‌ک سه‌رۆکی هه‌ر سێ تیپه‌که‌و سه‌رۆکی یانه‌که بێ.
نه‌وشیروان مسته‌فا به‌شداری ئه‌و کۆبونه‌وه‌ی نه‌کرد، له‌م لاو ئه‌ولاش قسه‌ی ده‌بیست، به‌مه‌دا زانی ناکۆکی له نێوان نه‌وشیروان و به ڕێوه‌به‌رانی کۆبونه‌وه‌که دا هه‌یه.
نه‌وشیروان مسته‌فا له هاوینی 1977 له هه‌نده‌رانه‌وه گه‌ڕابوه‌وه بۆ کوردستان، له کاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی دا هیچ په‌یوه‌ندیه‌کی به کۆمه‌ڵه‌وه نه‌بوو، پێشتر له گۆڤاری رزگاری –ه‌وه له گه‌ڵ شازاد سائیب و هاوڕێکانی دا بانگه‌شه‌ی بۆ ئه‌و بیر‌و باوه‌ره کردوه، به‌ڵام له دامه‌زراندنی کۆمه‌ڵه‌دا نه‌بووه، له یاده‌وه‌ری (له که‌ناری دانوبه‌وه بۆ خڕی ناو زه‌نگ )ده‌ڵێت: نهمیویستوه له گه‌ڵ کۆمه‌ڵه کار بکه‌م، که هاتومه‌ته‌وه ویستومه وه‌ک سه‌رکرده‌یه‌کی یه‌کێتی کار بکه‌م.
نه‌وشیروان له گه‌ڵ عه‌لی عه‌سکه‌ری دا رایان وابوو هه‌موو رێکخستنه‌کانی ناو یه‌کێتی له ناو یه‌کتردا بتوێننه‌وه و رێکخستنێکی تازه‌ی لێ دروست بکه‌ن. به‌ڵام له‌سه‌رداوای مام جه‌لال هاتوه‌ته ناو کۆمه‌ڵه‌وه، چونکه مام جه‌لال لای وابوو پێویسته نه‌وشیروان له ناو کۆمه‌ڵه‌دا بێ بۆ ئه‌وه‌ی به‌لای باشه‌دا کاریان تێ بکه‌م. نه‌وشیروان زۆر به نا به دڵی ووتی: باشه!
سه‌رکرده‌کانی کۆمه‌ڵه که ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تی (کۆمیته‌ی هه‌رێمه‌کان) بوون، جگه له ئارام، ئه‌وانی تر به‌و ده‌ست پێشخهریهی نه‌وشیروان مسته‌فا دڵ خۆش بوون،کۆمه‌ڵه بوونی ئه‌وی به‌رامبه‌ر سه‌رکرده دیارییه‌کانی بزوتنه‌وه وه‌ک عه‌لی عه‌سکه‌ری و دکتۆر خالید و ساڵح یوسفی به ده‌سکه‌وتێکی گرنگ ده‌زانی بۆ کۆمه‌ڵه.
هه‌ڤال به‌وردی ئه‌وه‌ی خستوه‌ته روو مام جه‌لال ته‌نیا په‌یوه‌ندی شه‌خسی له گه‌ڵ هه‌ندێک له کۆنه جه‌لالییه‌کان دا هه‌بوو، هیچ رێکخستنێکی نه له‌شارو له لادێکانی کوردستان دا نه‌بوو.
پێگه‌ی له ناو کۆمه‌ڵه دوای نه‌مانی شه‌هابی شێخ نوری و هاوڕێکانی زۆر پته‌و نه‌بوو، مام جه‌لال نهیدهتونی راسته‌و خۆدهست به‌سه‌ر کۆمه‌ڵه‌دا بگرێت، پێ باش بوو نه‌وشیروان به چوونه ناو کۆمه‌ڵه رازی بکات، رۆڵی کۆنترۆڵ کردن و ئیداره‌ی کۆمه‌ڵه‌ی پێ بسپێرێ. خۆشی وه‌ک که‌سێکی (بێلایه‌ن)سکرتێری یه‌کێتی نیستمانی کوردستان بێت.
هه‌ڤاڵ وه‌ک نووسه‌رێکی خاوه‌ن هه‌ڵوێست زۆر به وردی ئه‌و روداوانه‌ی له یاداشته‌که‌ی دا به زمانێکی به ئهدهبانهو بێ لایه‌نانه شتیهڵ کردوه‌ته‌وه، به پێی کات و ئه‌و شوێنانه‌ی که‌خۆی راسته‌و خۆ له‌وێ بووه، بۆ سه‌لماندنی ته‌واوی راستییه‌کان وه‌ک خۆی په‌نای بردوه‌ته به‌ر کتێبی، له که‌ناری دانوبه‌وه بۆ خڕی ناو زه‌نگ، که نه‌وشیروان مسته‌فا به قه‌ڵه‌می خۆی هه‌موو نهێنی و راستییه‌کانی خستووه‌ته روو، ئه‌م نهێنیانه تا ئێستا له هیچ سه‌رچاوه‌و یاداشتێک دا ئاوا به‌م شێوه‌یه نهخراوهنهته روو.
ئه‌وان دوای ئه‌وه رۆڵ و ده‌سه‌ڵاته‌کانیان له نێوان خۆیان دا به‌شیوه‌یه‌کی وادابهش کرد، بواریان نه‌دا کاره‌کته‌ری نوێ به ئاسانی ده‌رکه‌وێت و رۆڵ ببینێت، ئه‌م هه‌موو نمایش و سیناریویانه ده‌بنه هۆی سه‌رهه‌ڵدانی ده‌یان پرسیاری بێ وه‌ڵام.
هه‌ڤاڵ دوای ماوه‌یه‌ک له ده‌زگای راگه‌یاندن یه‌که‌م وتاری خۆی بۆ رۆژنامه‌ی (رێبازی نوێ) نووسی، ئه‌و کاته ده‌سته‌ی نووسه‌رانی نه‌بوو، مام جه‌لال و مه‌کته‌بی سیاسی بڕیاری بڵا و کردنه‌وه‌یان دابوو، مامۆستا جه‌عفه‌ر له کۆبونه‌وه‌ی مه‌کته‌بی سیاسی گه‌ڕایه‌وه رووی کرده هه‌ڤاڵ: مام جه‌لال نوسینه‌که‌ی تۆی به نوسینێکی به‌هێزو جوان وه‌سف کردووه، به‌ڵام وتی: به هه‌ڤاڵ نه‌ڵێن با زوو له خۆی نه‌گۆڕێ. هه‌ڤاڵ وه‌سفه‌که‌ی مام جه‌لالی زۆر پێ خۆش بوو، له به‌ر ئه‌وه‌ی یه‌که‌م نوسینی سیاسی بوو.
دوای چه‌ند مانگێک بابه‌تێکی تری نووسی، مام جه‌لال به دڵی نه‌بوو، ره‌خنه‌ی توندی له هه‌ڤاڵ گرت.
هه‌ڤاڵ زیاتر ناکۆکییه‌کانی کۆمه‌ڵه‌ی بینی، چۆن شۆڕبوونه‌وه بۆ ناو هه‌رێم و زنجیره‌ی رێکخستنه‌کان، ناکۆکی نێوان نه‌وشیروان مستهفاو به‌ره‌ی کۆمیته‌ی هه‌رێمه‌کان که خۆیان به میراتگری هێڵی شه‌هید ئارام ده‌زانی، به‌مه‌ش کۆمه‌ڵه‌ی پڕبوو له ناکۆکی شه‌خسی و فکری و سیاسی. هه‌ڤاڵ سه‌ر به‌هیچ کامیان نه‌بوو، به‌ڵام هاوڕێ ی نزیک و تێکه‌ڵاوی له گه‌ڵ به‌ره‌ی کۆمیته‌کان دا هه‌بوو، له‌و به‌ره‌یه داده‌نرا. دوای ئازاد کردنی گروپی زیندان، هه‌ست به‌ساردی نێوان گروپی زیندان و کۆمیته‌ی هه‌رێمه‌کان ده‌کرا.
هه‌ڤاڵ زۆر به وردی دیمه‌نی زۆر رووداوی له یاداشته‌که‌ی دا تۆمار کردووه که لای زۆر که‌س گرنگی پێ نادرێ. به‌ڵام ئه‌م به جۆرێک فلاش باکی رووداوه‌کانی خستوه‌ته روو که ناخ و ویژدانی خوێنه‌ر دەهەژێنێت.
ئه‌وه‌تا عه‌دنانی به‌رپرسی به‌عس له دۆڵی خه‌له‌کان له بۆسه‌یه‌کی پێشمهرکهدا گیراوه، رژێم رازی نابێت به هیچ کام له زیندانیانی شۆڕش بیگۆڕێته‌وه، دوای لێکۆڵینه‌وه بڕیاری ئیعدامی شۆڕشگێڕانه‌ی دراوه، له‌و کاته‌دا چه‌ند به‌عسیه‌ک له به‌عسییه‌کانی باڵی چه‌پی پارتی به‌عسی سۆشیالیست که باره‌گایه‌کی بچکۆلانه‌یان له خڕی ناو زه‌نگ هه‌بوو، سه‌ریان له سه‌رکردایه‌تی ی.ن.ک دا و زۆر نیگه‌ران بوون له بڕیاری کوشتنی عه‌دنان، گه‌ر توڕه‌یی زۆربه‌ی پێشمه‌رگه‌کان نه‌بوایه، سه‌رکردایه‌تی فه‌رمانی کوشتنه‌که‌یان هه‌ڵده‌وه‌شانه‌وه، ئه‌مانە باره‌گای سه‌ره‌کیان له شام بوو، سه‌دام نه‌بێت هه‌موو به‌عسییه‌کانیان به هی خۆیان ده‌زانی، پێشمه‌رگه‌کان عه‌دنانیان به قۆڵ به‌ستراوی و به جله زیتونییهکەی خۆیه‌وه‌یه‌وه برده ئه‌و شوێنه‌ی بۆی دیاری کرابوو، عه‌دنان ئه‌ژنۆکانی له‌سه‌ر زه‌وی چه‌قی بوو، له به‌ر ده‌م پێنج پێشمه‌رگه‌ی په‌نجه له‌سه‌ر په‌له پیتکه، وه‌ک قه‌دی دره‌ختێکی وشک هه‌ڵاتوو راوه‌ستابوو، پێشمه‌رگه‌ی باره‌گاکانیش به‌چه‌ند ریزێک وه‌ستابوون، سه‌یری ئه‌و روداوه‌یان ده‌کرد.
فه‌رمانده‌که پێش ئه‌وه‌ی چاوی عه‌دنان ببه‌ستێته‌وه، پرسیاری لێ ده‌کات: ئێستا ده‌ڵێیت چی په‌شیمان نیت له‌وه‌ی به‌عسی بووی؟
عه‌دنان هیچ وه‌ڵامێکی ناداته‌وه، بێ ده‌نگییه‌که‌ی ئه‌وه‌نده‌ی تر پێشمه‌رگه‌کانی توڕه کرد.
– هیچ راسپاردهیهکت هه‌یه بۆ خانه‌واده‌و که‌س و کارت.
عه‌دنان هه‌ر هیچی نه‌وت، که‌س نه‌یده‌زانی بێده‌نگییه‌که‌ی له بێ باکی بوو له مردن.
له گه‌ڵ میل هێنانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌کاندا جوڵه له جه‌سته‌ی دا نه‌ما.
یه‌ک دوو عه‌دنان له چاوی ئه‌واندا، وه‌ک مرۆڤ نه‌ما، بوو به په‌یکه‌رێکی وشک بۆ نیشانه،
له گه‌ڵ وتنی (سێ) دا، چه‌ندان قه‌وانێک فیشه‌ک که‌وتنه سه‌ر زه‌وی، عه‌دنانیش به ده‌م دا که‌وت.
دوای بێده‌نگی تفه‌نگه‌کان، غه‌ڵبه غه‌ڵبێک دروست بوو، 4 پێشمه‌رگه‌یان تفه‌نگه‌کانیان کردوه شان، پێنجه‌میان هێشتا ئه‌ژنۆی له سه‌ر زه‌وییه‌که به‌رز نه‌کردبووه.
فه‌رمانده‌که به توره‌ییه‌وه پێی وت:
– تۆ بۆ ئه‌وه‌نده ترسنۆکیت، بۆ بوویت به پێشمه‌رگه.
پێنجه‌م ده‌یه‌وێت شتێک بڵێ، به‌ڵام ووشه‌کانی ناو گه‌رووی دا وه‌ک فیشه‌کی ناو مه‌خزه‌نی تفه‌نگه‌که‌ی له جوڵه که‌وت.
به زه‌حمه‌تێکی زۆر ده‌یویست له‌سه‌ر ئه‌ژنۆی هه‌ستێته‌وه، سه‌ر هه‌ڵبڕێ وتی:
-نه‌خێر ترسنۆک نیم. به‌ڵام……
-به‌ڵامی چی؟ ئه‌گه‌ر ترسنۆک نیت بۆ ته‌قه‌ت لێ نه‌کرد؟
-ویستم، میلیشم هێنایه‌وەو ، به‌ڵام..
-ناکا بڵێیت چروکی کرد؟
-به‌ڵام نه‌متوانی ده‌سڕێژی لێ بکه‌م.
-بڵێ ترسایت و ته‌واو …
-نا ناترسم، به‌ڵام که‌ویستم په‌نجه‌م له په‌له پیتکه تووند که‌م، له ناکاو روخساری ئه‌و بوو به براکه‌م، منیش نه‌متوانی ته‌قه له برای خۆم بکه‌م.
فه‌رمانده‌که به‌و قسه‌یه ئه‌وه‌نده‌ی تر توڕه بوو، رووی کرده چوار پێشمه‌رگه‌که:
– تفه‌نگه‌که‌ی لی وه‌رگرنه‌وه، له ئێستاوه ئیترتۆ پێشمه‌رگه نیت.
هه‌ڤال له‌وێ دا له به‌رده‌م دیمه‌نی ئه‌م مه‌رگه‌ساته‌و، دوو هه‌ڵوێسته‌دا وشک بوو، هیچی نه‌وت (ده‌زانی هیچ که‌س له ناخی مرۆیانه‌و باری ده‌رونی پێنجه‌م پێشمه‌رگه ناگات.
ده‌یویست باوه‌ش به‌و پێشمه‌رگه‌یه‌دا بکات، پڕ به گه‌رووی به ده‌نگی به‌رز پڕبهو دۆڵ و قه‌د پاڵی چیا یانه بڵێت: نه‌خێر ئه‌م پێشمه‌رگه یه ترسنۆک نی یه، له هه‌موومان ئازاتره، گه‌ر هه‌موومان بتوانین بگه‌ینه ئه‌و باره ویژدانییه بالایه‌ی ئه‌م پێشمه‌رگه‌یە، ئیتر چی تر هیچ مرۆڤێک بیر له کوشتنی مرۆڤێکی تر ناکاته‌وه.
ئه‌م دیمه‌نه‌ی سیناریوی یاداشتی کوێستانی له دوا ساتی کۆتایی فیلمێکی جیهانی ده‌چێت، ویژدانی هه‌موو مرۆڤ و مرۆڤایه‌تی ده‌هه‌ژێنێت. گه‌ر ئه‌م هه‌ڵوێسته یه‌که‌م هه‌نگاوی گۆرانکارییه‌کان نه‌بێت بۆ شکۆی مرۆڤایه‌تی، به چ به‌رهه‌مێک ده‌ڵێن: داهێنان، شاکار؟